۱۳۹۵/۰۵/۰۷

ئیدانە کردنی کردەوە جەپەڵەکەی داعش لە قامیشلو

لعنةاللە علی الظالمین.

بەداخەوە ئەمڕۆ ٢٧ی٧ی٢٠١٦ی زایینی جارێکیتر دەستی ڕەشی مرۆڤکوژانی داعش شارێکیتری کوردستانی ڕۆژئاوای کردە ئامانج و بە کردەوەیەکی دڕندانە لە شێوەی تەقاندنەوەی بارهەڵگرێکی پڕ لە تەقەمەنی لە قامیشلوی کوردستان بە دەیان مرۆڤی بێتاوان لە ژن ومنال وپیرو پەککەوتە شەهیدوبریندار بوون.
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی ئەم کردەوە دژە ئایینی ودژە مرۆییەی داعش کە لە قامیشلو ئەنجامیدا، پرسەوسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم بنەماڵەی شەهیدان دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دە زانین
وهەروەها ئاواتەخوازین برینی برینداران هەرچی زووتر ساڕێژ بێتەوە. مەرگ ونەمان بۆ داعش وهاوبیرانی داعش.
یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

٢٧ی ٧ی ٢٠١٦ی زایینی

۱۳۹۵/۰۴/۱۵

پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز

بە بۆنەی تەواو بوونی مانگی رەمەزانی پیرۆز، یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی دەکات لە هەموو موسولمانانی جیهان و هەر چوارپارچەی کوردستان وبنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان بەتایبەت تازەترین شەهیدانی نەتەوەکەمان بەدەست کۆماری بەت وسێدارەی ئێران و هەموو زیندانیانی خۆڕاگر وپێشمەرگە گیان لە سەردەستەکانی کوردستان.

پێویستە ڕابگەیەنین هاو نیشتمانیانی ئازیز وباوەرمەند لە ڕۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بە سەردانی کردنی بنەماڵە ومناڵانی شەهیدە سەربەرزەکان  جارێکیتر ئەرکی ئایینی ونیشتمانی خۆیان بە جێ بگەیەن ودڵی هەموولایەک شاد بکەن، کە ئەوە دەبێتە هۆی ڕزامەندی خوداوەندی مێهربان و دلۆڤان. هیوادارین جەژنی رەمەزانی ئەمساڵمان ببێتە هۆی ڕزگاری نەتەوەییمان ورووخانی کۆشکی زۆردارانی بە نێو ئیسلامی و نەتەوەی کوردیش هاو شیوەی نەتەوەکانیتر بە ماف وئازادییەکانی خۆی بگات وچیتر لاوانمان نەخرێنە ژێر پەتی سێدارە وستەمی زۆرداران، جارێکیتر جەژنتان پیرۆز.

یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
١٥ی ٤ی ١٣٩٥ی هەتاوی