۱۳۹۱/۰۷/۲۶

په‌یامی یه‌کیه‌تیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران، بۆ کۆنگره‌ی ١٥ی حیزبی دێمۆکرات

یزاکا: یه‌کیه‌تیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران په‌یامێکی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی رێبه‌راته‌تیی هه‌ڵبژێردراوی نوێی حیزبی دێمۆکرات کرد.


به‌ ناوی خودای به‌خشه‌نده‌ و میهره‌بان

به‌ بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی کۆنگره‌ی ١٥‌ی حیزبه‌ تێکۆشه‌ره‌که‌تان، پیرۆزبایی خۆمان پێشکه‌ش به‌ رێبه‌رایه‌تی تازه‌ هه‌ڵبژێردراوی حیزب و هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ئێوه‌ ده‌که‌ین، هیوادارین که‌ کۆنگره‌که‌تان سه‌ره‌تایه‌ک بێ بۆ گۆڕانکاری له‌ ئێران و کوردستان به‌تایبه‌تی. هیوادارین گه‌لی چه‌وساوه‌ی کوردیش رزگاری بێت له‌ چه‌وسانه‌وه‌ و ژێرده‌سته‌یی ئه‌م رێژیمه‌ دژی مرۆییه.

جارێکی دیکه‌ پیرۆزبایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبه‌که‌تان ده‌که‌ین.


له‌گه‌ڵ رێزماندا
یه‌کیه‌تیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران