به نێوی خولقێنه‌ری نێر‌و مێ
ن: مامۆستا چیا
له‌و رۆژانه‌ی پڕ له هاژهوهووژهی گوێكهڕكهرو داهێنانو راهێنانی سهرسووڕهێنهرو بیستنی ده‌نگه‌كان له ئینگی دونیا‌و بینینی ره‌نگه‌كان له ئاخیرو ئۆخری زه‌وی چۆن بۆ حه‌واو داپهرینهوهی له چه‌ند كاتژمێریكداو به‌كورتی دونیای عه‌وله‌مه‌و ماشینی ژیانی ئهلیكترۆنیو وایه‌رو ده‌یان عاجباتی تر كه جێگه‌ی دونیای كشوماتو بێ چه‌قوچۆی چه‌ند ساتی له‌مه‌وبه‌ری گرتۆته‌وه‌و ژیانی ئاسایی‌و ناسه‌رده‌میانه بۆته نهنگیو دواكه‌وتن‌و دژ به یاسای پێوه‌ره‌كانی ژیانی ئه‌مڕۆیی. ته‌نانه‌ت به بیانووی بهختهوهریو دوانه‌كه‌وتن له‌م خێڵ‌و باره‌ی به په‌له‌ی دونیا‌و ئاڵ‌و گۆڕه‌كانی یه‌ك له دوای یه‌كی ژیان‌و دابین كردنی بژێوی، ده‌ستمان داوه‌ته هێندێك هۆو هۆكاری وه‌ها كه بێ له‌به‌رچاو گرتنی پرنسیپ‌و میتۆده‌كانی ئایینی‌و به‌تایبه‌ت ئه‌م باوه‌ڕه راسته‌قینه‌ی كه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری كۆمهڵگاو به‌تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ی كوردی به‌سه‌دان ساڵه له‌سه‌ری بارهاتووهو په‌روه‌رده‌كراوه به بیانوی سهركهوتنو پێشكه‌وتن له‌گه‌ڵ كاروانی دونیای ماشینیو جێنه‌مان له‌گه‌ڵ گه‌لانی ده‌وروبه‌ر نه‌ك هه‌ر هیچ مهرزو سنوورێكی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ماوه تێنهپهرێنین به‌ڵكوو هه‌ڵوێست له‌سه‌ر دواكه‌وتویی‌و ئایدۆلۆژی ئایینی‌و ته‌نانه‌ت مه‌ته‌رێز گرتن له به‌رابه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه چاك‌و پاكه بۆته پیشه‌و ئاكارمان وخومانو كۆمه‌ڵگا به بێ ویست‌و خواست به شێوه‌ی خودكارو ئوتوماتیك به‌ره‌و ئاقارێكی خراپ‌و سه‌راو لێژێكی سامناك ده‌به‌ین. ده‌ستی دۆستی‌و بهڵێنو په‌یمانی پێكه‌وه ژیان له‌گه‌ڵ وڵاتان‌و كه‌سانێك تێك ده‌به‌ستین كه له‌میژه پیلانی بێسهرو بهربوونان دادهڕێژنو هیچ چه‌شنه ریزێك له بیر‌و باوه‌ڕو ته‌نانه‌ت كه‌رامه‌تی مروڤایهتیمان ناگرن. له‌به‌ر به وته‌ی ئه‌وان دواكهوتوویو هزری ئیكسپایهری ئایینی كردویانین به قهشمهجارو قامك نه‌مای خۆیی‌و بێگانه ئه‌م ویكنهچونو تێكهه‌ڵچوونه باوهڕیهش مه‌خابن كڵاوی خێلهوخواری ناوه‌ته لاشیپانه‌ی سه‌ری كۆمهڵگاو كورده‌واریش لێی بێبه‌هره نه‌بووه هه‌ر بۆیه سات له‌دوای كات له‌گه‌ڵ بارودۆخی ناله‌بار تێكجمین ده‌بینه‌وه به جورێكی وه‌ها به ده‌یان پسپۆڕ‌و لێهاتوو جه‌مسه‌ری ئه‌م گرێپووچكهیه نادۆزنه‌وه. به بڕوای من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له دونیای عه‌وله‌مه‌دا ده‌ژین به‌ڵام ناكاراییو ناتێگهیشتوویو پشتكردن له ئایینی راسته‌قینه‌و توانای شیكرنه‌وه‌ی به شێوه‌ی نوێ دور له ئایینی كلاسیك خوێندنه‌وه‌ی ناڕاست‌و پێچه‌وانه‌ی ئایینی راستی، بۆته هۆی ئه‌م هه‌موو لالوتیو ره‌وینه‌وه له هزری ئایینی‌و سازدانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ناسه‌قامگیرو فه‌شه‌ل.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بۆته ئایدزو مڵووزمێكی كوشنده‌و كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و تاعوونێكی چاره‌سه‌ر نه‌كراو دهباو شه‌وو رۆژ به‌هه‌زاران ویرووسی ئه‌م نه‌خۆشییه له‌سه‌ر شاشه‌ی میدیا‌و گۆڤاره‌كان، راسته‌وخۆ ره‌وانه‌ی ماڵه‌كان دهكرێتو كۆمه‌ڵ تووشی بێبایهخیو نه‌خۆشی ئهخلاقیو باوه‌ڕی ئایینی دهكرێتو ئه‌وه‌ی تا ئه‌مڕۆو ته‌نانه‌ت لهمهوبهولاوهش مه‌به‌ستی چه‌په‌ڵی گهمژهلانو ناحه‌زانی ئه‌م گهلهیهو ده‌یانهه‌وێ له‌م رێگه‌وه بمانكه‌ن به شه‌ریكی تاوان‌و ژیانی دور لهشانو شكۆی مرۆڤایه‌تی باوه‌ڕو هزری ئایینی‌و میراسی نه‌ته‌وه‌ییمان به تاڵان به‌رن. مه‌سه‌له‌ی ژن‌و مافویستی ژنه‌كه گۆیا ئایینی ئیسلام‌و كه‌لتووری دواكه‌وتوو عه‌قڵانیه‌تی مه‌سره‌ف گووزهراو رێگر بوونه له به‌رده‌م گه‌شه‌و نه‌شه‌ی ژن‌و ده‌یان سه‌ده‌یه له‌ژێر ته‌وژمی ئه‌م باوه‌ڕه‌وه چه‌وساونه‌ته‌وه‌و دابه‌سته‌ی ژوورهكانو چاوبه‌سته له حاند ویست‌و ئامانجه‌كانیان بوونه.
هه‌ر بۆیه به پێویستی ده‌زانم هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌سه‌ر ئهمباوهڕهو قیمهتو بایه‌خی ژن له روانگه‌ی ئایینی ئیسلام‌و یاسا چهپاوچیڕو دژ به كه‌رامه‌تی ژن‌و له هه‌مان كاتدا هۆشیار كردنه‌وه‌ی ئه‌م به رواڵه‌ت دین دۆستانه‌ی كه بوونه‌ته هۆیه‌كی سه‌ره‌كی له حاند بێزرانی ژن له ئایین‌و په‌نا بردن بۆ یاسای رۆژئاوا‌و تووڕهه‌ڵدانی ئه‌م رێبازه‌ی كه ته‌نیا له‌ودا به ته‌واو عه‌یار رێز له ژن گیراوه. ژن له روانگه‌ی ئایینیه‌وه نه‌ك هه‌ر كه‌متر له پیاو نییه به‌ڵكوو هاوته‌راز له‌گه‌ڵ شان‌و شكۆی پیاو رێزی لێ گیراوه‌و قیمه‌تی بۆ مه‌زه‌نده كراوه هه‌ر بۆیه له هه‌ر شوێنێ ناوی پیاو هاتبێت ناوی ژنیش هاتووه‌و ته‌نانه‌ت بۆ سه‌لماندنی مه‌زنایه‌تی ژن به بایه‌خترین سووڕه‌ی قوڕئانی به‌ناو كراوه. ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ری خواش به به‌ڵگه میژووی كه‌رامه‌تی ژن ده‌گه‌یه‌نێ به‌و جێگایه‌ی كه نه‌ك هه‌ر بێ ویست‌و مه‌شوه‌ره‌تی ژن له بهِرێوهبردنی ئه‌ركه ئایینیهكانیدا هه‌ڵوێست نانوێنی به‌ڵكوو له كاروباری سیاسی‌و هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ نه‌یارو به‌ره‌نگار بوونه‌وه له هه‌مبه‌ر دوژمنانیشدا كه‌ڵك له ژن وه‌رده‌گرێ‌و ته‌نانه‌ت ئه‌ركی گرینگ‌یان پێ ئهسپێرێو له تێگهیشتنو پێگه‌یشتن هاوسۆزیانهو به‌ڵگه‌ش له‌مه باشتر نابێ كه له‌ژێر سه‌یته‌ره‌ی پێغه‌مبه‌ر ژنی وه‌ك عایشه كه گۆیا نیوه‌ی ئایین‌و زانستی ئایینی له‌ده‌م ئه‌و وه‌رگیراوه‌و گه‌وره‌ترین پزیشك‌و وده‌رونناسی سه‌رده‌می خۆی بووه یا خۆ ژنی وه‌ك سه‌لمه‌ی كچی ئه‌بووبه‌كر كه گه‌وره‌ترین قاره‌مانه‌تی له‌حاند پاراستنی پێغه‌مبه‌ر ده‌نوێنێ له قوتابخانه‌ی پێغه‌مبه‌ر ئه‌لفوبێی مه‌زنایه‌تی فێر بووه‌و تا ئه‌م رۆیشی له‌گه‌ڵ بێ جێی شانازی هه‌ر خاوه‌ن باوه‌ڕێكه. یا خۆ كاتێ پێغه‌مبه‌ر بانگه‌وازی گشتی سه‌باره‌ت به فێربوونی زانست‌و هه‌وراز چۆن له‌گه‌ڵ دونیای پڕ له زانیاری ده‌رده‌كات هه‌رگیز ژن هه‌ڵاوارده ناكریو نه‌كراوه‌و بۆ فێربوون‌و تێگه‌یشتنی قوتابخانه‌ی بێباوه‌ڕانیش به ره‌وا ده‌زانێ درووست له راستای پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ئاییندارانه‌ی بیرته‌سكی ئه‌مڕۆیی كه هه‌ر ئه‌وانیش بوونه‌ته یه‌كێك له هۆكاره‌كانی هه‌ڵاتنی ئافره‌تان له ئایین‌و ئاوه‌ژو نیشاندانی راستیه‌كانی ئایینی‌و له‌هه‌مان كاتیش‌دا بوونه‌ته هۆی هه‌ل قۆستنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو نه‌یارانه‌ی ئیسلام كه شه‌وو رۆژ خه‌ریكی له رهسمهبردنی باوه‌ڕی ئایینیمانن كه به تاوانی ره‌وایی فره‌ژنی بۆ پیاو، هاوته‌راز نه‌بوونی ژن له كه‌له‌پوور له‌گه‌ڵ پیاودا، به‌ستنیان به تاوانی ژن بوون له مهتبهخهكانداو خۆشاردنه‌وه لهحانت پیاوو ده‌یان تاوانی نابهجیو خراو تهفسیركراوی پره‌نسیبه‌كانی ئایینی ژن‌و وئایینیان لهحانت یه‌ك كردۆته داوهلومه ترسهكی ره‌وینه‌وه له یه‌كتری. به‌داخه‌وه ژنانی ئێمه‌ش بێ سه‌رنجدان به بایه‌خه دینیهكانیو خوێندنه‌وه‌یه‌كی درووست له‌م هه‌موو فهرههنگو كه‌لتووره به‌قه‌ول پێشكه‌وتووی وڵاتانی نائیسلامی كه هه‌مووی دژی ژن‌و رووخاندنی كه‌سایه‌تی ژن ته‌یار كراوه ده‌ست له‌سه‌ر سینگ پێشوازیكهریو ته‌نانه‌ت به دۆستی سه‌ره‌كی‌و دیفاعكهری ویست‌و ئامانجه‌كانی ده‌زانێ هه‌ر بۆیه به پێویستی ده‌زانم ئاماژه بههێندێك ماف‌و كه‌سایه‌تی ژن له روانگه‌ی یاسای هێندێك له وڵاتان كه خۆیان به پارێزه‌ری ژن ده‌زانن ئاماژه بكه‌م‌و ئه‌وسا ژنانی ئێمه‌ش خۆیان بكه‌ن به قازی‌و تێ بگه‌ن كێ دوژمنی سه‌ره‌كی ژنه ئیسلام یا...
ئاتێنیهكان كه كونترین نه‌ته‌وه‌ی دونیانه ژنیان وه‌كوو كهلوپهلو شتومه‌كی كڕین‌و فروشتن چاو لێ دهكردو ته‌نانه‌ت كڕین‌و فرۆشتنیان پێ دهكراو جگه له به‌خێوكردنی مناڵ‌و خاوكردنه‌وه‌ی ئاره‌زوی پیاو هه‌ر چهشنهكارێكو ئیشێكیان نه‌ك پێ نهدهسپاردن به‌ڵكوو به پیسوپهلوسیان ده‌زانی.
له ساڵانی 586میلادی كۆنفرانسێك گیرا له‌سه‌ر ژن كه ئایا مرۆڤه یا نه، له كوتاییدا كۆنفرانس هاته سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه كه ژن ئینسانه به‌ڵام ته‌نیا بۆ خزمه‌ت به پیاو ساز كراوه.
له وڵاتی ئینگلیس هینری هه‌شتوم ده‌ستوری دا كه ژن ناتوانێ له‌مه‌وبه‌ر كتابی موقه‌ده‌س موتالا بكا‌و ته‌نانه‌ت ده‌ستی لێ بدات هه‌ر بۆیه به بڕیاری قانونی 1850ئینگلیس ژنان له سه‌رژمێری ئه‌و وڵاته نه‌هاتنه حیساب‌و له‌هه‌موو مافویستێك بێبه‌ش كران ته‌نانه‌ت ئه‌م بێڕێزیو بێقیمهتییه گه‌یشتبوو به راده‌یه‌ك كه وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشی گرتبۆوه. كه‌وایه ژنی به‌باوه‌ڕو خاوه‌ن ئیمان ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌رنج بداته ژیانی خۆی به‌ر له ئیسلام‌و یاسا‌و نیزامی ده‌سكردی وڵاتانی رۆژئاوا مه‌زنی ژن له روانگه‌ی ئایینه‌وه تێده‌گا كێ دوژمنی سه‌ره‌كی‌و نه‌یاریه‌تی، تێش ده‌گا ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ناوی ئایین له‌ژێر سێبه‌ری دینیدا دهیانچهوسێنهوه یا له دینی راسته‌قینه نه‌گه‌ییون یا خۆ له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا ئایین واتا ده‌كه‌ن یا له ناوه‌ڕۆكی ئه‌م یاسا خوایانه‌ی كه له هه‌مبه‌ر ژن دایناون ناكۆڵنهوهو به‌سه‌ریدا هه‌نگاو داویژن.
كه‌وایه ژنی خاوه‌ن شكۆ گه‌ر به‌ر له ئایینی ئیسلام كام مافت پێ درابو كه ئیسلام لێی وهرگرتیهوه ته‌نیا ئه‌وه نه‌بیت كه سه‌باره‌ت به‌گه‌وره‌یی تۆدا بهستنو زینده به‌چاڵ كردن‌و بێبه‌ش كردنت له كهلهپوورو كڕین‌و فرۆشتن‌و نه‌ك چوار ژنی به‌ڵكوو سه‌دان ژنی قه‌ده‌غه‌كردو له په‌نای پیاو به مافی وه‌ك یهكو به‌شداریت له هه‌مو كاروباریكی رۆژانه‌و ته‌نانه‌ت وڵاتداریشدا جێگهوپیگهی پیدای.
به‌هیوای هاتنه‌ئارای ئایینی راسته‌قینه‌و تێگه‌یشتن له‌م دینه پاراوو پاكه.