مافی ژن له ئایینی ئیسلامدا:مه‌لا عه‌لی سێڵاو
ژن له سه‌رده‌مه جیاوازه‌کان تا سه‌رده‌می
ئیسلام:
پێشه‌کی پێویسته ئاورێک له مێژووی ژن له
سه‌رده‌مه‌جیاوازه‌کانی پێش هاتنی ئایینی پرشکۆی ئیسلام بده‌ینه‌وه وبزانین ژنان
چ شناسێکیان هه‌بووه له چ ئاستێک‌دا ژیانیان کردووه،
تاکو به باشی بۆمان ده‌رکه‌وێت که ئایینی
ئیسلام له مه‌ڕ ئه‌م پرسه چ کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆی هه‌بووه بۆ ئازادی ژن ویه‌کسانی
نێوان ژن وپیاو ،که‌واته له کۆنه‌وه بۆ سه‌رده‌م باسی ژن ده‌که‌ین وئه‌وجا ده‌ڵێین
ئیسلام به‌دیهێنه‌ری راسته‌قینه‌ی ماف وئازادی سنوورداری ژنه،
ژن له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی بابیلییهکان
واته یاسای حه‌مورابی که له‌و سه‌رده‌مه‌د دابه‌زیبوو،
ژن له‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌ک که‌ره‌سته‌ی
ئیرزای جه‌سته‌ی پیاو به ئه‌ژمار ده‌هات،پیاو سالاری به بێ چون چرا هه‌موو بنه‌ماڵه‌کانی
داپۆشیبوو له ده‌وله‌مه‌ند وههژارهوه بۆ ده‌سه‌ڵاتدار وبێ ده‌سه‌ڵات،ئه‌ندامانی
بنه‌ماڵه به‌تایبه‌ت ژنان هیچ حیسابێکیان بۆ نه‌ده‌کرا وهیچ که‌س توانای هه‌ڵوێستگرتنی
له به‌رانبه‌ر باوک که وه‌ک به‌رپرسی راسته‌قینه‌ی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه پێناسه‌کرابوو
نه‌بوو،
یاسای حه‌موورابی به‌م شیوه‌یه باسی په‌یوه‌ندی
نێوان ژن ومێر واته هاوسه‌رگیری ده‌کات وده‌ڵێت،ژن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته خێزانی
راسته‌قینه‌ی پیاوێک که خوزیاریتی ،پیاوه‌که برێک پاره یان هیندێک که‌لوپه‌ڵ ده‌دات
به ژنه‌که ئه‌م بڕه پاره‌یه که ده‌درێته ژنه‌که به جێگای میراتی بابی ژنه‌که
به ئه‌ژمار دێت،واته ئه‌م یاسایه مافی میرات وه‌رگرتنی ژن له که‌س وکاری ده‌ستێنێت
وئیتر ژن هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به میراتی ماڵی بابی نامێنێت،یاساکه باسی ئه‌وه‌ش
ده‌کات له کاتی گواستنه‌وه‌ی ژن بۆ ماڵی مێرد ئه‌گه‌ر مێرد نه‌توانێت بچێته لای
ژنه‌که جا به هه‌ر جۆره گرفتێک بێت چ گرفتی جه‌سته‌یی چ گرفتێکی دیکه له
گرفته‌کانی که ره‌نگه زۆر که‌س دووچاری بێت ئه‌و ژنه به ژنی پیاوه‌که به ئه‌ژمار
نایه‌ت،له‌م نێوانه‌دا ئه‌گه‌ر پیاوه‌که کۆچی دوایی بکات ئه‌و ژنه هه‌م له ماڵی
بابی بێ به‌ش ده‌بێت هه‌میش له ماڵی مێردی،
ئه‌و یاسایه ته‌نیا بۆ ژنانی ئازاد بوو نه‌ک
بۆ ئه‌و ژنانه‌ی کۆیله یان که‌نیزه بوون ژنی که‌نیزه له‌وش زیاتر مافی پێشێل ده‌کرا
چوونکه ئه‌و سه‌رده‌مه کۆیله‌کان زۆر زه‌بوون وبێ به‌ش بوون له راستیدا کۆیله‌کان
به تایبه‌ت ژنی کۆیله وه‌ک مرۆڤ پێناسه نه‌ده‌کرا وه‌کو ئاژه‌ڵ به ئه‌ژمار ده‌هاتن
،هه‌ر ژنێک خیانه‌تی به هاوسه‌ره‌که‌ی یان باب وبراکانی کردبا ده‌ست وپێیان ده‌به‌ست
وبه زیندوویی ده‌یان هاویشته ناو ئاوی رووبار یان ده‌ریاکان،ئه‌وه مێژووی ژنه
له سه‌رده‌می بابیلییهکان پێش ئیسلام،
ئافره‌ت{ژن} له ناو یه‌هوودییه‌کاندا
به باوه‌ری یه‌هوودییه‌کان ئافره‌ت هۆکاری
ده‌رکردنی ئاده‌م بووه له به‌هه‌شت واته ئه‌وکاته‌ی خوداوه‌ند خواردنی میوه‌ی
دارێکی لێ حه‌رام کردبوون ئافره‌ت {حوا} ئاده‌م علیه‌السلام فریو ده‌دات وتووشی سه‌رپێچی
ده‌کات که له کۆتاییدا خودا غه‌زه‌بیان لێده‌گرێت ولهم شوێنه خۆشه ده‌ریان ده‌کات
وده‌یانخاته سه‌ر زه‌وی،یه‌هوودییه‌کان ده‌ڵێن ئه‌م هۆکاره بۆته هۆی ئه‌وه‌ی
خودا رقی له ئافره‌ت هه‌بێت بۆیه پێی کوت ئه‌ی ئافره‌ت چوونکه تۆ خیانه‌ت به
مێرده‌که‌ت کردوو سه‌رپیچی ده‌ستووراتی منت کرد منیش ئێش وئازارت پێ ده‌ده‌م ووادهکهم
که بارێکی قورس بکه‌وێته سه‌ر شانت ده‌بێت 9 مانگ به زک پڕی وخوێن رژان وئێشێکی
زۆر له کاتی منداڵ بوونت،
هاوسه‌رگیری له لای یه‌هوودییه‌کان واته ژن
هێنان به وێنه‌ی مامه‌ڵه‌یه‌کی بازاری بووه و ژنان کرین وفرۆشتنیان پێ کراوه،
کچ له باوک ده‌کرا له به‌رانبه‌ر پاره‌یه‌کی دیاریکراو له‌م نێوانه‌شدا ئه‌گه‌ر
کچه‌که جوان وشۆخ وشه‌نگ با پاره‌یه‌کی زۆر ده‌درا به باوکی کچه‌که وباوک بۆ ئه‌وه‌ی
پاره‌ی زۆرتری ده‌ست بکه‌وتبایه جوانی کچه‌که‌ی ده‌هێنا به‌ر باس وباسی شۆخ وشه‌نگی
کچه‌که‌ی ده‌کرد وزۆر کات به خوازیاره‌که‌ی ده‌کووت فڵان که‌س پاره‌ی زۆرتری پێم
داوه تۆ ده‌بێت زیاتر له‌و بده‌یت،هه‌رکات پیاو به‌م شیوه‌یه‌ی باسمان کرد بوو به
هاوسه‌ری کچه‌که ئیتر ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتداری مووتلهق وژن وه‌ک مرۆڤێکی بێ عه‌قڵ
وشیت وکه‌م ئه‌ندام سه‌یر ده‌کرێت وهیچ رێزێکی مرۆڤایه‌تی نامێنێت وهه‌روه‌ها بۆی
نییه ئافره‌ت هێچ شتێک له ماڵی مێرده‌که‌ی ببهخشتی یان بفرۆشیت،ههردیارییهک
بۆی ره‌وانه بکرێت ده‌بێته موڵکی پیاوه‌که ،وله کاتی مردنی مێرده‌که‌ی میرات
وه‌رناگرێت وله اکتی سووری مانگانه پیس به ئه‌ژمار دێت ومافی ئه‌وه‌ی نییه له
سه‌ر سفره‌یه‌کدا له گه‌ڵ مێرده‌که‌ی نان بخوت وهاوجێیی بکات،
له ته‌لمودا هاتووه که مو‌سا علیه‌السلام
فه‌رمویه‌تی:به هیچ شیوه‌یه‌ک ئاره‌زووت بۆ خزمانی خۆت نه‌چێت وزیانیان له گه‌ڵ
مه‌که، چوونکه کوشتنت حه‌ڵال ده‌بێت مه‌به‌ستی مو‌سا یه‌نیا ئافره‌تی جووله‌که‌یه
نه‌ک خه‌ڵکانیتر،زینا له گه‌ڵ خه‌ڵکانی دیکه وئایینه‌کانی دیکه له کن یه‌هوودییه‌کان
حه‌ڵاڵه وتاوانبار نابن له به‌ر دوو هۆکار یه‌که‌میان هه‌ر جۆره هاوسه‌رگیرییه‌ک له گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانتر
وئایینهکانیتر به تاڵه،دووهه‌م ئه‌و ئافره‌ته‌ی یه‌هوودی نه‌بێت وه‌ک ئاژه‌ڵ به
ئه‌ژمار دێن و گرێبه‌ستیش له گه‌ڵ ئاژه‌ڵ ناکرێت.
4چوار حاخامی یه‌هوودی به نێوه‌کانی{بشای،ولین،جرسوف،میمانود}
ئه‌وها فتوایان داوه‌و ئێستاش له‌م سه‌رده‌مه‌شدا هه‌روا به‌رده‌وامه وباوه‌ریان
پێیه ده‌ڵێن هه‌ر یه‌هوودییه‌ک زینا بکات له گه‌ڵ بێ باوه‌ران واته مه‌سیحی
ومسوڵمان وخهڵکانیتر حه‌ڵاڵه ویههوودییهکان بۆیان هه‌یه به زۆر زینا بکه‌ن
له گه‌ڵ غه‌یره جووله‌که‌کان.
ئه‌گه‌ر ئایینی تهعریفکراوی یه‌هوودی وده‌ستوور
ویاساکانی له مهر پرسی ئافره‌ت له گه‌ڵ ئایینی ئیسلام هه‌ڵسه‌نگێنین ئه‌وه‌مان
بۆ ئاشکرا ده‌بێت که جووله‌که نه‌ته‌وه‌یه‌کی ره‌گه‌زپه‌ره‌ست ودژه مرۆیی ودژی
هه‌موو مافێکی ئافره‌ته وهیچ پابه‌ندی ره‌وشت وئه‌خلاقی مرۆڤانه نییه وناکرێت
به هیچ شیوه‌یه‌ک ئیسلام له گه‌ڵ ئه‌م ئایینه درۆیینه به‌راورد بکه‌ین.
"ئافره‌ت ومهسیحییهت"
به باوه‌ری ئایینی دستکاری کردراو و ودوور
له راستی مه‌سیحییه‌ت ،ژن وپیاو ده‌بێت خۆیان له هاوسه‌رگیری به‌دوور بگرن به‌ڵام
بۆ ئه‌وه‌ی ناکرێت ئه‌م بابه‌ته جێ به‌جێ
بکرێت
هاوسه‌رگیری ده‌که‌ن هه‌روه‌ها له ئایینی
گۆراوی مه‌سیحیدا ته‌ڵاق ولێک جیابوونه‌وه نییه وژنی ته‌ڵاقدراو بۆی نییه
جارێکی دیکه هاوسه‌ر گیری بکات بۆیه رێژه‌ی زینا وخۆبهدهستهوهدان یه‌کجار
زۆره له ناو مه‌سیحییه‌کاندا، پێش شۆرشی ژانان واته 8ی مارس به‌م لاوه ئافره‌ت
وه‌ک مرۆڤێکی پله دوو به ئه‌ژمار ده‌هات و هیچ رێز وپلهوپایهیهکی نه‌بوو که
جه‌نابی دکتۆرئیبراهیم تاهیر ره‌بانی وه‌ری گرتووه له کتێبی مقارنة الادیان لاپه‌ره
218ی ئه‌حمه‌د الشبلی و منیش ئه‌م باسه‌م بۆ ئێوه به‌رێزان دووپاته کردۆته‌وه
هه‌روه‌ها بابا تیره ده‌ڵێت:چه‌نده خۆشه که خودا کورێکی پێده‌به‌خشێت وچه‌نده
ناخۆشه که خودا کچێکت پێ ده‌دات،هه‌رچه‌نده ئافره‌ت پێویسته ببێت بۆ زیاد
کردنی مرۆڤ هه‌روه‌ک بازرگان پێویستی زۆری به پاره هه‌یه بۆ زۆرتر به‌ده‌ستهێنانی
سه‌روه‌ت،ناوبراو ئافره‌ت وبازرگان یه‌کسان ده‌بینێت،ئه‌وه راو بۆچوونی که‌نیسه‌ی
کاتۆلیکه سه‌باره‌ت به ئافره‌ت،
شوقی أبوخلیل له کتابی تحریرالمرأة له لاپه‌ره
40 دا نووسیوییه‌تی کاتی خۆی له ساڵی 587زایینی له وڵاتی فه‌ره‌نسا کۆنگره‌یه‌ک
به‌سترا سه‌باره‌ت به ئافره‌ت،له‌و کۆنگره‌دا پرسیارێک هاته به‌رباس ولێکۆڵێنهوه
تاکو بزانن ئاخۆ ئافره‌ت مرۆڤه یان نا؟پاش مشت ومڕێکی زۆر به‌و ئاکامه گه‌یشتن
که ئافره‌ت مرۆڤه به‌ڵام بۆ خزمه‌تکردنی پیاو،
له فه‌رنسه هه‌رچه‌ند کۆنگره‌ی 587ی زایینی
دانی به‌وه‌دانا که ئافره‌ت مرۆڤه به‌ڵام له پله‌ی دووهه‌م که‌چی ئهیاسایهش
به ته‌واوی قه‌بوڵ نه‌کرا وئافره‌ت هه‌روا له ژێر سته‌م وبێ به‌ش بوون له وه‌رگرتنی
میرات مایه‌وه تا سه‌ده‌ی 19ی زایینی،ئه‌گه‌ر فه‌ره‌نسییه مه‌سیحییه‌کان له سه‌ده‌ی
19ی زایینی مافی ژنیان قه‌بوڵ کردووه خۆ ئایینی ئیسلام هه‌ر له سه‌ره‌تای خۆیه‌وه
مافی هه‌ردووک ره‌گه‌زی پیاو وژنی وه‌ک یه‌ک دیاری کردووه که ده‌فه‌رموێت{للرجال
نصیب مما اکتسبوا وللنساء نصیب مماأکتسبن،وسئلواالله من فضله ان الله کان بکل
شی‌ء علیما}النساء32واته"پیاوان به‌شێکیان هه‌یه له‌وه‌ی به ده‌ستی دێنن
وژنانیش به‌شێکیان هه‌یه له‌وه‌ی به‌ده‌ستی دێنن که‌واته به هه‌وڵدان و تێکۆشان
ورهحمهت وبه‌ره‌که‌تی خودا ئه‌و به‌ش ومافهتان هه‌یه که شه‌وورۆژ به‌ده‌ستی
دێنن به یه‌کسانی هیچ جیاوازییه‌ک نییه وداوای رزق ورۆژی له خودا بکه‌ن که
خوداوه‌ند ئاگاداری هه‌موو شتێکه"
"ئافره‌ت له بریتانیای مه‌سیحی"
ئافره‌ت له بریتانیای کۆن تاوه‌کو ساڵه‌کانی
1805ی زایینی کرین وفرۆشتنیان پێده‌کرا له لایه‌ن هاوسه‌ره‌کانیانه‌وه،ئافره‌ت
نه‌یده‌توانی گرێبه‌ست بکات وبازه‌رگانی بکات وخاوه‌نی سه‌روه‌ت وسامان بێت ،ته‌نیا
دوای شووکردن ده‌بووه خاوه‌نی به‌شێک له سامانه‌که‌ی،ره‌گه‌زی مێینه به هیچ
شێوه‌یه‌ک بۆی نه‌بوو خوێنده‌وار بێت وزانستی سه‌رده‌میانه وئایینیش به ده‌ست
بێنێت، لای مه‌سیحیه‌تی کۆنیش ئافره‌ت له کاتی سووری مانگانه‌دا سه‌رجێیی نه‌ده‌کرا
به‌ڵام خواردنی له گه‌ڵ دهخوورا وله سه‌ر یه‌ک سفره‌دا داده‌نیشتن،به‌گشتی
ئافره‌ت تاساڵهکانی 1919ی زایینیش له‌ناو وڵاتانی بریتانیا وفهرنسهوروما جێگه‌و
پێگه‌یه‌کی ئه‌وتۆی له ناو جیهانی مرۆڤایه‌تی نه‌بوو ئێستاکه‌ش له ئه‌و سه‌رده‌مدا
که ئازادی ومافی وه‌ک یه‌ک له نێوان ژن وپیاو باسی لێوه‌ده‌کرێت وپێیان وایه ژن
ئیتر مافی خۆی به‌ده‌ست هێناوه که‌چی خرابتر له جاران بێ رێزایان پێده‌کرێت وبهجۆرێکیتر
وشێوه‌یه‌کی دیکه وه‌ک که‌ره‌سته‌یه‌کی بازه‌رگانی سه‌یر ده‌کرێن بۆ وێنه بۆ
فرۆشتنی جووته پێڵاوێکی بێ نرخی ژنانه یان جل وبه‌رگیان ده‌رازێنه‌وه وله به‌رانبه‌ر
دووکانه‌کانیان ده‌وه‌ستن وبه نیشان دانی جه‌سته‌ی رووتیان سه‌رنجی کریاران راده‌کێشن،
یان له یانه‌کانی شه‌وانه بۆ به‌ده‌ست هێنانی بڕێک پاره لشی رووتیان پێشانی ئه‌و
جهماعهتگهلهی له‌م شوێنه کۆ بوونه‌ته‌وه سه‌یرتر ئه‌وه‌یه کاتێک باسی
ئازادی ومافی ژنانیش ده‌کرێت جیهانی مه‌سیحییه‌ت خۆی به خاوه‌نی به‌دیهێنانی ئه‌م
ئازادیانه ده‌ناسێنێت که تاکو ئێستا ژن به‌ده‌ستی هێناوه که‌س نییه بپرسێت
ئاخۆ ده‌رخستنی له‌شی رووتی ژنان بۆ فرۆشتنی هیندێک که‌لوپه‌لی بێ که‌ڵکی
بازرگانان مافه وئازادی ژنانه؟!!
من ده‌ڵێم تاکو ئێستاش ژنان جگه له ئه‌و
یاسا وئازادیانهی ئیسلام بۆیانی دیاری کردووه له هیچ مه‌کته‌ب ویاسایه‌کی سه‌رده‌مدا
نه‌یان توانیوه ئازادی راسته‌قینه به‌ده‌ست بێنن جگه له‌وه که ئه‌گه‌ر
ئازادیان ته‌نها به‌رووت بوون وخۆده‌رخستن پێناسه کردبێت،
"له یۆنانی کۆنیشدا ئافره‌تان ده‌کران
ودهفرۆشتران ومعمهلهیان له سه‌ر ده‌کرا وزۆر جاریش به پیسترین کاره‌کانی شه‌یتان
ناو ده‌برا،مافی هه‌ڵبژاردنی نه‌بوو بۆ هاوسه‌رییه‌تی، خوێنده‌واری بۆ ئافره‌تان
قه‌ده‌غه بوو،پیاو به ئاره‌زووی خۆی هه‌رکات پێی خۆشبا ته‌لاقی ده‌دا به بێ ئه‌وه‌ی
سامانێکی پێ ببه‌خشێت،پاش مردنی هاوسه‌ر وه‌ک میرات ده‌درا به ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی،فیلیسووفی
گه‌وره‌ی یونانی ئه‌ره‌ستوو له کتێبی {السیاسة} دا ده‌ڵێت سروشت هۆش وبیری به
ئافره‌ت نه‌داوه تاکو خوێنده‌وار بێت ئه‌و ته‌نیا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه مناڵ په‌روه‌رده
بکات وهاوسه‌ر له ئامێز بگرێت،
ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆری رۆمیش یاسایه‌کی له‌مه‌ر
ئافره‌تان له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا چه‌سپاندبوو به‌م شیوه‌یه،ئافره‌ت بوونه‌وه‌رێکی
بێ روحه ،له رۆژی دوایی هیچ پاداشێکی نییه،ئافره‌ت پیسه ،نابێت گۆشت
بخوات،نابێت پێبکه‌نێت بۆی نییه قسه‌ی زۆر بکاتئافرهت به هۆکاری فه‌ساد وبهدرهوشتی
پێناسه‌کرا ،له چین مناڵی مێیینه له سه‌حرا وێل ده‌کرا تاکو ببێته خۆراکی
درنده‌کان و یان ئه‌گه‌ر که‌سێک هه‌با ده‌یکری بۆ خزمه‌تکردنی خۆی وکات رابواردن
له گه‌ڵی ،کاتێک هاوسه‌ری ده‌مرد له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی به چاڵیان ده‌کرد یان
بێوه‌ژن هیچ که‌س قه‌بوڵی نه‌ده‌کرد، هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بووه هۆی خۆفرۆشی جه‌سته‌یی
له به‌رانبه‌ر بڕێک پاره بۆ بژێوی ژیانی رۆژانه‌یان،له هیند ئافره‌ت وه‌ک شه‌ریکی
شيیتان ده‌ناسرا کاتێک هاوسه‌ره‌که‌ی مردبا ده‌با تاکۆتایی ژیانی بێوه‌ژن ماباوه
که‌س خۆی لی به‌خاوه‌ن نه‌ده‌زانی به‌دبه‌ختی رووی ده‌کرده ئه‌م ژنانه‌ی که
هاوسه‌ره‌کانیان له ده‌ست ده‌دا ده‌که‌وتنه به‌ر لۆمه‌و ته‌شه‌نه‌ی خه‌ڵکانی ده‌وروو
به‌ریان،
له عه‌ره‌بستان وجیهانی نه‌فامیشدا ژن
رێزێکی ئه‌وتۆی نه‌بوو ،به‌شێک بوو له میراتی هاوسه‌ر،هاوسه‌ر که ده‌مرد ده‌به‌خشرایه
میراتگرانی هاوسه‌ره‌که‌ی جا چ براکه‌ی بایه یان یه‌کێک له کوره‌کانیان،به
مناڵی زینده به چاڵ ده‌کران ،مێیینه شه‌رمساری بوو بۆ بنه‌ماڵه‌کان هه‌ر ئه‌وه‌ش
ببووه هۆی زینده به چاڵکردنیان،
به‌گشتی هیچ جۆره ئازادییه‌ک بۆ ژنان به‌دی
نه‌ده‌کرا وژنان له ناو هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان وئایینه‌کان به بێ جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆ
ده‌چه‌وسانه‌وه ومافیان پێشێل ده‌کرا،به‌راستی ژن له ژیانێکی زۆر ناخۆش ونامرۆڤانهدا
رایان ده‌بوارد،تا هاتنی ئایینی ئیسلام ژن وه‌ک ئاژه‌ل ده‌ناسرا نه‌ک وه‌ک مرۆڤێکی
خاوه‌ن پله‌وپایه،
" ئیسلام ویه‌کسانی نێوان ژن
وپیاو"
به کورتی ژیان وگووزهرانی ئافره‌تانمان له
چاخه جیاوازهکهنی جیهانی مرۆڤایه‌تی بیست وشاره‌زایی ئه‌وه بووین که ژن چ
پێگه‌یه‌کی هه‌بووه ،به‌ڵام کتێبه‌که‌ی ئێمه زیاتر باسی ئایینی ئیسلامه‌و ئاشته‌وایی
وخۆشگووزهرانی کۆمه‌ڵگایه له ناو ئیسلامدا هه‌ر بۆیه پێویسته مافی ئافره‌تانیش
له ناو کۆمه‌ڵگایی ئیسلامی وده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی شیکاری بکه‌ین وبۆمان روون بێته‌وه
ئاخۆ تافرهت چ ماف وحقوقێکی هه‌یه له ئیسلامداو چ کاریگه‌رییه‌کی هه‌یه له به‌رێوه‌بردنی
کاروباری گشتی له جیهانی ئیسلامی‌دا،وه بۆئه‌وه‌ی به‌رپرچی دووژمانی ئیسلام بده‌ینه‌وه
که ده‌ڵێن ئیسلام مافی به ئافره‌ت نه‌داوه و ئافره‌ت له ئیسلامدا هیچ رؤلێکی
نییه به فه‌رمایشته‌ی خۆشه‌ویستمان له مهر به‌رزی ئافره‌ت له ناو کۆمه‌ڵگایدا
ده‌ست پێده‌که‌ین.
{النساء شقائق الناس}واته ئافه‌رت گوڵی کۆمه‌ڵگایی
مرۆڤایه‌تییه"
ئه‌گه‌ر له ناو ئایین ونه‌ته‌وه‌کان وده‌سه‌ڵاتداران
تا به ئه‌مرۆش ئافره‌ت به که‌ره‌سته‌ی جه‌سته‌یی{جنسی} وئامرازی خۆشگووزه‌رانی
پیاوان وپیس وپله دوو به ئه‌ژمار دێت،له ئیسلامدا ئافره‌ت گوڵێکه که مرۆڤ به
بێ بوونی ئه‌م گوڵه ژیانی پڕ له درک وداڵ ده‌بێت،
ئه‌گه‌ر له ناو کۆمه‌ڵگای بێ باوه‌ری ئه‌مرۆ
ئافه‌ره‌ت بۆ تهغزهییهی شه‌هوانی پیاو و ئامرازی فرۆشتنی که‌ل وپه‌له بێنرخهکانیانن،
له کۆمه‌ڵگایی ئیسلامی‌دا ئافره‌ت کچه،خوشکه،دایکه ویه‌که‌م مامۆستای ژیانی هه‌ر
مرۆڤێکه که ئه‌وه‌نده شاره‌زایه له په‌روه‌رده‌کردنی مرۆڤ ره‌نگه پیاوان وره‌گه‌زی
نێر نه‌توانێت به‌مشیوه‌یه کاریگه‌ر بێت، ئافره‌ت له ناو ئیسلامدا به وه‌ستای
ماڵ و خێزان به ئه‌ژمار هاتووه وپیاویش وه‌کو کارگه‌ر و عه‌مه‌له پێناسهکراوهو
بۆته فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگایی ئیسلامی به تایبه‌ت له ناو نه‌ته‌وه‌ی مرۆڤ دۆستی
کوردستاندا، ئافردهت له ئیسلامدا وشه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا ئه‌وه‌نده به‌رز
وپیرۆزه که ئیزنی به‌هه‌شت وچوونی به‌هه‌شت خراوه‌ته به‌رده‌ستی دایک که له
ره‌گه‌زی ئافره‌تانه هه‌روه‌ک پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت{الجنة تحت ارجل
امهاتکم}واته به‌هه‌شت له ژێر پێلاوی دایکاندایه،
ئیسلام به بێ جیاوازی سه‌یری ره‌گه‌زه‌کانی
نێرومێ ده‌کات هیچکامیان گه‌وره‌یی به سه‌ر ئه‌ویتردا نییه ره‌نگه له زۆر شوێن
خوداوه‌ند باسی له به‌هێزی جه‌سته‌یی ره‌گه‌زی نێر کردبێت به‌ڵام هاوکات له شوێنێکتردا
هێزو گه‌وره‌یی ئافره‌تمان بۆ باس ده‌کات چوونکه ناکرێت ئێمه له ئاست هێز وغه‌ریزه
وعهواتیفهوه بڵێین هه‌ردووک ره‌گه‌ز وه‌ک یه‌کن دیاره جه‌سته‌ی ژن له گه‌ڵ جه‌سته‌ی
پیاو ویان ده‌روون وره‌حم وبه‌زه‌یی ژن له گه‌ڵ پیاو ویان خۆراگری ئه‌م دوو ره‌گه‌زه
جیاوازییه‌کیان هه‌یه ،و ئه‌وه‌ش هه‌موو ده‌رون ناسان وپزشکانی شاره‌زا ئه‌وه‌یان
سه‌ڵماندووه ،به‌ڵام خوداوه‌ند هه‌ردووک ره‌گه‌زی به یه‌کسان ومافی وه‌ک یه‌ک
پێناسه کردووه وئێمه‌ی مسولمانیش ناتوانین له‌م یاسایه‌ی خوداوه‌ند ده‌رباز بین،
که ده‌فه‌رموێت{یا ایهاالناس اتقوا ربکم الذی خلقکم من نفس واحدة وخلق منها زوجها
وبث منهما رجالا کثیرا ونسا‌ء واتقواالله الذی تساءلون به والارحام ان الله کان
علیکم رقیبا}النساء 1"واته ئه‌ی خه‌ڵکینه ترسی ئه‌وخودایه‌ی وههبێت که
ئیوه‌ی له یه‌ک نه‌فس درووست کردووه{خاک،گڵ}و به‌شیوه‌ی جووت پیاوانێک وتافرهتانێک
درووست کراون له خودا بترسن وره‌حم به خزمان ونیزیکان وبکهن باش بزانن خوداوه‌ند
ئاگاداری ئێوه‌یه"
مه‌به‌ستی یه‌زدانی پاک ئه‌وه‌یه مرۆڤ نابێت
سته‌م له مرۆڤی دیکه بکات پیاو نابێت به بیانووی ئه‌وه‌یکه جه‌سته‌ی به‌هێزتره
سته‌م له ئافره‌ت بکات،هه‌روه‌ها ئه‌و ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه‌که له مهر بهرپڕچ
دانه‌وه‌ی ئه‌و ئایینه گۆراوانهی یه‌هوودی ومه‌سیحی وبودایی وزه‌رده‌شت وهتد...
که ده‌یان کوت ئافره‌ت بێ روحه،پیسه،پله دووه،نه‌فسی شه‌یتانه و...ئه‌وه‌تا
خوداوه‌ند ده‌فه‌رموێت هه‌ردووک ره‌گه‌ز له یه‌ک نه‌فس به‌دی هاتوون ئه‌گه‌ر
ئافره‌ت پیس بێت که واته پیاویش پیسه به‌ڵام خوداوه‌ند به ناردنی ئیسلام هه‌رهه‌موو
ئه‌م ده‌نگۆیانه‌ی ئیدانه کردوو مافی ژن وئافره‌تی گه‌رانده‌وه بۆیان به بێ
جیاوازی،ئافره‌ت له مرۆڤاییدا له گه‌ڵ پیاو یه‌کسانه،له کردهوهوکرداریشدا یه‌کسانه،له
خوێندن وژیانی خۆشگووزهرانیدا یه‌کسانه ،له جهزاو پاداشدا یه‌کسانه،له
عیبادهت وکرده‌وه‌ی چاک وخراپ یه‌کسانه، که چی پێشێل کردنی مافی ئافره‌ت له هه‌موو
سه‌رده‌مه‌کاندا به جیاوازییه‌کی که‌مه‌وه بوونی بووه،کاتێک یهزانی پاک ده‌فه‌رموێت
ژن وپیاو لیبسا وجل وبه‌رگی یه‌کترن ئایا ئه‌وه به مانای مافی وه‌ک یه‌کیش
نین{هن لباس لکم وانتم لباس لهن} ئافره‌تان لیباسی به‌ری ئێوه‌ن وئێوه‌ش لیباسی به‌ری
ئه‌وانن" ئه‌م ئایه‌ته ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه که هه‌ردووک ره‌گه‌ز له
ژیان له ئه‌خلاق وره‌وشت له حه‌یا وئه‌ده‌ب یه‌کن ده‌بێت یه‌کتر له‌م بابه‌تانه
بپارێزن ئابرووی هه‌رکامیان په‌یوه‌سته به ئابرووی ئه‌ویتر،
بۆئه‌وه‌ی زیاتر تێبگه‌ین که ئیسلام و
خوداوه‌ند هه‌ردووک ره‌گه‌ز به یه‌کسانی ده‌بینێت چ له پاداش وچ له سه‌زادان ده‌لێین
ئیسلام، نێر و مێ به کرده‌وه‌ی چاک هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت وده‌فه‌رموێت{ انا اکرمکم
عندالله اتقکم}:واته گه‌وره‌ترینی ئێوه ئه‌ی ئادهنیزاد له نێر ومێ ئه‌وانه‌ن
که چاکه‌کارن وته‌قوایان زیاتره ،ئه‌گه‌ر ئافره‌تێکی ره‌ش پێستی بچوکی که‌نیزی
ماڵان بێت ئهقواو له خودا ترسی هه‌بێت له لای خوداوه‌ند زۆر له‌و پیاوه ده‌سه‌ڵاتداره‌ی
گه‌وره‌تر که له ته‌نیشت ماڵی خودا {مه‌که} داده‌نیشێت وهیچ ته‌قوای نییه،
هاوکات هه‌ر کامیان کرده‌وه‌ی خراپ وبهدرهوشتیان
تێدا به‌دی بێت خوداوه‌ند به بێ جیاوازی سه‌زایان ده‌دات چوونکه مرۆڤ پاداش وسهزای کرده‌وه‌ی ده‌ستی خۆی ده‌بینێته‌وه{وماخلق
الذکر والانثی، ان سعیکم لشتی}اللیل 3،4 "واتهئایا خوداوه‌ند ئیوه‌ی به
شیوه‌ی نێر ومێ خه‌ڵق نه‌کردووه ،که‌واته وه‌لامی هه‌ڵه‌کانیشتان ده‌ده‌ته‌وه"
یان ده‌فه‌رموێت{أنی لا أضیع عمل عامل منکم
من ذکر وانثی}آل عمران195 "من به فیرۆ ناده‌م هیچ کرده‌وه‌یه‌کی ئێوه له
نێو مێ به بێ جیاوازی‌دانان"
له سهزادانیش خوداوه‌ند هه‌ردووک ره‌گه‌ز
وه‌ک یه‌ک به ئه‌ژمار دێنێت بۆ وێنه بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی تووشی کرده‌وه‌ی به‌د ره‌وشتی
ده‌بن سه‌زا دیاری کراوه که ده‌فه‌رموێت{الزانیة والزانی فاجلدوا کل واحد مأئة
جلدة}النور3"هه‌ر زیناکارێک له ژن یان پیاو سهزاکهیان 100 داره واته
لێدانی 100 دار له له‌شیان" ئه‌وه له حاڵێکدایه له ئایینه ده‌ستکرده‌کانی
کۆندا ته‌نیا ژن به تاوانی زینا ده‌سووتێندرا ویان به ده‌ست وقاچ به‌ستراوی دهیانهاویشته
ناو رووبار،وزۆر کاتیش تاوانی هاوره پیاوه‌که ده‌خرایه پاڵ ژنه‌که وئه‌و به
جێگای مێرد تاوانبار ده‌کرا،به‌ڵام ئیسلام هه‌ردووکان به یه‌ک چاو دروانێت وتۆڵه‌ی
هه‌ر که‌س له خۆی ده‌کاته‌وه،له ئیسلامدا ئافره‌ت مافی خوێندن وشاره‌زا بوونی
هه‌یه به وێنه‌ی پیاو به بێ جیاوازی که پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت{ العلم فریضة
علی کل مسلم ومسلمة}زانست له سه‌ر هه‌موو پیاو ژنێک فه‌رزه و ده‌بێت هوڵی به‌ده‌ست
هێنانی زانست بدرێت" له‌م نێوانه‌شدا که‌م نینه له‌و ژنانه‌ی له سه‌رده‌می
ئیسلامدا فێری زانست وخوێندن بوونه و زۆر کات راوی پێغه‌مبه‌ریش بوونه بۆ وێنه
حه‌فسه کچی عمر و یان عایشه دایکی مسوڵمانان به ده‌یان فه‌رمایشتی خۆشه‌ویستمان
له‌م به‌رێزانه به‌ده‌ستمان گه‌یشتوون ، ئه‌گه‌ر که‌سانێک پێش به خوێندنی ئافره‌تان
ده‌گرن تاکو فێری زانست نه بین وخۆشیان به مسوڵمان پێناسه ده‌که‌ن ئه‌وانه پێچه‌وانه‌ی
یاسای خودا و پێغهمبهرهکهیتی،ده‌کرێت بڵێین سه‌ر به تاقمه ترۆریسته‌کان
وتووند ئاژۆکانن که ده‌یان هه‌وێت باڵی ئیسلام بقڕتێنن له راستیدا ئه‌وانه سه‌ر
به مه‌کته‌بی فکری تووندئاژۆیینه ،ئه‌گینا کاتێک خودا زۆر به ساده‌یی باسی ژن
وپیاو ده‌کات وده‌فه‌رموێت هیچ جیاوازیان نییه به چ به‌ڵگه‌یه‌کی ئایینی پێش به
خوێندنی ئافره‌تان ده‌گرن وهه‌ر فه‌رمایشتێکی پێغه‌مبه‌ریش بکه‌نه پاساو بۆ
درۆکانیان ئه‌وه به زمانی خۆشه‌ویستمان درووست کراوه وفهری به راستییه‌وه
نییه،علم وزانست نیعمه‌تێکی خودایه ومه‌به‌ستیش له به‌دیهێنانی ئاسمان وزه‌ویی
ومرۆڤایه‌تی په‌ره‌ئه‌ستاندنی ئه‌و زانسته‌یه که خودا له باره‌ی زانسته‌وه فه‌رمویه‌تی{هل
یستوی الذین یعلمون والذین لا یعلمون}ئاخۆ وه‌ک یه‌کن ئه‌وانه‌ی زانستیان هه‌یه
له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ناشاره‌زان!!!" ئایا کاتێک خوداوه‌ند به‌م شیوه‌یه
تاریفی زانست وفێربوون وخوێندن ده‌کات بۆ مرۆڤایه‌تی کێ هه‌یه بتوانێت ئافره‌ت له
کۆمه‌ڵگا که نیوه‌ی کۆمه‌ڵگاش به ئه‌ژمار دێت به ناوی ئایینه‌وه بی به‌ش
بکات؟جگه له خه‌ڵکانی به‌رژه‌وه‌ند خواز ودواکه‌وتوو،ئیسلام نه‌ک ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وانه
ئیدانه ده‌کات بگره بهدژیشیان ده‌وه‌ستێت ،چوونکه ئه‌وان به پێجه‌وانه‌ی ده‌ستووراتی
خودا ده‌جووڵێنه‌وه،ئافره‌ت له ئاییندا هه‌موو مافێکی بۆ دیاری کراوه ،مافی
ژیان،هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر،ته‌ڵاق ،میرات، خوێندن وزانست،بازه‌رگانی، ده‌سه‌ڵاتداری
مه‌مله‌که‌ت،وهتد..ئه‌م یاسایه‌ش تازهنییه 1436ساڵ به‌ر ئێستا دابه‌زیوه وتا
رۆژی دوایی به‌رده‌وام ده‌بێت ،ئافره‌ت له زێر وزێو به نرختره وئهوجوانی ومه‌ر
ومحهبهتهی وسه‌فاو خۆشه‌ویستییه‌ی به ئافره‌ت داوه به پیاوی نه‌داوه ئافره‌ت
لای تاکی باوه‌رمه‌ند ئه‌وه‌نده خۆشه‌ویسته که مرۆڤ له کاتی ئێش وئزاریش
هاواری دایک وخوشکانی ده‌کات،ئه‌وه‌نده مهربانه مرۆڤ کاتێک بۆ ماوه‌یه‌ک دوور ده‌بێته‌وه
لێیان دڵی بۆ لای دایکی ده‌کوتێت،ئه‌وه‌نده به نرخ وئهرزشه بۆیه خودا ده‌ستووری
پێداوه له ئه‌رزش ونرخی خۆی که‌م نه‌کاته‌وه به هه‌راج کردنی ویقار وجوانییهکهی
خۆی بۆ هه‌ر مرۆڤێکی زانا ونه‌زان،ده‌بێت ئه‌وه‌نده خۆراگر بێت خه‌ڵکان شێتانه
به‌دوای وێل بن هه‌ر تۆزێک که له ژێر پێی ئافره‌ت هه‌ڵده‌ستێت ده‌بێ ئه‌وه‌نده
به نرخ بێت که خوازیار حازر بێت له پێناویدا فیداکاری بکات نه‌ک وه‌کو ئه‌م خه‌ڵکه
بێ باوه‌رانی که خۆیان به ئازادیخواز ویه‌کسانی نێوان ژن وپیاو پێناسه ده‌که‌ن،
به‌ڵام ئازادی ژن ومافی ژن ته‌نیا به‌وه ده‌زانن که ژن مافی خۆیه‌تی هه‌رجۆرێک
پێی خۆشه هه‌نگاو هه‌ڵێنێت به‌ڵی ئه‌وان به شیوازێکی مودێرن ژنیان کردۆته که‌ره‌ستی
تێر کردنی ئاره‌زووه‌کانی خۆیان به هه‌زاران شوێنی فه‌سادی وبه‌د ره‌وشتیان به
نێوی ئازادی له ناو شار وشارۆچکهکانیان درووست کردووه تاکو ئه‌گه‌ر پێاوێک ئاره‌زووی
هات بچێت له به‌رانبه‌ر که‌مێک پاره ئاره‌زووه‌که‌ی به ئافره‌تێک دامرکێنێت،ئه‌وان
ئه‌وه‌نده ئافره‌تیان بێ ئه‌رزش کردووه که زۆر له سه‌رده‌مه‌کانی کۆنیش
خرابتره به‌ڵام هاوکات خۆیان پێ پارێزه‌ری مافی ئافره‌تانه،ئه‌وان حه‌ز به‌وه
ده‌که‌ن هه‌موو کات له ئامێزی شه‌یتان دابن ،که‌چی ئه‌وه‌نده زیره‌کانه خه‌ڵکی
باوهرمهدی ئیسلامیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه وده‌ڵێن ئێمه فێری ئازادیتان ده‌که‌ین
وبۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ئازادییه‌ش ده‌بێت وه‌کو ئێمه بیر بکه‌نه‌وه ،به‌داخه‌وه‌ش
تاکو ئێستاش جیهانی ئیسلامی له ئاست
زانستی سه‌نعه‌ت وگه‌شه‌ی ئابووری هیچ تێ نه‌گه‌یشتوون به‌ڵام له کرده‌وه‌ی به‌د
ره‌وشتی رێک له ته‌نیشت وان هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ده‌رۆن ئایا ئه‌وه ئازادی
وزانسته فێر بووینه یان ته‌نیا ره‌وشته نگریسه‌کانی ئه‌وانه بۆ ئێمه بۆته
میوه‌ی ئازادی ومافی یه‌کسانی،
ئێمه دژ به کرده‌وه‌ی چاک نین ئه‌گه‌ر له
لایه‌ن بێ باوه‌رانیش بێت به‌ڵام نابێت هه‌موو ره‌وشت وکرده‌وه‌یه‌کی نادرووستی ئه‌م
بێ باوه‌رانه ببێته وانه‌یه‌ک بۆ ژیانی ئێمه،ئێمه خاوه‌نی باشترین وراسترین
مافێکین که خودا پێی به‌خشیوین با ئه‌وه‌ی باشه قه‌بوڵی بکه‌ین ئه‌وه‌ی خراپه
با له لای خۆیان بێت له‌ده‌ستی نه‌ده‌ن ئه‌گه‌ر راست ده‌که‌ن فێری سه‌نعه‌تی سه‌رده‌مان
بکه‌ن نه‌ک فیری جۆن هه‌ڵسووکه‌وت له گه‌ڵ دایکان وخۆشکانمان،
خوشکی به‌رێزم دایکی خۆشه‌ویستم برای دڵسۆزم،
نه من به بێ ئافره‌ت ده‌ژیم نه ئافره‌ت به بێ من،که‌واته هه‌ردووکمان ته‌واوکه‌ری
یه‌کترین با رێز لێکتر بگرین چوونکه ئه‌وه فه‌رمایشتی خودا‌و پێغه‌مبه‌ری راسته‌قینه‌ی
خودایه ،با به‌خۆماندا بچێنه‌وه وبه‌د ره‌وشتی وره‌وشتی جوان لێک جیا بکه‌ینه‌وه،
هیوادارم
ئه‌م بابه‌ته کورته له سه‌ر مافی ئافره‌ت له ئیسلامدا توانیبێتی تۆزێک نیشانده‌ری
رێگای راست بێت بۆ هه‌موولایه‌کمان.