۱۳۹۵/۰۵/۲۴

پیرۆزبایی بە بۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە نێوی خوداوەندی ئازادی

٢٥ی گلاوێژ ساڵوەگەری دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە رۆژهەلاتی کوردستان، رۆژێکی مێژوویی وپڕ لە شانازییە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات و بگەرە لە هەموو بەشەکانی دیکەی کوردستانی بەش بەش کراو، بەم بۆنەوە یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی دەکات لە رێبەرایەتی ئەو حیزبە و کادر وپێشمەرگە گیان لە سەردەستەکان و سەرجەم بنەماڵەی شەهیدانی ئەم ڕیبازە پڕ سەروەرییە وئاواتەخوازین لە خەبات وشۆڕشی نەتەوەییتان بۆ گەیشتن بە مافی زەوتکراومان هەر دەم سەرکەوتوو بن.

یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

٢٥ی گلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی

۱۳۹۵/۰۵/۱۸

کتێبی (ئیسلام باشتر بناسین) لە نووسینی (مامۆستا عەلی ئاسریس) ناسراو بە سێڵاو


ئەم کتێبە جیاوازی لەگەل کۆی کتێبە ئایینی و مەزهەبییەکانی دیکە کە سەبارەت بە ئیسلام و مێژووی ئیسلام لەوەدایە کە هەوڵی داوە ئیسلامی ڕاستین بە شێوەیەکی سەردەمیانە جگە لە بەڵگەی ئایینی مێژوونووسانی ئیسلامی لە بەڵگەی مێژوونووسان و ڕووناکبیرانی غەیرە ئایینی کەڵکی وەرگرتووە، هەروەها زانیارییەکی کەمتا کورت دەدات بە خوێنەر لەمەر تاقمە تووند ئاژۆییەکان کە بە ناوی ئایین کاری نامرۆڤانەو تیرۆریستی ئەنجام دەدەن و ئەو کتێبە هەوڵی داوە ئەم تاقمە تیرۆریستانە بە جیهان چ ئیسلامی و چ نا ئیسلامییەکان بناسێنێت وە ناوەرۆکی ئەو گروپانە لە  ناوەڕۆکی ئیسلامی ڕاستین جیا بکاتەوە هەروەها چەندین بابەت و تەوەری دیکە کە ئێستا لە جیهاندا لە ڕۆژەڤدان وەک بابەتی نەتەوەیی و نیشتمانی، ماڤی ژنان، بیروباوەڕە جیاوازەکان، وە دادپەروەری و زۆر شتی دیکە، بە کورتی باسی لێوەکراوە. نووسەر هەوڵی داوە بە زمانێکی ساددە خوێنەر لە مەبەستەکانی خۆی ئاگادار بکاتەوە.

بۆ داگرتنی ئەم کتێبە دەتوانن لەم لینکەی خوارەوە کەڵک وەربگرن.

http://www.webchinupload.com/f/2016-08/70da91a1d8a7f7fdf0fa7faddffb21d7.pdf



یەکیەتی زاناییانی ئایینی کوردستانی ئێران
١٧-٥-١٣٩٥ی هەتاوی

۱۳۹۵/۰۵/۱۲

ئیدانە کردنی لە سیدارەدانی پۆلێک لە زیندانیانی عەقیدەتی سووننە مەزهەبی کورد وئێرانی بە دەست ڕژیمی پەت وسیدارەی کۆماری ئیسلامی

ئەمڕۆ سێشەم ڕێکەوتی ١٢ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، کۆماری پەت وسێدارە وخوڕافاتی بە نێو ئیسلامی ئێران زیاتر لە ١٠ مرۆفی سووننە مەزهەب وکورد بە تۆمەتی محاربە لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج لە سیدارەدا.
رژیمی دژە ئایینی ودژە نەتەوەیی جەهل وخورافاتی ئێران، هەر لە سەرەتایی دەسەلاتی تاکو هەنووکە بە بیانووی جۆراوجۆر خەڵکی سڤیل وبێ تاوانی کورد وبەلوچ وعەرەبی سووننەی ئێرانی لە سێدارە دەدات وخوین وماڵ و نیشتمانیان بە تاڵان دەزانێت، ڕۆژانە لاوانمان کۆت وبەند دەکات وتاوانی محارەبەیان دەخاتە ئەستۆ تاکو بەم بیانوویە بەڵگەیەکی دەستکرد بەدەست بێنیت بۆ خوێن ڕشتنیان، ئەوەش لە حاڵێکدایە کە خودی ئەم ڕژیمە لە راستیدا محارب ودژی خودا ومرۆڤایەتییە.
ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە ئەم ڕژیمە نە کورد ونە سەرجەم سووننەکانی ئێران وجیهان بە گشتی بە موسوڵمان نازانێت هەوڵی لەناوبردنی ئیسلام بە دروشمی سدوری ئیسلام دەدات.سەرەتای هاتنەسەرکاری ئەم ڕژیمە  لە یەکەم هەنگاوی بە کردەوییدافتوایی جیهادی بە سەر خەڵکی موسوڵمانی کورد دا سەپاند وبە هەزاران ژن ومناڵ وگەنج ولاوی کوردی شەهید وقەتڵ وعام کرد.
ویلایەتی خورافات وجەهل وکوشتار تاکو هەنووکە هیچ قازانج وبەرهەمێکی بۆ ئیسلام نەبووە هیچ بگرە هەمیشە کێشەساز ورێگر بووە لە پێشوەچوونی بەرنامەی ئاشتیخوازانەی ئیسلام.هاتنە سەرکاری ئەم رژیمە دژە ئایینی ومرۆییە لە واقعدا سەرهەڵدانی تیڕۆر وتیڕۆریسم بووە ئەوهەربیروباوەڕێکی جیاوازی ئایینی ومەزهەبی بە دژایەتی خۆی پێناسە دەکات حوکمی محارب وشەر لە گەڵ خودای دەخاتە ئەستۆ. تازەترین جینایەتی ئەم خوێنمژە لە سێدارەدانی دەیان لاوی سووننی مەزهەبی ئێرانییە کە لە سیاچاڵەکانی رەجایی شاری کەرەج بە بێ تاوان وبە بێ دادگایی کردنێکی ئاشکرا وشەفاف لە سێدارەی دان وتەرمەکانیشی دوور لە بنەماڵەکانیان لە شووێنێکی دیاریکراوی خۆی شاردەوە، دیارە رژیم نەک هەر لە جەستەی زیندووی ئەم خەڵکە ترسی هەیە بەڵکو لە جەستەی بەی گیانی ئەم شەهیدانەش ترسێکی یەکجار زۆری هەیە. ئێمە یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێرای ئیدانەکردنی ئەم کردەوە نامرۆڤانەی ڕژیم کە رۆژانە خوێنی لاوانمان دەڕێژێت داواش لە سەرجەم موسوڵمانانی جیهان وئێرانی وهەموو مرۆڤایەتی دەکەین بە دژی ئێران بووەستنەوە وئیزن نەدەن بێ شەرمانە مەبەستە چەپەڵەکانی خۆی پەرە پێبدات،  داواش لە هەموو زانایانی ئایینی کورد وجیهانی دەکەین لە مەڕ ئەم کوشتارە بێ بەزەییانە بێ دەنگ نەبن وهەنگاوی ئەرێنی هەڵگرن چونکە ئەوە ئەرکێکی ئایینیە ولە سەر شانی هەموو زانایەکی موسوڵمانە. 
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
١٢ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی