بسم الله الرحمن الرحیم
هاوڵاتیان، دانیشتوانی بە باوەڕی كوردستان، بە بۆنەی ساڵوەگەڕی لە سێدارەدانی پێشەوای نەمر قازی موحەمەد، یەكەم سەرۆك كۆماری كوردستان لە 10ی خاكەلێوەی 1326ی هەتاوی بەدەستی شەوپەرستان و خوێنمژانی ئەوكاتی حكومەتی پاشایەتی، تەنیا بە تاوانی چەسپاندن و ناساندنی نیشانەیەك لە نیشانەكانی خوا وەكو نەتەوەی كورد لەسەر بنەمای ئایەتی پیرۆزی قورئان كە دەفەرموی " و من ایاته اختلافِ السُنَتِكُم و اَلوانِكُم " واتە بەڵگەو نیشانەی گەورەیی خوا لە جیاوازی رەنگەكان و دەنگەكانی ئێوە دا بەدی دەكرێ و خۆی دەنوێنێ. هەروەها بروا هەبوون بە فرە نەتەوەئی و زۆری بۆچونەكان لە ئێران و تێكۆشان لە پێناو رێزلێنان لە بۆچونی جیاواز و پەرە پێدانی هەموو مەسەلە كۆمەڵایەتی و ئایینیەكان و هاتنە ئارای كەش و هەوایەكی ئارام و گونجاو بۆ لەبەرچاوگرتنی رادەربرین و ئازادیە فكری یەكان لە كۆمەڵگادا و دابەزاندنی حوكمێك لە یاسای ئایین كە خودا دەفەرموێ:" یا ایهااَلناس اَناخَڵقناكم من ذكرو انثی وجَعَلناكُم شعوباً و قَبائیڵ لِتعارَفواِنَ اَكرَمَكُم عِندَالله اَتقاكُم " واتە من ئێوەم ساز كردوە لەچەند نێرو مێیەك و دابەشم كردون بەسەر چەند تیرەو عیلو عەشیرەو نەتەوەیك بە تایبەتمەندی جیاواز و شێوازی جۆراوجۆر كە تەنیا بۆ ناساندن و تێگەیشتن لە یەكتری و چیتر نا. ئەگینا پێوەر بۆ گەورەییتان پارێزگاری لە دینە نەك زۆری و زۆرداری.. پێشەوامان لە سێدارە دەدرێ و بەبێ رەچاوكردنی هەر چەشنە رێسایەكی ئایینی و تەنانەت هەرچەند بەناو رێسایەكی فەشەل و سەقەتی خۆیانیش. كە رێك دژایەتی و نامۆ بە هەموو پرەنسیبەكانی چۆنیەتی هەڵسوكەوت لەگەڵ دیل و موحاكمەی ئەسیرەكان لەگەڵ چۆنیەتی موعاملە لەگەڵ پێغەمبەرە كە ئەوەشیان ئەوە دەسەلمێنێ كە نەك ئایین لە هەموو كاتەكاندا هەر لە بەرژەوەندی زۆردار دا واتا دەكرێ و كراوە، بەڵكو بۆ نەهێشتن و سرینەوەی نەتەوەیەكی وەكو كورد لە هەرچەشنە كردەوەیەكی قیزەون و نامرۆڤانە كەڵكیان وەرگرتوە. ئێستاشی لەگەڵ بێت ئەم بیرۆكە شومە و دژ بە ئایینە هەر وا حاكمەو بەو پەری بێشەرمی و بە لەبەرچاوی هەموو دنیا بە كەڵك وەرگرتن لە چەواشەكاری و پێچەوانە كەڵك وەرگرتن لە قانونی خوا بەتایبەت لە كوردستانی ئێران بە جیاوازی لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر لە ژێر سێبەری دینداو رەزای قورسی كۆماری ئیسلامی رۆژانە حاكمانی خوڵقێنەری دەیان سێدارە و خنیكاندن بە جورێك كە رێژەی هەڵواسین و گیان ئەستاندن بووەتە سونەتێكی رۆژانە و هەر شەش كاتژمێر جارێك بە نوێنەرایەتی خوداو فەرماندەیی پێغەمبەر سەری لاوێك دەبەنە ژێر دارو سەری پێ دەنێنەوە. كە بەداخەوە بەشی هەرەزۆر و پشكی شێریش بە كورد براوە، هەر چونكە وەك ئەوان بیرناكەنەوە، و واتا گەری فەرمودەی پێغەمبەرن كە دەفەرموێ " باشترین جیهاد و روبەروبونەوە لەگەڵ زۆرداری بێ عاردا وتەی حەق و دەربرینی باوەری حەقە " كە ئەوەش لە راستای پێچەوانەی قازانجی حكومەتی بە ناو ئیسلامی ئێرانە. ئێمە وەكو "یزكا" نەك هەر ئەم رۆژە لەیاد ناكەین و لە باوەرمان دایەو چەكەرەی داكوتاوە بەڵكو داوا دەكەین لە هەموو نیشتمانپەروارانی كوردو هەر كوردێكی دلسۆز و پارێزەرانی دین بەتایبەتی تێبكۆشن بۆ نەهێشتنی ناعەدالەتی، نادادپەروەری كۆمەڵایەتی و دابەزاندن و ناساندنی ئاینی راستەقینە و پشگیری لە خراب كەڵك وەرگرتنی حاكمانی بەناو كۆماری ئیسلامی لە مبیتۆدەكانی دینی. هەوڵ بدەین و رێبازی راستەقینەو هاوتەرازی قازی و هاورێیانی لەگەڵ هەمووو رێسایەكی ئاینی و ئینسانی و جیهانی دا بگرینە پێش كە تاكە رێگای رزگاری نەتەوەكەمانە لە هەموو بوارەكاندا موسوەگەرو گەرەنتی دەكات. هەروەها داواكارین لە هەموو دۆستان و لایەنگرانی كۆماری كوردستان، كە لەم رۆژەدا بە سەردانی بنەماڵەی شەهیدان بە تایبەت شەهیدانی حزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كە لە پێناو وەدیهاتنی رێبازو باوەری كۆماری كوردستان و هەموو خەونەكانی قازی موحەمەد گیانیان بەخت كردوەو ئەمەكداری و وەفاداری خۆیان بە گوێە هەموو نەیارانی كۆمارو میراتگری كۆمار واتە حزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بچەسپێنن و بیسەلمێنن.
بەرزو پیرۆز بێت یادی شەهیدانی سەربەرزی كوردستان و ساڵوەگەری شەهید كرانی پێشەوامان قازی موحەمەد.
نەمان و رمان بۆ حكومەتی درۆینی ئیسلامی و هەموو حاكمانی چەوسێنەرو دیكتاتۆری جیهان
یەكیەتی زانایانی ئاینی كوردستانی ئێران
10ی خاكەلێوەی 2711ی كوردی