۱۳۹۴/۰۵/۰۹

زوڵم وسته‌م به‌ نێوی ئایین گه‌ره‌ترین تاوانه‌ له‌ روانگه‌ی ئیسلامه‌وه‌:مه‌لا عه‌لی سێڵاو

بسم الله‌الرحمن الرحیم
زوڵم وسته‌م به‌ نێوی ئایین گه‌ره‌ترین تاوانه‌ له‌ روانگه‌ی ئیسلامه‌وه‌
به‌ پێی ده‌قی قورئانی پیرۆز و فه‌رمایشته‌ جوانه‌کانی نوێنه‌ری خودا هه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێک زوڵم وسته‌م له‌ گه‌له‌که‌ی وخه‌ڵکانیتر بکات ده‌که‌وێته‌ به‌ر رق وتووره‌یی یه‌زدانی مه‌زن وسه‌زاکه‌ی ئاگری به‌تینی رۆژی دواییه‌،
خوداوه‌ند له‌م باره‌وه‌ ده‌فه‌رموێت{انما السبیل علی الذین یظلمون الناس ویبتغون فی الارض بغیر الحق أولئک لهم عذاب ألیم}سوره‌ی شورا ئایه‌تی 42
واته‌" به‌ڵکو عه‌زاب وتۆڵه‌ی خودا ئه‌و که‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ که‌ سته‌م له‌ خه‌ڵک ده‌که‌ن و به‌ ناحه‌ق له‌ سه‌ر گۆی زه‌وی سته‌مکاری ده‌که‌ن ئه‌وانه‌ له‌ چ عه‌زابێکی ناخۆشدا ده‌بن رۆژی دوایی.
هه‌روه‌ها خۆشه‌ویستمان له‌م باره‌وه‌ فه‌رموویه‌تی{أیما راع غش رعیته‌ فهو فی النار}بخاری له‌ کتێبی المظالم به‌ شماره‌ی 2447ومسلم له‌ کتێبی البر به‌ شماره‌ی2579 ئاماژه‌یان پێ کردووه‌"
واته‌" هه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێک وفه‌رمانره‌وایه‌ک زوڵم وسته‌م له‌ ژێر ده‌سته‌کانی خۆی بکات وفریویان بدات جێگایی ئه‌و جه‌هه‌نه‌مه‌،
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر دروودوسڵاوی خودای له‌ سه‌ر بێت له‌ فه‌رمایشتێکیتردا ده‌فه‌رموێت{أشدالناس عذاب یوم القیامة امام جائر}طبرانی له‌ کتێبی الکبیروالاوسط به‌ شماره‌ی46
واته‌" قورس وگرانترین عه‌زابی خودا رۆژی دوایی له‌ سه‌ر پێشيوایی سته‌مکاره‌.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت{سیکون أمراء فسقة جورة، فمن صدقهم بکذبهم وأعانهم علی ظلمهم فلیس منی ولست منه‌ ولن یرد علی الحوض}حاکم له‌ المستدرک ج 4 شماره‌ی 422
واته‌" ده‌سه‌ڵاتدارانی فاسد وسته‌مکار [له‌ ناو ئاییندا] ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌گرن هه‌ر که‌سێک شاهیدی درۆکانیان بدات و له‌ سته‌مکاری یاریده‌ده‌ریان بێت ئه‌و که‌سانه‌ له‌ ئێمه‌ نین واته‌" مسوڵمان نین" و منیش له‌وان نیمه‌ وله‌ گه‌ڵ ئێمه‌ له‌ سه‌ر کانی که‌وسه‌ر دانانیشن"
به‌ڵێ ئه‌وه‌ چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌که‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی مسوڵمان ئاگاداری ئه‌وه‌ بێت که‌ سته‌مکاران دوژمنانی خودا وپێغه‌مبه‌ری خودانه‌ وهاوکاری کردنیان ده‌بێته‌ هۆی تووره‌یی وعه‌زابی خودا له‌ رۆژی دوایی ، سته‌مکار هیچ پشت وپه‌نایه‌کی نییه‌ و ئاخیره‌ت له‌ ده‌ست ده‌دات، کاتێک سته‌مکار به‌ نیوی خودا وده‌سه‌ڵاتی ئایینی سته‌م له‌ گه‌له‌که‌ی وخه‌ڵکیتر بکات سه‌زادانه‌که‌ی قورستر وگرانتره‌ له‌ خه‌ڵکانیتر. من داوا له‌ هه‌موو خه‌ڵکی مسوڵمان ده‌که‌م به‌ هیچ جۆرێک یاریده‌ده‌ری سته‌مکاران وزاڵمانی به‌ نێو ئایینی نه‌بن ودژیان بوه‌ستنه‌وه‌ بۆ پوچه‌لکردنه‌وه‌ی پیلانه‌کانیان وفریوی پیلان وپیلانگێرییه‌کانیان نه‌خۆن بۆ نمونه‌ کۆماری به‌ نێو ئیسلامی ئێران که‌ ساڵانێکی دوورودرێژه‌ خه‌ڵکی وڵاتی ئێرانی به‌ گشتی وکوردستان به‌ تایبه‌تی له‌ ژێر سته‌مکاریدا چه‌وساندۆته‌وه‌ وهه‌ر جاره‌ وبه‌ پیلانێکی فریوکارانه‌ خه‌ڵکی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت، به‌داخه‌وه‌ش زۆر که‌س به‌ تایبه‌ت هیندێک  به‌ نێو مامۆستای ئایینی یاریده‌ده‌ری ئه‌م چه‌واشه‌کاری وسته‌مکارییه‌ی کۆماری دژه‌ ئایینی ومرۆیی به‌ نیو ئیسلامی ئێران بوونه‌ که‌ به‌ پێی فه‌رمایشتی خودا وپێغه‌مبه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ش خودا تۆله‌ێ تووندیان رۆژی دوایی لێده‌ستێنێته‌وه‌. هیوادارم به‌ سه‌رنجدان به‌ ئایه‌ته‌کان وفه‌رمایشته‌کانی پێغه‌مبه‌ر{ص} چیتر فریوی زاڵمان وسته‌مکاران نه‌خۆن.

مه‌لا عه‌لی سێڵاو

۱۳۹۴/۰۵/۰۸

راگه‌یاندراوی یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ روخاندنی نوێژخانه‌ی مسوڵمانانی سوونه‌ مه‌زهه‌ب له‌ تاران.

به‌ نێوی خودای گه‌وره‌
راگه‌یاندراوی یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ روخاندنی نوێژخانه‌ی مسوڵمانانی سوونه‌ مه‌زهه‌ب له‌ تاران.

 مامۆستایانی ئایینی جیهانی ئیسلام وکوردستان، مسوڵمانانی به‌رێز.
به‌ پێی زانیارییه‌ک که‌ له‌ سایتی هه‌واڵنێری سوونی ئانلاین به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ رژیمی دژه‌ ئایینی کۆماری به‌ نێو ئیسلامی ئێران رۆژی چوارشه‌مه‌ رێکه‌وتی 7ی گه‌لاوێژی 1394ی هه‌تاوی هه‌ستاوه‌ به‌ روخاندنی ته‌نیا شوێنی نوێژ کردنی مسوڵمانانی سوونه‌ مه‌زهه‌ب له‌ شاری تاران که‌ زیاتر له‌ چوار میلیۆن سوننه‌ مه‌زهه‌ب له‌و شاره‌ نشته‌جێن، دیاره‌ ئه‌و کرده‌وه‌وکردارانه‌ی ئه‌م رژیمه‌ دژه‌ ئایینی ودژه‌ مرۆییه‌ تازه‌گی نییه‌ وهه‌رله‌ سه‌ره‌تای دامه‌زرانی به‌ سه‌دان جار بێ رێزی به‌ شوێنه‌ پیرۆزه‌کانی مه‌زهه‌به‌ جیاوازه‌کان وئایینه‌جیاوازه‌کان کردووه‌ هه‌ر له‌ روخاندنی مزگه‌وتی سه‌ڵماسه‌وه‌ بگره‌ تاکوتێکدانی شوێنه‌پیرۆزه‌کانی دیکه‌ی ئایینه‌ جیاوازه‌کان.
ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ ساڵانه‌ ئه‌م رژیمه‌ بۆ فریودانی خه‌ڵکی ساویلکه‌ی ئێران وجیهانی ئیسلامی باس له‌ وه‌حده‌ت ویه‌کبوون ده‌کات، یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێرای ئیدانه‌کردنی ئه‌م کرده‌وه‌ دژه‌ ئایینییه‌ی کۆماری به‌ نیو ئیسلامی ئێران ، داوا له‌ هه‌موو مامۆستایانی ئایینی جیهانی ئیسلامی ومسوڵمانانی کوردستان ده‌کات له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی رژیمی ئێران بێ ده‌نگ نه‌بن وده‌نگی نارزایه‌تی خۆیان ده‌ربڕن که‌ ئه‌وه‌ ئه‌رکێکی ئایینی وئه‌خلاقییه‌. والسلام علیکم ورحمةالله‌ وبرکاته‌.
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران


 7ی گلاوێژی 1394ی هه‌تاوی

۱۳۹۴/۰۵/۰۲

تاوانه‌ گه‌وره‌کان له‌ ڕوانگه‌ی ئایینی ئیسلام

تاوانه‌ گه‌وره‌کان له‌ ڕوانگه‌ی ئایینی ئیسلام
یه‌کێک له‌ مه‌زنترین تاوانه‌کان له‌ ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا ،تاوانی زوڵم وسته‌مه‌، هه‌ر که‌س ولایه‌نێک له‌ ژێر سێبه‌ری هه‌ر به‌یداخ وئاڵایه‌ک و به‌هه‌ر ناو و نیشانێک بۆ به‌دست هێنانی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یان حیزبه‌که‌ی و یان باوه‌ره‌که‌ی زوڵم بکات خوداوه‌ندی مه‌زن تۆله‌ی لێ ده‌ستێنێته‌وه‌ وبه‌ ئاگری به‌تینی جه‌هه‌نه‌م سه‌زای ده‌دات، خودای گه‌وره‌ له‌م باره‌وه‌ ده‌فه‌رموێت.
{ما للظالمین من حمیم ولا شفیع یطاع}سووره‌ی غافر ئایه‌تی 18
واته‌ زاڵم وسته‌مکار هیچ دۆست و که‌سێک ناتوانێت داوایی لێخۆش بوونی بۆ بکات وئه‌گه‌ر داوایی لێخۆشبوونیش بۆ بکه‌ن قه‌بوڵ ناکرێت.
هه‌روه‌ها خۆشه‌ویستمان محه‌ممه‌د درود وسڵاوی خودای له‌ سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێت.
{اتقوا الظلم فان الظلم ظلمات یوم القیامة ،واتقوا الشح فان الشح أهلک من کان قبلکم،حملهم علی أن سکفوا دماءهم واستحلوا محارمهم} مسلم 2578
خۆتان له‌ زوڵم وسته‌م بپارێزن،چونکه‌ زوڵم تاریکاییه له‌ رۆژی دوایی، هه‌روه‌ها له‌ په‌خیلی وحه‌سودیش دوور ببنه‌وه‌ چوونکه‌ په‌خیلی بۆته‌ هۆی له‌ ناوچونی خه‌ڵکانی پێشتر ئه‌وانی خسته‌ شه‌رو کێشه‌ تاکو یه‌کتر له‌ ناو به‌رن و خوێن رشتنی یه‌کتریان حه‌ڵال کرد،
هه‌ر که‌سێک بێ تاوانێک بکوژێت له‌ ئایینی ئیسلام دوور که‌وتۆته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و بێ تاوانه‌ کافریش بێت هه‌ر به‌م شیوه‌یه‌یه‌
خوداوه‌ند ده‌فه‌رموێت
{من قتل نفسا بغیر نفس أو فساد فی الارض فکأنما قتل الناس جمیعا ومن احیاها فکأنما أحیا الناس جمیعا}المائیده‌ 32
هه‌ر که‌س مرۆڤێک به‌ بێ تاوان بێ ئه‌وه‌ی که‌سێکی کوشتبێت یان فه‌سادی وزه‌ره‌ری به‌ کۆمه‌ڵگا گه‌یاندبێت بکوژێت وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ ته‌وای خه‌ڵکی له‌ ناو بردبێت وایه‌ ،وهه‌ر که‌س گیانی مرۆڤێک رزگار بکات و گیانی بۆ بگه‌رێنێته‌وه‌ هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ که‌ هه‌موو خه‌ڵکی زیندوو کردبێته‌وه‌ وگیانی پێ دابن،
مسوڵمان که‌سێکه‌ که‌ خه‌ڵک له‌ ده‌ست وزبانی له‌ حه‌سانه‌وه‌دابن، نه‌ک کۆمه‌ڵگا تووشی کێشه‌و دڵه‌راوکێ بکات،ئه‌وانه‌ی به‌ نێوی خودا زوڵم ده‌که‌ن ئیسلام نینه‌ ودژی ئیسلامن.هیوادارم خۆتان له‌ زوڵم وسته‌م بپارێزن ودوور بن له‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌،والسلام علیکم ورحمةالله‌ وبرکاته‌
مه‌لاعه‌لی سێڵاو



۱۳۹۴/۰۴/۲۹

ئیدانه‌کردنی کرده‌وه‌ ترۆریستییه‌کی پرسووس

به‌نێوی خودای ره‌حم وبه‌زه‌یی

به‌داخه‌وه‌ ریکه‌وتی 28ی پوشپه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌ هێز له‌ پرسووسی تورکیه‌ رویدا که‌ بۆ هۆی شه‌هید بوونی زیاتر له‌ 50 مرۆڤی بێ تاوان و300 که‌سی دیکه‌، یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێرای ئیدانه‌کردنی ئه‌م کرده‌وه‌ نامرۆڤانه‌یه‌ هاوخه‌می خۆمان له‌ گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان وبرینداره‌کان ده‌رده‌بڕین و له‌ خوداوه‌ندی گه‌وره‌ ده‌پارێینه‌وه‌ روحی شه‌هیده‌کان به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات وبرینی برینداران هه‌رچی زووتر ساڕێژ بێته‌وه،
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

29/4/1394ی هه‌تاوی

۱۳۹۴/۰۴/۲۵

پیرۆزبایی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز

به‌نێوی خودای گه‌وره‌ودلۆڤان

جه‌ژنی ره‌مه‌زان جه‌ژنی سه‌رکه‌وتنی باوه‌روئیمانه‌ به‌ سه‌ر هه‌واوهه‌وه‌سی ده‌روون،جه‌ژنی فیداکاری وماندووبوونه‌ بۆ رازی کردنی خودای گه‌وره‌،هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م مسوڵمانانی جیهان وخه‌ڵکی کورد له‌ هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان وهه‌موو بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان وزیندانیانی سیایسی خۆراگر ده‌کات، له‌ خودای گه‌وره‌ داواکارین ئه‌م جه‌ژنه‌ جه‌ژنی به‌خته‌وه‌ری و ئاشته‌وایی بێت ،خودای مه‌زن رۆژووه‌کانتان قه‌بوڵ بکات ،ئامین
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
25ی پوشپه‌ری 1394ی هه‌تاوی


۱۳۹۴/۰۴/۱۹

هاوده‌ردی یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران به‌ بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ری تیرۆری شه‌هید دکتۆر قاسملو

خه‌ڵکی مافخوراو چه‌وساوه‌ی کوردستان
مامۆستایانی ئایینی نیشتمانپه‌روه‌ر،رۆڵه‌ تێکۆشه‌ره‌کان
26 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا تیشکی خۆری نیشتمانه‌که‌مان به‌ده‌ست تیرۆریستانی مرۆڤکوژی جه‌ماران کوژایه‌وه‌،، تیرۆریستانی ترسەنۆکی کۆماری پەت و سێدارە ویستیان بە لەناوبردنی رێبەری هەمیشە زیندووی گەلەکەمان، هیوا لەناو دڵی هەر تاکێکی کورد بخنکێنن و ئیتر چرای هومێد بۆ رزگاری ئەم گەلە چەوساوە بۆ هەتا هەتایە بکوژێننەوە.

رێژیمی دژەگەلی بەنێو ئیسلامیی ئێران هەر لە سەرەتاوە بە هەموو هێز و دەسەڵاتی خۆی بۆ لەناو بردنی هزری مافویستیی گەلەکەمان لە هەر چەشنە پیلانێکی ناجوامێرانە کەڵکی وەرگرتووە، هەر لە فتوای جیهادەوە بگرە تاکو رەشەکوژی و سێدارە و بەندکردنی درێژخایەنی رۆڵە بە ئەمەگەکانی ئەم نیشتمانە خۆشەویسته، بەڵام ئەوەی کە ئەمڕۆ لە رەوتی خەبات لە ئێران و بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا دەبینرێت بێ ئاکامی سیاسەتە چەپەڵەکانی کۆماری سێدارە و تیرۆرە لە گەیشتن بە ئامانجە نگریسەکانی.

یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران بۆ جارێکیتریش پشتیوانیی خۆی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان دەردەبڕیت وهاودەردی خۆی لە ساڵوەگەری تیرۆری شەهید دوکتور قاسملو لەگەڵ حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دووپات ‌دەکاتەوە.

سڵاو لە روحی پاکی شەهیدی رێبەر و هەموو شەهیدانی رێگای رزگاری
یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران

20ی پوشپه‌ری 1394ی هه‌تاوی.‌

۱۳۹۴/۰۴/۱۴

شه‌وانی قه‌در: مه‌لاعه‌لی سێڵاو

بسم الله‌ الرحمن الرحیم
ره‌مه‌زان مانگی به‌ره‌که‌ت وبه‌زه‌یی وره‌حمه‌ته‌، له‌ راستیدا ره‌مه‌زان بیانوویه‌که‌ که‌ یه‌زدانی پاک وگه‌وره‌ بۆ رزگاری مرۆڤه‌کان له‌ ئاگری به‌ تینی رۆژی دوایی وه‌ک خه‌ڵاتێک به‌خشێوییه‌ته‌ باوه‌رمه‌ندان تاکو خۆیان له‌م ئاگره‌ به‌ دوور بگرن ،هاوکات ره‌مه‌زان کۆتایی هێنانه‌ به‌ هه‌ژاری ونه‌داری واته‌ فه‌لسه‌فه‌ی ره‌مه‌زان ئه‌وه‌یه‌ مرۆڤه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن سامانه‌کان به‌رده‌وام ئه‌م مانگه‌ پیرۆزه‌یان بێته‌وه‌ یاد وهاوکاری به‌رده‌وامی هه‌موو مرۆڤه‌ هه‌ژاره‌کان بکه‌ن به‌ درێژایی کات، ئه‌گه‌ر ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌ هاته‌دی ئێمه‌ ئیتر شتێک به‌ نێوی هه‌ژاری نابینین یان لانیکه‌م زۆر به‌که‌می بوونی ده‌بێت،سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زان ره‌حمه‌ته‌،نێوه‌راستی مه‌غفیره‌ت وبه‌خششه‌،کۆتاییه‌که‌ی ئازادییه‌ له‌ ئه‌م ئاگره‌ که‌ خوداوه‌ند وه‌ک سه‌زایه‌ک بۆ تاوانبارانی داناوه‌، مرۆڤی رۆژووان بیر له‌ برسییه‌تی ونه‌بوونی هه‌ژاران ده‌کاته‌وه‌ وهه‌وڵ ده‌دات خۆی له‌ گه‌ڵ ئه‌م هه‌ژارییه‌ وبرسییه‌تییه‌ که‌ هه‌ژاران به‌درێژایی ساڵ له‌ گه‌ڵیدا ژیان ده‌به‌نه‌سه‌ر رێک بخه‌ن وهاوکار بن بۆ بن بڕ کردنی هه‌ژاری،
له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا شه‌وانێک هه‌یه‌ که‌ به‌ شه‌وانی قه‌در ناسراوه‌،گه‌وره‌یی ئه‌م شه‌وانه‌ لای خوداوه‌ند ئه‌رزش وبایخێکی یه‌کجار زۆری هه‌یه‌، هه‌ر مسوڵمانێک ئه‌م شه‌وانه‌ به‌ تاعات وکرده‌وه‌ی چاک تاکو سپێده‌ی رۆژ به‌رێته‌ سه‌ر، پاداشێکی زۆری ده‌ست ده‌که‌وێت که‌ لێخۆشبوونه‌ له‌ سه‌زای رۆژی دوایی، هه‌ر باوه‌رمه‌ندێک ئه‌م شه‌وه‌ یاد بکاته‌وه‌ خیروسه‌وابی هه‌زار مانگ عیباده‌تی ئه‌م پیاو چاکه‌ی ده‌ست دکه‌وێت که‌ به‌ زبانی به‌رۆژوو شه‌ری له‌ گه‌ڵ بێ باوه‌ران وچه‌وسێنه‌ران ده‌کرد، به‌سه‌رنجدان به‌و ئایه‌تانه‌ له‌ سوره‌ی {القدر} ده‌گه‌ین به‌و ئاکامه‌، یه‌ک شه‌و یان چه‌ند شه‌و چۆن ده‌کرێت خێروسه‌وابی هه‌زار مانگ عێباده‌تی پیاو چاکێک به‌دی بێنێت ته‌نیا ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست رزگاری مرۆڤه‌کان نه‌ بێت له‌ تاوان وسه‌زادانی رۆژی دوایی،
"بسم الله‌ الرحمن الرحیم"
انا انزلناه‌ فی الیلة القدر،وما ادراک مالیلة القدر،لیلة القدر خیر من الف شهر،فیها تنزل الملائکة و الروح فیها بأذن ربهم من کل أمر،سلم هی حتی مطلع الفجر، صدق الله‌ العظیم
ده‌فه‌رموێت:ئێمه‌ قورئانمان له‌ شه‌وێکی زۆر به‌ قه‌در وگه‌وره‌ نازڵ کرد،ئه‌ی محه‌ممه‌د تۆ نازانی ئه‌و شه‌وه‌ چ شه‌وێکه‌،شه‌وی قه‌در خیر وپاداشی زیاتر له‌ هه‌زار مانگ عێباده‌تی شه‌معون زیاتره‌،په‌ری ومه‌لائیکه‌کان له‌ ده‌وری ئه‌وکه‌سانه‌ کۆ ده‌بنه‌وه‌ که‌ له‌م شه‌وه‌دا عیباده‌تی خوداوه‌ند ده‌که‌ن وشاهیدیان له‌ سه‌ر ده‌ده‌ن،ئه‌وشه‌وه‌ شه‌وی رزگاری وبه‌خششه‌ شه‌و ره‌حمه‌ت و لێخۆشبوونه‌ تا به‌یانی.
خۆش به‌ حاڵی ئه‌و که‌سانه‌ له‌م شه‌وانه‌دا تا به‌یانی خه‌ریکی قورئان خوێندن ونوێژ وته‌راویح وچاکه‌کارینه‌، خۆش به‌ حاڵی ئه‌وکه‌سانی خولیای ره‌حمه‌ت وبه‌زه‌یی ورزگارینه‌ له‌ ئاگری جه‌هه‌نه‌م، هیوادارم ئه‌م بیانوویه‌ که‌ بیانووی رزگاری وبه‌خششی خوداوه‌نده‌ به‌ فیرۆ نه‌ده‌ن ومانگی ره‌مه‌زان به‌ هیند وه‌ربگرن ورۆژووه‌کانتان بکه‌نه‌ شاهیدی باوه‌رتان بۆ رۆژی دوایی، ره‌مه‌زانێک به‌رێوه‌ به‌رن که‌ خوداوه‌ند قه‌بوڵی بکات،هه‌روه‌ها هیوادارم خوداوه‌ند بمانبه‌خشێت ورۆژووه‌کانمان قه‌بوڵ بکات وره‌حمه‌ت وبه‌زه‌یی به‌ هه‌موو لایه‌کمان بکات، والسلام علیکم ورحمةالله‌ وبرکاته‌،مه‌لا عه‌لی سێڵاو
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
19ی ره‌مه‌زانی 1394ی هه‌تاوی