۱۳۹۳/۰۷/۰۸

کورد و قوربانیدان: مه‌لابرایم مه‌جیدپور

بەناوی خوای  دڵاواو  دلۆڤان
         جێژنی  قوربانە   سەرم  قوبانە  بۆ تۆ  نیشتمان
تۆم  نەبیێ  من  چیمو نازانم   چیە  مـانای    ژیـان ؟
جێژینی  قوربان یەکێکە  لە  بۆنە  پیرۆزەکانی  ئایینی  ئیسلام و  هەمو  ساڵیێ  لە  کاتی    خۆیدا بەڕێزەوە یادی  دەکرێتەوە. یەکێکە لەو ڕوداوە  مێژوییانەی  کە بایخێکی   زۆری پێدراوە. ناکرێی باسی  ئەو  جێژنە  بکەیو  ئاوڕێک لە  لەخۆ بردەییو  فیداکاری  ئیبڕاهیم نەدەیەوە.  بۆیە کورتەیەک  لەو بارەدا دەنوسمو خەباتو  قوربانی  دانی  گەلی   کوردیشی پێدەشبێنم. ئیبڕاهیم  سڵاوی خوای  لێبێ  یەکێک لەو  پەیامبەرانەیە  کە جێگەو  پێگەیەکیگەلێک بەرزو  مەزنی لە مێژوی  ئیسلامدا بۆ خۆی گرتۆتەوە. پەیڕەوانی  ئایینی  ئیسلام خۆیان  بەدرێژەدەری  ڕێبازی ئەو دەزانن . ناوی  هەمیشە بە  بەرزیو ڕێزەوە هێندراوە. لە ڕێگای  بیرو باوڕو  ئامانجیدا  سەختترین  جەزرەبەو   جزیای   کێشاوە، لەناو  ئاگریمەنجەنیق  خراوە ، لە  ڕێگای  باوەڕیدا  ئامادەبوە  تاقانە  جگەر  گۆشەکەی  بەدەستی خۆی سەر  ببڕێی.  ژیانی  ئەو  پێک  هاتوە  لە زنجیرەیەک  لە خۆ بردوییو  قوربانیدان.بە پاداشتی  ئەو  قوربانیدانە  لەقەبی  باوکی  پێغەمبەرانی   پێدراوە . لە هەمو   کتێبە ئاسمانیەکان دا   وەک  سەرقافڵەو پێشەنگی  پەیامبەران  ناوی  هێندراوە. لە سوڕەی (حەج :٧٨ )دا  خوا بەپەیامبەر دەلێی : ئەوە  هەر ئایینی  ئیبڕاهیمی  باوکتانە.لە  سوڕەی(ئەنعام : ٨٤ تا٨٦ ) وەک  باوکی  پەیامبەران  باسی  لێکراوە.   یەکێک  لە  تایبەتمەندیە بەرزەکانی  ئەوە بوە  کە  بەهەمو   هێزیەوە   بەدژی  خوڕافاتو  دارو  بەرد  پەرستی ڕاوەستاوە . لەسەردەمی  ئەودا  کە مانگو  ڕۆژو  ئەستێرەیان  دەپەرست ، ئەو   بڕوای بەخوایەکی  تاکی  تەنیا  هەبوو.  بۆ  سەلماندنی  ڕەوابونی  خۆیو  بەتاڵی  ئەوان  لە بەڵگەی  مەنتیقیو  ئەقڵ  پەسندو  زیندو  کەڵکی وەر دەگرت ، تەنانەت  بۆ  خۆشی  لە سەرەتاوە  پێیوابو ئەو خوایەی لێی  دەگەڕێی ، ڕۆژە ، بەڵام  هەر کەئاوا بوو   تێگەیشت ئەوە  بۆ  خوا نابیێ  چونکە  نەمانی  بەسەر دادێی ، بۆی  دەرکەوت  ئەو خوایەی  دەبێی بیپەرستیێ ئەو هێزە بەهێزە  نادیارەیە  کە ئەو  زەویو  عاسمانو مانگو  ڕۆژوئەستێرانەیچێکردوەو   هەڵیان  دەسوڕێنێو  لە کاتو  ساتی  خۆیدا دەکاریان  دێنێ. خوا لەسوڕەی (ئەنعام : ٧٩) دا باس لەو  بابەتە  دەکاو لەزمان ئیبراهیمەوە دەفەرموێی :وا من  بەدڵێکی پاکەوە  ڕومکردە  تۆ ، ئەوکەسەی  کە زەوێو  عاسمانەکانی  داهێناوە، لەوانە  نیمو  نابم کە شەریک  بۆتۆ  پەیدادەکەن.   ئەگەر  بمانەویێ  باس  لە ئیبڕاهیم و   فیداکاریەکانی بکەین  بێگومان   لە توانای  ئەو  وتارەدا  نیە ، بۆیە  پوختەی   باسەکە  وەک  ئاکامێک دەخەمە  بەر چاوی  خوێنەرانو هەڵسەنگاندنو  هەڵێنجانی  بۆ دەکەم ، خەباتو  قوربانیدانیگەلی  کوردیش  بەو  ڕەوتەی  بابە  گەورەمان  ئیبڕاهیم   دەشبێنم ، پـێـمـوایە   دەبێی مامۆستایانی   ئایینی  کورد  بەو  شباندنو   پێک  هەڵسەنگاندنانە  وڵامی  دوژمنانی  گەل بدەنەوە   کە بەردەوام  بەناوی  بەرگری لە دینو لە ژێر چەتری  دیندا  قەڵاچۆی کوردیانکردوەو  گەیاندۆیانەتە   ئەو  جێگایە  کە  بەکافریان  لە قەڵەم  داونو  حوکمی   جیهادیان بەسەردا  دەرکردون.   بەباوەڕی  من  دەبیێ  لە بەسەرهاتو  هەڵسوکەوتی  ئیبڕاهیم  فێر بین کە دڵێکی   گەورەو   ڕوونو  بە  هێزمان  هەبێیو بزانین  گەیشتن  بائامانج  قوربانی گەورەی   دەوێی . ئیبڕاهیم  وەک  نورێکی  ڕوناکیدەرە  بۆ هەمو  سەردەمەکانی   ژیانی ئینسان  نمونەیەکی  پاکو  بەرزە  لە  ناو  هەمو  پێغەمبەراندا، ڕێنیشاندەرە   بۆ  سەرجەم مرۆڤەکان . ئەگەر  بمانەویێ   تاریفێک  بۆ  ناوبراو بکەین  لەوە  باشتر  نادۆزینەوە  کەبڵێین : خاوەنی  دڵێکی  گەورەو  بەهێزو  پڕ لە خۆشەویستیو  هەستو  سۆزی  مرۆڤایەتی نمونەی  بەرزی غیرەتو  ئازایەتی  بوو. دور لە بوغزو غەرەزو، ڕقو  قینی دوژمنایەتی،ڕێنوێن بو   بۆ  کاروانی  مرۆڤایەتی  بەرەو  دنیایەکی  پڕ لە سەر بەرزیو  قیامەتێکی پڕ لە خۆشگوزەرانی، نمونە بو  بۆ فیداکاریو  لەخۆبردەیی.  دڵێکی  ئەوەندە  پاکو  بێگەردەو لە هەمانکاتدا  مەزنولێواو  لێو  لە  غیرەتو   ئازایەتیوسەریح  بو کە باوکیشی  بانگ دەهێشت بۆ خوا پەرستیو پێی  دەیکوت : چۆن ئەوەی خۆت دروستی دەکەی دەیپەرستی؟! ژیانی  ئیبڕاهیم  ئاخندراوە بە ئازایەتیو  قوربانیدان  لە ڕێگای  بیرو  باوەڕو  ئامانج . لە بەرانبەر ئەو خەڵکە  دارو  بەرد  پەرستانە  رادەوەستا،  لە هیچ  هەڕەشەو  گوڕەشەیەک نەدترسا ، باکی لەوە نەبو  پێیان دەکوت : ئەگەر دەست هەڵنەگری  بەردەبارانت  دەکەین. بەکورتی ئەو (٢ ) ڕێگەی لەبەر چاو دەگرت . یەکەم : وەدەست  هێنانی  ئاوات . دوهەم:مەرگ  لەو  ڕێیە دا.
یەکیتر  لە تایبەتمەندیەکانی  ئیبڕاهیم  سور بونی بو لە سەر  بیرو باوەڕەکەی ، ئامادەش بو  ئازیزترینو خۆشەویستترین  کەسی  لە پێناو دا  بکاتە  قوربانی. ئامادەبو  بەفەرمانی خواکەی کورەکەی   بەدەستی  خۆی  سەر  ببڕێی  قوربانی  بکا.  لێرەدا   تاقیکاریەکی گەلێک  سەختو دژوارو ، گرینگترین  ڕوداولە مێژوی  قوربانیدان  بوو. ئەگەر بەوردیسەرنجی  لایەنە جۆراو  جۆرەکانی  بدەین   دەبینین   کە ئیبڕاهیم  پاش  زەمانێکی  دورو درێژ  منداڵی  نەبوو، خوا  کوڕێکی  پێبەخشی ، ئەو  کورە  بەروبۆی  ئاواتی  ژیانیەتی، میراتگرو  ڕاگری  نەتەوەو  باوانیەتی.  خوا  بۆ تاقیکردنەوەی  رادەی ئیمانی ، فەرمانیقوربانی  کردنی   کوڕەکەی  پێدەدا.  ئیبڕاهیم  کە بەتەواوی   تەسلیمی  بڕیارو  ئیرادەی خوایە ، بێدڵەخورپە  قبوڵی  دەکا.  بەدڵێکی  پڕ  لەخۆشەویستی   باوکانە   مەسەلەکەی دەگەڵ  ئیسماعیل  باس  دەکا ، لەوڵامدا  دەڵێی :  بابەگیان  ئەوەی  خوا  ئەمری پێکردوی ئەنجامی بەدەن ، ئەگەر خواش  بیهەویێ ، منیش بە  خۆڕاگریەوە   قبوڵی  دەکەم. کاتێکمەسەلەکە  دەگەڵ  دایکی  هاجەرە   دێتە  گۆڕێو باس  دەکرێی ،وڵامی  ئەوە دەبیێ:  بڕۆ ئەمری  خوا  لەسۆزو  عاتیفەی  دایکو  باوک  گەورەترە.   بەڕاستی   زمانو  قەڵەم  لە کوتنو  نوسینی  ڕادەی  بەهێزی  ئەو  ئیمانەو   ئەو   پرسیارو   وڵامانە   داماون . ئەو باوەڕانە   چەندە   پتەوو  تۆکمەن  کە هیچ  شتێک  کاریان  تێناکا  دایکو  باوک    کوڕ دەکەنە   قوربانی  لەڕێی  برواو  ڕێبازدا.  کوڕ  ئامادەی   سەر  بڕینە   بۆ  بە جێهێنانی فەرمانی  خوا  کە بەهۆی باوک   بەڕێوە  دەچێێ!!   ئەوە   بەرزترین  پلەی  ئیمانە ، گرینگ   ترینو بێوێنەترین  ڕوداوی  مێژوی  ئینسانە . خۆبەختکەرانی  کوردستانیش نمونەیەکن   لەو  قوربانیدانە.  ئیمانی  ڕاستەقینە  ئەوەیە   کە  تێکەڵاوی خوێنو  جەستەی مرۆڤ  بیێ ، هیچ  شتێک  نەتوانێی  کزو لاوازی بکا.
ئێمەی  کورد  گەلێکین  لە تۆرەمەی  ئیبڕاهیم و  تەنانەت  هێندێک  زانای  تەفسیرزان  ڕایان  وایە  ئیبڕاهیم  کورد  بوە ، کەوابو  دەبێتە  باپیرە  گەورەمان ، زێدێکمان  هەیە ناوی  کوردستانە ، وەک قورعان   باس  دەکا  دوای  تۆفانەکەی   نوح  گەمیەکە لە سەر کێوەکەی  کوردستان  بەناوی (جودی ) لەنگەری   گرتوەو  مرۆڤایەتی   لەوێڕا بۆژاوەتەوەو  پەرەی  پیدراوە.  نـاوی  زێدەکەشمان  دوژمـنانی   دڵرەشێش  بـۆیان نەگۆراوەو  هەروەک  کوردستان  ماوە، بەڵام پاشتەرکی ، ئێران ،  ئێراق ، تورکیەو سوریەیان   پێوە هەڵواسیوە.  دەگەڵ  هەموی  ئەوانەش  گەلی  کورد  زۆرینەی  بروای ئایینی هەیەو  لە نێوایاندا  زۆربەی  موسوڵمانە ، بۆیە  دەمەویێ  خەباتی  رزگاریخوازانەو  خۆ  ڕاگریو  نەبەزیو  قوربانیدانی   ئەوگەلە  بە  بەسەرهاتو  راسپاردەکەی ئیبراهیم بشبێنم. بەدڵنیایەوە   بڵێم: ڕاستە  گەلی  کورد ڕاستەو خۆو   بەناوی   دینو پەرەپێدانی  ئایین نەچۆتە  گۆڕەپانی  ئەو خەباتە ، بەڵام  لە ڕوانگەی  ئەوانەی  لە ئەسڵو ناوەرۆکی  ئایینی  ئیسلام  تێگەیشتونو  بێغەرەزو  مەرەز لێی  دەرواننو  لێکی  دەدەنەوە، دەزانن  دەقاو دەق  خەباتە  بۆ  بەڕێوەبردنی  ئەرکێکی  گەلێک  گرینگ  کە   ئیسلام دەیخاتە  سەر  شانی موسوڵمانان.  واباشە  بزانین  کە  خراپترین  شت  کە لە قورعاندا زۆرترین  باسی  لێکراوەو بەرەنگار بۆنەوەی زوڵمو  زۆرداری بەئەرکێکی  بایخداری ئایینی دانراوە .  خۆ کەس  نیە  نەزانێی گەلی  کورد  نیشتمانو  هەمو  مافە  نەتەوەییو ئینسانیەکانی  بەزۆر داگیرو زەوتکراوە . بەرەنگار  بۆنەوەی  ئەو  داگیر کەرانە  مافێکی خواییە  بەکوردی  داوە ،لەقورعانیشدا  لە زیاتر  لە  (١٠٠ ) ئایەتدا  ناوی  زاڵمو  زوڵم بەخراپ  هێندراوە ، کەوابو  خەباتی  ڕزگاریخوازو   قوربانیدانی  ئێمەی  کورد  لە ناو بازنەی  دژە  زوڵمی  قورعاندا  جێی  کراوەتەوەو  کەس  مافی  ئەوەی  نیە  بەرگری  لە زێدو گەلو  بەرەنگاری  زاڵمانو   مافخۆرانمان  لە  ژیر  هیچ  ناوێکو  بە هیچ  بیانویەک لێێ  قەدەغەو حەڕام بکاو  ڕێڕەوانی  ئیبڕاهیمو   ئیسماعیل  بەکافرو   بێی  دین  لەقەڵەم بدا. من  لە هەمو  زانایانی  ئایینیو  غەیرە  ئایینی  دەپرسم   لە کام  ئایەتی  قورعانیدا جگەلە   قسەیڕێبەرانو  دەسەڵاتدارانیبەناو  موسوڵمانی  داگیر  کەری  کوردستان نوسراوەوکوتراوە  کورد  مافی  ئەوەی  نیە  زێدو  کیانی  خۆی  هەبیێی ؟!بۆی نیە  زمانو فەرهەنگو  کەلەپوری  خۆی بپارێزی ؟! یان باشتر  بڵێم : بۆی  نیە چارەنوسیخۆی،خۆی دیاریبکا؟ لە کوتا قسەمدا دەڵێم: گەلی کورد نابێیفریوی   پڕوپاگەندەیژاراوی  دوژمنە  جۆراو  جۆرەکانی  لە ژێر  ناوی  ئیسلام  یان هەر  ئیدەو   ئایینێکیتر بخوا، لەوە  دڵنیابیێ  ئەوڕۆڵانەی  لە ڕێگای   ڕزگاری  گەلو  نیشتماندا  گیانیان  بەخت کردوەو  جەورو  جەفایان  کێشاوە ، هەمویان  ئیسماعیلی  کوردنو  دایکو  بابەکانیش  کە بەسەخاوەتەوە  ڕۆڵەکانیان  پێش کێشی  بارەگای  گەلو  نیشتمان  کردوە   هاوڕێیانی هاجەرەو  ئیبڕاهیمن. لەوەش  بەولاترەوە  دەڵێم: هەر وڵاتێکو دەسەڵاتێکو  هێزو  تاقمێک چ  موسوڵمانو غەیرە  موسوڵمان ، لە ژێر هەر ناوێک هێرش  بکەنە  سەر مافو وڵاتمانوداگیرو  پێشێلی  بکەن  مافی  ئایینیو  ویژدانیو  ئینسانی  خۆمانە  بەهەمو   توانامانەوەو بەهەمو  شکڵو  شێوەیەک  بەرەنگاریان  ببینەوەو  مافی  زەوتکراومان   وەگرینەوەو بەتوندی  بەرپەرچیان بدەینەوە. بەڕاشکاوی  دەڵێم: کورد لە  درێژایی  مێژودا  هەر  گیزهێرشی  نەکردوەتە  سەر  ماڵو  مڵکی  کەسو ، هەمو  جینایەتکاریو   وەحشی   گەری دوژمانیش  نەیهێناوەتە  سەر ئەو  بارە  کە پێشێلکەری  مافی  گەلانیتر بیێ !   بەردەوام شەڕێان  پێفرۆشتوەو  دڵڕەشانە  پڕوپاگەندەی   نـاڕەواو   درۆیـان  بـەدژی  کـردوە ، هەمو  کات  لە حاڵی  بەگری لە خۆکردندا  بوە، دەرگای   وتووێژی  سوڵحو  ئاشتیشی  لە سەر گازەرای  پشتێ  کراوەتەوەولەو  ڕێگایەشداگەورەترینو   بەنرخترین  قوربانیداوە.
لێرەدا  بۆ ئەوانەی  باوەری   ئایینیان  هەیە  بەو  ئایەتەی  سورەی (مومتەحینە : ٦ )  کە دەفەرموێی :  بێگومان  ئەوانە  نمونەی   باشن  بۆ  ئێوە و  ئەوانەی   بروایان   بەرۆژی سەڵا  هەیە ، هەرکەسیش  خۆی  لێی   ببوێرێی  خوا هیچ  پەکی  پێناکەوێی .خوا شیاوی پەسن  دانە.  دڵنیام    بـونی   ئـەو  نـمونە   باشانە و  مێژوو  بەسەرهاتەکانی   ڕابردو گەورەترین   بایخیان   بۆ  ئێستاو داهاتوشمان  هەیە   دەبا  کەڵیکیان  لێوەر  گرین ، بێگومان  قازانجمانە.  داگیر   کەرانی   کوردستان   زاڵمن ،  خواش   نەفرینی   لە زاڵم کردوە.
لە کۆتاییدا  بەبۆنەی  ئەو یادو بەسەرهاتە  مەزنە  پیرۆزبایی  لە  هەمو  گەلی  کوردبەگشتیو رۆژهەڵاتی  کوردستان  بەتایبەتیو   بنەماڵەی  شەهیدانو   زیندوە مردوەکانیچاڵە ڕەشەکانی  دوژمنو ئەویندارانی  ئازادیگەلو نیشتمان  دەکەموئاواتە   خوازمقوربانیە کانمان  فەرامۆش  نەکەین . 

                          براتان  مەلا  برایمی  مەجید پور

۱۳۹۳/۰۷/۰۵

سه‌له‌فییه‌ تووندئاژۆکانی کوردستانی ئێران تێکهه‌ڵجوون له‌ گه‌ڵ خه‌ڵکی شاری نه‌غه‌ده و هه‌ره‌شه‌ی کوشتن له‌ مامۆستایانی ئایینی ده‌که‌ن.

سه‌له‌فییه‌ تووندئاژۆکانی کوردستانی ئێران تێکهه‌ڵجوون له‌ گه‌ڵ خه‌ڵکی شاری نه‌غه‌ده و هه‌ره‌شه‌ی کوشتن له‌ مامۆستایانی ئایینی ده‌که‌ن.


به‌ پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ ده‌ست یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران گه‌یشتووه‌ سه‌له‌فییه‌ رادیکاڵه‌کانی شاری نه‌غه‌ده‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای ورمێ رۆژی سێشه‌م رێکه‌وتی31ی 6ی 1393ی هه‌تاوی له‌ مزگه‌وتی سه‌ید که‌ماڵی ئه‌م شاره‌ له‌ گه‌ڵ خه‌ڵک تێکهه‌ڵچوونیان بووه‌ و هه‌ره‌شه‌ی کوشتنی مامۆستای ئایینی ئه‌و مزگه‌وته‌یان کردووه‌ که‌ بوو به‌ هۆی داخرانی مزگه‌وته‌که‌ بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ.به‌ گوێره‌ی هه‌واڵ هه‌ر چه‌ند خه‌ڵک ده‌زگا ئه‌منییه‌کانیان له‌م بارودۆخه‌ ئاگادار کردۆته‌وه‌ به‌ڵام رژیم هیچ دژ کرده‌وه‌یه‌کی له‌ خۆ نیشان نه‌داوه‌ هه‌روه‌ها زانیاریمان به‌ ده‌ست گه‌یشتووه‌ که‌ 20که‌س له‌ سه‌له‌فییه‌ تووندئاژووه‌کان ماوه‌یه‌که‌ ئازادانه‌ له‌ مزگه‌وته‌کانی نوور و میر حسینی ئه‌وشاره‌ کۆبوونه‌وه‌ و مه‌راسیم پێک دێنن که‌ بۆته‌ جێگای نیگه‌رانی خه‌ڵک ومامۆستایانی ئایینی،

یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران


4ی ره‌زبه‌ری 1393ی هه‌تاوی

۱۳۹۳/۰۷/۰۴

په‌یامی پرسه‌وسه‌ره‌خۆشی یزاکا به‌ هۆی گیان له‌ ده‌ستدانی مامۆستایه‌کی نیشتمانپه‌روه‌ر و ئه‌ندامی یکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

په‌یامی پرسه‌وسه‌ره‌خۆشی یزاکا به‌ هۆی گیان له‌ ده‌ستدانی مامۆستایه‌کی نیشتمانپه‌روه‌ر و ئه‌ندامی یکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
"کل نفس ذائقة الموت"
به‌داخ وکه‌سه‌ره‌وه‌ ئه‌ندامێکی لێهاتووی یه‌کێتییه‌که‌مان به‌ هۆی پێکانی هاتووچۆ له‌ جاده‌ی سنه‌ به‌ نێوی مامۆستا دوکتۆر مه‌حموود ئه‌یوازه‌ خوتبه‌خوێنی مزگه‌وتی سه‌لاحه‌ دینی ئه‌یوبی مه‌ریوان و مامۆستای زانکۆکانی په‌یامی نوور وئازادی ئه‌مشاره‌ له‌ رێکه‌وتی 2ی ره‌زبه‌ری 1393ی هه‌تاوی گیانی له‌ ده‌ستدا.
دکتۆر مه‌حموود دوکتۆرای له‌ بورای ماف له‌ زانکۆی شیراز به‌ده‌ست هێنا و
یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی ئه‌کتیڤی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران بوو خودا لێخۆشبوو که‌سایه‌تییه‌کی خۆشناوولێوه‌شاوه‌ی نه‌ته‌وه‌ به‌شخووراوه‌که‌مان بوو که‌ به‌داخه‌وه‌ زۆر نه‌ژیا تاکو زیاتر خزمه‌تی ئایین ونه‌ته‌وه‌که‌ی کردبا هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ یه‌کییه‌تییه‌که‌مان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی که‌س وکار وسه‌رجه‌م خه‌ڵکی خۆشه‌ویستی مه‌ریوان ده‌کات وله‌خودای مه‌زن داواکارین به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بکات{انالله‌ وانا الیه‌راجعون}

یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران


3ی ره‌زبه‌ری 1393ی هه‌تاوی

۱۳۹۳/۰۶/۲۷

سپتامبری ڕەش


 سپتامبری     ڕەش
       بەناوی  خوای  دڵاواو  دلۆڤان
ولا  تقولوا  لمن  یقتل  فی  سبیل الله  اموات بل احیاء ولکن  لایشعرون. بەقەڕە : ١٥٤ .
ئەوانەی  لە  ڕای  خوادا  دەکوژرێن  مەڵێن  مردون ، بەڵکو زیندون و  ئێوە  نازانن.
١٧ی  سپتامبر ڕۆژێکی  ڕەشی  کوردستانە ، بیرەوەریەکی  تاڵی   ژیانی گەلەکەمانە ، پەڵەیەکی  ڕەشی  ناو چاوانی  کۆماری  بەناو  ئیسلامی  ئیران وئاخۆندە  خوێنمژەکانە . ڕۆژێکە   شەهیدانی  گەلەکەمان  بەخوێنی  گەشیان پەروەندەی  جینایەتکاری   ئاخوندەکانیان  ئیمزاکردو  دنیایان تێگەیاند و  دادگای وڵاتێکی  وەک  ئاڵمانیش  ئەوەی  بەپێی  قانونی  قەزایی ئەو  وڵاتە  سەلماند. لەسەر دوکتۆر  سادقی  شەڕەفکەندی  ئەوەندە  بەسە بڵێم: ئەگەر مەرگ  مۆڵەتی داباو  دەستی  غەدرو  خەیانەت  لێگەڕابا  ئێستا  دوکتۆر  قاسملوی  دوهەممان  هەبو.
لەسەر  تڕۆڕی دوکتۆر شەرەفکەندی و هاوڕێیانی  زۆر  نوسراوەو  کوتراوە.بۆیە نامەوێی  لەو بارەدا لەسەری  برۆم ، بەڵام  چونکە جینایەتەکە  بە نەخشەو پیلانی ڕێبەرانی  کۆماری  ئیسلامی ئەنجام  دراوە، دەمەوێی   لە ڕوانگەی ئایینەوە  ، ئەوەندەی  بۆم  دەلویێ  بەکورتیئەو بابەتە  شیکەمەوە . بۆ ئەو مەبەستە  پێویستە بزانین شەهید  کێیەو قوربانیەکانی  ئێمە کە لە ڕێگای ڕزگاری گەلو  نیشتماندا  گیانیان  بەخت  کردوەو  دەکەن  بۆچی  پێیان دەڵێین شەهید؟
                  (جــێــگـەو   پـێـگـەی   شـەهــیــد )
سوڕەی  ئالی عیمڕان: ١٤٧{ ئەگەر  لە ڕای  خوادا  بمرن ، یان  لەڕای خوادا بکوژرێن ، دڵنیابن  لێبوردەییو  بەزەیی  خوا  زۆر  چاکترە  لەو شتەی  کۆی دەکەنەوە.} هەروەها لە سورەی بەقەڕە : ١١١ دافەرمویە:{  خوا  گیانو  ماڵیشەهیدانی بە بەهەشت  کڕیوە ، ئەوانە  لە ڕاهی خوادا  شەڕ دەکەن ، دەکوژرێنودەکوژن ، تادوایی.}  شەهیدان  لە پێشەوەی  ئاکار  چاکانن . خواش  فەرمویە وامەزانن  چاکە  هەرئەوەیە ڕوبکەیە  رۆژ هەڵات یان ڕۆژ ئاوا ، بەڵکو کۆمەڵێک پرنسیپو یاساوراسای  ئینسانیو  ئەخلاقیو  ویژدانی  کۆمەڵایەتیە کە بەرێوەبردنی سەر جەمیان  ئەرکە و  نەبونی  هەرکامیان  لە بایخی  دینەکە  کەم دەکاتەوە . بەڕاستی کوشتنو بڕینو قەڵاچۆ کردنو دەستدرێژی بۆ گیانو  ماڵو ناموسی گەلان، ئەویش  گەلێک  کەخۆی  موسوڵمانە جینایەتەو دور  لە ئەخلاقی ئایینو  ئینسانە. بەداخەوەئەوەیئێستا بەناوی  ئیسلام  دەکرێی ڕاست دژی ئیسلامەو بەقازانجی  دین دوژمنانە.  بەکورتی لەلای  خوا  جێگەو  پێگەیشەهید  زۆر لەوەبەرزترە  کەئێمە  مەزندەی بکەین ، لەو  بوارەدا   ئایەتی قورعانی زۆرن کەپێویست  نیە  هەمویان بنوسینەوە . شەهیدیشبەوانە ناڵێن کە لەداگیر کردنیمڵکوماڵیخەڵکی دەست  ناپارێزنولە کوشتنو گرتنوئەشکەنجەو   ئازارو دەستدرێژی بۆگیانو  ناموسی  خەڵک  سڵ ناکەن. 
                 (جــۆرەکــانــی   شـــەهــیــد )
ئەگەر نەمانەوێی  بابەتەکە  دورو  درێژ بکەینەوە ، جۆرەکانی شەهید بە (٣) جۆر  دەقەبڵێنین.  (١)  شەهیدی  دنیاو  قیامەت :  ئەوانە  لەخواوە   بەرزترین جێگەیان  پێدراوەو لەناو  خەڵکیشدا  ڕیزو  حورمەتی  تایبەتیان هەیە ئەوانەش کەسانێکن  کە تەنیا  لە ڕێگای  ئەرکێکی   پێئەسپێراوی   خواییاندا  گیانیان لە دەست  داوە جا ئەو  ئەرکە  عیبادیبێی   یان کۆمەڵایەتی بێی،  چونکە هەمو کردەوەو  ئاکارێکی  موسوڵمان  ئەو کاتە  لەلای  خوا پەسندە  کە لە  خزمەتی بەندەکانی  خوادابێی .  خوا بۆ خۆی هیچی  لە ئێمە  ناوێی ، ئەوەی  لەسەری  کردوین  بەئەرک هەر بۆ خۆمانە. (٢) شەهیدی  دنیا: کە  لەڕێگای دابینکردنی ژیانی  خۆیانو  ماڵو  منداڵو  کومەڵگادا  بەگشتی  دەبنە  قوربانی . (٣)  شەهیدی قیامەت: وەک : سوتاو ، خنکاو ، لەسەر  ماڵ  کوژراو ، لەسەر بەگری  لە دین،بەگری  لە گیان ، لەڕێگای  خوێندنو  فێربون ،لەسەر  هەق  بێژی  ،  مردن بەنەخۆشی  تاعون  ، زکچون ، وەبن  ئاواری  خانوی  ڕوخاو  کەوتنو گیانیان  لە دەست  داوە.  هتد. لێرەدا  بۆ نمونە  یەک  دویەکان  دەگێرمەوە.  لە حەدیسی موسلم ژمارە : ٢٠١ دا هاتوە : کابرایەک  هاتە  لای  پەیامبەرو  عەرزیکرد ،ڕات  چێە   سەبارەتبەو  کەسەی  دەیەوێی  ماڵکەت  لێبستێنێ ؟ فەرموی : مەیدەیە. ئەگەر دەگەڵم بەشەڕ هاتو  ویستی  بەزۆر لێم  داگیر  بکا؟ فەرموی: بەرەنگاری ببەوە،  ئەگەرکوژرای  شەهیدی ، ئەگەر  ئەوت  کوشت ، بەهیلاک چوە. یان  لەبارەیخوێندنوفێربونەوە : ترمزی = ٢٥٧١ دەڵێی: لە  پەیامبەر   پرسیار  کرا ،  ئەو کەسەی  وەداوی  خوێندنو  فێربون  دەکەوێیچ  پلەیەکی  هەیە؟ فەرموی : لەڕێگای  خوادایە  هەتا  دەگەڕێتەوە. ئەحمەد لە حەدیسی  ژمارە  ١٠٨٠٧٤ دا  دەلێی:   کەسێک هاتە  لای  پەیامبەرو  لێیپرسی :کام جیهاد لە هەموان مەزنترە ؟ فەرموی : کوتنی  هەق  لەبەرانبەرزاڵمو  زۆرداراندا. بێگومان حەدیسیتر  زۆرن کە  پێویست بە هێنانیان ناکا.کەوابو شەهیدهەرئەو کەسانە  نینکە بە قسەی ئەوانەیچەپ  لێێ  تێگیون،چوبنە  خەزاو لەوێی کورژابن ،لە ڕاستیدا  خەزا  هەر شەڕ  نیە  بەڵکو  شەڕ تەنیا  لەو  حاڵەتەدایە  کەهێرشت  دەکرێتە  سەر  گیانو  ماڵو هەمو  شتێکت . بەباوەری  من  ئەوانە  لە مانای  خەزاش  تێنەگەیشتون  یان خۆی لێی  هەتڵە دەکەن.
ئەگەر  بەبیێ غەرەزو  مەرەزو دەمارگرژی  بڕوانینە  ئەو  ئایەتو  حەدیسانەی لەو  بارەدا  هاتون دەتوانین  بڵێین : شەهید  شەرەفکەندیو  سەرجەم  شەهیدانی ڕێگای  ڕزگاری  گەلو  نیشتمان بەهەق  شەهیدانی  ڕێگای  خوان ، چونکە ئەوانە هەمو جەرو  جەفایەک  لە ڕێیگای  ئامانجێکی  پیرۆزی  خواییدا دەکێشنو بەسەخاوەتەوە  گیانیان  بەخت دەکەن  بە بێێ  هیچ موچەو  بەراتێکو   تەنانەت ژیانیشیان وەک  خەڵکیتر  ئاسایی  نیە ،لە ڕای  خواشدا  هەر ئەوەیە  ڕێگەیەکی هەق  بڕۆی  بۆ ئامانجێکی  هەقو  هیچ چاوەڕوانی  ماددیشت نەبێێ.  ئەوانە  بۆ ڕزگاری  نیشتمانێکی داگیر  کراو  کە خوا بەملکایەتی  بەکوردانی داوە خەباتیان کردوەو  دەکەن ، ئەوانە  لە بەرانبەر  زاڵمانێک راوەستاون کە خوا  لە زیاتر لە (١٠٠)جارلە  قورعاندا وشەی  زاڵم  لە بوارە  جۆراو جۆرەکانی ژیانی کۆمەڵگادا  کوتراوەو  بخراپیان   ناوهێناوە .بەرەنگاربونەوەی  زاڵمانی  وەک ئەرکێکی  ئایینی  بۆ  خاوەن  باوەڕان  دەیاریکردوە . بەرەنگاری  گەلی   کورد دەگەڵ  کۆماری  ئیسلامی ئێران   بەرەو  ڕوبونی   زاڵمێکە   کە  لە   قورعاندا وەک   ئەرک   دیاریکراوە.ئەو  شەهیدانە   ویستویانە گەلێک  ڕزگار بکەن کە بەشێکنلەو مرۆڤانەی خوامافی  ژیانو  کیانی  پێداون . لەکەس شاراوەنیەجگە  لە دوژمنانی  کورد ، گەلی  کورد  بەدرێژایی  مێژو ماڵوناموسو کەسایەتیو  گشت  مافەکانی پێشێلو  دەستدرێژیان  بۆ کراوە . کەس  نیە نەزانیێ بۆ گەلێکی خاوەنئیمانی پێبەند  بە  هەمو  یاساو  ڕاسای  دینیو نێو دەوڵەتی، حوکمی  جیهادی  لە لایەن  ڕێبەری  کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەردەرکراوە.گەلێکی  کە  ئایینی  ئیسلام  لەلای  ئەوانەوە  لە هەمو  موسوڵمانانیدنیایە جوانترو چاکترو  پاکتر  ڕێزی  لێگیراوەو  بەڕێوە براوە. کەوابوبە پیداگریەوەدەڵێم : بەرنگار  بونەوەی  ئێمەی  کورد  دەگەڵ  کۆماری  ئیسلامی ئێران ، نەشەڕەو،  نە  ناڕەوایە . پێشگرتنە  لە زوڵمو  زۆرو  ناڕەوایی ، خەباتەبۆ ژیانێکی خوا پیداویئینسانی ، تێکۆشانەبۆ ڕزگاری  زێدێکی  داگیر کراو.قوربانیدانە  بۆ سەلماندنی  مافێکی  ڕەوا. بەو کورتە  باسە   ئەوە  دەڵێم: کە شەهید  شەرەفکەندی  یەكێکە  لە  شەهیدە  سەرقافڵەکانی  ڕێگای  ڕزگاری گەل.ڕیبەری  حیزبێکبو کەدامەزرێنەرەکەی  پێشەوایەکی زێدەزاناوژیرو هەڵکەوتوو لێوەشاوەی  ئایینیو نەتەوایەتیبو، کە خۆی  بەقورعان  سوێندیخواردو گەلەکەشی  سوێند  دا کەدەبێی  لە ڕێگای نیشتماندالە قوربانی  کردنی  سەروماڵ  درێغی نەکەن، بەئەرکێکی   نەتەوایەتی   پشت   ئەستور بە    بڕیارەکانی ئایینیو قورعانی  بزانن. بەپیوەری  قورعانیو بە  بەردەوامبون  لەسەر ڕیبازێککەبەڕای من  ڕیبازی  پەیامبەرە ، شەڕەفەکەندیوهەمو  شەهیدانی  سەربەرزیگەلەکاەمان  دەچنە  خانەی  شەهیدانی  فی سبیل الله.
لە کۆتییدا  بەبونەی  ساڵوەگەڕی  ئەو کارەساتە  دەلتەزێنە و لەدەستدانی  ئەو ڕۆڵە  بەئەمەگانەی  گەلی کورد  بەتایبەتی  لە  ڕۆژ هەڵاتی  کوردستان  هاو خەمی خۆمتان  دەگەڵ   دەر  دەبڕم  هیواداریشم ڕیبازیان  بەر نەدەین تا ئێمەش  وەک شەهید  شەرەفکەندی : یان  سەردەکەوین  یان  وەدوای  ئەو دەکەوین.  ئێمە  هەقین ، هەقیش  سەرکەوتنی  مسۆگەرە.پەیامبەریش  فەرمویە: الحق  یعلو ولایعلی  علیە.
         براتان  مەلا  برایم  مەجید پور        هولەند  ١٤/٩/٢٠١٤
                                           ٢٣ / خەرمانانی  ٢٧١٤ کوردی



۱۳۹۳/۰۶/۲۳

بروسکه‌ی ماته‌مینی یزاکا به‌ بۆنه‌ی ترۆری ئه‌ستێره‌ی پڕشنگداری میکۆنۆس شه‌هید دکتۆر سادق شه‌ره‌فکه‌ندی:

بروسکه‌ی ماته‌مینی یزاکا به‌ بۆنه‌ی ترۆری ئه‌ستێره‌ی پڕشنگداری میکۆنۆس شه‌هید دکتۆر سادق شه‌ره‌فکه‌ندی:

هاونیشتمانانی هێژا
جه‌ماوه‌ری تێکۆشه‌ری کوردستان
مامۆستایانی ئایینی نیشتمانپه‌روه‌ر

22ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی تاوان ئه‌ستێره‌ی پڕشنگداری گه‌له‌که‌مانی له‌ وییه‌ن پایته‌ختی وڵاتی ئاڵمان کوژانده‌وه‌، شه‌وشه‌مه‌کوێره‌کانی کۆماری جه‌هل ونه‌زانینی به‌ نێو ئیسلامی ئێران که‌ هه‌نیسکیان به‌ تاریکایی گرتبوو، بۆ جارێکیتر ئه‌مجار له‌ وڵاتێکیتر رێبه‌ری هه‌میشه‌ زندووی نه‌ته‌وه‌که‌مان و سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وچه‌ند تێکۆشه‌ری دیکه‌ی ئه‌م حیزبه‌یان  ناجوامێرانه‌ له‌ رستوورانێتی میکۆنۆس ترۆر کرد ،کۆماری په‌ت و سێداره‌ و ترۆری ئێران ویستی به‌ شه‌هید کردنی ئه‌م رێبه‌ره‌ به‌لیمه‌ته‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان کۆتایی به‌ شۆرشی مافخوازی ئه‌م گه‌له‌ به‌شخوراوه‌ بێنێت به‌ڵام هه‌روه‌ک پێشوو شکستی هێناو خه‌ڵکی کورد چالاکتر له‌ پێشوو هاواری مافخوازی خۆیان به‌رزکرده‌وه‌ :هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران هاوخه‌می خۆی له‌ گه‌ڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران راده‌گه‌یه‌نێت وله‌ خودای مه‌زن داواکارین بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌که‌مان سه‌رکه‌وتوو بێت.
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران:

25ی خه‌رمانای 1393ی هه‌تاوی 



۱۳۹۳/۰۶/۲۱

کــــورد و داعش


کــــورد و       داعش
ماوەیەکە   مەسەلەی   داعش و  هەڵس و  کەوتەکانی  کە دورن  لە هه‌موو  یاساو  ڕاسایەکی باوی  ئەم جـیهانە ،بـۆتـە  بابەتـی  ڕۆژو  شەوچەلـەی  هـەمـو  کـٶڕو  کـۆمـەڵـەکـانـ و بنەماڵەکانی   ئەم   کوردستانە . وانیشان  دەدریێ  کە ئەوە  شتێکی  تازەیە و مەترسیەکی نویێ  کوردستانە .بەپێویستی   دەزانم  لە روانەگەی   خۆمەوە  ئەو  بابەتە  هەڵسنگێنم  و کورت  لێکی  دەمەوە . ئەگەر   ئاوڕێک  لە   ڕابردوی   ڕوداوەکانی  کە لە  ماوەی  تەمەنمدا   دیتومن  بدەمەوە و  چۆنم  دیون  ئاوایان  بگێڕمەوە،  دەڵێم: پڕۆسەو  بەرنامەی  داعش  بۆ کوشتو بڕو  قەڵاچۆی  گەلی  کوردو  داگیر  کردنی  کوردستان  لە کۆنەوە  هەبوەو  تەنیا  بە پێی  هەلو  مەرجو  بارودۆخەکان   ناوەکەیان   گۆڕاوە.  باشم  لەبیرە    لـەسەردەمی  پاشایەتیدا   لـە ڕٶژهـەڵاتی   کـوردستان   لـە  پادگانی  جەڵدیان  قەسابخانەیەکو  ئەشکەنجەگایەک   بە سەرۆکایەتی   جەلادی  ناودار  تیمسار  ئووەیسی دانرابو  کە بەسەدان  کوردی  بێتاوان  کە تەنیا  کورد  بونو  چیتر  ئێعدامو  لەدار دەدرانو  بە خراپترین   شێوە  ئەشکەنجە   دەکرانو  لە  چاڵە ڕەشەکانی   ڕێژیمدا  بێسەرو  شوێن  دەکران . لە سەردەمی  کۆماری  ئیسلامیدا  دەیان  قاڕنێو  قەڵاتانو  ئیندرقاشو  سەوزیو  قەرەگۆلەکان و  هیتر و  سەر  ئەنجام  حوکمی  جیهادی  ڕەش  بە دژی  کوردان ئەنجام دران . لەقاڕنیێ  جیا  لەکوشتنی  ژنو  منداڵو  پیرە پیاو بەتەورو  قەمە ، مەلای  قورعان  بەدستیش  گۆشاو  گۆش  سەری  بڕا!!  لە باشوری  کوردستان  جیا لە هەمو  کوشتو  بڕەکان   ئەنفالەکانو  بۆمبی  شیمیایی  هەڵەبجە ما ن  بەچاوی  خۆمان دیتمان ، زۆربەی  گوندو  شارۆچکەو  شارەکانی  کوردستان   دەگەڵ  زەوی یەکسان  کران .  لە باکوری  کوردستان  جیا  لە گرتنو   کوشتن   وەک  تورکی  کێوی  حیساب  دەکران.  لە ڕۆژئاوای  کوردستان  جیالەگرتنو  ئەشکەنجەو    کوشـتو بڕ  وەک  هاو وڵاتی  سوریەش  وەر  نەدەگیرانو  پێناسەیان  پێنەدەدان . بەکورتی  ئەوەی  ئێستا  بەناوی  داعش  دەگەڵمان   دەکریێ  زۆر   لەمێژە  دەگەڵیان  کردوینو  ئەوەتا ئەمڕۆ  باناوی   داعش   سەری  هەڵـداوە.  مـن دەپـرسم  ئەوەی  داگیر  کـەرانی  کوردستان  دەگەڵیان  کردوینو  دەیکەن  چی لەوەی  داعش  کەمتر بوە؟؟  داگیر کەرانی  کوردستان  و  سەر کوتکەرانی  گەلی  کورد دەگەڵ  داعش  یەک  ئامانجو  ستڕاتێژیان   هەبوەو  هەیە  کە  داگیر کردنی  کوردستانو  قەڵاچۆی   گەلەکەمانە .

ئەوەی   جێگای     داخە  !  هێندێک    نەزانانەو  هێندێک بەزانیاریەوە   لە  لایەک دەیانەویێ  شەڕەکە   بکەنە  شەڕی  کوردو  ئیسلام  و  لەلایەکیتر  دەیانەویێ    لە ژێر ناوی  ئایینو  مەزهەبی  جیاوازو  جۆراو  جۆر  کورد  لەناو خۆیدا   توشی   دوبەرەکیو ناکۆکیو  سەر ئەنجام  شەڕو  ئاڵۆزی  بکەن ، کەئەوە  مەترسیەکی  گەورەو  ڕاستەو خۆ بمانەوێو  نەمانەوێی   باقازانجی  دوژمنانە . من دەزانم  لە هیچ  ئایەتێکی  قورعانیدا نەهاتوە  ئەو  سەرزەویەی  کوردستانە  بەمڵکایەتی  ئیی  فارسو  عەڕەبو  تورکانە  !! ئیمەش  بە  پێچەوانەی  ئەو  ئایەتە  رەفتارمان  کردبێو  بەکافرمان   لەقەڵەم   بدەنو حوکی   جیهادو  شیمیابارانمان   بۆ دەر  بکەن !! بە دڵنیایەوە  بە فەرمانی  خوا  ئێمەی کوردیش  نەتەوەیەکین  دەسکری  خواین   وەک  ئەو  هەمو  نەتەوانەی  ئەم جیهانە ، ئەوەی  لە خواوە  وەک  سەرزەوی  پێمان  دراوە  کوردستانە ، خۆشەویستیو  پاراستنی ئەو  کوردستانەش  بۆ ئێمە  وەک پێغەمبەر (ص)  دەڵیێ : خۆشەویستی   نیشتمان  نیشانەی  ئیمانە.
دەگەڵ  ڕێزم  بـۆ  هەمـو  ئیدەو  ئایینە کان ، باوەڕم  وایە  هەتا  لە ژێر  کار  تێکەری ئەو  ئایینو  ئیدانە  نەیەینە  دەرو ئامانجی  سەرەکیمان   کە ڕزگاری  کوردستانـوکوردە نەبێتە  خاڵی  یەکەمو  سەرکیمانو  مەسەلەی  نەتەوایەتیو   نیشتمانپەروەری نەمانکاتە  یەک  هێز  بـۆ بـەرەنگاری  دوژمنان ، گومانـم  نـیـە  داعـشو  وێـنەی  ئەومان  زۆر   دەبن.  زۆر  جێگای  داخە  کە  هەوڵ  دەدریێ  بـۆ  هەڵگیرساندنی  شەڕی  سوننیو  شیعە  ، سەلەفیو  ،خەلەفی ، جیهادیو  حیزبڵاهیو  و...... دەگەڵ  ئەویش ناوچە گەرایی   زاراوە  کردن  بەزمان  خەریکین  نیشتمانو  نەتەوەکەمان دەکەینە قوربانی  ئایینو  ئیدەو  مەزەبەکان. جیگای  داختر لەوەش  ئەوەیە  کە  ئەو  دەنگانە لە ڕاگەیێندراوەکانی   پێشڕەوەکانمان  دەبیسترێن  ئەوە  هەرچی  پیرۆزیش  بن،    نابیی  لە نیشتمانو   ئازادی   گەلەکەمان   پیرۆزتر بن. سەرقاڵ بونمان  بەو  مەسەلانەوە   ئەگەر ئامانجی  ئەسڵیشمان   لە بیر  نەباتەوە  زۆرمان  لەو  دور  دەکاتەوە .
زۆر  بەراشکاوی  دەمەویی  بڵێم : ئێمەی  کورد  نەشەڕی  دژی  ئیسلام   دەکەینو نە بۆ  پەرەپێدانی  ئەویش هەوڵ دەدەین.  ئێمە  لەو  گەلانە  نین  کە ناوی  ئیسلامیان  لە خۆیان  ناوەو  کەچی  هەر  شەڕی  موسوڵمانان  دەکەن .

ئێمە  گەلێکین    نیشتمانەکەمان   داگیر  کراوە ، زمانو  فەرهەنگو  کلتورو  کەلەپورمان   لێی دزراوەو  لە  خۆمان  قەدەغە  کراوە . ئەگەر  بەدەگمەن   لە ژێر  دەسڵاتێکی  داگیر  کەردا   شتێک  بەزمانی  کوردی نوسرابیێو  کوترابیێ لە ژیر  کارتێکەری    زمانی زاڵ دابوەو  لە بەرژەوەندی  داگیر کەردا  کاری  پێکراوە . بە پێوەری   هەمو  یاساو ڕاسای  مرۆڤایەتیو   ئیدەو  ئایینەکانی  ئەم جیهانە  داوایمافیڕەواو   ڕزگاری   زێدو ئازادی   گەلەکەمان  ئەرکی   شەرعیو   قانونیمانە .بەڕاشکاوی   دەڵێم  :  هەر  هێزو هۆزو  تاقمو   دەستەو  وڵاتو  نەتەوەو  دەسەڵاتو  حاکمێک  چ بە ناوی  ئیسلامو یان هەر ناوێکیتر ، کۆماری  ئیسلامی  بێی  یان  داعشو  قاعیدە  و.....  ئەگەر  بیهەوێی زێدەکـمـان  داگـیـر  بکـا ، گەلەکەمانـو   دانیشتوانی وڵاتەکەمان  قەڵـتـو  بـڕ  بکا بەرەنگاری دەبینەوەو  قـوربانی  دەدەین  هەتا  لەوڵاتەکەمان  پاکیان  دەکەینەوە . مێژو   شایەدمانە کورد هەرگیز  شەڕی  بـۆ  دینو  ئایین  نەکردوەو  نایکا . ئوسولەنشەڕانگێز   نینو بەردەوام  بەرگریمانلە خۆمانو  نیشتمانەکەمان کردوە،خۆبەرگریش مافێکی رەوامانە.  بەرگری  لە زێدو  نیشتمان   نەک  دژی  دین  نیە  بەڵکو  وەک چۆن بۆئەوانەی  بروای  ئایینیان  هەیە   واجبێکی شەرعیە  ، ئەرکێکی    نەتەوەییو ئینسانیو ئەخلاقی  خۆمانە.  بە باوەڕی  من  بۆ بەرەنگاری  ئەو  هەمو  پیلانگێریانە گەلی  کورد بە هەمو  ئیدەو  ئایینە  جیاوازەکانیانەوە   لە ژێر  چەتری  نیشتمانو   نەتەوەدا دەبێی   کۆببنەوەو ، دین  بکەنە  باوەریکی  شەخسی  نەتەوەو  نیشتمان   پەرستی   بکەنە ئامانجێکی   گشتی ، تابتوانن  وەک  گەلێکی  ئازادو  سەر  بەخۆ  بۆ   پێشکەوتنی  گەلو ئاوەدانی  نیشتمان   تێبکۆشن ئەوکاتەیە   کەدەتوانین    هەرکەسە   ئایینی   خۆمان   هەبێو خواش  فەرمویە ( لکم دینکم ولی  دین .) واتە  دینی  خۆمان   بۆ خۆمانو  دینی  خۆتان  بۆ خۆتان.پێغەمبەریش  (ص)  دوای   ئەوەی   کۆچی   بەزۆریان   پێکرد   هەتا  مەککەی ڕزگار  نەکرد  خوا  پێی  نەکوت  دینەکەت   تەواو  کردوەو !. ئێمە ی کوردیش  هەتا  ئەو ڕۆژە  کوردستان  بەتەواوی  لە  دەست  داگیر  کەران  دەر دێنینەوە ، نەدینو  نە  دنیامان تەواو  نیە و بە ئیزنی  خـواو  هیمەتو  پشتیوانی   گەل ، نیشتمان  ڕزگار  دەکەین  لە خوێن  مژان. من  پێموایە  هەرچی  بەگژ  یەکترمان  دابکا  چ  دین بیێو  چ ئیدەی  سیاسی دەبیێ  وازی  لێبێنین . هەر  ئیدەو  ئایینێک  مافی  مرۆڤایەتیو  نەتەوایەتیمان  لێحەرام  بکا


دەبیێ  قبوڵ  نەکرێی  چونکە  دین  دەبیی  مرۆڤایەتی  تەکمیل  بکا  نەک  پێشێل.!مافان  بپارێزێی  نەک  زایەیان  بکا ، تۆوی   برایەتی  بچێنێ  نەک  برایان  پێک وەر بکا.
جێی  خۆشحاڵیە  کە ئێستا  بەشێک  لە کوردستانە کەمان  ئازادەو دەسەڵاتی  خۆ بەڕێوە بردنیان  هەیە و  بڕێکیش  زیاتر ، زۆر  ژیرانە  گەشەی  کردوەو  پێش  کەوتوە ، بۆتە  جێگایەک  کە دنیای  پێشکەوتو  پێیوایە  لە  ڕۆژهەڵاتی  ناوەڕاستدا    دەکرێێ  ببێتە  نمونەی  ئازادیو  دێمۆکڕاسی .  لەو  لایەشەوە  داگیر  کەرانی  کوردستان  بەردەوام  بە ئاشکراو  بەنهێنی بەزۆری  لە قالبی  دۆستایەتی  ڕوکێشدا  کەندو  کۆسپی  دەخەنە  سەر رێگاو  ئاژاوەو  نائارامی  بـۆ دەخوڵقێنن. دەیانـەوێـی  هـەر  چـۆنێکبیێ  پـێش  بـەو پێشکەوتنەی هەرێم  بگرن ، بۆیە  ئەرکی  گەلی  کوردستانە  بەتایبەتی  حیزبو  سازمانە کوردیەکانی  هەر چوار  بەشەکان بەبێی  چاوەڕوانی  وەک  ئەرکێکی  نەتەوەییو  نیشتمانی وشیارانە   بەرەنگاری  هـەر  چەشنە  پیلانێک  بـبـنـەوە  کە بـیـهـەوێی  کـورد    لەیەکتر دڕدۆنگو  نامۆ بکا.باکوردستان  مڵکی  هەمو کوردانو  دانیشتوانی  بیێ  نەک   بەشێکو حیزبو  تاقمێک. باخوێنی  کورد  لێک  حەرام  بکرێو  ئەوەی   بۆ هـەمـوان  حەڵاڵ بیێ با خوێنی  داگیر  کەران بێی . وەک  لەپێشەوەش  کتومە  : ئەو داگیر  کەرە   موسوڵمان یان غەیرە  موسوڵمان  بیێ!
کۆتا  قسەم  ئەوەیە :  با نـەوەی  نـوێی  باش  بـزاننباپیرانیان  بەدرێژایی  مێژو  لە دژوارترین  کاتو  ساتو  هەلو مەرجدا  بە کەمترین  ئیماکانات  بەرەنگاری  دوژمنان   بونو کۆڵیان  نەداوە ، بەلە خۆبردوییو  قوربانیدانێکی زۆرو  بەنرخ  تائێرەیان  هێناوە ، ئەو ئەرکە  قورسو  گرانە  دەکەوێتە  سەر  شانی  ئێوە ،کەدەبیێ  بێباک  لە دوژمـنان ، بێترس لە هەڕەشەو  زۆری  نەیارانو  دوژمنانی   داخ  لە دڵ  هەروا  قورسو  قایـم  لـەسەر  مافی رەواتان  سور بـنـو  فـریوی  درۆو  دەلەسەو  زمـان  چـەوریـو   دوڕوویی    دۆستانی رواڵـەتـی   مـەخـۆن  ،  یەکگرتـوبـنـو  دڵـنیابـن  بەیەکگرتویی  سەرکەوتنی  یەکجاری   مسۆگەرە.

              براتان     مەلا  برایمی  مەجید پور       هولەند
            ٣ / ٩ / ٢٠١٤   زایینی   ١٢ /٦ / ٢٧١٤ ی کوردی



                                                           
 

۱۳۹۳/۰۶/۲۰

روون کردنه‌وه‌ی وشه‌ی جیهاد له‌ ئایینی ئیسلامدا.

روون کردنه‌وه‌ی وشه‌ی جیهاد له‌ ئایینی ئیس
لامدا.


بسم الله‌ الرحمن الرحیم
"وجاهدوا فی الله‌ حق جهاده‌ هو اجتباکم وما جعل علیکم فی الدین من حرج"صدق الله‌ العظیم
له‌ رێگای خودا جیهاد بکه‌ن به‌و جۆره‌ی که‌ شایانی جیهاده‌ له‌ رێگای ئه‌ودا خودا ئێوه‌ی هه‌ڵبژاردووه‌ و له‌ ئاییندا کار و ئیشی سه‌خت وگرانی له‌ سه‌ر شانی ئێوه‌ دانه‌ناوه‌.سووره‌ی حه‌ج ئه‌یه‌تی 78
جیهاد له‌ ئاییندا به‌ مانای خۆ پێگه‌یاندن وهه‌وڵدان وکۆششه‌ جا ئه‌م هه‌وڵدانه‌ زۆر کرده‌وه‌ وئیش وبابه‌ت له‌ خۆ ده‌گرێت واته‌ جیهاد به‌مانای گشتی ده‌خرێته‌ سه‌ر زۆرێک له‌ کرده‌وه‌کانی مرۆڤی باوه‌رمه‌ند،هیندێک له‌ زانایانی ئایینی ئیسلام پێیان وایه‌ جیهاد ته‌نیا شه‌رکردنه‌ له‌ رێگای خودا و هه‌ر که‌س له‌م بابه‌ته‌ به‌دوور بێت گوناهکاره‌و سه‌زاده‌درێت و هیندێگ ئایه‌تی قورئان ده‌که‌نه‌ به‌ڵگه‌ بۆ ئه‌م لێدوانانه‌یان وده‌ڵێن جیهاد فه‌رزی عه‌ینه‌ واته‌ وه‌ک نوێژ رۆژوو و زه‌کات و حه‌ج واجیبه‌ له‌ سه‌ر مرۆڤه‌ باوه‌رمه‌نده‌کان [فاقتلو المشرکین حیث وجدتموهم] له‌ هه‌ر جێگایه‌ک مووسریک وبێ باوه‌ره‌کانتان بینی بیان کووژن.سووره‌ی توبه‌ ئایه‌تی 5، یان ئایه‌تی [وقاتلوهم حتی لا تکون فتنة ویکون الدین لله‌]شه‌ریان له‌ گه‌ڵ بکه‌ن تا فتنه‌ {ئاژاوه‌} نه‌مێنێت وئایین هه‌رهه‌مووی بۆ خودا بێت.سووره‌ی به‌قه‌ره‌ ئایه‌تی193
ئه‌م زانایانه‌ به‌ بێ ئاماژه‌ به‌ نه‌سخی ئایه‌ته‌کان له‌ لایه‌ن هیندێک ئایه‌تی تره‌وه‌ فتوا ده‌ده‌ن وباوه‌رمه‌ندان به‌ جۆرێک به‌لا رێدا ده‌به‌ن.وبه‌ فتوای ئه‌وان هه‌رکه‌س جیهاد نه‌کات گوناهباره‌وتاوانکاره‌ چوونکه‌ جیهاد فه‌رزی عه‌ینه‌ وهه‌موو مرۆڤه‌ مسوڵمانه‌کان ده‌بێت به‌ جێیی بگه‌یه‌نن.
به‌ڵام زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری زانایانی ئیسلام به‌ تایبه‌ت حه‌نه‌فی،مالیکی،شافعی له‌ سه‌ر ئه‌م باوه‌ره‌ن که‌ وشه‌ی جیهاد فه‌رزی کیفایه‌یه‌ وکاتێک هیندێک مرۆڤی باوه‌رمه‌ند به‌ جێیان گه‌یاند له‌ ئه‌وانیتر لاده‌چێت و ئایه‌ته‌کانی ئه‌م زانایانه‌ی که‌ فتوایان داوه‌ که‌ جیهاد فه‌رزی عه‌ینه‌ به‌م ئایه‌تانه‌ وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌و وله‌ راستیدا ئه‌م ئایه‌تانه‌ ئایه‌ته‌کانی ئه‌وانی نه‌سخ کردۆته‌وه‌ بۆ وێنه‌[اذن للذین یقاتلون بانهم ظلموا] به‌و که‌سانه‌ی که‌ شه‌ریان به‌ سه‌ردا سه‌پاوه‌ ئیجازه‌ ده‌درێت دیفاع له‌ خۆیان بکه‌ن وشه‌ریان له‌ گه‌ڵ بکه‌ن.سووره‌ی حه‌ج ئایه‌تی39،یان[وقاتلوا فی سبیل الله‌ الذین یقاتلونکم]شه‌ربکه‌ن له‌ رێگای خودا له‌ گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی شه‌رتان له‌ گه‌ڵ ده‌که‌ن. سووره‌ی به‌قه‌ره‌ ئایه‌تی 190،
با زانیاریمان هه‌بێت که‌ جیهاد به‌ چوار قۆناغ به‌ سه‌ر مرۆڤه‌ باوه‌رمه‌نده‌کاندا بڕیار دراوه‌ یه‌که‌م هه‌نگاو جیهاد مه‌منووع بووه‌ دووهه‌م هه‌نگاو ته‌نیا ئیزنیان پێ داوه‌ سێهه‌م هه‌نگاوته‌نیا له‌ هه‌مبه‌ر ده‌ست درێژی دوژمنانی ئیسلام ئیجازه‌ دراوه‌ چواره‌م هه‌نگاو به‌شیوه‌ی گشتی ئه‌مر به‌ جیهاد کراوه‌.
به‌ڵام پێویسته‌ ئێمه‌ وشه‌ی جیهاد به‌ باشی بناسین ،جیهاد خۆی هه‌روه‌ک وتمان زۆر لایه‌ن له‌ خۆده‌گرێت تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ که‌ خزمه‌ت کردنی دایک وباب وخزمان وچینی هه‌ژاریش جیهاد به‌ئه‌ژمار دێت، شه‌ر کردن له‌ گه‌ڵ نه‌فسی خراپه‌کاری خودی مرۆڤه‌که‌ش جیهاد به‌ ئه‌ژمار دێت ته‌نیا جیهاد به‌ مانای شه‌ر کردن له‌ گه‌ڵ بێ باوه‌ران نییه‌ که‌واته‌ ئه‌م جۆره‌ فتوایانه‌ که‌ پێیان وایه‌ جیهاد له‌ نوێژ کردنیش واجبتره‌  ره‌د ده‌کرێته‌وه‌ .
جیهاد به‌ دوو شیوه‌ هاتوه‌ جیهادی گه‌وه‌ره‌{اکبر} یان جیهادی بچووک{اصغر} که‌ خۆشه‌ویستمان شه‌ر کردن واته‌ قتال له‌ زوومره‌ی جیهادی بچووک ئه‌ژمار کردووه‌ و خۆپێگه‌یاندن وته‌زکییه‌ی نه‌فسی له‌ زوومره‌ی جیهادی گه‌وره‌.
جیهاد یان مسته‌حه‌ببه‌ یان فه‌رزره‌ هه‌وه‌ک وتمان .که‌ خودی ده‌ستپێکی جیهاد فه‌رزی کیفایه‌یه‌ به‌ڵام له‌ کاتی رووبه‌روو بوونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ دوژمنانی ئایین ونیشتمان ده‌بێت به‌ واجب وهه‌ڵاتن و به‌ جێ هێشتنی مه‌یدانی شه‌رکردن حه‌رام ده‌بێت وتاوانبار ده‌بیت،
جیهاد به‌ دوو جۆریش دابه‌ش ده‌کرێت جیهادی ته‌دافووعی یان به‌ره‌نگاری ، جیهادی فه‌تح یان هیرش که‌ری، له‌ کاتێکدا وڵاتێک یان نه‌ته‌وه‌یه‌ک هێرش بکاته‌ سه‌ر باوه‌رمه‌ندان وبیهه‌وێت خاک ووڵات وئایینی بخاته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌م حاڵه‌ته‌دا جیهاد فه‌رز ده‌ بێت ومسوڵمانان ده‌بێت به‌ره‌نگاری بکه‌ن و شه‌ریان له‌ گه‌ڵ بکه‌ن[ ومن اعتدی علیکم فعتدوا علیه‌ بمثل ماعتدا علیکم]هه‌رکه‌س ته‌عه‌دای لێ کردن ئێوه‌ش هه‌ر به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ ته‌عه‌دای لێ بکه‌ن وشه‌ریان له‌ گه‌ڵ بکه‌ن.
وجیهادی فه‌تحیش کاتێک ده‌کرێت ئه‌گه‌ر بێ باوه‌ران ده‌ست بکه‌ن به‌ ئه‌زییه‌ت وئازاری باوه‌رمه‌ندان وپێش به‌ په‌ره‌ئه‌ستاندنی ئایینی ئیسلام بگرن پێویسته‌ مسوڵمانان له‌ ئاستیان ڕاپه‌ڕن وتێکیان بشکێنن وده‌سه‌ڵات بده‌نه‌وه‌ به‌رده‌ستی خه‌ڵکانی چه‌وساوه‌ی ئه‌م وڵاته‌.
له‌ راستیاد له‌ ئایینی ئیسلامدا هیچ که‌س له‌ سه‌ر عه‌قیده‌و بیروباوه‌ری جیاوازی ناکوژرێت وهیچ ئایینێک بۆی نییه‌ به‌ زۆره‌ملی ئایینی خۆی به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت[لاأکراه‌ فی الدین] زۆری له‌ ئایین دا نییه‌، که‌واته‌ جیهادیش به‌مانای شه‌ر کردن به‌ بێ به‌هانه‌ له‌ گه‌ڵ ئایینه‌ جیاوازه‌کان و غه‌یره‌ مسوڵمانان نییه‌ و هه‌ر که‌س به‌ هه‌ر پاساوێک گیانی مرۆڤێک بستێنێت وبیکوژێت تاوانباره‌ وسه‌زاکه‌ی جه‌هه‌نه‌مه‌ جا ئه‌م مرۆڤه‌ چ باوه‌رمه‌ند بێت چ بێ باوه‌ر.
ناکرێت ئایین به‌زۆری په‌ره‌ی پێ بدرێت به‌ڵکو ئایین له‌ رێگای کرده‌وه‌ی جوان وحکمه‌ت ووتووێژ شیرین وراگه‌یاندنی جوانه‌وه‌ په‌ره‌ی ئه‌ستاندووه‌و ده‌ستێنێت هه‌روه‌ک خوداوه‌ند ئاماژه‌ی پێ ده‌کات وده‌فه‌رمووێت[ ادع الی سبیل ربک بالحکمة والموعظة الحسنةوجادلهم بالتی هی احسن]داوا بکه‌ بۆ یه‌کتاپه‌ره‌ستی به‌ حکمه‌ت ولێدوانی جوان وقسه‌ی شیرن نه‌ک به‌ تووندوو تیژی.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ ناوی ئیسلام روو ده‌دات وتاوانێکی گه‌وره‌ به‌ نێوی ئیسلام ده‌کردرێت جۆرێک تێ نه‌ گه‌یشتنه‌ له‌ ئیسلام و هیچ په‌یوه‌ندی به‌ ئیسلام وه‌ نییه‌ وئیسلام دووره‌ له‌م جۆره‌ به‌دره‌وشتییه‌و ئه‌م جۆره‌ کرده‌وه‌ نامرۆڤانه‌ کوژرانی هه‌ر بێ باوه‌رێک و جیا مه‌زهه‌بێک ده‌بێته‌ هۆی تووره‌ بوونی خالقی مه‌زن وبکه‌ره‌که‌ی به‌ تووندی سه‌زاده‌درێت ئه‌م دژه‌ ئایینییانه‌ که‌ به‌ناوی ئایین بێ رێزی به‌ ژنان ومنداڵانی خه‌ڵکی بێ تاوان چ باوه‌رمه‌ند وچ بێ باوه‌ر ده‌که‌ن سه‌زایان زۆر سه‌خت ودژوار ده‌بێت و به‌ جێگای گه‌یشتن به‌ به‌هه‌شت که‌ فریووی ئه‌ویان خوردووه‌ به‌ ئێشترین شوێنی جه‌هه‌نه‌میان بۆ دیاری کراوه‌ ، وهه‌روه‌ها چوونکه‌ حه‌ڵاڵیان به‌ حه‌رام زانیوه‌و حه‌رامیان به‌ حه‌ڵاڵ ، ورژاندنی خوێنی مرۆڤه‌کانیان به‌ کارێکی خودا په‌سندانه‌ ناساندووه‌ به‌ کافر ومووشریک به‌ ئه‌ژمار دێن وجێگه‌یان جه‌هه‌نه‌می ئه‌به‌دییه‌ وشه‌ر کردن له‌ گه‌ڵیان وله‌ ناوبردنی ئه‌م جۆره‌ تاقم ولایه‌نانه‌ خۆی جۆرێک جیهاده‌ شه‌هید بوون له‌م پێناوه‌ دا شه‌هید بوونه‌ له‌ پێناو گه‌رانه‌وه‌ی شکۆ ئایینی پیرۆزی ئیسلام که‌ بریتییه‌ له‌ ره‌حم وبه‌زه‌یی وبه‌خشش هه‌روه‌ک خۆشه‌ویستام له‌ کاتی فه‌تحی مه‌که‌ هه‌موو تاوانبارانی به‌خشی وره‌حمی نواند ئیسلام هه‌میشه‌ به‌زه‌یی و به‌خشش و لێخۆشبوونی کردۆته‌ به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ پاک وراستی ئه‌م ئایینه‌ به‌رزه‌.
داواکارم به‌تایبه‌ت لاوانی وڵاته‌ داگیر کراوه‌که‌م زۆر وریایانه‌ وزانایانه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌م جۆره‌ به‌ نێو ئیسلامییانه‌ هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن ونه‌که‌ونه‌ داوی ئه‌م فێڵبازانه‌ که‌ سه‌رکرده‌کانیان له‌ له‌یان دوژمنانی ئیسلام په‌روه‌رده‌ کراون ده‌یان هه‌وێت شه‌ری ئیسلام به‌ ئیسلام بکه‌ن{حارب الاسلام باالاسلام} ئه‌م جۆره‌ تاقمانه‌ ته‌نیا چه‌ند گرووپ وتاقمی ترۆریست و مافیانه‌ که‌ به‌ به‌ کوژدان وکوشتنی خه‌ڵکی ساویلکه‌ ده‌یان هه‌وێت ببنه‌ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات وجیهان قۆرغ بکه‌ن دۆستان زۆر ووریا بن و فریویان مه‌خۆن ئه‌وانه‌ درۆزنن وهیچیتر.والسلام علیکم ورحمةالله‌ وبرکاته‌:مه‌لاعه‌لی سێڵاو  




۱۳۹۳/۰۶/۱۶

بسم اللە الرحمن الرحیم بابەت : لە ساڵیادی ترۆری دوکتۆر صادق شەرەفکەندی و هاورێیانی دا .

بسم اللە الرحمن الرحیم
بابەت : لە ساڵیادی ترۆری دوکتۆر صادق شەرەفکەندی و هاورێیانی دا .
 

(( ولا تقولوا لمن یقتل في سبیل اللە اموات بل احیاء ولکن لا یشعرون )) سورەی البقرە : واتە : جا هەرگیز بەو کەسانەی کە لە رێگای خودا دەکوژرێن و شەهید دەبن ، پیان مەڵین مردون ، نەخێر ئەوانە زیندونە ، وە ئێوە هەست بەزیندوتیەتی ئەوان ناکەن . لە دەقە شەرعیەکان لە قورئان و فەرمودە و وتەی زانایان و هەموویان بەڵگەی ئەوەیان تێدایە ، کە پارێزگاری لە دین وئایین وگیان و سامان و شەرەف و نیشتیمان ، بە جیهادی مەشروع و رێگە پێدراو دانراوە کە هەر کەسێکی موسوڵمان لە پێناو ئەوانە دا بکوژرێت شەهیدە . لە فەرمودەیەك دا (( پێغەمبەر )) سەلام و درودی خودای لەسەر بێت دەفەرموی : (( من قتل دون دمه‌ فهو شهید و من قتل دون مالە فهو شهید  و من قتل دون اهله‌ فهو شهید)) واتە : هەرکەسێك لە پێناو ماڵ و ماف و نیشتیمانیادا بکوژرێت شەهیدە ، و ئەبوو داود و ترمزیش دەگێرنەوە ، کە پێغەمبەردرود و سەلامی خودای لەسەر بێت فەرمویەتی : هەرکەس لەسەر خوێنی بکوژرێت شەهیدە ، وە هەر وەها زانایانی کۆن و هاوچەرخیش لەسەر ئەو رایەن کە پارێزگاری لە ئایین وگیانی هاوڵاتیان و ماڵ و سەروەت و سامانیان و سنورەکانی نیشتیمان لە جیهادی مەشروع رێگە پێدراوە کە هەر کەسێک بۆ ئەو مەبەستە بکوژرێت شەهیدە . شەهید پلەیەکی بەرزە کە خودای باڵادەست بەخشیویەتی بە بەرەی مروڤایەتی ، بەڵام ئەو پلە بەرزە بۆ هەموو کەس و لایەنێک نییە و قسمەتی هەموو کەس نییە کە ئەو پلە بەرزەی پێ ببەخشرێت ، کە یان لە رێگای خودای مەزن و دژ بە زاڵم ودیکتاتۆرو دیفاع لە ناموس و شەرف و خاك و نیشتیمان دا گیان نەبەخشێت ئەوە پێی ناڵین شەهید کە ان شاءاللە ئەو جۆرە کەسانە خودای مەزن پەلەی شەهیدیان پێ دەبەخشێت ، واللە اعلم . لە باس کردنی پلەی شەهیدا ، یادی ساڵ و رۆژێکی دەکەینەوە ، کە بۆ گەلی کورد و بە تایبەتیش رۆژهەڵاتی کوردستان ، بە ئێش و ئازارترین رۆژ و ساڵن ، کە ٢٢ ساڵ ل لەمەوبەر سەرکەردە ی بەوەجی کەلەکەمان (( دوکتور سادق شەرەفکەندی )) و هاورێیانی ،لە ساڵی ١٩٩٢/٩/١٧ بە دەستی رەش وچەپەڵ و جەهل و نەزانان لە لایەن ترۆریستەکانی کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێرانەوە شەهید کران و گەلەکەمان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیرانی توشی ماتەمین و ئێش و ئازارو و کارەساتێکی گەورە کرد . سێ ساڵ لە کارەساتێکی پر لە شەرمەزاری بۆ کوماری بە ناو ئیسلامی ئێران دەگوزەرا کە دەستی رەش و چەپەلی دوژمانی دین و ئایین و مرۆڤایەتی و دژ بە روناکی و ئاسودەیی و ئاشتی و ئارامی ، دەستیان گەیاندە پیاوی سوڵح و ئاشتی و تەبایی و سەفیری گەلی کورد و سەرکەردەی بەوەجی کەلەکەمان ، (( دوکتور عبدالرحمن قاسملو ))و هاورێیانی لە سەر مێزی وتووێژ بۆ چارەسەری کێشەی گەلی کورد ، شەهیدیان دەکەن و خەیانەت بە سەفیری سوڵح و ئاشتی و تەبای دەکەن و روحم بە پێوەری عورف وعاداتی دیپلۆماسی و نێونەتەوەی ناکەن . هەر بۆیە کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێران ، لە هیچ هنگاوێکی خوێن رشتن و ترۆرو رەشە کوژی ، خۆی سڵ ناکاتەوە ، لە جیاتی ئاشتی و تەبای و یەکسانی و خۆشەویستن ، ئەو پەنا دەباتە بە کاری کوشتن و وێرانکاری و ماڵ وێرانی ولەو پێناوە دا بۆ مەرامە قێزەونکانی هەرگیز روحم بە هیچ کەس و لایەنێك ناکات ، هەر بۆیە سەرکردەکانی کەلەکەمان دەکەونە بەر هێرش و ئامانجی کاری ترۆرو ترۆریستی کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێران و لەو پێناوە دا دەبینی کە چۆن سەرکەردەکانمان بۆ ئاشتی و ئازادی هەنگاو هەڵ دەهێنن ودەیان هەویست لە شەر و کوشت و کشتارو خوێن رشتنی بە ناحەق رژاوی گەلی کورد ، لە رێگای سوڵح و ئاشتیەوە چارە سەر بکرێت ، بەڵام کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێران لە جیانی بە هانا وەچونی ئەو لە خۆ بردویەی سەرکەردەکانی گەلی کورد ئەوان پەنا دەبەنە بەر فێڵ و تەڵەکە و کاری نا شیاو ترۆرو ترۆریستی و پەنا دەبەنە بەر لە ناو بردن و کوشتو کوشتاروخوێن رشتن کە دورە لە ئاینی پاکی پێرۆزی ئیسلام و دورە لەهەر یاساو رێسایەکی دین و ئایینی خودای مەزن کە کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێران خۆی تێکهەڵکێشی ئەو دینە جوانە کردووە و بە ناوی دینەوە بۆ لەکە دار کردنی ئەو دینە کاری ناشیاو ناپەسەند و ناحەز و دور لە بەهای ئاینینی پیرۆزی ئیسلام ئەنجام دەدات ، کە دینی ئیسلام بێ بەرییە لەو کەس و لایەن و حکومەت و هەر جۆرێکیتر کە بە ناوی دین کاری ناشیاو ئەنجام دەدەن ، ئەوە دەکەونە بەر لەعنەت و نەفرینی خوداو پێغەمبەر، سەلام و درودی خودای لەسەر بیت کە بە ناحەق لە سەر زەوی کوشتو کوشتار دەکەن و بۆ بەرەی مرۆڤایەتی دەبەن بە دیکتاتۆرو زاڵم و خوێن رێژ و جەلاد . بەڵی لەو ناوەشدا گەلی کورد بۆتە ژێر دەستی زاڵم و دیکتاتۆرو بەهەموو شێوەیەک ئینکاری حەق و مافی دەکەن ، بۆیە گەلەکەمان بە ناچاری بۆ دیفاع لە مان و مەوجودییەتی خۆی وشەرەف وناموس و خاک و وڵات ، هیچ پەنایەکی تر و چارەسەریکی تری بۆ نەماوەتەوە کە خەبات بۆ وەدەست هینانی ماف و ئازادی و رەزگاری گەل وڵات ، دەست نەداتە حالەتی دیفاع و بەرنگاربونەوە دژی دیکتاتۆرو داگیر کەرانی وڵاتەکەی ، کە گەلەکەمان پێوە دەناڵێنێ، کە لەو پێناوەدا بەهەزاران شەهیدی داوە بەدەیان سەرکردەی بەوەجی گەلەکەمان ، شەهید کراون وکە هەر هەموویان پەنایان بۆ ئاشتی و ئارامی و دژی خوێن رشتن بردووە بەڵام دوژمنان بە پیجەوانە دژی ئاشتی و تەبای بوونە . بەڵی هەر بۆیە شەهید دوکتۆر سادقی شەرەفکەندی و هاورێیانی تا دواین هەناسە بۆ چارەسەری ئاشتی و ئازادی گەلەکەیان ژیان و شەهید بوون . کاتێك دوژمن دژی روناکی بێت و دۆستی تارێکی ، تۆ تەبایی و ئارامیت خۆش بوێت و ئەو دژی تەبایی و ئارامی و هێمنی بێت ، تۆ داوای ماف و حەقی رەواکەت بکەی و ئەو دژی حەق و مافی رەواکەت بێت ، تۆ دژی خوین رشتن بیی و ئەو بەخوێنت تینوو بێت ، تۆ دەستی دۆستی و برایەتی بۆ درێژ بکەی وئەویش دەستی ئاشتیت ببرێت ، تۆ ئەو بانگ بکەی بۆ سوڵح و سازش ئەو دوژمنی سوڵح و سازش بێت ، ئەی چۆن دەتوانی لەگەڵ ئەو جۆرە کەسانە رەفتاری برایانەت هەبێت و بروایان پی بکەی کە نەتکوژن . هەر بۆیە شەهید دوکتور قاسملو و شەهید دوکتۆر سادق شەرەفکەندی و هاورێیانیان ، چوونکە سوڵح ویستو و پیاوی ئاشتی و برایەتی بوون دەکەونە بەر رق و قینی کوماری ترۆریستان و شەهیدیان دەکەن کە هیج متمانەیەکیان بە برایەتی و تەبای و پێکەوە ژیان نییە و نەبووە تا بروایان پێ بکرێت ، لە ساڵیادی کارەساتی ترۆر کردنی سەرکردەی بەوەج و هەڵکەوتوو شەهید دوکتۆر سادق شەرەفکەندی و هاورێیانی ، پر بەدڵ کۆماری بەناو ئیسلامی ئیران سەرکردەی ترۆریستان شەرمەزار دەکەم و نەفرین و بێزاری دژی ئەو کارە قێزەونە دەر دەبرم و بە پێشێلی ئایینی پیرۆزی ئیسلامی دەزانم کە ئیسلام ئەو جۆرە کارانە قبوڵ ناکاتو ئیدانەیان دەکات ، ئەو پەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدانی ئەو کارەساتە و باقی شەهیدانی خاك و وڵات دەرئەبرم و لە خودای مەزن داواکارم هەر هەموویان بە بەهەشتی بەرین شاد بکاتو دژ و دژمنانی گەلەکەمان بە سەزای خۆی بگەیەنێت و گەلەکەمان بگاتە ئاوات و ئارەزۆ و ئامانجەکانی کە قوربانی زۆری بۆ بەخشیوە و خەباتی درێژ خایەنی لە پێناودا بۆ کردووە . هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدان سەرکەوێ خەباتی رەوای کەلەکەمان ، بژی کورد و کوردستان ، نەمان و رورەشی بۆ ترۆرو ترۆریستان بە تایبەت کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێران . نروێژ : مەلا عەلی رەپوشە