۱۳۹۳/۱۱/۰۹

ماره‌ برینی به‌زۆر:مه‌لا برایم مه‌جیدپور

 نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌ روانگه‌ی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا برایم مه‌جیدپوره‌.

 بە  ناوی  خوای بێ هاوتا
                    مارە  بەزۆر و...
          زۆر    زوڵمەو  خواش   نەفرینی   لە زاڵم    کردوە.
لەوتاری  پێشودا   باسمان  لە پیرۆزیو  گرینگیو  هەستیاری   پێوەندی  ژنو مێردایەتی کردبو  ئەوەندەی لەتوانادابو  شیمانکردبۆوە. ئێستا  دەم هەوێت باس لە هێندێک دیاردەی نەشیاوی  دوور  لە دینو  ئینسانیەت بکەم  کە بەزۆر  بەسەر  دیندا  سەپیندرا  بوونوو لە هەمانکاتدا   فڕیان  بەدینەوە  نەبو.  من بۆ خۆم  لەنیزیکەوە ئەو  جۆرە  شتانەم  دیوەو ئاگاداریانم  بەسەداقەتو  ئەمانەتەوە  بۆ  بەرەی  ئەمڕۆو  داهاتوی   دەگێڕمەوە.  دیارە مەبەست  لەوباسە   بەرگری  کردن  لە ئیسلام  نیە ، چونکە  لەو  بڕوایەدام    ئەو دینە ئەگەر وەک خۆی  بەڕیوەبچێت   بەرگری  ناوێت .  ئەوەی    دەیڵێم   ڕاستیە و  پیاو  بە کوتنی     ماڵی خراپ نابێت.
بۆ باشتر  تێگەیشتن لەو  مەبەستە   پێویستە  لە پێشدا  ئەوە  ڕوون  بکرێتەوە کە داخوا مارە بەزۆرو ، کچ بەناباڵغی مارەکردن و ، گەورە  بەچوکەو  فرێودان  بەزێڕو  سامانو پلەو پایە  کەهەموویان  دەکەونە  ناو  بازنەی  زۆرەوە ، داخوا  لەشەرعی  ئیسلامدا  هەنو بڕیاریان   لەسەر  دراوە  یان نا؟ ئەگەر راستی بڵێین و   باکمان  لەوە نەبێ  لایەنگرانودژ بەرانی  ئیسلام  چیمان پێدەڵێن و  چۆن قەزاوەتێک  دەکەن ، دەبێ  بڵێین نەخێرهیچکام  لەوانە  شەرعی نین و لە هیچ  کوێی قورعانیشدا  ئەوەندەی من  بزانم  تەنانەت ئیشاڕەشیان   پێنەکراوە. ئەگەر  خۆ لە وە دواکەوتن و  لاساکردنەوەو گەورەکردنەوەی ئیمامانێک تاڕادەیەک کە قسەی ئەوان چۆنکە بە  قازانجمانە لە فەرمانەکانی   خواش زیاتر  کاری  پێبکرێ ، دوور خەینەوەو  ئەسڵە   دەقاو دەق   هێندراوەکانی  قورعان وەبەر چاو  بگرین  زۆر بەزەقیو  بێ پەردە  خوای مەزن فەرمویە {  لااکراە  فی الدین}واتە ئەوە  ئەسڵێکی  نەگۆڕە  کە ئازادی لە هەڵبژاردنی دینو ئیدەو  ڕێبازو  دیاریکردنی چارەنووس بۆ  مرۆڤ   مسۆگەر  دەکاو  دەیسەلمێنێ. جاخۆ  باسی خراپەی   فریودانو بە پارە  فرۆستنیش  هێندە  زۆرە  هەرناکرێی . کەوابومرۆی  موسوڵمان چەندی زاناوپلەبەرزبێ   نابێ  بەخواو، فتواو  بڕیاراتیشی نابێ لەدەرەوەی فەرمانی خوابێ. ڕەدکردنەوەشی  بەدەقی  قورعانی  کوفر  نیە.! تێپەربونی   زەمان ، نەمانی   دەسەڵاتی دەرەبەگایەتیو   خێڵەکی ، چونەسەری  پلەی  زانستو کرانەوەی کۆمەڵگا  ئەو  ڕاستیەمانبۆ دەسەلمێنێ   کە ئەو   جۆرە   مارەکردنو   پێوەندیانە  شەرعی نەبوون ودابی   باوو دەسەڵاتی   زۆرەملی    بەسەر  کۆمەڵگایدا    سەپاندبو.
زۆرجار کتومەو  بڕواشم  وایە ئەوڕۆئیسلام  کراوەتە کەرەسەو ئامرازی  وەدێهێنەری ئامانجی دژبەرانی  ئیسلامو  هەلپەرستو  دەسەڵات خوازان. هەموو ئەو کردەوانەی بەناوی ئیسلام دەکرێنو ئەو  هێزو  گروپانەی  بەناوی  ئیسلام دروست بون  بۆ وێنە ( داعش ،حیزبوڵا ، و...)  گشتیان لەخزمەتی سیاسەتێک دان کەهەر گیز بەرژەوەندی ئیسلامیان   نەویستوەو  ناوێێ. ئازادیو   زۆر  دوو  وشەی   دژبەیەکن و  هەرگیز پێکەوەناگونجێن ، واتە  لەو  شوێنەی ئازادی  نیە  زۆرو  مـلهوڕی  بەتەواوی زاڵە . لـەوجێگایەی   ئازادی  هەبێی زۆرداری ئاکارێکیقێزەونەو لەناو  کۆمەڵدا  دەرکراوە. کەوابو ئەوە  کە  خوا فەرمویە  زۆر  لەدیندا  نیە  یانی  دەبێی  ئازادی  هەبێی . کاتێکئازادی  هەبوو مرۆی باڵغی  ئاقڵی ئازاد،خۆی  سەربەستە  لە هەڵبژاردنی خەتو ڕێبازوبەتایبەت  شەریکی  ژیانی  خۆیدا،جا چ  ئایینی بێی یان  سیاسی یان کۆمەڵایەتی. لە مەسایلیشەخسیدا دایکو  باوکو خوشکوبراش  هەر دەتوانن ڕێنوێنو نسحەتکار بن . ئەو مافەیان نیە  ویستی  خۆیانیان بەسەردا بسەپێنن . ئازادی  ڕاستەقینە  بۆ ژن ئەوەیەکە هەمو   مافە   مرۆڤانەکەی  خۆی بەباشی   بناسێو  خاوەنی  ڕوحو جەستەوهەرچی پێوەندی بەوانەوە  هەیە  ببێی.وەک:دیاریکردنی شیوەی ژیان،  بڕیار دان، ڕیگەوڕێبازو هەڵبژاردنی  ئامانجو   شەریکیژیان ، تەنانەت  لەبەرکردنی  جلوبەرگ ،هەربۆخۆشی لەو  هەڵبژاردنەدا  بەر پرسیارە . ئەوەیکە ئێستا لەدنیای  ئیسلام بەتایبەت کوماری ئیسلامی  ئیراندا  بۆتەباوو بەزۆر  دەبێێ  جلو بەرگێک  لەبەر بکەی کەڕێژیمبۆت دیاری دەکاو  ناوی  حیجابیشی لێندراوە !! دەست  تێوەردانە   لەژیانی  تاکە کانیشدا. دەبێی  بڵێم : لەپێشدا ئیسلام  بۆ خۆی هێندێکیاساو ڕاسای هەن کەدەگەڵ ئی ئوروپایە نایەنەوەو  یەکناگرنەوەو  ئەوانەش  کە ئیسلامیان  قبوڵکردوە  دەبێی  بەڕێوەیان   بەرن،بەڵام هەگیز  ئەوەنیە   کە  ئەمڕۆ بەناویدین  دەکرێی . لەئیسلام دا باس  لە حیجابکراوە کە برێتیە  لە حیجابی  ئیمانیو ئەخلاقی نەک پەڕۆو پاڵ !!حیجابی ئیسلامی ئەوەیەئیمان بەخواو هەستی  دەرونی خۆت  لە خراپەت  بگێڕیتەوە، ئەگینا زۆربەیئەوپیاوو ژنانەی  خراپکارن ، یان ڕونتر بڵێم دەستدرێژکەرو زیناحکارن یان بەگشتی  کردەوەی دورلە ئەخلاق ئەنجامدەدەن هەوڵدەدەن  خۆیان  لە چاوی  خەڵک بشارنەوەو  بەدزیخەتاکان  ئەنجام  دەدەن. بەڵام ئەوانەی  داوێنپاکو ئاکار  چاکن  نەک  خۆیان   ناشارنەوەبەڵکو  خۆیان  نیشان دەدەن. ئەگەر  سەریشیان ڕوتبێیوبەجلو بەرگی جوانیش  خۆیان بنوێینن   ئیمانوویژدانیان لە  خەتاو  تاوان   دەیان  پارێزێو  لەکاری  نەشیاو  دەیان گێڕتەوە. ئەوەیشەرم  لە ویژدانی  خۆی  نەکا  لـە  گونـاحوتـاوان  سـڵ ناکا.بەوتەیەکیترئازادیژنجەوهەریکەرامەتومافی  مرۆڤانەیەتی .   دیاردەیەکنگرانبەها کە  نرخەکەیوەدەست نایە  مەگەر ژن  خۆی  خاوەنی کیانی خۆی بیێ .ئاکامئەوەیە  مادام   ئازادی پێوەری   هەقانیەتـو   قبوڵبونی  هەمـو  کردەوەکانە، کەوابو   مارە بەزۆر  نە شەرعیە و نەیەکێک  لەمافەکانی مرۆڤەکانە ، بەڵکولە ڕوانگەی  قورعانەوەبەتەواویڕەددەکرێتەوەو  پێوەندی  بەدینەوە  نیەو   دەسەلاتیی  زۆردارە   کردویە بەدین.
لەمارە  بەزۆر دا تەنیا  هەر  مەرجی  ئازادیڕەچاو  نەکراوە،   بەڵام لە مارە کردنی مناڵی ناباڵغو سەرپشتی  لانکو  زۆر  جار لەدایک  نەبوش!  هەرسێی  ئەسڵی   بنەڕەتی قبوڵکراو  لە ڕوانگەی دینەوە  کە برێتین بلوغو  ئەقڵو  ئازادی هیچکامیانبونی  نیە .لێرەدائەوەندە  بەسە  کە بڵێێن :  ئەوەی  خوا  تەکلیفی  لەسەر  دانەناوە   کام  مەنتیق ئەوە دەسەلمێنێ   کەسێک  وەک  باوکو  دایکو  یان  ئیمامو   پێشەوای   ئایینیەکە  بتوانێبۆی  دیاری  بکا  هەتا  مردن  دەگەڵ  کەسێک  بژی !  کە  ناشزانن   داخوا  چارەنوسی ئەو  مناڵە  چۆن دەبێی؟!! لە  قانونەکانی   دینیو   کۆمەڵایەتیو قەزاییو  حقوقیدا  مرۆڤ مافیشی  هەیەو  ئەرکیشی  لەسەرە ،کەدەبێێ لێیان  بەر پرسیاربن. گرینگترینی  ئەو ئەو  مافانە ئەوەیە  کە  دیاریکردنو  بەستنی   پێوەندی   ژنو  مێردایەتی   تەنیاو  تەنیا مافی خۆیانە .
باوێکی  دیکەش   هەبو  کە  کچو   کوڕ  بەماڵو  داراییو  پلەو  پایە  فریویان   دەخوارد کە زۆربەیان  توشی  کێشەو هەڵوەشانەوە  دەبون . واتە  خاڵی  سەرەکی کە  دەبوە هۆی پێوەندی  کچو  کوڕ  یان  ژنو پیاو  کەبرێتیبو  لە   دڵگرتنو   خۆشەویستی  لەو  جۆرە پێوەندیانە دا وەبەر چاو  نەدەگیراو  زۆر جارانیش  وەک  بۆ خۆیان  لە مێشکی  خۆیاندا گەڵاڵەیان  کردبو   ئاوا  دەر  نەدەهاتو  ئاڵۆزی  بەدوای  خۆی دادێنا .  بۆ   ڕەشەرعی خستنی   ئەو جۆرە  پێوەندیانە  ئایەتێکی   قورعانی   نیەو  حەدیسێکی    سەحیحی پەیامبەریش   نەدیتراوە . بەهێزترین  بەڵگە  بۆ  ئەو کارانە  ئەوەبوە   کە کوتراوە  باب وەلی   موجبیرە ، کە مەرجی  ئەو  ویلایەتە   عەداڵەتە   کە  هەرگیز  ڕەچاو   نـەکراوە.لێرەدا  من دەپرسم  داخوا  ئەو کەسەی  کچەکەی  بەنابەدڵ  بـۆکـوڕەکەی  بـەژنـدەدا ، یان  بەپارە  دەیفرۆشیو خۆشی پارەکە  خەرج دەکا ، یان باوکێک  کەنازانێیکچەکەیدەگاتە   قوناغی   شو کردنیان دەمرێی ، ئەوکەسەی  لێی  مارەدەکرێی  بەدڵی  دەبێێ یان  نا ، پێێ  دەکوتری  عادڵوبەرژەوەندی   کچەکەی  لەبەر چاو  گرتوە  یان قازانجیخۆی ؟؟! عەداڵەت   یانی هەرکەس  مافی  خۆی  بدرێتێی  ، تۆ  بڵێی  ئەوە  ماف بێی کە نەزانی  بۆ هەتایە  دەگەڵ کێی دەژی ، یان دەگەڵ  کەسێک بژی  کە  خۆشی  لێێ نایە ؟!بەباوەڕی  منبڕیاری یەکلا  کەرەوە   لە ئایینی  ئیسلامدا  خواداویەتیو لە قورعاندا خراوەتە   بەر دەستیمرۆڤەکان . ئەوەی  ئەسڵی دینە و  لادان  لەو خەتاو تاوانانەدیاری دەکا،قورعانە کە کەلامی  خوایە نەک  ڕاوبۆچونوفتوایئیمامەکان. فتوای ئەوانیش تا ئەو  جیگایەبـڕوا پێکراوەکە دەگەڵڕووحیئیسلام  یەکبـگرێتەوە  یـان لانیکەم بە پێچەوانەی  نەبێی. ئایینەکان  قانونیان  هەیە کە لە قورعانو تەوڕاتو ئینجیلوزەبوردالـەلای خـواوەناردراون . بەڵام مەزهەبەکان   سەرجەمیان ڕاوو بۆچونی  مرۆڤەکانن.بێگومانمرۆشنە زانستیی  گشتی  هەیەونەلە هەڵەو تاوانبێبەریە. بڕوانە خاوەنیئەو  مەزهەبانە هەر  کامەیان  خۆیان  بەئیسلامی  ڕاستەقینە دەزانن   ئەوانیتریانپێهەڵەیە،  لە  حاڵێکدا  خۆیان  بە  پەیڕەوی   ئیسلامو  قـورعـاندەزانن ، موسوڵمانیانوا لێک جیا  کردۆتەوە  کە  لە ژێرناوی  ئیسلام  یەکتربەکافرو خوێنی  یەکتر  بەحەڵاڵ دەزانن . هەمو  هەڵسو کەوتو  ئاکارو  کرداریان  لە زیان  زیاتر قازانجێکی بۆ  ئیسلامو موسوڵمانان  نەبوەو  نیەو  ناشبێی .
ئەگەر  قەرار  بێێ  سەرجەم  ئەو  ناعەداڵەتیانە   لە یەک  وتار دا  شیکەینەوە   بێگومان نەگونجاوە ، بۆیە دەڵێیم : ئەوانەی  ڕۆیشتون  تازە  ناگەڕێنەوە . کورد کوتەنی  باوەدوای چوان  نەکەوین. ئەرکیئێمە ئەوەیە  لەم  دنیا ی عیلمو زانستەدا  کە  ئامرازی فێربونگەلێک  زۆرنو   هاسانیش  وەدەست  دەکەون   بەشوێن   ڕاستیەکاندا  بگەڕێینو بوخۆمانبیسەلمێنینو   لە دنیاشی  بگەێێنین  کە ئیسلام  دینێکە   بۆ خزمەتی  مرۆڤایەتی  دانراوە . سەرجەم  کردەوەکانیان  دەبێی  باقازانجی  مرۆڤ بێی  کە خۆشیان  یەک  لەوانن . ملکەچی  ئەقڵو  مەنتیقو  زانست بنو واز لە دەمارگرژیو بەکار بردنی  زۆر  بێنن . بزانن خوای  مەزن یەکەم  وشەی  کە بە پێغەمبەرەکەی   کوتوە  خوێندنە ، بۆچی؟  بۆ ئەوەی هەرچی  لەڕوی  نەزانیەوە   بکرێێ  لە پێشدا  خاوەنەکەی  زیانبارەو ،  کەتێگەیشت  لێی پەشیمانە.  ئەو دنیاپانو  بەرینەوهەرچی  تێێدایە  مڵکی  مرۆڤەو  بۆ باشتروجوانتر بەڕێوەچونی  ئەوانە .هیچ دینودەسەڵاتوکەسێک  بۆی  نیە مافی  ئینسانی   کەس  پێشێل بکاگیانو  ماڵو کەرامەتو  کەسایەتی مرۆڤەکان  بەتەواوی دەبێی پارێزراوبێی. ڕوحیپێکەوە  ژیانی  تەباو  ڕەبا   بەبونی بیرو  بۆچونو  باوەڕی  جیاجیا  لـە مێشکو  دەرونی هەموتاکێکی ئەو کۆمەڵگایەدا جێگیر بکرێی . ئەوە  فەرمانی  خوایەو ئەرکی سەرشانی هـەمـو   ئینسانێکە   بەتایبەت زانایانی  دینو موسوڵمانان. بیرۆکەی دروستکردنی یەک دەسەڵاتیجیهانی  چ  ئایینی بێو  چ سیاسی بە بێگومان  سەرکەوتو  نیەو  تائێستاش  ئەو چەشنە هەوڵانە  فەشەلیان هێناوە، زیانێکی  زۆریشیان  بەکۆمەڵگا  گەیاندوە . ئەم جیهانە بۆ  مرۆڤە  بەگشتی  نەک بۆ پەیڕەوانی دینێکو  ئایینێکو سیاسەتێکبە  تەنیایی.  مێژوئەوەیپێکوتوینو  جەبریش  پێمان  دەسەلمێنێی
بەجێیە لێرەدا  یادێک  لەو  کچو  کوڕو  ژنـو  پیاوە  لە خۆ  بردوانە  بـکەم  کە لە سەردەمانێکی  گەلێک  هەستیاردا  بەدژی  مارە   بەزۆرو   بەنابەدڵ  بە شوودان ڕاستدەبونەوەو خۆیان  دەخستە  مەترسیو  نیشانیان  دەدا  کە پێوەندی بەزۆرو  بەنابەدڵقبوڵناکـەنـو دەگەڵکەسێک  دەبنە  هاوژیان  کە حەزیان  لێکەو  یەکتریان  خۆش دەوێی . کچ ملی بۆ ویستو  داوای دایکو بابی ڕانەدەکێشاو  ڕەگەڵ  هەتیو  حەیرانی  خۆی دەکەوت.کوڕ بەوە  ڕازی  نەدەبو کە خۆی  نەیدەویستو دایکو بابی  بۆیاندیاری دەکرد ،بەشەویتاریک  قۆڵیی ئەوینو  خۆشەویستی خۆیان   تێک  دەکردو وڵامی  ویستیباوانیاننەدەداوە.   شەوی  تاریو  ڕیگەی   باریک   دروشمی  ئەو جۆرە  کوڕو  کچانەبوو.  بەم چەشنە   ڕوداوانەیان  دەکوت  ڕەدوکەوتنو   تا ڕادەیەکیش  بەعەیب دەزاندرا ، کەچی  لە ڕاستیدا  ڕاپەڕینی  کچو  کوڕان  بوو  بەدژی  بڕیاری  دیارکردنی   چارەنوسێک  کە بۆ خۆیان  نەیان دەویست . کەوابو  تێکۆشان بەدژی ئەودابو  نەریتە  نەشیاوانە   لە کوردەواریدا  هەر هەبوەو هیچ  نەتەوەیەکیتر  بەدیاری  بۆی نە هێناوە. ئێستا  کە زانستچۆتەسەرو  کۆمەڵگا  بەرەو  ئازادیو چاوکراوەیی  دەڕوا با بەشێوەیەکی  ئەقڵانە  ئەو دیاردەیە  لەناو بەرێنو  بەدیلی  لە خۆی  چاکتری  لە جێدا  بنێینو  نەبینە  داوەڵو بەدوای خەڵک  دابڕۆینو   لە ئوسولی  ئینسانیش  لانەدەین.
لەکۆتاییدا  دەڵێم:  ئێستا  کە هەمومان   هەستمان  بەوە  کردوە  کە لە  ڕابردودا  لە ڕوی نەزانیو  هێندێک   جاریش  لە بەر   بێدەسەڵاتی ، جاریواش  هەبوە  لەبەر  تاماعو  چاو چنۆکی  توشی   هەڵەو   پەڵان  بوین  با دانیان   پێدا  بێنینو  پیانخەینە  زبڵدانی  مێژۆوە. داوام لەزانایان  بەگشتیو  زانایانی ئایینی  بەتایبەتی  ئەوەیە  قۆلی هیممەتیلێهەڵماڵن، ئەو خڵتو  خاڵو  خوڕافاتو  دەمارگرژیانە  راماڵن ،  کەڕامەتو   کەسایەتی ڕاستە قینەی کچو  کوڕو  ژنو  پیاو  بپارێزن   تا  گەلەکەمان   بەختەوەربێو    ئەوانیش سەربەرز.

               براتان   مەلا برایمی  مەجیدپور   ٨ی  ڕێبەندانی  ٢٧١٤ی کوردی
                      ٢٨/١/ ٢٠١٥ ی زایینی.

۱۳۹۳/۱۱/۰۴

مامۆستایه‌کی ئایینی له‌ ناوچه‌ی بۆکان له‌ لایه‌ن هیزه‌ ئه‌منییه‌کانی رژیم درایه‌ به‌ لێدان وبێ رێزیه‌کی زۆری پێکرا.
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئاژانسی کوردپا،مه‌لا عه‌لی حوسێن زاده‌ پێشنوێژ خوێنی مزگه‌وتی گوندی خانکه‌ندی سه‌ر به‌ چۆمی مه‌جیدخانی بۆکان رێکه‌وتی 29ی به‌فرانباری 1393ی هه‌تاوی له‌ نیزیک گوندی داشبه‌ند له‌ لایه‌ن هیزه‌ ئه‌منییه‌کانی رژیمی دژه‌ ئایینی کۆماری ئیسلامی له‌ ماشینه‌که‌ی هێنراوه‌ته‌ خواره‌وه‌ وپاش لێپرسینه‌وه‌ که‌وتۆته‌ به‌ر لێدان وبێ رێزی پێ کردن ،پاشان به‌ هۆی لێدانی ده‌رزی له‌ لایه‌ن ئه‌و ترۆریستانه‌وه‌ له‌ ناو قوروچڵپاوی ئه‌وشوێنه‌ به‌ جێ یان هێشتووه‌،یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێرای ئیدانه‌کردنی ئه‌م کرده‌وه‌ نامرۆڤانه‌ی رژیم سه‌باره‌ت به‌ مامۆستایانی ئایینی داوا له‌ هه‌موو خه‌ڵکی مسوڵمانی سونه‌ مه‌زهه‌ب به‌ تایبه‌ت مامۆستایانی ئایینی ده‌کات،ده‌نگی نارزایه‌تی خۆیان به‌رز بکه‌نه‌وه‌ چیتر ئیزنی بێ ریزی کردن به‌ مامۆستایانی ئایینی وخه‌ڵکانی سونه‌ مه‌زهه‌ب به‌ رژیمی کۆماری به‌ نێو ئیسلامی ئێران نه‌ده‌ن،
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

4ی رێبه‌ندانی 1393ی هه‌تاوی  

۱۳۹۳/۱۱/۰۲

ئایین و ٢ی ڕێبەندان: مه‌لا برایم مه‌جیدپور



ئایین و        ٢ی  ڕێبەندان        
 بەناوی    خوای  خاوەن   بەزەو    لێبوردە.
سوپاس  بۆ   خوا، داوای   یارمەتی و   لێبوردن و   پاراستن  لە  شەڕی  نەفس و   کردەوەی ناشیاوی  لێدەکەین . ئەوەی   ئەو  شارەزای  بکا   هەتڵە نابێ.  ئەوەی  ڕێی  لێون بکا بەکەس  بۆی  نادۆزرێتەوە. سڵاو  لە محەممەد  کەعەبدو   ناردراوی  خوایە. وەک دەزانن  گەلی کورد  زۆربەی   هەرە  زۆری   خاوەن  بڕوای  ئایینیە و ئەوەش  حاشای لێناکرێ.  مێژووش  نیشانیداوە   لە ژێر  ناوی  دین   بەبیانوی   هەڵبەستراوی   ئایینی بەردەوام  هێرشی  کراوەتە  سەرو  کوژراوو  دەرکراوو   قەڵاچۆ کراوە. بەدەست  بەناو برا موسوڵمانەکانیەوە   زۆرترینو   گەورەترین   ئازارو   ئەشکەنجەی  کێشاوە. بۆ وێنە کۆماری  ئیسلامی  ئێران   هەر لە سەرەتای   خۆ سەپاندنو  هاتنە   سەرکاری بە پاساوی بێبنەمایدژە دینی  بونی کورد ،  هەرچی  لەدەستی   هاتو ە  لە تاوان   دەگەڵ   ئەو گەلە ئەنجامیداوە ، تەنانەت  گیاندویەتە  ئەو  پەڕی  خۆیو  فتوای  ناڕەوای  جیهادی  بە دژی ئەو گەلە   خاوەن  بڕوایە داوە . بەشبەحاڵی  خۆم  لەوە  نیگەران  نیم  کە  ئەو کۆمارە ئاخوندیە   بە چ  چاوێک  لە کوردو  مافەکانی   دەڕوانێو  چەندە   دوژمنانە بیری لێدەکاتەوە ، چونکە  بەلای  منەوە  سەڵمێندراوە   ئەو  ڕێژیمە  لە  ناخو ناوەرۆکیدا هیچمافێکی  نەتەوایەتی   بۆکورد  پێ نییەو  هەرگیز  بە واقعییەت  نایی ناسێ .لاشم وایە ئەوەی  چاوەڕوانیەکی  لەو  شێوەی ، لەو  کۆمارە  هەیە  بەهەڵە  چووە  نازانێ.ئەوەی بەلای  منەوە   گرینگە  ئەوەیە : کە گەلی  کورد  لە ڕۆژهەڵاتی  کوردستان نەکەونەداوی  ئەو ڕاوچیانە ی کە تەنیا بـۆ هـەڵ خەڵە تاندن و فـریودانی    گەلەکەمان پەروەردەکراون،جا ئەوانە  هەركێ  بن . کورد  ، غەیرەکورد ، مەلا و نامەلا ،زاناو نەزان ، یان هەرناوێکیان  لێنرابێ . ئێستا کەساڵڕۆژی  دامەزرانی  کۆماروهەڵکردنی   ئاڵای کوردستانە و  ڕۆژی  بەزمو  شادی   کوردانە ، پێمخۆشە بەوگەلە  بڵێم:  ئەگەر پێشەواکەمان  قازی ، کوردنەبایە ، لە بواری  زانستی قورعانو شەرعی ئیسلامەوە دەبوبەیەکێک  لەو   ڕێبەرە   ئایینیانەی   کە  مەزهەبێکی  ڕاستە قینەی   بەناوی  خۆی  لە پاش  بەجێمابایە  .  لە باری  سیاسیەوە  دەبو  وەک  مرۆڤە مەزنو ناو دارەکانی  وەک ماهـاتـمـا  گانـدیـو  ئـەحـمـەد  مـوخـتـارو...  لـە  مـێـژوداجێی  گرتبایە. ئـەو  ڕێبەرە  بـەو تایبەتمەندیانەو  زۆریتریش  تۆ بڵێێ  ڕاگەیاندنی کۆمارو   هەڵکردنی  ئاڵای کوردستانیبە پێچەوانە یان دژی  ئوسولی  دینی  ئیسلامزابێیو  ئەو کارەشی کردبایە   ؟؟!! تۆ بڵێێ  زانایەکی  ئاوا پلە بەرزی ئایینی  کەئەرکیقەزاوتیشی  بە لێزانی  لەسەر شانبوو، گیانی  لەپێناوی  ڕێبازو  ئامانجێک   بەخت کردبێی  کە دژایەتی  دەگەڵ  ئیدەو بڕواکەی  هەبایە ؟؟!!   ناو  هەزارانجاریش  نا. قازی  ڕزگاری   نیشتمانو  گەلەکەیبەئەرکێکی  نەتەوەییو  ئایینی   خۆی  زانیوەبۆیە  لە  ڕاگەیاندنی   پەیمان  دەگەڵ گەلەکەی   بەکەلامی   خوا سوێندی  خواردوە. موسوڵمان  لەو  کاتەوە  کە ئیمان  دێنێی ، دەبێی  بـڕیـارو  بەرنامەکانی  بەوردی هەڵسەنگێنێو لێکیان بداتەوە ، پاکو   پیس هەڵاوێرێی ، لەسەری  بەو  قەناعەتە  بگا کە بەرژەوەندی   دنیاو  دینی  تێدا بەدیکراوە، ئەوکاتەیە  کە بڕوا دەگەڵ گۆشتو خوێنیتێکەڵاوە ، هەر بۆیەشە  پێشەوامان  لەوڕێبازەدا  سەریشی   داناوە.  من بۆیە  داوا لەگەلو  دوایەش فریو  خواردوانو ، دوایئەوانیش  دوژمنان دەکەم    بزاننو  تێبگەن ئەوەی  قازی کردویەتیو  فەرمویەتیگۆترە کاری نیەو  خەباتێکە  بۆ  ڕزگاری نیشتمانوسەربەخۆییو  وەدەست  هێنانەوەیمافێکیزەوتکراو ، مافێک  کە خوا  پێێداوە  وەک هەمو  گەلانی  ئازادی  ئەم جیهانە . مافێکیئینسانی  کەخوا    بۆ گەلانی   دیاریکردوە کوردیشیەک لەوانە . خوالە سوڕەی (سەبەء : ٤٦ )دا فەرمویە {  بێژە: ئامۆژگاریتان دەکەم   بەیەکەوە  بیر  بکەنەوە . هاواڵەکەتان  شێت  نیەو  لە خۆوە  قسەناکا ، مەبەستی ئەوەیە  لە مەترسیەکی   گەورەکە لە  سەر  ڕێگاتانە   ئاگادارتان  بکاتەوە. } پێشەوای ئێمە  هەم ناوی  محەممەدەو  هەم شارەزای   رێبازی محممەدە. بەهەڵکردنی   ئاڵاوڕاگەیاندنی  کۆمار بە گەڵەکەی کوتوەئەوە  مافی  خوا پێداوتانە ، بۆ وەدەست  هێنانی یەکجاریو  پاراستنیان   ئامۆژگاریتان دەکەم   مەترسی  زۆرو   لەسەر  ڕێگایەو  ئەرکیزۆر  قورسیشتان  لە سەر  شانە . ئەو مافە  بایخدارەو   ئەو  ئەرکە  پێرۆزە  بە ڕاستی شیاوی  قوربانیدانە ،خۆشی  هەر بەو  بەرپرسایەتیەو  بەو ئامانجە  گیانی کردە قوربانینیشتمانو  گەلی .  پەیامبەریئیسلام  لە کاتی  ئازادکردنی  مەککەو کابە لەپێشهەموقسەیەکدا  ئایەتی ژمارە ١٣ی سوڕەی  حوجوڕاتی   خوێندەوە: (  ئەی مرۆڤەکان  ئێوە هەموتان  لەنێرو مێیەک خوڵقێندراونو  کراونە  گەلی  جیازو...) ئەوە  سەلمێنەری  ئەو ڕاستیەیە  کە گەلان  لە دروستبونو  مافدا لەیەک  سەرچاوەنو  وەک یەک  بەشیان هەیە.
٢ی  ڕێبەندان بە پێوەری   ئایینیش  دەبێی  وەک  جێژنی  سەر کەوتنی  گەلێک حیسابی بۆ بکرێێ  کە بە پێی ئوسولی  ئیسلامی   دژی  زاڵمو  داگیر  کەران  ڕاوەستاوەو   لە پێناوی  مافو  دیاریکردنی   چارەنوسی   خۆیدا  قوربانی  وەک  پێشەواشی داوە . ڕێبازو خەباتەکەی  بەدژی  هیچ  ئیدەو   ئایینێک  نازانێو  دەستی  بۆ مافی کەسیش  ڕانەکێشاوە. ئەو  خەباتە  بەلایەوە پیرۆزەو  وەک  دوژمنانی دەڵێن :  دەسکری  ئیمپڕیالیزمو  چێوچیە نیە و  بە پێچەوانە  بە هەمو  هێزیەوە  بە دژی  زاڵمانو   داگیر  کەران   ڕاوەستاوە . هەوڵدانە   بۆ ئازادیو    بەرگریە   لە ماف ،  ئەوەش   ئەرکێکی   ئایینی   گرینگە   کە پێشەوا ئەنجامی   داوەو  بەمیرات   بۆ ئێمەی  بە جێهێشتوە.
یەکیەتی   زانانیانی   ئایینی  کوردستانی  ڕۆژهەڵات   دەڵێی :با هەمومان  لەو   ڕۆژە مێژوییەدا   بەدنیای   ڕابگەیێنین   کە مافی   نەتەوایەتی  وەک  مافێکی  ئایینی  دەناسینو بەرگری  لێکردنیشی  بە ئەرک  دەزانێو  سڵی  لێناکەین.  دەگەڵدەربڕێنی   خۆشیو شادی  پێرۆز بایی  لە گەلەکەمانو   هـەمـو ئـەوانـەی  لەو  ڕێبازەدا  تـوشی  ئـازارو ئەشکەنجە هاتون  بکەین . سڵاوو  ڕێزیش  بنێرین   بـۆ  ڕوحێ  پاکی هەمـو  ئـەو شەهیدانەش  کە بونە  قوربا نی  ئەو  ئامانجو  ڕێبازە  کە پێشەوا  پێشەنگیانە.
               براتان        مەلا   برایمی  مەجید پور.

            ٢٩/ بەفرانباری  ٢٧١٤ ی کوردی      ١٩/١/ ٢٠١٥  زایینی

۱۳۹۳/۱۰/۲۹

پیرۆزبای یزکا به‌ بۆنه‌ی 2ی رێبه‌ندان ساڵوه‌گه‌ری دامه‌زرانی کۆماری کوردستان


هاونیشتیمانیانی بەرێز وخەڵکی خۆراگری کوردستان ،بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی وبنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان وکادروپێشمەرگە قارەمانەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران،بە بۆنەی ٢ی رێبەندان ساڵوەگەری دامه‌زرانی کۆماری کوردستان :
 یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران  پیرۆزبایتان لێده‌کات ئاواتەخوازین ، ئاواتەکانی ئەم کۆمارە جوانەمەرگە کە سەربەخۆیی نەتەوە چەوساوەکەمان بوو لە ژێر رەکێفی داگیرکەرانی خاکی پاکی کوردستان بەدی بێت،کۆماری کوردستان لە کاتێک دا دادەمەزرێت کە جیهان بەگشتی وکوردستان بە تایبەتی لە ژێر سێبەری دیکتاتۆرە سەرەوۆکان برسکی لێ ئەستێندرابوو،گەلان بۆ وەدیهێنای مافی رەوای خۆیان هەموو تەقەللایەکیان دەکرد وکوردیش یەکێک بوو لەم گەلانە کە بە درێژایی مێژووی تەمەنی خۆی  هەردەم بۆ وەدەست هێنانی مافی زه‌وتکراوی لە هەر چشنە خەبات وقوربانی دانێک سڵی نەکردبۆوه‌ بەڵام بەداخەوە  بە هۆی نەبوونی سیستمێکی سەردەمیانە وسیاسیانە نەی دەتوانی بە جۆرەی پێویست بوونی خۆی بسەلمێنێت ،بۆیە لە وەها کاتێکدا کە شورشی گەلان وشەری زڵهێزان بە دژی یەک  و بوونی کەسایەتییەکی بیرمەند وەکو نەمر قازی پێشەوا له‌ ناو حیزبێکی مودێرن وسیاسی به‌ نێوی حیزبی دێموکراتی کوردستان،هه‌لێک بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد پێک هات که‌ به‌ به‌شداری زۆرێک له‌ که‌سایه‌تییه‌ ناوداره‌کانی کورد له‌ پارچه‌کانیتری کوردستان کۆماری کوردستانیان له‌ ساڵی 1324ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به‌ ساڵی 1946 زایینی له‌ شاری مهاباد راگه‌یاند،  ئەوەی جێگای سەرنج وبایخ پێدان وشانازییه‌ بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ گشتی وحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به‌تایبه‌تی ،مدرن ودێموکراتیک بوونی ئەم کۆمارە ساوایە بوو کە لە وەها ناوچەیەک پێک هاتبوو کە دەکرێت بڵێن ئەم دێموکراسییەتەی  لە ناو کۆماری کوردستان بەدی دەکرا رەنگە لە جیهان وبەتایبەتی لە ناوچەکەدا زۆر بەکەمی بەر چاو که‌وتبا ،کۆماری کوردستان بەرگێکی زێرینە لە سەر خەباتی رەوای نەتەوەکەمان وحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ، هیوامان یه‌کرێزی ویه‌کگرتووی هه‌موو پارته‌ سیاسییه‌کانی کوردستانه‌ ،جارێکیتر پیرۆز بێت ٢ی رێبەندان لە هەموو خەباتگێرانی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان،
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

30ی به‌فرانباری 1393ی هه‌تاوی

۱۳۹۳/۱۰/۲۴

یه‌کگرتنه‌وه‌ ویه‌کێتی: مه‌لا برایم مه‌جیدپور

                             یەکگرتنو     یەکگرتویی
بەناوی   خوای   دڵاواو    دلۆڤان
{اطیعوالله  ورسولە  ولا تنازعوا فتفشلوا  وتذهب ریحکم واصبروا انالله  مع الصابرین } بە فەرمانی  خواو  ڕەسوڵی   خوابکەن ،  کێشەو  ناکۆکی   لە ناو خۆتاندا   ساز  مەکەنو هێزو توانای  خۆتان  بەفیڕۆ  مەدەن ، خۆ ڕاگربن  خوا  دەگەڵ  خۆ ڕاگرانە. یەکگرتویی  نیزیکیو پێکەوە  کارکردنی  گروهو  تاقمو  ئەحزابە  لەسەر   پڕۆسە و بابەتێک  کە هەمویان  دەیانەوێو  لەسەری  ڕێک  دەکەون، دەگەڵ پاراستنی  کەسایەتی خۆیان . بەوتەیەکیتر   پێبەندبون  بەو  ئەسڵە   هاوبەشانەی   لەسەری  ڕێک کەوتونو پاراستنی  ئازادی  ڕادەربڕین  بۆ هەمو لایەک  لەسەر  وردەکاریەکانی  پێوەندیدار  بەو ئەسڵانە . بەومانایە کە لە نێوانی  لایەنەکان  دژایەتیو ناکۆکی نەمێنێ. لەیەکگرتوییی ئیسلامیدا  نابێ  لایەنەکان  حەساسیەتیان  بە  دینو ئایینو  ئیدەی  یەکتر  بمێنێ. بۆگەیشتن بە ئاماجی  ئەو  یەکگرتنە تەنیا   ڕێگە  پشت  بەستنە بەئەقڵو  مەنتیقو  زانیاریو  زاڵبونە بە سەر  هەڵچوون و  دەمارگرژی  ئایینیو  سیاسی ونەتەوەیی. لە ئیسلامدا   یەکبوون   بەو مانایە  نییە کە خاوەنی   باوەڕە   جیاوازەکان  هەموویان  ببنە یەک . لە ڕاستیدا  شتی وا نە مەعقوڵەو   نەگونجاوە، بەڵکو  ئامانج  ئەوەیە  لە سەر  ئسوولەکانی پێکەوە  ژیان یەکبگرن و ، لە بەرانبەر نەیارانیشیان دا یەک  وڵامـ و هـەڵوێست بـن . ئەوەش  موسوڵمان و غەیرە  موسوڵمانیش  دەگرێتەوە. دەبێیبـە جـیاوازی بـاوەڕەکانیانەوە  هـاوکاری  یەکبکەن . ئەگەر   لە ڕوانگەی    ئیسلامەوە    ڕوبکەمـە کوردستان و   بـەزمانی  قورعان دەگەڵیان بدوێم  دەڵێم :   لەئیسلامدا هەموو  مرۆڤەکان  لەیەک  داکو  باوک  کەوتونەوە کە ئادەمو  حەوان .  خوا  یەکە ،  قورعان یەکە،  پێغەمبەرو ئوسولی ئیمانو  ئیسلام یەکن. وەک  کوردیش خاڵی هاوبەشمان کە خوا  پێیداوین  زۆرترن  لەوانی  لێک جیا ،وەک : ئەوە هەموومان  مرۆڤین ، لە تۆرەمەی کوردی هاتوینە  دنیاوە ، نەژادو  زمانو  فەرهەنگوکلتورو زێدو   نشتمانو   لە ڕاستیدا چارەنوسمان یەکە  ، هەمویئەوانەسروشتی خواپێداومانە .   یەکێک لەو تیرەوتۆرەمانەین کە  خوا  فەرمویە  من دروستم  کردون ،هەرئەویش  پاراستنی  ئەو مافانەیبۆ مانەوەی  گەلو  نیشتمان پێئەسپاردوینو وەکئەرک  لە سەری  نوسیوین.بێگومان نەبونی  یەکگرتویی  وەک  چۆن کەلینو کەلەبەری لەنێو موسڵمانان  پەیداکردوە ،ئاواش ئێمەی کوردیشی  گرتۆتەوە.دوژمنەکانی  نەتەوییوئایینیشمان  هەر  لەو  کەلەبەرانەزەفەریان  بەئێمە  بردوە. بۆ پێشگرتن لە  نفوزی دوژمنـانی  دینەکەمان  کەمافی نەتەوایەتیش  بەشێکە  لەماڤە  ئایینیەکان  دەبێی  خاڵە هاوبەشە  گشتیەکانمان پارێزاوبنو وەپێشەوەی   مافە  شەخسیەکانمانی  بخەین .  گومان لەوەدا نییە  هەموو زیانە  قەرەبوو نەکراوەکان  لە ڕێگای دژایەتی  ناوخۆییڕا  پێمان گەیشتوون و  دەگەن.  دوژمنانی  دین و دنـیامان دیاروناسروان. بەڵام  دوژمنی   خـۆمـاڵینـاسین و  لەناو بردنی   گەلێک سەخت و  دژوارەو پاک کردنەوەی  ئاسەوارەکانیشیان کارێکی هەروا  هاسان نییە. ئەویش ئەوانەن کە لە قالبی خۆییدا کاری دوژمنمان دەکەن.لەبەر ئەوەی    دوژمنایەتی و ناکۆکی ناو  خۆیی جیا  لە زیانی  ڕواڵەتی  ئاسەواری  لە سەر دڵ و  دەروونیش کاریگەرە،بۆیە  خوای  مەزن فەرمویە {واعتصموا بحبل الله‌ ولا تفرقوا}: سوڕەی ئەنعام  ـ ١٠٣ = { هەموتان   دەست  بە هەودای پەیمانی خوا بگرن و  لێک  بڵاو  مەبن. بیر لەو چاکانەبکەنەوە  کەخوا  دەگەڵی کردون. ئێوە  دژی یەکتر  بون خوا هۆگری  یەکی  کردون. لەسایەی  خواوە ئێستا بوونە  برا.لەسەر  لێواری  ئاگر  بوون ، هەر ئەو  ڕزگاری کردن.خوا  ئاوا  نیشانەکانی  بۆ  ئێوەڕوون  دەکاتەوە، بەڵکوڕێگەی  ڕاست   بدۆزنەوە.} لەو ئایەتەدا   ئەوە  دەر دەکەوێی ئەگەر  هەموومان  بەیەک  پڕۆسەو  بەرنامەو  یەک هێزوهەنگاو  بەرەو  ئامانج برۆین و بە سەداقەتەوەهێزو  توانای  خۆمان  وەگەڕ  بخەین بەباشی  دەتوانین ئەو نیعمەتەخواپێداوانەی هەمانەو  لێمان داگیرکراون   وەریانگرینەوە وبیان پارێزین و  خواش  پشتیوانی نەدیتراومانە . دژایەتیمان  پێکەوە  هۆی   سەرنەکەوتنو هیوابڕاویمانە. ئێمە   براینوکوردیش  دەڵێی:( برا لەلای  برابێ  مەگەر  قەزا لەلای  خوا بێ ) هەروا  خوا لە سوڕەی ئەنعام  ١٥٩ دا  فەرمویە[ان الذین فرقوا دینهم وکانوا شیعا لست منهم فی شیء انما أمرهم الی الله‌ ثم ینبئهم بما کانوا یفعلون]= {  ئەوکەسانەی دینەکەیان پرشو  بڵاو  کردۆتەوە ودەستەو تاقمی  لێک  جیاوازیان   پێکهێناوە ، پێویستە تۆ لەوان  نەبی. خوا بەکارەکان ڕادەگاو  لـە دوارۆژدا  ئاگاداریان  دەکاتەوە  لـەو کردەوانەی  ئەنجامیانداوە.}  وەرن با ئێمەشلەوان  نەبین .  بە پێی  ئەو ئایەتانەیەکبون پێویستی  ژیانی  مرۆڤەکانە ونە جیاوازی  ئایینیو مەزهەبیو  نەڕاو بۆ چونی سیاسی  نابێی  بمان  گەیێنێتە  ئەو حاندەکە  نەتوانین  بەیەکەوە  بژینو  هاوکاری  بکەینوئەوەندە  خۆمان بەدژی  یەک بزانین کە دەست  بۆ شەڕو  دوژمنایەتی  درێژ  بکەین ، بەڵکو ئەگەر  خاڵێکی ناکۆکی لەسەر هاتەئـاراوە  دەبێ  بـەشێوەی  مەنتیقی و  ئەقڵ پەسندانە  چارەسەری  بکەین. ئیسلام  دینی خۆشەویستی و  یەکگرتویی و  خۆیی  بونە. دینی  گرینگیدان  بە هاودەنگی و هاوکاری  وپێکەوە یەک بوونە . ئەگەر  ورد  سەرنج  بدەینە کردەوە  عیبادیەکانی ئیسلام  بۆهەموان  وەک یەکن و  بەیەکەوە  کردنیانبایخیزۆرترە لەوەی  بەتەنیا  بیکەی وەک :  جومعەو جەماعەتو  حەجو و...یەکگرتویی لە ئیسلامدا لە ڕاستیدا  ئەرکی  شەرعیە  نەک قسەی منو تۆ. کەس  بۆی  نیە  تێکی بداو  بیشێوێنێ.ئەنجام نەدانی  تاوانەو  لێپرسینەوەشی دەبێی. ئێمە  دەبێی  ئەوە  بزانین  پێش  دیاری کرانی  ئەرکو  مافی  ئایینیمان ،  دەگەڵبۆنمان مافو  ئەرکی  ئینسانیو  نەتەوایەتیمان پێدراوە.  مافمان ئەوەبوە : هەرچی لە یاساو قانونی  ئەم  جیهانەدا وەک  ماف  بۆمرۆف ناسراون خوا بەئێمەشی  داوەو  کەس پێی نەداوینو ناشتوانێی  لێمان ببڕێی. وەک هەموگەلانی  ئەم جیهانە  خاوەنی  زیدو نیشتمانینو زمانو فەرهەنگ وکلتوری تایبەت بە خۆمان هەیە .  ئەرکی  نەتەوەیی و  ئایینیمان   ئەوەیە بەهەموو  توانامانەوە  بیان پارێزین و  داگیر کراوەکان  ئازاد  بکەینەوە. ئەوە   قسەی من نیە، هەرکەس  لە ڕوی  زانست و  بەبێی دەمار گرژی و  چاو  چنۆکی  لە فەرمودەکانی خوا  وردبێتەوە ، بەئەقڵ و  مەنتیق  هەڵیان سەنگێنێ، دەیسەلمێنێ  درووست بوونی  مرۆڤ بە یەک  شکڵ و  بەڕەنگ و  زمان و  تیرەو تۆرەمەو  فەرنگی  جیاوازەوە، فەلسەفەی خۆی هەیەو  بە کورتی  یانی بەو  ڕەنگ و زانستە  جیاوازانە  بەیەکەوە  ئەم دنیایە  بڕازێننەوە. لەلای  خواش  باشترینتان  ئەوانەن کە  زۆرترو باشتر خزمەتی گەل و نیشتمانی خۆیانکردوە.ئێمەی  موسوڵمان  دەبێێ خۆمان  تواناکانمان  وەگەڕ خەین  بۆ ئەوەی زوڵمو زۆر لەسەرخۆمان لابەرین و  ملکەچی داگیر  کەران نەبین. خواش  لەسوڕەی ڕەعد ئایەتی  ١١ دا فەرمویە : { ‌ان اڵلە  لا یغیر ما بقوم  حتی  یغیروا  ما بانفسهم}  خوا حال و  ئەوزاعی  هیچ  گەلێک   ناگۆڕێی   هەتا بۆخۆیان  نەیانەوێ  بیگۆڕن. ئەو ئایەتە ئەوەمان  پیدەڵێی  ئەوە  ڕەوشتێکی خواییە حاڵیکەس  لە خراپەڕا  بۆ چاکە ناگۆڕێی، هەتا بۆ خۆیان  بەدژی  زاڵمانو خراپکارانی داگیرکەر   ڕاست  نەبنەوەو   نەیگۆڕن. ئەگەر  بە بێی پەردە  بیڵێم  خوا  لەخۆوە  هیچت بۆ  ناکا  هەتا خۆتهەوڵ نەدەی. وەک  کورد  دەڵێێ : دەست  لەتۆو  قەوەت  لەخوا.
که‌واته‌ وه‌کو ئه‌ندامێکی یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران هاوتا له‌ گه‌ڵ کۆده‌نگی ته‌واوی ئه‌ندامانی یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران داوا له‌ هه‌موو پارته‌ سیاسییه‌کانی کورد به‌ گشتی ورۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ تایبه‌تی وبنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی دێموکرات به‌ تایبه‌تیتر ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زووتر به‌ ئامانجه‌کانمان که‌ رزگاری خاکی پاکی داگیرکراوی کوردستانه‌ له‌ ده‌ست داگیرکه‌رانی مرۆفکوژ یه‌ک بگرن ویه‌کێتی خۆتان بپارێزن وهیواهوومێد بگه‌رێنه‌وه‌ ناو دڵی کوردستانی زوڵم لێکراوم: والسلام علیکم ورحمة الله‌ وبرکاته‌

              براتان  مەلا برایمی  مەجید پور ــ ١٣/ ١/٢٠١٥ ی زایینی

            هولەند                                 ٢٣/بەفرانباری ٢٧١٤ی کوردی

۱۳۹۳/۱۰/۱۹

هه‌فته‌ی وه‌حده‌ت یان هه‌فته‌ی ئاژاوه‌نانه‌وه‌:مه‌لاعه‌لی سێڵاو

هاونیشتمانیانی ئازیزو و مسوڵمانای به‌رێز:

هه‌روه‌ک ده‌زانن ئیسلام له‌ سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن وئاشتی نێوان گه‌لان وئایینه‌ جیاوازه‌کانی ئه‌م جیهانه‌ پێکهاتووه‌، هه‌رله‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئایینی ئیسلام بانگه‌وازی بۆپێکه‌وه‌ژیان وسولح وبرایه‌تی کردووه‌ نموونه‌ش پێکه‌وه‌ژیانی یه‌هوودییه‌کان ومه‌سیحییه‌کان وباوه‌ره‌جیاوازه‌کانیتری سه‌رده‌می خۆشه‌ویستمان محه‌ممه‌د {د.خ}ه.

ئه‌گرچی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ هیندێک به‌نێوی حیزبی ئیسلامی وه‌ک کۆماری ئیسلامی ئێران خۆیان به‌ نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی ئه‌م ئایینه‌ پیرۆزه‌ پێناسه‌ دکه‌ن،به‌ڵام راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ کۆماری ئیسلامی نه‌ک باوه‌ری به‌ شوعاری ئیسلام که‌ پێکه‌وه‌ ژیان وبرایه‌تییه‌ بگره‌ دژی ئه‌م ئاشته‌واییه‌ش ده‌وه‌ستێته‌وه‌،به‌ڵام بۆ فریودانی خه‌ڵکانی ساویلکه‌ومافخوراو حه‌وتووی یه‌کێتی{هه‌فته‌ی وه‌حده‌ت}هێناوه‌ته‌ به‌ر باس، که‌ ته‌نیا درۆیه‌ک وفریودانێکی سیاسیانه‌ نه‌بێت هیچ شتێکیتر نییه‌ ،رژیمی به‌ نێو ئیسلامی ئێران سه‌ره‌تای 12ی ربیع الاوڵی هه‌ر ساڵێکی تاکو 17ی ربیع الاول، هه‌ر‌وه‌ک هه‌فته‌ی وه‌حده‌تی نێوان مه‌زاهیبه‌کانی سوونه‌ وشیعه‌ ناودێر کردووه‌ که‌چی له‌ رۆژی 17ی ربیع الاوڵدا ئه‌وه‌ی بێ رێزییه‌ به‌ که‌سایه‌تییه‌ به‌رزه‌کانی ئیسلام وه‌ک عمر ، عثمان، وابوبکر ده‌کات وله‌ زۆربه‌ی شارو شارۆچکه‌کانی شیعی مه‌زهه‌ب له‌ مه‌راسیمه‌کانی خۆیاندا بێ رێزیان پێ ده‌کات که‌ نموونه‌ش 17ی ربیع الاوڵی ئه‌م ساڵه‌ واته‌ساڵی 1393ی هه‌تاوی که‌ له‌ شاری قم به‌ دژی ئه‌م که‌سایه‌تییانه‌ خۆپێشاندانیان به‌رێوه‌ برد،راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ رژیمی دژه‌ ئایینی ودژه‌ مرۆیی ته‌نیا مه‌به‌ستی ئاژاوه‌نانه‌وه‌ و کێشه‌ درووست کردنه‌ له‌ نێوان مه‌زاهیبه‌کان ونه‌ته‌وه‌کانی ئێران وجیهان به‌ گشتی ، هه‌موومان باش ده‌زانین رژیم ته‌نیا به‌ ئاژاوه‌نانه‌وه‌ وقه‌ران درووست کردن تاکو هه‌نووکه‌ توانیوییه‌تی درێژه‌ به‌ ته‌مه‌نی نگریسی خۆی بدات ،ئه‌ورژیمه‌ پشتیوانی له‌ ئه‌حزابی سوونه‌ مه‌زهه‌بی وه‌ک حه‌ماسی فله‌ستین وتالیبانی ئه‌فغانستان وچه‌ندی  تاقمیتر ده‌کات به‌ڵام له‌م لاشه‌وه‌ سیاسه‌تی دووبه‌ره‌کی وئاژاوه‌ نانه‌وه‌ پێک دێنێت،هه‌فته‌ی وه‌حده‌ت ته‌نیا ناوێکه‌ بۆ فریودانی کۆمه‌ڵگای جیهانی به‌ گشتی وخه‌ڵکی ئێران به‌تایبه‌ت،رژیم به‌ ده‌یان که‌سایه‌تی ئایینی سوونه‌ مه‌زهه‌بی شه‌هید ویان له‌ زیندان کراون و سه‌دان چالاکی مللی مه‌زهه‌بی وئایینی ده‌ستبه‌سه‌ر کردووه‌ چ سوونه‌ و چ به‌هایی ویارسانیو مه‌سیحی، له‌ پایته‌ختی ئێران که‌ نیزیکه‌ی به‌ 4 میلیۆن سوونه‌ ده‌ژین ته‌نیا یه‌ک مزگه‌وتی سوونه‌ بوونی نییه‌،له‌ حاڵیکدا له‌ شاره‌ سوونه‌کان که‌ ته‌نیا شیعه‌ بوونیشی نییه‌، به‌ڵام خاوه‌نی مزگه‌وت وحوسه‌ینییه‌ی خۆیانن ،له‌م شارانه‌ی که‌ زۆربه‌یان سوونه‌ ده‌ژین وئیزنی درووست کردنی مزگه‌وت نادات بگره‌ تێکیشی ده‌رووخێنێت نموونه‌ شاری سه‌ڵماس که‌ له‌ ساڵی 1369 ویستان مزگه‌وتێک درووست بکه‌ن که‌ چی تێکیان رووخاند،تاکو ئێستا رژیم به‌ هیچ شیوه‌یه‌ک هاریکاری خه‌ڵکی بۆ درووست کردنی مزگه‌وت یان شوێنه‌ پیرۆزه‌کان نه‌کردووه‌ به‌ڵام به‌ میلیۆنها دۆلار سه‌رمایه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌ له‌ ئیمامزاده‌کانی خۆی له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ وه‌کو عێراق، به‌حره‌ین ویه‌مه‌ن ولۆبنان وسوورییه‌ به‌ فیرۆداوه‌ که‌ هه‌ر هه‌مووشیان خیلافی شه‌رعی پیرۆزی ئیسلامن، که‌سایه‌تی ئایینی وه‌کو مامۆستا ره‌بیعی له‌ کرماشانو مامۆستا حسین سیاوانه‌ی له‌ شنۆ ته‌نیا به‌ تاوانی ئه‌وه‌یکه‌ هه‌ڵوێستیان له‌ به‌رانبه‌ر بێ رێزیه‌کانی رژیم له‌ مه‌ر عمر، ابوبکر و دایکی مسوڵمانان عایشه‌ گرت به‌ شیوه‌یه‌کی زۆر دڕندانه‌ شه‌هید کران،سه‌دان په‌رتۆک وکتاب به‌ دژی خه‌ڵکی غه‌یره‌ شیعه‌ نووسراوه‌ وبڵاو کراوه‌ته‌وه‌ که‌چی مامۆستایان سوونه‌ وباوه‌ره‌جیاوازه‌کانیتر ته‌نیا مافیان نییه‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک یان بۆنه‌ ئایینییه‌کانیان ئازادانه‌ به‌رێوه‌ به‌رن، ئاخۆ ئێستا هه‌فته‌ی وه‌حده‌ت جگه‌ له‌ درۆ و دووروویی وته‌قییه‌ وفریودان چ شتێکتره‌!  من لێره‌وه‌ ته‌نیا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ خه‌ڵکی ئێران به‌گشتی نه‌که‌ونه‌ داوی فێڵبازانه‌ی ئه‌م رژیمه‌ دژه‌ ئایینی ودژه‌ مرۆییه‌ وله‌ به‌رانبه‌ر ئه‌م کرده‌وه‌ نامرۆڤانه‌یه‌ هه‌ڵوێست بگرن چیتر ئیزنی بێ رێزی کردن به‌ باوه‌ره‌کانیان نه‌ده‌ن،والسلام علیکم ورحمةالله‌ وبرکاته‌: مه‌لاعه‌لی سێڵاو‌

۱۳۹۳/۱۰/۱۶

خۆپێشاندان به‌دژی داعش له‌ لایه‌ن ته‌ریقه‌ته‌کانی قادری ونه‌قشبه‌ندی

{فبما رحمة من الله‌ لنت لهم ولو کنت فظا غلیظ القلب لانفصوا من حولک}

ئیسلام هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئایینی ئاشتی وپێکه‌وه‌ژیانی هه‌موو گه‌لان وئایین وئایین زاکان بووه‌ ،هه‌مووکات ئیسلام تووندوتیژی وگرژی ئیدانه‌ کردووه‌ وئیزنی به‌ باوه‌رمه‌ندانی خۆی نه‌داوه‌ که‌ له‌م دیارده‌ نامۆیه‌ که‌ڵک وه‌رگرن ،هه‌رچه‌ند زۆرن به‌ نێو ئیسلامی که‌ له‌ هه‌رچی تووندوتیژی وبێ رێزییه‌ک به‌ مرۆڤایه‌تییه‌ به‌گشتی خۆیان ناپارێزن به‌ڵام ئه‌م کردوه‌ دزێوانه‌ له‌ ناوه‌رۆکی ئیسلام به‌دووره‌ هه‌ربۆیه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهانی ئیسلامی هه‌رجۆره‌ کرده‌وه‌یه‌کی دژه‌ مرۆیی که‌ به‌ ناوی ئیسلام بکردرێت له‌ لایه‌ن باوه‌رمه‌ندان ئیدانه‌ ده‌کرێت،یه‌کێک له‌م تاقمه‌ ترۆریستانه‌ که‌ هیچ په‌یوه‌ندیان به‌ ئیسلامی راسته‌قینه‌وه‌ نییه‌ ده‌وڵه‌تی به‌ ناو ئیسلامی عێراق وشام {داعش}ه‌ ئه‌م تاقمه‌ ترۆریسته‌ جگه‌ له‌ باوه‌ری خۆی هه‌مووجۆره‌ باوه‌رێکی ئایینی ئیسلامی وغه‌یره‌ ئیسلامی به‌ ناره‌وا ونادرووست ده‌زانێت تا ئه‌و ئاسته‌ که‌ ترۆریستانیتر وه‌ک القاعیده‌ ئیدانه‌ ده‌کات هه‌روه‌ها هه‌موو ته‌ریقه‌ته‌کانی ئیسلامی وه‌کو قادرییه‌کان وته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی که‌ سه‌دان ساڵه‌ له‌ ناو ئیسلام دا بوونیان هه‌بووه‌ وهیچکات له‌ لایه‌ن زانایانی ئیسلام ره‌د نه‌کراوه‌تنه‌وه‌ به‌ڵام داعش ئه‌وان به‌ ناره‌وا ده‌زانێت ، هه‌ربۆیه‌ ئه‌م دوو ته‌ریقه‌ته‌ به‌رێزه‌ هه‌ڵوێستیان گرت وبه‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی کوردپا له‌ شاری سنه‌ ئیدانه‌ی داعشیان کردوهاوکات پشتیوانیان له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان کرد که‌ به‌ره‌نگاری ئه‌م ترۆریستانه‌ ده‌کات. ئێمه‌ش وه‌ک یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێرای ده‌ستخۆشی ،پشتیوانی خۆمان له‌ هه‌ردووک ته‌ریقه‌تی قادری ونه‌قشبه‌ندی راده‌گه‌یه‌نین هیوادارین به‌رده‌وام بن وزیاتر رووی راسته‌قینه‌ی داعش وهه‌موو ترۆریستانی به‌ ناو ئیسلامی نیشانی کۆمه‌ڵگای جیهانی بده‌ن.خودا پشت وپه‌نای هه‌موولایه‌کمان بێت .والسلام علیکم ورحمةالله‌ وبرکاته‌.
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

13ی به‌فرانباری 1393ی هه‌تاوی
 

۱۳۹۳/۱۰/۱۴

به‌نێوی به‌دیهێنه‌ری ئازادی
به‌ بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی سه‌رکه‌وتووانه‌ی کۆنگره‌ی سێهه‌می یه‌کێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ، یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێرای پشتیوانی کردن له‌ مافه‌ ره‌واکانی ئه‌م رێکخراوه‌یه‌ ،پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌م یه‌کێتییه‌ ده‌کات وهیوامان سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاریتانه‌ به‌سه‌ر هه‌موو که‌ندوکۆسپه‌کانی سه‌ر رێگاتان،
والسلام علیکم ورحمةالله‌ وبرکاته‌
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

12ی به‌فرانباری 1393ی هه‌تاوی

۱۳۹۳/۱۰/۱۳



کل نفس ذائقة الموت

رۆژی پێنج شه‌م رێکه‌وتی 10ی به‌فرانباری 1393ی هه‌تاوی که‌سایه‌تێکی خۆشناو و باوکی شه‌هیدێکی رێگای رزگاری به‌ نێوی مام حوسێن فه‌لاح ناسراو به‌ حوسێنی مه‌لای، خه‌ڵکی ئاوایی خورشت سه‌ر به‌ شاری شنۆ به‌ هۆی پیری کۆچی دوایی کرد، مام حوسێن مرۆڤێکی نیشتمانپه‌روه‌ر وخۆشناوی ده‌ڤه‌ره‌که‌ی بوو ماوه‌یه‌کیش له‌ لایه‌ن رژیمی کۆماری به‌ نێو ئیسلامی ده‌ست به‌سه‌ر ده‌کرێت وزیندانی ده‌کرێت ،یه‌کێتی زانایانی ئایینی وێرای پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی له‌ بنه‌ماڵه‌ به‌رێزه‌که‌یان وسه‌رجه‌م خه‌ڵکی ئاوایی خورشت له‌ خوداوه‌ندی مرزن داواکارین به‌هه‌شتی به‌رینی پێ ببه‌خشێت؛انا لله‌ وانا الیه‌ راجعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
12ی به‌فرانباری 1393ی هه‌تاوی

12ی ره‌بیع الاولی 1436کۆچی

۱۳۹۳/۱۰/۱۱

ئیسلام باشتر بناسین: مه‌لاعه‌لی سێڵاو

 ئیسلام باشتر بناسین: مه‌لاعه‌لی سێڵاو
به‌ نیوی خوداوه‌ندی گه‌وره‌

ماوه‌یه‌کی زه‌مه‌نی  بوو که‌ مێشکم ئالۆز و گیرخواردوو بوو سه‌باره‌ت به‌ هیندێک کرده‌وه‌ی نامرۆڤانه‌ که‌ به‌ ناوی ئایینی پیرۆزی ئیسلام ده‌کران و ئایینیان ناشیرین ده‌کرد، زۆر نگه‌ران وپه‌شێو بووم که‌بۆچی ئایینێک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤایه‌تی وسه‌ربه‌ستی مرۆڤایه‌تی له‌ دوونیا وئاخیره‌ت ره‌وانه‌ی سه‌ر کۆمه‌ڵگای به‌شه‌رییه‌ت کرا بێت ئه‌وها بێ به‌زه‌ییانه‌ خه‌ڵکی بێ تاوان ده‌خاته‌ ژێر مه‌ترسی وماڵ وحاڵیان وێران ده‌کات وخوێنیان به‌ حه‌ڵاڵ ده‌زانێت! ته‌نیا به‌ تاوانی ئه‌وه‌ که‌ باوه‌ری ئایینیان جیاوازه‌ وبیرکردنه‌وه‌یان بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ئیسلامی نییه‌.
هه‌ر بۆیه‌ هه‌وڵمدا به‌دواداچوون له‌ مه‌ر ئه‌م ئایینه‌ ئاسمانییه‌ بکه‌م وراستی وناراستییه‌کان لێک جیا بکه‌مه‌وه‌ تاکو لانیکه‌م دڵم ئۆقره‌ بگرێت وله‌م هه‌مووه‌ سه‌رلێشێواوییه‌ رزگارم بێت بۆیه‌ ده‌ستم کرد به‌ خوێندنه‌وه‌ی زۆرێک له‌م کتابانه‌ی سه‌باره‌ت به‌ ئایینی پیرۆزی ئیسلام نووسراون و هه‌ریه‌که‌و به‌ جۆری لێهاتووی خۆیی وچۆنیه‌تی تێگه‌یشتنی له‌ ئیسلام نووسیبوویان ،نامهه‌وێت زیاده‌ره‌وی بکه‌م له‌ چۆنیه‌تی وچه‌نیه‌تی به‌دواداچوونه‌کانم ته‌نیا ده‌ڵێم گه‌یشتم به‌و قه‌ناعه‌ته‌ که‌ ئیسلام زۆر جیاوازه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌یکه‌ له‌ په‌رتۆکه‌کان ونووسراوه‌کاندا ده‌یبینین وله‌ شاشه‌ی تلویزیۆنه‌کان ومنبه‌ری مزگه‌وته‌کان ده‌یبیسین.
ئه‌وه‌یکه‌ بۆمن وه‌کو که‌سێکی لێکۆله‌ر ده‌رکه‌وتوو  و من زۆر به‌ باشی  به‌ هۆی عه‌قل وزانست ومه‌نتقی خۆم به‌ده‌ستم هێنا ئه‌وه‌ بوو، به‌راستی ئایینی ئیسلام ئایینی ئاشته‌وایی وخۆشگووزه‌رانی وبرایه‌تی نێوان گه‌ڵان وباوه‌ره‌جیاوازه‌کانه‌.
که‌واته‌ به‌ پێویستم زانی هیندێک روون کردنه‌وه‌ی خۆم بخه‌مه‌ به‌ر دیدو راو بۆچوونی باوه‌رمه‌ندان وئه‌و لاوانه‌ی که‌ وه‌کو من سه‌ریان لێ شێواوه‌ ونازانن به‌ کام فتواو، کام وتاری ئایینی وکام بۆچوون باوه‌ر بکه‌ن،
دۆستان و خۆشه‌ویستانم ،خوێنه‌ره‌ به‌رێزه‌کان.
پێش هه‌موو هه‌وڵیک پێویسته‌ ئێمه‌ ئیسلام به‌ باشی شی بکه‌ینه‌وه‌ وسه‌رده‌مه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی لێک جیا بکه‌ینه‌وه‌ ،هه‌ر بۆیه‌ ناوی ئه‌م په‌رتۆکه‌م دانا به{‌ باشتر ئیسلام بناسین}
دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه‌ زۆر هه‌ڵه‌ وزۆر بابه‌تی گرنگ که‌ به‌ ناوی ئیسلام ده‌کرێن و فتواشیان له‌ لایه‌ن نا ئاگاهان له‌م ئایینه‌وه‌ له‌ سه‌ر ده‌درێت بۆتان روون وئاشکرا ده‌بێت،
ماناوناوه‌رۆکی وشه‌ی ئیسلام
ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بمانهه‌وێت مانای لۆغه‌وی ووشه‌ی ئیسلام له‌ فه‌رهه‌نگ نامه‌کان بدۆزینه‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌ ئیسلام  له‌ سلم به‌ فه‌تحه‌ی پیتی س و ته‌شدیدی پیتی لام وسلم به‌ که‌سره‌ی س وسکونی لام وسلم به‌ فه‌تحه‌ی س ولام مانا په‌یدا ده‌کات.
واته‌ ئه‌م مانایانه‌ی خواره‌وه‌ له‌ خۆده‌گرێت
1-ئیخلاس:دڵپاکی،ئه‌مه‌گ
2-سووڵح: ئاشتی،ئه‌مان
3-ته‌سلیم:گوێ رایه‌ڵی،فه‌رمانبه‌رداری
مانا ومه‌فهوومی شه‌رعی وشه‌ی ئیسلام
مانایه‌کی ته‌واو له‌ ئیسلام ئه‌وه‌یه‌ که‌ په‌ره‌ستنی خودایه‌کی ته‌نیایه‌ وته‌سلیم بوونه‌ له‌ ئاست ئیراده‌ وفه‌رمایشته‌کانی چ له‌ ئه‌وامره‌کانی و چ له‌ نه‌هییه‌کانی واته‌ خۆپاراستن له‌ کرده‌وه‌یه‌ک که‌ خودا ئیزنی پێ نه‌داوه‌.
ئیسلام به‌گشتی له‌ هه‌مبه‌ر کوفر و شه‌ریک دانانه‌ بۆ خوداوه‌ندی مه‌زن هه‌روه‌ک له‌ ئایه‌ته‌کانی سووره‌ی ئه‌نعامدا ئاماژه‌ی پێ فه‌رمووه‌{قل انی أمرت أن أکون أول من أسلم ولا تکونن من المشریکین}واته‌ بڵێ ئه‌مرم پێکراه‌وه‌[تا له‌نێو باوه‌رمه‌نداندا یه‌که‌م که‌س بم که‌ ته‌سلیمی ئه‌مری خودا بم]ویه‌که‌م که‌س بم باوه‌رم به‌و ئایینه‌ هه‌بێت وله‌ مووشریکان نه‌بم.
لێره‌دا بۆمان روون ده‌بێته‌وه‌ وشه‌ی ئیسلام له‌ مقابل وشه‌ی کفر وشیرکه‌ که‌ مسوڵمان ده‌بێت فه‌رمانبه‌رداری ده‌ستووراتی خودا بێت.
ئیسلام ئاشته‌واییه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی بیری ته‌سک ونه‌زانانه‌ی هیندێک تووند ئاژۆی به‌ نێو ئیسلامی که‌ ئه‌م ئایینه‌ جوانه‌یان به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر دڕندانه‌ وبێ به‌زه‌ییانه‌ نیشانی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی داوه‌،ئه‌وه‌تا یه‌زدانی پاک وبێ وێنه‌ به‌ چ شێوه‌یه‌کی پیرۆز ناوی ئیسلام دێنێت وده‌فه‌رمووێت{یا الیها الذین آمنوا ادخلوا فی السلم کافة}واته‌ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌رتان هێناوه‌ وه‌رنه‌ ناو ئایینی ئاشتی وقه‌بوڵی ئاشته‌وایی ئیسلام بکه‌ن،
مرۆڤی ژیرو لێکۆله‌ر به‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ زۆر شتی بۆ روون ده‌بێته‌وه‌ که‌ ئیسلام هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئاشته‌وایی قه‌بول کردووه‌ وباوه‌رمه‌ندان هان ده‌دات بۆ ئاشتی وسووڵح له‌ گه‌ڵ گشت کۆمه‌ڵگای به‌شه‌رییه‌ت، مانای ئه‌م ئایه‌ته‌ بۆ هه‌موو بیرو بۆچوونێکی جیاواز له‌ ئیسلام نییه‌ به‌ڵکو ئیسلام سه‌رنجی باوه‌رمه‌ندانی خۆی به‌ره‌و ئاشته‌وایی راده‌کێشێت ودووریان ده‌خاته‌وه‌ له‌ هه‌ره‌شه‌ و تووند ئاژۆیی.
کوێرکوێرانه‌ قه‌بوڵکردنی ئیسلام کارێکی ژیرانه‌ ومه‌نتقیانه‌ نییه‌ به‌ڵکو به‌ خوێندنه‌وه‌ و سه‌رنجدان به‌ ده‌قه‌ پیرۆزه‌کانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام وفه‌رمایشته‌ راسته‌کانی خۆشه‌ویستمان {محه‌ممه‌د دروود وسڵاوی خودای له‌ سه‌ر بێت}ده‌گه‌ین به‌ مه‌زنایه‌تی وئاشته‌وایی ئه‌م ئایینه‌ پیرۆزه‌،
یه‌کێک له‌ ده‌ستوراته‌ جوانه‌کانی خوداوه‌ندی مه‌زن که‌ شوعاری هه‌ر تاکێکی باوه‌رمه‌نده‌ وشه ‌و ره‌سته‌ی {السلام علیکم ورحمةالله‌ وبرکاته‌}ه‌ که‌ ته‌نیا مه‌به‌ستی ئاشته‌وایی وپێکه‌وه‌ژیانی برایانه‌یه‌ له‌ نێو گه‌ڵاندا،هه‌رکات تاکێکی باوه‌رمه‌ند ده‌گات به‌ که‌سێک بێ ئه‌وه‌ی بڕوانێت ئاخۆ ئه‌م که‌سه‌ باوه‌رمه‌نده‌ به‌ ئیسلام یاخود نا ده‌بێت بڵیت له‌ من ئه‌مین به‌ من ئاشته‌وایم بۆتۆ ده‌وێت مرۆڤێکی شه‌رئه‌نگیز وخراپ نیم ره‌حمه‌ت وبه‌زه‌یی خودات له‌ سه‌ر بێت.
 لێره‌دا پێویسته‌ خوێنه‌ر بڕوانێته‌ مێژووی ئایینه‌ ئاسمانییه‌کان وشێوازی بانگه‌وازی و ده‌عوه‌ت کردنی مرۆڤه‌کان بۆ خودا په‌ره‌ستی،
مرۆڤ کاتێک به‌ لارێدا ده‌چێت و تووشی هه‌ڵه‌ وگوومراهی ده‌بێت خوداوه‌ندی گه‌وره‌ نوێنه‌ری خۆی ره‌وانه‌ده‌کات وتاکو ئامۆژگاریان بکات ورێگای راست وناراستیان نیشان بدات وپه‌روه‌رده‌یه‌کی شیاویان بکات فێری وانه‌ی خودا په‌ره‌ستی ورێز لێک دانانیان بکات.
هیچکات هیچکام له‌م نوێنه‌رانه‌ی خودا رێگای تووند وتیژی وزبانی تووندیان به‌ دژی کرده‌وه‌ خراپه‌کانی مرۆڤه‌کان به‌کار نه‌هێناوه‌ به‌ڵکو به‌ ده‌ستووری خودا له‌ زبانی نه‌رم ورووی خۆش ولێبووردن وره‌حم به‌زه‌یی کۆمه‌ڵگایان به‌ره‌و رێگای راست راکێشاوه‌. یه‌کێک له‌م پێغه‌مبه‌رانه‌ ونوێنه‌رانه‌ی خودا، خۆشه‌ویستمان محه‌ممه‌دی کووری عبدالله‌ بووه‌ سه‌لات وسڵاوی خودای له‌ سه‌ر بێت،ئه‌و پایه‌ به‌رزه‌ سه‌ختی وره‌نجێکی زۆری له‌ مه‌ر ئه‌م ئایینه‌ پیرۆزه‌ بینیوه‌ وتووشی زۆرێک له‌ بێرێزی وشه‌که‌تی بووه‌ به‌ڵام کاتێک سه‌رده‌که‌وێت وبه‌ سه‌ر دووژمنانیدا زاڵ ده‌بێت لێبوورده‌یی ده‌کاته‌ پیشه‌و به‌خشش ومهره‌بانی به‌ جێگای تووره‌یی وبووغزو تۆڵه‌ ئه‌ستاندنه‌وه‌ باو ده‌کات.ئه‌م کرده‌وانه‌ی خۆشه‌ویستمان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ فێری وانه‌ی ئاشتی ولێبوورده‌یی وبه‌زه‌ییمان ده‌کات دوورمان ده‌خاته‌وه‌ له‌ تووندووتیژی و خوێن رشتن.
هه‌ر ئه‌م کرده‌وه‌ جوانانه‌ی پێغه‌مبه‌ر دروود و سڵاوی خودای له‌ سه‌ر بێ بوو به‌ هۆی سه‌رکه‌وتنی وپه‌ره‌ئه‌ستاندنی ئایینه‌که‌ی له‌ ناو کۆمه‌ڵگای نه‌زان وبێ شاره‌ستانییه‌تی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ . که‌وابوو ده‌کرێت بڵێین چه‌ند فاکته‌ر بوونه‌ هۆی سه‌رکه‌وتن وپه‌ره‌ئه‌ستاندنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام.که‌ ده‌بێت له‌ جیهان وسه‌رده‌می ئێستاش له‌م فاکته‌رانه‌ که‌ڵک وه‌رگرین بۆ هه‌رچی زیاتر به‌ره‌و پێش بردنی ئایینی ئیسلام.
یه‌که‌م فاکته‌ر بریتی بووله‌ نه‌رمی ولێبوورده‌یی له‌ به‌رانبه‌ر دووژمنه‌ سه‌رسه‌خته‌کانی ئیسلام،هه‌رچه‌ند که‌سانێکی زۆر دڵره‌ق وبه‌کین زۆریان خۆشه‌ویستمان ئه‌زییه‌ت و ئازار دا وله‌  هه‌رجۆره‌ بێرێزییه‌ک خۆیان نه‌ده‌پاراست وماڵ وحاڵی باوه‌رمه‌ندانیان تاڵان ده‌کرد وله‌ شار ونیشتمانی خۆیان ده‌ریان ده‌کردن به‌ڵام کاتێک شکه‌ستیان له‌ هه‌مبه‌ر ئیراده‌ وقوودره‌تی ئیسلام هێنا ،ئه‌وه‌ خاوه‌نی ئه‌م ئایینه‌ بوو لێیان خۆش بوو وئازادی کردن وبه‌ جێگای تۆڵه‌ ئه‌ستاندنه‌وه‌ هه‌موویان به‌خشی،
دووهه‌م فاکته‌ر
ره‌وشتی به‌رزو ئه‌خلاقی جوانی مرۆڤانه‌
ئیسلام دژی هه‌ر جۆره‌ ره‌وشت وکرده‌وه‌ی نامرۆڤانه‌یه‌ وسه‌رنجی باوه‌رمه‌ندانی خۆی بۆ ئه‌خلاقی جوان راده‌کێشێت که‌ هه‌ر ئه‌وه‌ش ره‌مزی سه‌رکه‌وتنی ئه‌م ئایینه‌ پیرۆزه‌یه‌،ناکرێت مرۆڤێک بۆ رزگاری چه‌وساوه‌کان وهه‌ژاران ومافخوراوان و جیهانی جه‌هل ونه‌فامی هه‌وڵ بدات به‌ڵام هاوکات مرۆڤێکی تووندئاژۆو گرژ ومۆن بێت هه‌ربۆیه‌ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران وبه‌ تایبه‌ت محه‌ممه‌د {د.خ} بێت به‌ ره‌وشتی به‌رزی خۆی وئه‌خلاقی جوان زۆر به‌هاسانی به‌ سه‌ر دووژمنه‌کانیدا سه‌رکه‌وت وئایینه‌که‌ی په‌ره‌ی ئه‌ستاند ،چینی هه‌ژار ولێقه‌وماوبێ ده‌ره‌تان رۆژ به‌رۆژ باوه‌ریان به‌و خۆشه‌ویسته‌ ده‌هێنا وئایینه‌ی ئاشته‌وایان قه‌بوڵ ده‌کرد خودا له‌ قورئاندا ئه‌مر به‌ خۆشه‌ویستمان ده‌کات که‌ له‌ زبانی نه‌رم وبه‌خشش ومهره‌بانی که‌ڵک وه‌رگرێت نه‌ک له‌ زبانی ره‌ق وگرژ،{ادع الی سبیل ربک بالحکمة والموعظة الحسنة وجادلهم بالتی هی احسن}واته‌ بانگه‌وازی یه‌کتا په‌ره‌ستی بکه‌ به‌ زبانی شیرین ونه‌رم حکمه‌ت ووتووێژی جوان.
ئه‌گه‌رچی هیندێک ناحه‌زی ئه‌م ئایینه‌ چ به‌ نێو ئیسلامییه‌کان وچ خه‌ڵکانیتر ده‌ڵێن ئه‌م ئایینه‌ ئایینی کوشتن وتاڵان بووه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ ته‌نیا له‌ دژایه‌تی وبوغزی ئه‌م ئایینه‌ پاکه‌یه‌ ،ئه‌گینا له‌ راستی به‌دووره‌ خودا له‌م باره‌وه‌ ده‌فه‌رمووێت وئه‌ییدی ره‌وشتی جوان ونه‌رم ونیامی محه‌ممه‌د{د،خ} ده‌کات وده‌فه‌رمووێت {فبما رحمة من الله‌ لنت لهم ولو کنت فظا غلیظ القلب لانفظوا من حولک}واته‌ ئه‌ی محه‌ممه‌د خودا منه‌ت له‌ سه‌ر تۆده‌کات که‌ دڵ وده‌روونێکی نه‌رم وخۆش رووی پێ به‌خشیوی ئه‌گه‌ر هاتباو تۆدڵره‌ق وبه‌کین بای که‌س باوه‌ری به‌تۆ نه‌ده‌هێنا وخه‌ڵکان له‌ ده‌ورت کۆ نه‌ده‌بوونه‌وه‌ وده‌فه‌رمووێت{انک لعلی خلق عظیم} به‌راستی ره‌وشت وئه‌خلاقی به‌رزی مرۆڤانه‌ت هه‌یه‌،و خودی خۆشه‌ویستمانیش ده‌فه‌رمووێت {بعثت لاتمم مکارم الاخلاق}واته‌ به‌ ئه‌وه‌ هاتووم ئه‌خلاقی به‌رزی مرۆڤانه‌تان بۆ ته‌واو بکه‌م.
فاکته‌ری سێهه‌م
جیهاد یان شه‌ر له‌ رێگای په‌ره‌ئه‌ستاندنی ئایینی ئیسلام
له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئیسلام ته‌نیا به‌ شیوه‌ی بانگه‌وازی په‌ره‌ی به‌ ئایینه‌که‌ی ده‌دا به‌ڵام کاتێک دووژمنانی ئه‌م ئایینه‌ له‌ په‌ره‌ئه‌ستاندنی ئایین مه‌رترسیان بۆ په‌یدا بوو ده‌ستیان کرد به‌ کوشتن وده‌رکردن وسه‌زادانی باوه‌رمه‌ندان هه‌ربۆیه‌ له‌ کۆتاییدا ناچار ئیسلام هه‌ڵوێستی گرتوو به‌ره‌نگاری له‌ کیانی خۆی کرد به‌ڵام هیچکات زیاده‌ره‌وی له‌ شه‌ر کردن دا نه‌کرد ته‌نیا خودای گه‌وره‌ ئه‌وه‌نده‌ی ماف به‌ باوه‌رمه‌ندان داوه‌ که‌ له‌ گه‌ڵ که‌سانێک شه‌ر بکه‌ن که‌ شه‌ریان له‌ گه‌ڵ ده‌که‌ن{اذن للذین یقاتلون بأنهم ظلموا وأن الله‌علی نصرهم لقدیر،الذین أخرجوا من دیارهم بغیر الحق الا أن یقولوا ربنا الله‌}ئیزنی به‌ره‌نگاری به‌و که‌سانه‌ درواوه‌ که‌ شه‌ر بکه‌ن له‌ گه‌ڵ که‌سانێک که‌ زاڵمن وزۆڵمیان کردووه‌ وئه‌وانیان له‌ ماڵ ونیشتیمانی خۆیان ده‌رکردوون به‌ بێ ناره‌وا ته‌نیا تاوانیان ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ وتوویانه‌ الله‌ تاک وته‌نیایه‌.
ئه‌گه‌رچی به‌ نێو ئیسلامییه‌کان زۆر نائاگاهانه‌ له‌ مه‌ڕ ئایه‌ته‌کان ده‌دوێن وفتوای کوشتن وتاڵان کردن به‌ بێ جیاوازی له‌ نێوان دووژمنی شه‌رکه‌ر وخه‌ڵکی بێ تاوان ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ له‌ ناوه‌رۆکی ئایینی به‌رزو ئاشته‌وای ئیسلام به‌دووره‌، روون کردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ لێره‌دا ناگوونجێت چوونکه‌ پێویسته‌ زۆر له‌وه‌ زیاتر روون بێته‌وه‌ به‌ڵام ئێستا بۆ خوێنه‌ره‌ان ولێکۆله‌ران هه‌رئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ له‌ ئاماژه‌م پێکرد ره‌نگه‌ خۆیان به‌دواداچوونی زیاتر بکه‌ن وراستییه‌کانیان بۆ روون بێته‌وه‌،
فاکه‌ته‌ری چواره‌م
رێزگرتن له‌ به‌ها پیرۆزه‌کانی خه‌ڵکانی جیا له‌ ئایینی ئیسلام
ئیسلام وه‌ک ئایینێکی ئاسمانی که‌ بۆ هه‌موو مرۆڤه‌کان وه‌ک ره‌حمه‌ت وبه‌زه‌یی هاتووه‌ رێز له‌ خه‌ڵکانی بێ باوه‌ر وباوه‌ری ئایینیان ده‌گرێت وله‌ ژێر ئیراده‌ی ئه‌م ئایینه‌ پیرۆزه‌دا ئازادانه‌ بۆنه‌ ئایینی ونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆیان به‌ جێ ده‌گه‌یه‌نن وهیچ باوه‌رمه‌ندێک وده‌سه‌ڵاتێکی ئیسلامی بۆی نییه‌ بێ رێزیان پێ بکات هه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ که‌ ئیسلام وه‌ک نموونه‌ی هه‌ره‌ به‌رزی ره‌وشت ورێزگرتن بووه‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌یکه‌ رۆژ به‌رۆژ په‌ره‌ بستێنێت ،چوونکه‌ له‌ راستیدا ئیسلام خۆی به‌ خاوه‌نی ره‌ساڵه‌تێکی جیهانی پێناسه‌ده‌کات، وه‌ محه‌ممه‌د [د.خ]نموونه‌ی هه‌ره‌ به‌رزی ره‌حم وشه‌فه‌قه‌ت وبه‌زه‌ییه‌ بۆ مرۆڤایه‌تی {وما ارسلناک الا رحمة للعالمین} واته‌ ئێمه‌ تۆمان نه‌ناردووه‌ ته‌نیا بۆ ره‌حمه‌ت وبه‌زه‌یی نه‌بێت له‌ سه‌ر مرۆڤایه‌تی،زۆر باشه‌! که‌ی شیاوه‌ نوێنه‌رێک له‌ به‌ ره‌حمه‌ت وبه‌زه‌یی ره‌وانه‌ کرابێت به‌ڵام له‌ تووند ئاژۆیی وکوشت وکوشتار هیچیتری نه‌ بێت بۆمان ئاشکرا ده‌بێت ئه‌م تووند وتیژیانه‌ دوورن له‌ بنه‌ماکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام.
بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌مان له‌وه‌ زیاتر درێژ نه‌بێته‌وه‌و خوێنه‌ر ماندوونه‌کات ته‌نیا ده‌ڵیم کاتێک سه‌ره‌تاکه‌ی ئه‌م ئایینه‌ به‌ ره‌حم وبه‌زه‌یی ده‌ست پێده‌کات وشوعاری سه‌ره‌کی پێکه‌وه‌ژیان وئاشته‌واییه‌ ناگوونجێت هاوکات دژه‌ مرۆیی وبێ به‌زه‌ییش بێت هه‌رچه‌ند ئاژاوه‌گێرانی دووژمنی ئه‌م ئایینه‌ له‌ زۆر فێل وته‌رفه‌ند بۆ روخانی که‌ڵک وه‌رده‌گرن چ به‌ ناوی ئیسلام وچ به‌ناوێکیتر!به‌ڵام سه‌رناکه‌ون گه‌وره‌یی وشکۆ ته‌نیا بۆ ئیسلامی راسته‌قینه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ هیوام ئه‌وه‌یه‌ سته‌م وزۆرداری نه‌مێنێت ومرۆڤه‌کان زۆر به‌ ئاشتی و به‌خته‌وه‌ری پێکه‌وه‌ بژین: والسلام علیکم ورحمةالله‌ وبرکاته‌ ؛ مه‌لاعه‌لی سێڵاو