۱۳۹۳/۰۳/۰۹

ده‌ست به‌سه‌ر کردنی چه‌ندین چالاکوانی سووننه‌ مه‌زهه‌ب له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌


ده‌ست به‌سه‌ر کردنی چه‌ندین چالاکوانی سووننه‌ مه‌زهه‌ب له‌ لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ .

به‌ پێی راپۆرتی سایتی خه‌به‌ری ایران امروز،چالاکوانێکی مافی مرۆڤی کورد رایگه‌یاند له‌ ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتووی رابردوودا 16که‌س له‌ چالاکوانانی سووننی مه‌زهه‌ب له‌چه‌ند شاری کوردنشینی کوردستانی ئێران له‌ لایه‌ن ئۆرگانی ئیتتلاعاتی ئه‌و شارانه‌وه‌ به‌ تاوانی به‌ به‌رێوه‌ بردنی  بۆنه‌ ئایینییه‌کان له‌ گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی سووننه‌ مه‌زهه‌ب  ده‌ست به‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی زیندان کراون،
هه‌روه‌ها ئه‌م چالاکوانه‌ی مافی مرۆڤی کورد ده‌ڵێت ته‌واوی ئه‌م گیراوانه‌ له‌ ماڵی خۆیان هێرشیان کراوه‌ته‌ سه‌رو ده‌ستگیر کراون هه‌روه‌ها کامپیتۆرو هه‌موو ئه‌و کتێب وپه‌رتۆک ونووسراوانه‌یان له‌ گه‌ڵ خۆیان بردوون که‌ له‌ ناو ماڵیان دابووه، گیراوه‌کان بریتین له‌ عبدالرحیم چانا، سوران فاتحی، عبدالهادی آذرم، مهدی آذرم، عبدالسلام آذرم، محمد رسولی زاده، مسعود جوادی، نامق دلدل، ابراهیم رسولی، محمد محمدی، جعفر غفوری، ابراهیم قدی فر، ناصر زارعی، احمد کرمی، فاضل چوپانی و آرش مهدیخانی که‌ خه‌ڵکی شاره‌کانی سه‌قز،بۆکان،مهاباد،سنه‌ ،بانه‌ بوونه‌ که‌ له‌ رێکه‌وتی 29ی خاکه‌لێوه‌ی ساڵی 1393ی هه‌تاوی تا 28ی بانه‌مه‌ری ئه‌و ساڵه‌ ده‌ست به‌سه‌رکراون.
ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاو ده‌کاته‌وه‌ که‌ هیچ جیاوازییه‌ک له‌ نێوان مه‌زهه‌بی شیعه‌ وسووننه‌ نییه‌ وهه‌فته‌ی وه‌حده‌تی بۆ فریودانی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌ کردۆته‌ به‌ڵگه‌یه‌ک ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌یلێت جگه‌ له‌ چه‌واشه‌کاری وفریودانی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌ هیچ بنه‌مایه‌کی راستی نییه،ده‌ست به‌سه‌ر کرانی ئه‌و چه‌ند چاڵاکوانه‌ سووننی مه‌زهه‌بیانه‌ به‌ڵگه‌یه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گرن له‌ سه‌ر درۆ وچه‌واشه‌کاری رژیم.
هه‌ر بۆیه‌ یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران ئیدانه‌ی ئه‌م کردوه‌ دژه‌ مرۆییه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران که‌ ده‌رهه‌ق به‌ مه‌زهه‌به‌ جیاوازه‌کانی ئێران به‌ رێوه‌ی ده‌بات ده‌کات وداوا له‌ کۆرو کۆمه‌ڵه‌ جیهانییه‌کان ده‌که‌ین ئه‌م سیاسه‌تی رژیمی ئێران لقاو بده‌ن وله‌ ئاست ئه‌م زوڵم وسته‌مه‌ بێ ده‌نگ نه‌بن.
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
8ی جۆزه‌ردانی 1393ی هه‌تاوی
 ‌.‌    

۱۳۹۳/۰۳/۰۶

بسم الله‌ الرحمن الرحیم هل یستوی الذین یعلمون والذین لایعلمون .وقال رسول الله‌ صلی الله‌ علیه‌ وسلم{العلم فریضة علی کل مسلم ومسلمه‌




بسم الله‌ الرحمن الرحیم

هل یستوی الذین یعلمون والذین لایعلمون .وقال رسول الله‌ صلی الله‌ علیه‌ وسلم{العلم فریضة علی کل مسلم ومسلمه‌
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران خۆشحاڵی خۆی به‌ بۆنه‌ی ته‌واو بوونیان له‌ خوێندن له‌ بواری ئایینی چه‌ند فه‌قێ له‌ قوتابخانه‌ی ئایینی سه‌لاحه‌دینی پیرانشار،پیرۆزبای پێشکه‌ش به‌م قوتابییه‌ به‌رێزانه‌ ده‌کات وله‌ خوداوه‌ندی مه‌زن داواکارین سه‌رکه‌وتوو بن وبتوانن خزمه‌ت به‌ ئایین ونیشتمانیان بکه‌ن ،هه‌روه‌ها پیرۆزبای ده‌ستخۆشی خۆمان ئاراسته‌ی ئه‌و مامۆستا به‌رێزه‌کان ده‌که‌ین که‌ هه‌رده‌م ماندوو نه‌ناسانه‌ له‌ خزمه‌تی ئایین پیرۆزی ئیسلام ونه‌ته‌وه‌ چه‌وساوه‌که‌یاندا بوونه‌ .اجرکم عندالله‌
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
5ی جۆزه‌ردانی ساڵی 1393ی هه‌تاوی

۱۳۹۳/۰۳/۰۴

پیرۆزباین یه‌زاکا به‌ بۆنه‌ی 8مین ساڵوه‌گه‌ری کاناڵی تیشک


یزاکا: به‌ بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ری دامه‌زرانی ده‌نگ و ره‌نگی گه‌له‌که‌مان و8ساڵ خه‌باتی بێ وچانی کاناڵه‌ رنگینه‌که‌ی تیشک له‌ لایه‌ن یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێرانه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وسه‌رجه‌م ستاڤی ئه‌م کاناڵه‌ ده‌که‌ین که‌ ماندوو نه‌ناسانه‌ له‌ خزمه‌ت کردن نه‌وه‌ستاون، هیوادارین رۆژ به‌رۆژ به‌رنامه‌کانی جوانتر و به‌نرختر بێت و کاناڵێ
کی سه‌رکه‌وتوو له‌ بواری سیاسی وکلتووری و زمان حاڵی گه‌لانی سته‌م لێکراوی ئێرانی به‌ گشتی ونه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ تایبه‌تی بێت.سه‌رکه‌وتنتان له‌ خوداوه‌ندی مه‌زن داواکارین.
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
2ی جۆزه‌ردانی 1393ی هه‌تاوی

۱۳۹۳/۰۳/۰۲

تاوانه‌ گه‌وره‌کان له‌ روانگه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه‌ {مه‌لا عه‌لی سێلاو}


تاوانه‌ گه‌وره‌کان له‌ روانگه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه‌ {مه‌لا عه‌لی سێلاو}

یه‌کێک له‌و تاوانانه‌ی که‌ به‌داخه‌وه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا مرۆڤه‌ باوه‌رمه‌نده‌کان پێی گرفتار بوونه‌ ورۆژانه‌ به‌ سه‌دان وبگره‌ هه‌زاران جار به‌ کاری دێنن وشه‌رم له‌ کرده‌وه‌که‌شیان ناکه‌ن وله‌ راستیدا بۆته‌ میوه‌ی رۆژانه‌ بۆ خواردن له‌پشت سه‌ری یه‌کتر به‌ خراپه‌ دواندن و{بوختان وغه‌یبه‌ت}ه‌ دیاره‌ ئایینی پیرۆزی ئیسلام ئه‌خلاق وره‌وشتی به‌رزی مرۆڤایه‌تی بۆ ئێمه‌ی باوه‌رمه‌ند شی کردۆته‌وه‌ وکۆمه‌ڵگاشی هان داوه‌ بۆ کرده‌وه‌ی جوان وبه‌شه‌ر دۆستانه به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ بێ گوێدان به‌ ئایین و دوا رۆژی کرده‌وه‌کان رۆژ به‌رۆژ په‌ره‌ده‌ستێنێت که‌ ئه‌وه‌ش له‌ قه‌ڵافه‌تی مسوڵمانێکی راسته‌قینه‌ به‌دووره‌ ،بوختان وغه‌یبه‌ت کردنی مرۆڤ زۆر هه‌ڵه‌یه‌کی نه‌شیاوه‌ و ده‌بێته‌ هۆکاری تێکروخانی ئه‌م مرۆڤه‌ی بوختان یان غه‌یبه‌تی له‌ سه‌ر کراوه‌ و بۆ بوختانکه‌ریش خوداوه‌ندی مه‌زن سه‌زایه‌کی له‌ دوا رۆژ دیاری کردووه‌ یه‌زدانی پاک له‌ قورئاندا ده‌فه‌رمووێت{ولایغتب بعضکم بعضا ایحب احدکم أن یأکل لحم اخیه‌ میتآ فکرهتموه‌ واتقوا الله‌ ان الله‌ تواب رحیم}صدق الله‌ العظیم
واته‌ غه‌یبه‌تی یه‌کتری به‌ خراپه‌ مه‌که‌ن ئاخۆ پێتان خۆشه‌ گۆشتی برای خۆتان به‌ مردوویی بخۆن؟ دیاره‌ پێتان ناخۆشه‌ که‌واته‌ به‌ باشی بدوێن وله‌ خودا بترسن وتۆبه‌ بکه‌ن خودا خاوه‌ن به‌زه‌ییه‌ .
کۆمه‌ڵگایه‌ک که‌ خه‌ڵکه‌که‌ی به‌م شیوه‌یه‌ له‌ پشت سه‌ری یه‌کتری به‌ خراپه‌ بدوێن کۆمه‌ڵگایه‌کی دواکه‌وتوو و بێ بنه‌مایه‌ ،  بوختان وغه‌یبه‌ت ده‌بێته‌ هۆی لێکترازان وجیایی وشه‌ر وهه‌ڵلا و ململانێ وکێشه‌کان رۆژ به‌رۆژ زیاد ده‌بێت تاکو له‌ نیهایه‌تدا کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و رووخان و تێکچوون ده‌روات .وقال تعالی {ما یلفظ من قول الا لدیه‌ رقیب عتید}مرۆڤ هه‌ر شتێک به‌ زبان بیڵێت په‌رییه‌ک بۆی ده‌نووسێته‌وه‌ که‌واته‌ ئاگاداری زبانت به‌ به‌ خراپه‌ نه‌گه‌رێت.
هه‌روه‌ها خوداوه‌ند ئه‌مر به‌ نوێنه‌ره‌که‌ی ده‌کات ده‌فه‌رمووێت{ولا تقف  ما لیس لک به‌ علم ان السمع  والبصر والفؤاد کل أولئک عنه‌ مسؤولا}واته‌ له‌سه‌ر بابه‌تێک مه‌وه‌سته‌ که‌ تۆ ئاگاداریت له‌ سه‌ری نییه‌ چوونکه‌ چاو و گوێ و دڵ لێپرسینه‌وه‌ی لێده‌کرێت. وقال رسول الله‌ {ص}من کان یؤمن بالله‌  والیوم الاخر،فلیقل خیرا أو لیصمت}واته‌ خۆشه‌ویستمان ده‌فه‌رمووێت که‌سێک باوه‌ری به‌ خودا ورۆژی دوایی هه‌یه‌ یان قسه‌ی باش بکات یان بێ ده‌نگ بێت.هه‌روه‌ها له‌ فه‌رمایشتێدا ده‌فه‌رمووێت مسوڵمان ئه‌وه که‌سه‌یه‌ مسوڵمان له‌ ده‌ست وزبانی ئاسووده‌ بن
خۆشه‌ویستان غه‌یبه‌ت تیرێکی ژه‌هراوییه‌ به‌ر هه‌ر مرۆڤێک بکه‌وێت سارێژ بوونه‌وه‌ی تۆزێک محاڵه‌ ئه‌وانه‌ی کار وپیشه‌یان بۆته‌ غه‌یبه‌ت وشه‌یتانی وبوختان پێ کردن به‌ ژن وپیاوی مسوڵمان له‌ ئیسلام دوور که‌وتوونه‌ته‌وه‌ یان باوه‌ریان به‌ ئایین زۆر زه‌عیفه.
زۆرجار ده‌رکه‌وتووه‌ به‌ شه‌یتانی وبوختانی که‌سێک چه‌ندین بنه‌ماڵه‌ وێران بووه‌ وشه‌ر وکوشت وکوشتار له‌ نێوانیان درووست بووه‌ له‌ راستیدا زبانی هه‌ر مرۆڤێک باوه‌ری ئه‌م مرۆڤه‌ دیاری ده‌کات به‌ باشی بگه‌رێت بۆ خزمه‌تی گه‌ل وئایین به‌ کاری بێنێت خوداو پێغه‌مبه‌ر لێی رازینه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ به‌ خراپه‌ وغه‌یبه‌ت بگه‌رێت خودا وپێغه‌مبه‌ر دژایه‌تی ده‌که‌ن هه‌ر بۆیه‌ داواکارم ئاگاداری زبانتان بن و خۆتان له‌ غه‌یبه‌ت کردن وبوختانی کردن به‌یه‌کتر بپارێزن تاکو کۆمه‌ڵگایه‌کی شاد وبه‌خته‌وه‌رو پێشکه‌وتوومان هه‌بێت وله‌ دوارۆژدا خودا له‌ خۆمان رازی بکه‌ین.مه‌لاعه‌لی سێڵاو
1ی جۆزه‌ردانی 1393ی هه‌تاوی‌‌

۱۳۹۳/۰۲/۳۱

کل نفس ذائقة الموت

 کل نفس ذائقة الموت

که‌ سایه‌تی نیشتمانپه‌روه‌ر و خۆشناوی شاری شنۆ کاک سمایل ئیزه‌دپه‌نا ناسراو به‌ سمایلی قادر بایز  له‌ ته‌مه‌نی 87 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشی  رێکه‌وتی 30ی بانه‌مه‌ری 1393ی هه‌تاوی کۆچی دوایی  کرد ،یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌که‌یان وسه‌رجه‌م خه‌ڵکی باوه‌مه‌ند ونیشتمانپه‌روه‌ری شاری شنۆ ده‌کات وله‌ خوداوه‌ندی مه‌زن ده‌پارێینه‌وه‌ به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادیان بکات. انا لله‌ وانا الیه‌ راجعون

۱۳۹۳/۰۲/۲۹

به‌ نێوی خوداوه‌ندی به‌ ره‌حم و دلۆڤان قال تعالی [من احیاالنفس کما احیاالناس جمیعا] صدق الله‌ العظیم.


به‌ نێوی خوداوه‌ندی به‌ ره‌حم و دلۆڤان

قال تعالی [من احیاالنفس کما احیاالناس جمیعا] صدق الله‌ العظیم.

یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێرای ده‌ستخوشی وپشتیوانی کردن له‌ خه‌ڵکی شاری خۆشه‌ویستی ره‌وانسه‌ر سه‌باره‌ت به‌م کرده‌وه‌ خودا په‌سندانه‌یه‌ که بۆ رزگارکردنی مرۆڤێکی تاوانبار له‌ مردن کردوویانه‌ هیوادارین بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزی خودا لێخۆش بوو به‌ بانگه‌وازی ئه‌م داخوازییه‌ بێن که‌ ئه‌مه‌ ئه‌رکێکی خودا په‌سندانه‌یه‌ وپاداشی ئه‌م لێخۆش بوونه‌ش به‌هه‌شتی به‌رینه‌ ،هه‌روه‌ک خوداوه‌ند له‌ قورئاندا سه‌باره‌ت به‌ رزگار کردنی مرۆڤێک له‌ مردن ده‌فه‌رمووێت هه‌رکه‌س مرۆڤێک له‌ مردن رزگار بکات به‌ وێنه‌ی ئه‌وه‌ وایه‌ ژیانی دابێت به‌ ته‌واوی مرۆڤه‌کان وهیوادارین وێنه‌ی ئه‌م جۆره‌ که‌سانه‌ په‌ره‌ بستێنێت  وبه‌ جێگای تۆڵه‌ ئه‌ستاندنه‌وه‌ ژیانی لێبوورده‌یی ولێخۆشبوون باو بێت یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

28/2/1393ی هه‌تاوی‌

۱۳۹۳/۰۲/۲۴

ژنوسایدی مه‌زهه‌بی له‌ لایه‌ن کۆماری به‌ نێو ئیسلامی ئێران.


ژنوسایدی مه‌زهه‌بی له‌ لایه‌ن کۆماری به‌ نێو ئیسلامی ئێران.

ماوه‌یه‌که‌ رژیمی کۆماری به‌ نێو ئیسلامی ئێران له‌ ناوچه‌ سووننه‌کان به‌ گشتی وکوردستان به‌ تایبه‌تی خه‌ریکی ده‌ست به‌سه‌رکردنی چالاکانی مه‌زهه‌بییه‌ ،که‌ ئه‌م ره‌وته‌ دژه‌ ئازادییه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاساکانی مافی مرۆڤه‌ وده‌کرێت بڵێین جۆرێک ژنوسایدی مه‌زهه‌بییه‌ ،ئه‌وه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ رژیم بۆ فریودانی کۆمه‌ڵگای مسوڵمان وباوه‌رمه‌ند به‌ مه‌زهه‌بی سووننه‌ بانگه‌شه‌ی وه‌حده‌ت وبرایه‌تی ده‌کات به‌ڵام له‌ هه‌رچی بێ رێزییه‌ سه‌باره‌ت به‌م مه‌زهه‌به‌ خۆی ناپارێزێت.ئێستا له‌ سیاچاڵه‌کانی رژیم زیاتر له‌ 120 چالاکوانی مه‌زهه‌بی  بێ تاوانی  کورد و بلوچ ده‌ژێر زه‌خت وئه‌شکه‌نجه‌ی ئه‌م رژیمه‌ دژه‌ ئایینییه‌ دانه و40 که‌س له‌وان به‌ سێداره‌ حکوم دراون وله‌ سالی 1391 دا 6 که‌سیان له‌سێداره‌ دراون وئه‌وانه‌ی دیکه‌ له‌ مه‌ترسی له‌ سێداره‌دان دانه‌ ،هه‌روه‌ها له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 1393ی هه‌تاوی تاکو 20/2/1393 زیاتر له‌ 12 چالاکوانی دیکه‌یان به‌ بێ به‌ڵگه‌یه‌کی یاسایی ده‌ست به‌ سه‌ر کردووه‌ که‌ ناوه‌کانیان به‌م شێوه‌یه‌یه‌ 1-ئه‌حمه‌د که‌ره‌می2-ناسر زاره‌عی3-عادڵ4-مه‌سعوود جه‌وادی5-نامق دڵدڵ6-محه‌ممه‌د ره‌سوڵیزاده‌ 7-محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دی 8-ئیبراهیم ره‌سوڵی 9-ره‌حیم چانا10-سۆران فاتحی.یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران ئه‌م کردوه‌ دژه‌ مرۆییه‌ ئیدانه‌ ده‌کات وداوا له‌ خه‌ڵکی باوه‌رمه‌ند ده‌کات به‌ هانای گیراوانی مه‌زهه‌بی بچن  وپێشی له‌ سێداره‌دانی ئه‌م بێ تاوانانه‌ بگرن.
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
24ی بانه‌ مه‌ری ساڵی 1393ی هه‌تاوی‌‌

۱۳۹۳/۰۲/۱۹

شێخ نازم قوبرسی له‌ رێکه‌وتی7/5/214ی زایینی کۆچی دوایی کرد


شێخ نازم قوبرسی له‌ رێکه‌وتی7/5/214ی زایینی کۆچی دوایی کرد

انا لله‌ و انا الیه‌ راجعون:
به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی زانای ئایینی وشێخی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی شێخ نازم قوبرسی له‌ لایه‌ن یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێرانه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماله‌که‌یان وسه‌رجه‌م دواکه‌وتووانی ئه‌م ته‌ریقه‌ته‌ ئایینییه‌ ده‌که‌ین وله‌ خۆدای مه‌زن داواکارین به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادیان بکات،
شایانی باسه‌ خودا لێخۆشبوو ناسراوترین وخۆشناوترین شێخی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندییه‌ که‌ ساڵانێکی زۆر خزمه‌تی به‌ ئایینی پیرۆزی ئیسلام کردووه‌ که‌ ده‌توانیی ئاماژه‌ به‌ درووست کردنی 15 قوتابخانه‌ی ئایینی بکه‌ین له‌ ویلایه‌تی ئامریکا ،خودا لێخۆشبوو به‌ ره‌چه‌ڵه‌ک له‌ بابیه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ سه‌ر شێخ جه‌لاله‌دین رۆمی وله‌ دایکییه‌وه‌ شێخ عبدالقادر گه‌یلانی روحی شاد و جێگای به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
19/2/1393ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به‌ 9/5/2014زایینی‌

۱۳۹۳/۰۲/۱۷

زۆر بوونی رێژه‌ی ته‌ڵاق واته‌ لێک جیابوونه‌وه‌ی ژن ومێرد تاڵترین کاره‌ساته‌ به‌ سه‌ر مرۆڤه‌کاندا دێت..


زۆر بوونی رێژه‌ی ته‌ڵاق واته‌ لێک جیابوونه‌وه‌ی ژن ومێرد تاڵترین کاره‌ساته‌ به‌ سه‌ر مرۆڤه‌کاندا دێت...


خۆشه‌ویستانی باوه‌رمه‌ند به‌ ئایینی پیرۆزی ئیسلام، خوشکان وبرایانی به‌رێز، یه‌کێک له‌ خۆشترین کاته‌کانی ژیانی هه‌ر مرۆڤێک ئه‌وکاته‌یه‌ که‌ ژیانی هاوبه‌ش پێک دێنێت وبنه‌ماڵه‌یه‌کی دیکه‌ بۆ خۆیان درووست ده‌که‌ن وبه‌ هیوای دوارۆژێکی خۆش پێکه‌وه‌ گرفته‌کانی سه‌ر رێگای ژیان تێ ده‌په‌رێنن، به‌ڵام له‌ هه‌مان کاتدا چه‌ندین گرفت وکوێره‌وه‌ری رێگات لێ ده‌گرن وخۆشییه‌کانت له‌ گه‌ل مه‌ترسی لێک جیابوونه‌وه‌ به‌ره‌و روو ده‌که‌ن هۆکاره‌که‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ سه‌ر چه‌ندین خاڵ که‌ ده‌بێت هه‌ر مرۆڤێک پێش هاوسه‌رگیری وخێزانداری به‌ باشی پێناسه‌یان بۆ بکات وخاڵه‌ لاوازه‌کان به‌ جوانی بناسێت وهه‌ر له‌ پێشه‌وه‌ چاره‌سه‌ریان بکات.
هه‌روه‌ک ئاگادارن هاوسه‌گیری به‌ڵێنێکی شه‌رعییه‌ ویاسایه‌کی ئیسلامییه‌ که‌ له‌ نێوان نێر ومێ به‌ رازی بوونی هه‌ردوک لایه‌ن به‌ بێ زۆری و فشارێکی ده‌ره‌کی به‌ جێ ده‌گات و ئه‌م هاوسه‌رگیرییه‌ خودا ونوێنه‌ره‌که‌ی پێ شاد ده‌کات وله‌ هه‌مان کاتدا ده‌بێته‌ هۆی زیاد بوونی رزق ورۆژی وده‌رک وفه‌هم وقه‌بوڵ کردنی به‌رپرسیارییه‌تی .هه‌روه‌ک خۆشه‌ویستمان ده‌فه‌رموێت{اتخذوا الاهل فانه‌ ارزق لکم}واته‌ هاوسه‌گیری بکه‌ن که‌ رزق و رۆژیتان زیاد ده‌بێت.له‌ جێگایه‌کیشدا ده‌فه‌رمووێت هاوسه‌رگیری یاسای منه‌ له‌ ئێمه‌ نییه‌ که‌سێک به‌ بێ هۆ خۆی لێ دوور بخاته‌وه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا رێژه‌ی هاوسه‌رگیری که‌م بۆته‌وه‌ و له‌ هه‌مان کاتدا لێکترازان وته‌ڵاق په‌ره‌یه‌کی یه‌جگار زۆری ئه‌ستاندووه‌ وبنه‌ماڵه‌کانی به‌ تایبه‌ت منداڵانی نێوانیانی له‌ گه‌ڵ مه‌ترسییه‌کی زۆری ده‌روونی‌ به‌ره‌ و روو کردووه،کاتێک سه‌ریری رێژه‌ی ته‌ڵاق له‌ کوردستانی پڕ له‌ فه‌رهه‌نگ ونه‌ریتی جوانی کورده‌واری ده‌که‌ین سه‌رمان سوڕ ده‌مێنێت و واقمان ده‌گرێت که‌ بۆچی به‌م رێژه‌ زۆره‌ی ته‌ڵاق په‌ره‌ی ئه‌ستاندووه‌ و رۆژ به‌ رۆژ بێوه‌ژن وبێوه‌ مێرد زیاد ده‌بێت که‌ رنگه‌ ئه‌م رێژه‌یه‌ به‌ڵایه‌کی وێرانکه‌ر بێت بۆله‌ به‌ین چوونی یه‌کێتی وته‌بایی بنه‌ماڵه‌یی له‌ کوردستاندا.
ته‌ڵاق لای خوداوه‌ندی مه‌زن وشه‌یه‌کی زۆر ناخۆش وره‌کیکه‌ خودا له‌ ناوحه‌ڵاڵه‌کاندا زۆری ڕق له‌ ته‌ڵاقه‌ {ابغض الحلال عندالله‌ الطلاق}واته‌ خودا ته‌ڵاقی زۆر ده‌بووغزێنێت.
چه‌ند شت یا خود هۆکار هه‌نه‌ بۆ زیاد بوونی رێژه‌ی ته‌ڵاق له‌ کوردستاندا که‌ پێویسته‌ ئاماژه‌یان بۆ بکه‌ین،چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزینه‌وه‌
1-نه‌بوونی خۆشه‌ویستییه‌کی راسته‌قینه‌ له‌ نێوان کچ وکوره‌کاندا پێش هاوسه‌رگیری2-ته‌وه‌قوعاتی بی بایخ وگوێ نه‌دان به‌راستییه‌کانی ژیان3هێرشی به‌ر بڵاوی کلتووروفه‌رهه‌نگی بێگانه‌ به‌تایبه‌ت له‌ سه‌ر شاشه‌ی کاناڵه‌کانی خودی وبێگانه‌دا 4-هه‌ژاری و بێ کاری له‌ ناو کۆمه‌ڵگادا5-که‌مته‌رخه‌می که‌س وکار و مامۆستایانی ئایینی وپه‌روه‌ده‌یی6-گوێ نه‌دان به‌ ئایین پشت کردن له‌ فه‌رمایشته‌کانی خودا وپێغه‌مبه‌ری خودا دروود و سڵاوی خودایان له‌ سه‌ر بێت و...هتد
ئایین بۆ کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی وژیانی پێکه‌وه‌ ژیان باشترین چاره‌سه‌رییه‌ که‌ ده‌کرێت گرفته‌کانی سه‌ر رێگای ژیانمانی پێ چاره‌سه‌ر بکه‌ین وله‌ کێشه‌و ململانێی نێوانماندا بگه‌رێینه‌وه‌ سه‌ر ئایین که‌ خودا ده‌فه‌رمووێت{وان تنازعتم علی شیء فردوه الی الله‌ ورسوله}واته‌ هه‌رکات گرفتان هه‌بوو بگه‌رێنه‌وه‌ سه‌ر ده‌ستووراتی خودا و پێغه‌مبه‌ری خودا.
ته‌ڵاق ده‌بێته‌ هۆکاری تێک چوونی ژیانی که‌سانی تریش به‌ تایبه‌ت منداڵانی به‌ دونیا هاتووی نێوانیان،هه‌ر چه‌ند رێژه‌ی ته‌ڵاق له‌ ناو کۆمه‌ڵگادا په‌ره‌ بستێنێت فه‌سادی ئه‌خلاقی و ئیدز و ئیعتیاد ونه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌کانیتر زیاتر په‌ره‌ ده‌ستێنێت، ترس ودڵه‌راوکێ له‌ پێکهێنانی هاوسه‌رگیری زیاد ده‌کات،متمانه‌ که‌م ده‌بێته‌وه،
بۆ بن بڕ کردنی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ که‌ گه‌روی کۆمه‌ڵگای خاوێنی کوردستانی گرتووه‌ پێویسته‌ ئه‌م چه‌ند خاڵانه‌ ره‌چاو بکه‌ین
1-گه‌رانه‌وه‌ بۆ سه‌ر یاسای ئیلاهی وشه‌ریعه‌تی ئیسلام2-ده‌سڵاتداری کۆمه‌ڵگا بایخێکی جددی بدات به‌م بابه‌ته،له‌ درووست کردنی کار وپیشه‌ ودامه‌زراندنی لاوان له‌ شوێنی شیاوی خۆیان که‌ پسپۆرن له‌م کاره‌دا 3-مامۆستای ئایینی زیاتر له‌ خوتبه‌ و مه‌ وعیزه‌کانیاندا باس له‌م گرفته‌ بکه‌ن وبێ ده‌نگ نه‌بن وخه‌ڵکی زیاتر له‌ مه‌ترسی ئه‌م به‌ڵایه‌ ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ و پێش به‌ زۆری به‌ مێرد دانی کچان بگرن وبیکه‌نه‌ یاسایه‌کی مه‌ده‌نی وحکومی4-به‌جێگای بڵاوکردنه‌وه‌ی فیلم و دیکۆمێنتی بێگانه‌ له‌ فیلم و نمایش ومێژووی کورده‌واری که‌ڵک وه‌ر بگرن5-په‌ره‌دان وته‌شویقی لاوانی کورد به‌ پۆشینی جل وبه‌رگی کورده‌واری و ناساندنی فرهه‌نگی جوانی خۆمانه‌ نه‌ک هی بێگانه6-وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئه‌رکی سه‌ر شانی بێت له‌ راهێنانی منالانی نێرو مێ وبایخدان به‌ کلتور و فه‌رهه‌نگی خۆمان دوور خستنه‌وه‌یان له‌ کلتووری بیگانه‌ چ عه‌ره‌بی و چ فارسی وچ تورکی وئوروپی7-دایک وبابانی دڵسۆز ده‌بێت ته‌بایی له‌ ناو خێزاندا په‌ره‌ پێ بده‌ن تاکو منداڵان له‌م نه‌ریته‌ جوانه‌ بۆ دوارۆژ که‌ڵکی پێویستی لێ وه‌ربگرن،
بۆ بوونی کۆمه‌ڵگایه‌کی جوان وبێ ده‌رده‌سه‌ر و کێشه‌ و بن بڕ کردنی رێژه‌ی ته‌ڵاق ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌موو لایه‌که‌ هه‌ر چی له‌ ده‌ستی دێت به‌ کاری بهێنێت ئه‌گیان هه‌ر هه‌موومان مه‌سئولین له‌ هه‌مبه‌ر تێکچوونی ته‌بایی کۆمه‌ڵگادا و هه‌روه‌ ها رۆژی دوایی ده‌که‌وینه‌ به‌ر پرسیاری خوداوه‌ندی مه‌زن هیوادارم که‌ ئه‌م دیارده‌ دزیوه‌ی که‌ به‌م دووایانه‌ له‌ کوردستان په‌ره‌ی ئه‌ستاندووه‌ له‌ ناو بچێت و کۆمه‌ڵگایه‌کی خاوێن و پڕ له‌ خۆشی و شادی وبه‌خته‌وه‌ی پێکه‌وه‌ بنێین.مه‌لا عه‌لی سێڵاو‌ ‌‌‌‌‌‎

۱۳۹۳/۰۲/۱۵

http://yzaki.blogspot.com/2014/05/blog-post_1.html


په‌یامی هاوده‌ری یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران بۆقوربانیانی کرده‌وه‌ ترۆریستیه‌که‌ی خانه‌قین


بسم الله‌ الرحمن الرحیم

پێگه‌مبه‌ر ده‌فه‌رمووێت[ان هذا الانسان بنیان الله‌ ملعون ومن هدم بنیانه‌ ]واته‌ ئه‌م مرۆڤایه‌تییه‌ درووستکراوی خودایه‌ ملعوون ئه‌و که‌سه‌یه‌ له‌ به‌ینی ده‌بات.

به‌ بۆنه‌ی کرده‌وه‌ ترۆریستیه‌که‌ی شاری خانه‌قینی خۆراگر که‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ودا سی 30 مرۆڤی بێ تاوان بوونه‌ قربانی له‌ لایه‌ن یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێرانه‌وه‌ سه‌رخۆشی له‌ بنه‌ ماڵه‌و که‌س وکاری قوربانیان ده‌که‌ین و ئاواته‌ خوازی سارێژ بوونه‌وه‌ی  هه‌رچی زوتری برینی برینداره‌کانین ،له‌ خودای مه‌زن ده‌پارێینه‌وه‌ به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادیان بکات مه‌رگ ونه‌مان بۆتروریستانی مرۆڤ کوژ ،یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران .


10/2/1393ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به‌ 30/4/2014ی زاینی

۱۳۹۳/۰۲/۱۱

په‌یامی هاوده‌ری یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران بۆقوربانیانی کرده‌وه‌ ترۆریستیه‌که‌ی خانه‌قین


بسم الله‌ الرحمن الرحیم

پێگه‌مبه‌ر ده‌فه‌رمووێت[ان هذا الانسان بنیان الله‌ ملعون ومن هدم بنیانه‌ ]واته‌ ئه‌م مرۆڤایه‌تییه‌ درووستکراوی خودایه‌ ملعوون ئه‌و که‌سه‌یه‌ له‌ به‌ینی ده‌بات.

به‌ بۆنه‌ی کرده‌وه‌ ترۆریستیه‌که‌ی شاری خانه‌قینی خۆراگر که‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ودا سی 30 مرۆڤی بێ تاوان بوونه‌ قربانی له‌ لایه‌ن یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێرانه‌وه‌ سه‌رخۆشی له‌ بنه‌ ماڵه‌و که‌س وکاری قوربانیان ده‌که‌ین و ئاواته‌ خوازی سارێژ بوونه‌وه‌ی  هه‌رچی زوتری برینی برینداره‌کانین ،له‌ خودای مه‌زن ده‌پارێینه‌وه‌ به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادیان بکات مه‌رگ ونه‌مان بۆتروریستانی مرۆڤ کوژ ،یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران .


10/2/1393ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به‌ 30/4/2014ی زاینی

درۆکردن (مەلا عەلی سێڵاو)

بسم الله‌الرحمن الرحیم
یه‌کێک له‌ تاوانه‌ هه‌ره‌ مه‌زنه‌کان که‌ خوداوه‌ندی گه‌وره‌ زۆری پێ ناخۆشه‌ و به‌ دایکی تاوان ناو بردراوه‌ درۆکردنه‌ .جا ئه‌م درۆیه‌ چ له‌ گه‌ڵ کۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تی بێت وچ درۆکردن به‌ زبانی خوداوپێغه‌مبه‌رانی خودا بێت درود وسڵاوی خودایان له‌ سه‌ر بێت