۱۳۹۴/۱۰/۰۵

په‌یامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی حدکا به‌ بۆنه‌ی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام

به‌ بۆنه‌ی جێژنی مه‌ولود، له‌ دایک بوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، محه‌ممه‌د{د.خ} پیرۆزبایی گه‌رمی خۆم پێشکه‌ش به‌ هه‌موو موسوڵمانانی جیهان به‌ تایبه‌ت خوشک وبرا موسوڵمانه‌کانمان له‌ کوردستانی ئێران ده‌که‌م.
وێرای ئاواتی تێپه‌رکردنی رۆژانی خۆشی جێژن، به‌ هیوای ژیانێکی پڕ له‌ به‌خته‌وه‌ری وئارامی بۆ هه‌موو لایه‌ک.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
مسته‌فا هجری

پیرۆزبایی به‌ بۆنه‌ی رۆژی له‌ دایک بوونی عیسای کوری مه‌ریه‌م

بسم الله‌ الرحمن الرحیم

به‌ بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ری له‌ دایک بوونی پێغه‌مبه‌ری خودا عیسای کوری مه‌ریه‌م و سه‌ری ساڵی زایینی، یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی ده‌کات له‌ هه‌موو باوه‌رمه‌ندان، به‌ تایبه‌ت مه‌سیحییه‌کانی کوردستان، هیواخوازین ئه‌م رۆژه‌ پیرۆزه‌ ببێته‌ هه‌وێنی ئاشته‌وایی و ته‌بایی نێوان ئایینه‌کانه‌ ئاسمانییه‌کان وهه‌موو کۆمه‌ڵگایی مرۆڤایه‌تی به‌ گشتی.
باوه‌ری ئێمه‌ی مسوڵمانانی راسته‌قینه‌ ئه‌وه‌یه‌ هیچ جیاوازییه‌ک له‌ نێوان پێغه‌مبه‌رانی خودا دا نییه‌و هه‌ر هه‌موویان نوێنه‌ری یه‌زدانی پاک وبێ وێنه‌نه‌، هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ له‌م رۆژه‌ پڕ شکۆیانه‌دا هه‌وڵی ته‌بایی ویه‌کتر قه‌بوڵکردن بده‌ین وبه‌ دیدێکی مرۆڤانه‌ بڕوانینه‌ کۆمه‌ڵگایی مرۆڤایه‌تی و له‌ حه‌ولی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان دابین. والسلام علیکم ورحمةالله‌ وبرکاته‌

 یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
26ی دسامبری 2015ی زایینی