لینکەکان

۱۳۸۸/۰۵/۲۷

ژن‌و نه‌یاری سه‌ره‌كی ئه‌و

به‌ نێوی خولقێنه‌ری نێرو مێ‌
ن: مامۆستا چیا
له‌و رۆژانه‌ی پڕ له‌ هاژه‌وهووژه‌ی گوێكه‌ڕكه‌رو داهێنان‌و راهێنانی سه‌رسووڕهێنه‌رو بیستنی ده‌نگه‌كان له‌ ئینگی دونیاو بینینی ره‌نگه‌كان له‌ ئاخیرو ئۆخری زه‌وی چۆن بۆ حه‌واو داپه‌رینه‌وه‌ی له‌ چه‌ند كاتژمێریكداو به‌كورتی دونیای عه‌وله‌مه‌و ماشینی ژیانی ئه‌لیكترۆنی‌‌و وایه‌رو ده‌یان عاجباتی تر كه‌ جێگه‌ی دونیای كش‌ومات‌و بێ‌ چه‌قوچۆی چه‌ند ساتی له‌مه‌وبه‌ری گرتۆته‌وه‌و ژیانی ئاسایی‌‌و ناسه‌رده‌میانه‌ بۆته‌ نه‌نگی‌‌و دواكه‌وتن‌و دژ به‌ یاسای پێوه‌ره‌كانی ژیانی ئه‌مڕۆیی. ته‌نانه‌ت به‌ بیانووی به‌خته‌وه‌ری‌‌و دوانه‌كه‌وتن له‌م خێڵ‌‌و باره‌ی به‌ په‌له‌ی دونیاو ئاڵ‌‌و گۆڕه‌كانی یه‌ك له‌ دوای یه‌كی ژیان‌و دابین كردنی بژێوی، ده‌ستمان داوه‌ته‌ هێندێك هۆو هۆكاری وه‌ها كه‌ بێ‌ له‌به‌رچاو گرتنی پرنسیپ‌و میتۆده‌كانی ئایینی‌‌و به‌تایبه‌ت ئه‌م باوه‌ڕه‌ راسته‌قینه‌ی كه‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری كۆمه‌ڵگاو به‌تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ی كوردی به‌سه‌دان ساڵه‌ له‌سه‌ری بارهاتووه‌و په‌روه‌رده‌كراوه‌ به‌ بیانوی سه‌ركه‌وتن‌و پێشكه‌وتن له‌گه‌ڵ‌ كاروانی دونیای ماشینی‌‌و جێنه‌مان له‌گه‌ڵ‌ گه‌لانی ده‌وروبه‌ر نه‌ك هه‌ر هیچ مه‌رزو سنوورێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌ نه‌ماوه‌ تێنه‌په‌رێنین به‌ڵكوو هه‌ڵوێست له‌سه‌ر دواكه‌وتویی‌‌و ئایدۆلۆژی ئایینی‌‌و ته‌نانه‌ت مه‌ته‌رێز گرتن له‌ به‌رابه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ چاك‌و پاكه‌ بۆته‌ پیشه‌و ئاكارمان وخومان‌و كۆمه‌ڵگا به‌ بێ‌ ویست‌و خواست به‌ شێوه‌ی خودكارو ئوتوماتیك به‌ره‌و ئاقارێكی خراپ‌و سه‌راو لێژێكی سامناك ده‌به‌ین. ده‌ستی دۆستی‌‌و به‌ڵێن‌و په‌یمانی پێكه‌وه‌ ژیان له‌گه‌ڵ‌ وڵاتان‌و كه‌سانێك تێك ده‌به‌ستین كه‌ له‌میژه‌ پیلانی بێ‌سه‌رو به‌ربوونان داده‌ڕێژن‌و هیچ چه‌شنه‌ ریزێك له‌ بیرو باوه‌ڕو ته‌نانه‌ت كه‌رامه‌تی مروڤایه‌تیمان ناگرن. له‌به‌ر به‌ وته‌ی ئه‌وان دواكه‌وتووی‌‌و هزری ئیكسپایه‌ری ئایینی كردویانین به‌ قه‌شمه‌جارو قامك نه‌مای خۆیی‌‌و بێگانه‌ ئه‌م ویكنه‌چون‌و تێكهه‌ڵچوونه‌ باوه‌ڕیه‌ش مه‌خابن كڵاوی خێله‌وخواری ناوه‌ته‌ لاشیپانه‌ی سه‌ری كۆمه‌ڵگاو كورده‌واریش لێی بێ‌به‌هره‌ نه‌بووه‌ هه‌ر بۆیه‌ سات له‌دوای كات له‌گه‌ڵ‌ بارودۆخی ناله‌بار تێكجمین ده‌بینه‌وه‌ به‌ جورێكی وه‌ها به‌ ده‌یان پسپۆڕو لێهاتوو جه‌مسه‌ری ئه‌م گرێپووچكه‌یه‌ نادۆزنه‌وه‌. به‌ بڕوای من له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی له‌ دونیای عه‌وله‌مه‌دا ده‌ژین به‌ڵام ناكارایی‌‌و ناتێگه‌یشتووی‌و پشتكردن له‌ ئایینی راسته‌قینه‌و توانای شیكرنه‌وه‌ی به‌ شێوه‌ی نوێ‌ دور له‌ ئایینی كلاسیك خوێندنه‌وه‌ی ناڕاست‌و پێچه‌وانه‌ی ئایینی راستی، بۆته‌ هۆی ئه‌م هه‌موو لالوتی‌‌و ره‌وینه‌وه‌ له‌ هزری ئایینی‌‌و سازدانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ناسه‌قامگیرو فه‌شه‌ل.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بۆته‌ ئایدزو مڵووزمێكی كوشنده‌و كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و تاعوونێكی چاره‌سه‌ر نه‌كراو ده‌باو شه‌وو رۆژ به‌هه‌زاران ویرووسی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ له‌سه‌ر شاشه‌ی میدیاو گۆڤاره‌كان، راسته‌وخۆ ره‌وانه‌ی ماڵه‌كان ده‌كرێت‌و كۆمه‌ڵ‌ تووشی بێ‌بایه‌خی‌‌و نه‌خۆشی ئه‌خلاقی‌‌و باوه‌ڕی ئایینی ده‌كرێت‌و ئه‌وه‌ی تا ئه‌مڕۆو ته‌نانه‌ت له‌مه‌وبه‌ولاوه‌ش مه‌به‌ستی چه‌په‌ڵی گه‌مژه‌لان‌و ناحه‌زانی ئه‌م گه‌له‌یه‌و ده‌یانهه‌وێ‌ له‌م رێگه‌وه‌ بمانكه‌ن به‌ شه‌ریكی تاوان‌و ژیانی دور له‌شان‌و شكۆی مرۆڤایه‌تی باوه‌ڕو هزری ئایینی‌‌و میراسی نه‌ته‌وه‌ییمان به‌ تاڵان به‌رن. مه‌سه‌له‌ی ژن‌و مافویستی ژنه‌كه‌ گۆیا ئایینی ئیسلام‌و كه‌لتووری دواكه‌وتوو عه‌قڵانیه‌تی مه‌سره‌ف گووزه‌راو رێگر بوونه‌ له‌ به‌رده‌م گه‌شه‌و نه‌شه‌ی ژن‌و ده‌یان سه‌ده‌یه‌ له‌ژێر ته‌وژمی ئه‌م باوه‌ڕه‌وه‌ چه‌وساونه‌ته‌وه‌و دابه‌سته‌ی ژووره‌كان‌و چاوبه‌سته‌ له‌ حاند ویست‌و ئامانجه‌كانیان بوونه‌.
هه‌ر بۆیه‌ به‌ پێویستی ده‌زانم هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌مباوه‌ڕه‌و قیمه‌ت‌و بایه‌خی ژن له‌ روانگه‌ی ئایینی ئیسلام‌و یاسا چه‌پاوچیڕو دژ به‌ كه‌رامه‌تی‌ ژن‌و له‌ هه‌مان كاتدا هۆشیار كردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ رواڵه‌ت دین دۆستانه‌ی كه‌ بوونه‌ته‌ هۆیه‌كی سه‌ره‌كی له‌ حاند بێزرانی ژن له‌ ئایین‌و په‌نا بردن بۆ یاسای رۆژئاواو تووڕهه‌ڵدانی ئه‌م رێبازه‌ی كه‌ ته‌نیا له‌ودا به‌ ته‌واو عه‌یار رێز له‌ ژن گیراوه‌. ژن له‌ روانگه‌ی ئایینیه‌وه‌ نه‌ك هه‌ر كه‌متر له‌ پیاو نییه‌ به‌ڵكوو هاوته‌راز له‌گه‌ڵ‌ شان‌و شكۆی پیاو رێزی لێ‌ گیراوه‌و قیمه‌تی بۆ مه‌زه‌نده‌ كراوه‌ هه‌ر بۆیه‌ له‌ هه‌ر شوێنێ‌ ناوی پیاو هاتبێت ناوی ژنیش هاتووه‌و ته‌نانه‌ت بۆ سه‌لماندنی مه‌زنایه‌تی ژن به‌ بایه‌خترین سووڕه‌ی قوڕئانی به‌ناو كراوه‌. ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ری خواش به‌ به‌ڵگه‌ میژووی كه‌رامه‌تی ژن ده‌گه‌یه‌نێ‌ به‌و جێگایه‌ی كه‌ نه‌ك هه‌ر بێ‌ ویست‌و مه‌شوه‌ره‌تی ژن له‌ به‌ِرێوه‌بردنی ئه‌ركه‌ ئایینیه‌كانیدا هه‌ڵوێست نانوێنی به‌ڵكوو له‌ كاروباری سیاسی‌‌و هه‌ڵس‌وكه‌وت له‌گه‌ڵ‌ نه‌یارو به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ له‌ هه‌مبه‌ر دوژمنانیشدا كه‌ڵك له‌ ژن وه‌رده‌گرێ‌‌و ته‌نانه‌ت ئه‌ركی گرینگیان پێ‌ ئه‌سپێرێ‌‌و له‌ تێگه‌یشتن‌و پێگه‌یشتن هاوسۆزیانه‌و به‌ڵگه‌ش له‌مه‌ باشتر نابێ‌ كه‌ له‌ژێر سه‌یته‌ره‌ی پێغه‌مبه‌ر ژنی وه‌ك عایشه‌ كه‌ گۆیا نیوه‌ی ئایین‌و زانستی ئایینی له‌ده‌م ئه‌و وه‌رگیراوه‌و گه‌وره‌ترین پزیشك‌و وده‌رونناسی سه‌رده‌می خۆی بووه‌ یا خۆ ژنی وه‌ك سه‌لمه‌ی كچی ئه‌بووبه‌كر كه‌ گه‌وره‌ترین قاره‌مانه‌تی له‌حاند پاراستنی پێغه‌مبه‌ر ده‌نوێنێ‌ له‌ قوتابخانه‌ی پێغه‌مبه‌ر ئه‌لف‌وبێی مه‌زنایه‌تی فێر بووه‌و تا ئه‌م رۆیشی له‌گه‌ڵ‌ بێ‌ جێی‌ شانازی هه‌ر خاوه‌ن باوه‌ڕێكه‌. یا خۆ كاتێ‌ پێغه‌مبه‌ر بانگه‌وازی گشتی سه‌باره‌ت به‌ فێربوونی زانست‌و هه‌وراز چۆن له‌گه‌ڵ‌ دونیای پڕ له‌ زانیاری ده‌رده‌كات هه‌رگیز ژن هه‌ڵاوارده‌ ناكری‌‌و نه‌كراوه‌و بۆ فێربوون‌و تێگه‌یشتنی‌ قوتابخانه‌ی بێ‌باوه‌ڕانیش به‌ ره‌وا ده‌زانێ‌ درووست له‌ راستای پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ئاییندارانه‌ی بیرته‌سكی ئه‌مڕۆیی كه‌ هه‌ر ئه‌وانیش بوونه‌ته‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی هه‌ڵاتنی ئافره‌تان له‌ ئایین‌و ئاوه‌ژو نیشاندانی راستیه‌كانی ئایینی‌‌و له‌هه‌مان كاتیشدا بوونه‌ته‌ هۆی هه‌ل قۆستنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو نه‌یارانه‌ی ئیسلام كه‌ شه‌و‌و رۆژ خه‌ریكی له‌ ره‌سمه‌بردنی باوه‌ڕی ئایینیمانن كه‌ به‌ تاوانی ره‌وایی فره‌ژنی بۆ پیاو، هاوته‌راز نه‌بوونی ژن له‌ كه‌له‌پوور له‌گه‌ڵ‌ پیاودا، به‌ستنیان به‌ تاوانی ژن بوون له‌ مه‌تبه‌خه‌كانداو خۆشاردنه‌وه‌ له‌حانت پیاوو ده‌یان تاوانی نابه‌جی‌‌و خراو ته‌فسیركراوی پره‌نسیبه‌كانی ئایینی ژن‌و وئایینیان له‌حانت یه‌ك كردۆته‌ داوه‌لومه‌ ترسه‌كی ره‌وینه‌وه‌ له‌ یه‌كتری. به‌داخه‌وه‌ ژنانی ئێمه‌ش بێ‌ سه‌رنجدان به‌ بایه‌خه‌ دینیه‌كانی‌‌و خوێندنه‌وه‌یه‌كی درووست له‌م هه‌موو فه‌رهه‌نگ‌و كه‌لتووره‌ به‌قه‌ول پێشكه‌وتووی وڵاتانی نائیسلامی كه‌ هه‌مووی دژی‌ ژن‌و رووخاندنی كه‌سایه‌تی ژن ته‌یار كراوه‌ ده‌ست له‌سه‌ر سینگ پێشوازیكه‌ری‌‌و ته‌نانه‌ت به‌ دۆستی سه‌ره‌كی‌‌و دیفاعكه‌ری ویست‌و ئامانجه‌كانی ده‌زانێ‌ هه‌ر بۆیه‌ به‌ پێویستی ده‌زانم ئاماژه‌ به‌هێندێك ماف‌و كه‌سایه‌تی ژن له‌ روانگه‌ی یاسای هێندێك له‌ وڵاتان كه‌ خۆیان به‌ پارێزه‌ری ژن ده‌زانن ئاماژه‌ بكه‌م‌و ئه‌وسا ژنانی ئێمه‌ش خۆیان بكه‌ن به‌ قازی‌‌و تێ‌ بگه‌ن كێ‌ دوژمنی سه‌ره‌كی ژنه‌ ئیسلام یا...
ئاتێنیه‌كان كه‌ كونترین نه‌ته‌وه‌ی دونیانه‌ ژنیان وه‌كوو كه‌لوپه‌ل‌و شتومه‌كی كڕین‌و فروشتن چاو لێ‌ ده‌كردو ته‌نانه‌ت كڕین‌و فرۆشتنیان پێ‌ ده‌كراو جگه‌ له‌ به‌خێوكردنی مناڵ‌‌و خاوكردنه‌وه‌ی ئاره‌زوی پیاو هه‌ر چه‌شنه‌كارێك‌و ئیشێكیان نه‌ك پێ‌ نه‌ده‌سپاردن به‌ڵكوو به‌ پیسوپه‌لوسیان ده‌زانی.
له‌ ساڵانی 586میلادی كۆنفرانسێك گیرا له‌سه‌ر ژن كه‌ ئایا مرۆڤه‌ یا نه‌، له‌ كوتایی‌دا كۆنفرانس هاته‌ سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ كه‌ ژن ئینسانه‌ به‌ڵام ته‌نیا بۆ خزمه‌ت به‌ پیاو ساز كراوه‌.
له‌ وڵاتی ئینگلیس هینری هه‌شتوم ده‌ستوری دا كه‌ ژن ناتوانێ‌ له‌مه‌وبه‌ر كتابی موقه‌ده‌س موتالا بكاو ته‌نانه‌ت ده‌ستی لێ‌ بدات هه‌ر بۆیه‌ به‌ بڕیاری قانونی 1850ئینگلیس ژنان له‌ سه‌رژمێری ئه‌و وڵاته‌ نه‌هاتنه‌ حیساب‌و له‌هه‌موو مافویستێك بێ‌به‌ش كران ته‌نانه‌ت ئه‌م بێڕێزی‌‌و بێ‌قیمه‌تییه‌ گه‌یشتبوو به‌ راده‌یه‌ك كه‌ وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشی گرتبۆوه‌. كه‌وایه‌ ژنی به‌باوه‌ڕو خاوه‌ن ئیمان ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌رنج بداته‌ ژیانی خۆی به‌ر له‌ ئیسلام‌و یاساو نیزامی ده‌سكردی وڵاتانی رۆژئاوا مه‌زنی‌ ژن له‌ روانگه‌ی ئایینه‌وه‌ تێ‌ده‌گا كێ‌ دوژمنی سه‌ره‌كی‌‌و نه‌یاریه‌تی، تێش ده‌گا ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ناوی ئایین له‌ژێر سێبه‌ری دینیدا ده‌یانچه‌وسێنه‌وه‌ یا له‌ دینی راسته‌قینه‌ نه‌گه‌ییون یا خۆ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا ئایین واتا ده‌كه‌ن یا له‌ ناوه‌ڕۆكی ئه‌م یاسا خوایانه‌ی كه‌ له‌ هه‌مبه‌ر ژن دایناون ناكۆڵنه‌وه‌و به‌سه‌ریدا هه‌نگاو داویژن.
كه‌وایه‌ ژنی خاوه‌ن شكۆ گه‌ر به‌ر له‌ ئایینی ئیسلام كام مافت پێ‌ درابو كه‌ ئیسلام لێی وه‌رگرتیه‌وه‌ ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بیت كه‌ سه‌باره‌ت به‌گه‌وره‌یی تۆدا به‌ستن‌و زینده‌ به‌چاڵ‌ كردن‌و بێ‌به‌ش كردنت له‌ كه‌له‌پوورو كڕین‌و فرۆشتن‌و نه‌ك چوار ژنی به‌ڵكوو سه‌دان ژنی قه‌ده‌غه‌كردو له‌ په‌نای پیاو به‌ مافی وه‌ك یه‌ك‌و به‌شداریت له‌ هه‌مو كاروباریكی رۆژانه‌و ته‌نانه‌ت وڵاتداریشدا جێگه‌وپیگه‌ی پیدای.
به‌هیوای هاتنه‌ئارای ئایینی راسته‌قینه‌و تێ‌گه‌یشتن له‌م دینه‌ پاراو‌و پاكه‌.

۱۳۸۸/۰۵/۲۵

سڵاو و ئه‌مه‌گناسی‌ بۆ شه‌هیدانی‌ رێگای‌ ئازادی‌

به‌ ناوی‌ خواوه‌ندی‌ دلۆڤان

هاونیشتمانه‌ به‌رێزه‌كان.

خه‌ڵكی‌ به‌ شه‌رفی‌ كوردی‌ ئێران.
هه‌ر وه‌ك ئاگادارن 64ساڵ پێش ئیستا له‌ ساڵی‌ 1324 ی‌ هه‌تاوی‌دا،به‌ هیممه‌تی‌ به‌رزی‌ ڕۆڵه‌كانی‌ گه‌لی‌ كورد له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ژ-ك-ف له‌ سه‌ره‌وه‌ی‌ هه‌مویانه‌وه‌ پێشه‌وا قازی‌ موحه‌مه‌دی‌ شه‌هید، حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئیران دامه‌زراو،به‌م چه‌شنه‌ خه‌باتی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستان ئێران له‌ لایه‌ن ڕۆڵه‌كانی‌ گه‌لی‌ كورده‌وه‌ به‌ تایبه‌ت رێبه‌ری‌ حه‌كیمانه‌ی‌مامۆستای‌ دیموكراسی‌ سكرتیری‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئیران و شاگردانی‌ ئه‌و گه‌وره‌ پیاوه‌ ،له‌ سه‌ره‌وه‌ی‌ هه‌مویان "كاك دوكتور عبدوالرحمانی‌ قاسملوی‌ شه‌هید "و"دوكتور سه‌عیدی‌ شه‌ره‌فكه‌ندی‌ زاناوه‌" له‌ به‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كردنی‌ ئه‌و خه‌باته‌ مه‌زه‌نه‌ دا حیزبی‌ دیموكرات هه‌روه‌ها ئه‌ركی‌ خوَی‌ به‌ ریوَه‌ بردوه‌ ،و به‌ سه‌ر زوَر له‌ ئه‌زمونه‌ كانی‌ رێگای‌ خه‌باتی‌ پڕ ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ دا زاڵ بووه‌. حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئیران ئه‌و حیزبه‌ ره‌سه‌ن وشورشگێره‌یه‌ كه‌ بو شه‌كاوه‌ ڕاگرتنی‌ ئاڵای‌ خه‌باتی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورد له‌ ڕژانی‌ خوێنی‌ ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ ڕوَڵه‌ فیداكاره‌كانی‌ خوَی‌ له‌ رێبه‌رانی‌ شه‌هید قازی‌ و قاسملو شه‌ره‌فكه‌ند یه‌وه‌ بگره‌ ده‌ریغی‌ نه‌كردوه‌ وله‌ تێكوشاندا بوَ هینانه‌ دی‌ مافی‌ گه‌له‌ سته‌ م لێكراوه‌ كه‌مان بوَته‌ هیواو ئاواتی‌ گه‌لی‌ كورد . له‌ راستیدا وه‌ك هێزی‌ خاون وزه‌ی‌ له‌ بن نه‌هاتو بوَته‌ پێشڕه‌و و سه‌ر قافله‌ی‌ خه‌باتی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد له‌ كوردستانی‌ ئیران. له‌ ئاستی‌ نێو نه‌ته‌وه‌ییش دا وه‌ك هێزی‌ سه‌ره‌كیی‌ ناسراوه‌. هه‌ر بوَیه‌ش ئیمه‌ وه‌ك "یزاكا"ده‌ستی‌ برایه‌تی‌ و هاوكاری‌ دررێژده‌كه‌ین بۆ بزوتنه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ راستای‌ به‌رژه‌وندیی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان دا وه‌ك حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ ئیران خه‌م خوَرو خوَ نه‌ویست ، بوَ ده‌سته‌به‌ركردنی‌ مافی‌ له‌ ده‌ست چووی‌ گه‌لی‌ كورد، به‌ له‌به‌رچاو گرتن و ڕێز لێنانی‌ ئایینه‌ جوَراو جوَره‌كان خه‌بات ده‌كات . له‌ هه‌لو مه‌رجێك دا رژیمی‌ كوماری‌ ئیسلامی‌ ئیران له‌ هه‌مو كاتێك زیاتر توشی‌ قه‌یرانه‌ جوراوجوره‌كان بوَته‌وه‌ به‌ تایبه‌ت قه‌یرانی‌ نێو خوَی‌ باڵه‌ كانی‌ رژیم و روَژ نیه‌ شاهیدی‌ كوشت و بڕی‌ گه‌لانی‌ وزاڵه‌ هاتوی‌ وڵاته‌ به‌ڵالێ‌ دراوه‌كه‌مان و له‌ سه‌تحی‌ نێو نه‌ته‌وه‌ییشدا زیاتر له‌ جاران، ماهییه‌تی‌ كوَنه‌ په‌ره‌ستانه‌ی‌ ئه‌و رژێمه‌ ملهوَرو قه‌یران خولقێنه‌ بو هه‌مو لایه‌ك روون وئاشكرایه‌ . كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ هێزه‌ جودا بیره‌كان هه‌ر چی‌ زیا تر به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی‌ خه‌باتی‌ ره‌واو دیموكراتیكی‌ خوێان یه‌كگرتوتر بن و تێكوَشن بو به‌ره‌و تێكه‌وه‌پێچانی‌ ئه‌و رژیمه‌ نامۆ و نه‌گریسه‌ی‌ كه‌ 30ساڵه‌ وه‌ك مۆته‌كه‌ی‌ مه‌رگ سواری‌ پیل‌و ملی‌ گه‌لانی‌ ئیران بوَته‌وه‌و بێجگه‌ له‌ مه‌رگو ماڵوێرانی‌ شتێكی‌ دیكه‌ به‌ خه‌ڵات بوَ گه‌لانی‌ وه‌زاڵه‌ هاتو له‌ چنگ ئه‌و رژیمه‌ پێ‌ نه‌بووه‌. هه‌ر بوێه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كری‌ كه‌ له‌ گورَه‌پانه‌كه‌ دا سه‌رده‌مداو پێشره‌و بێ‌. هه‌ر وه‌ك له‌ قورئانی‌ پیروَز دا ده‌فه‌رمی‌ َ:خه‌ڵقینه‌ كێشه‌ بو خوَتان ساز مه‌كه‌ن یه‌ك بگرن ئه‌گه‌ر یه‌ك گرتو نه‌بن بێ‌ هێز ده‌بن شكست ده‌خوَن. پیروَز بێ ساڵوه‌گه‌ری‌ دامه‌زراندنی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئیران له‌ گشت كادر و پێشمه‌رگه‌كانی‌ حیزب و خه‌ڵكی‌ به‌ شه‌ره‌فی‌ كوردستانی‌ ئێران .
سلاَو وئه‌مه‌گناسی‌ بوَشه‌هیدانی‌ رێگای‌ ئازادی‌
رێگایان هه‌ر پیرۆزبێ‌ و جێگایان به‌هه‌شتی‌ به‌رین
خوا ئگاداری‌ هه‌موومان بێ‌
یه‌كییه‌ تی‌ زانایانی‌ ئائینیی‌ كوردستانی‌ ئێران

۱۳۸۸/۰۵/۲۴

برووسكه‌ی‌ پیرۆزبایی‌ یه‌كیه‌تیی‌ زانایانی‌ ئایینی‌ كوردستان به‌بۆنه‌ی‌ 25ی‌ گه‌لاوێژ، ساڵڕۆژی‌ دامه‌زراندنی‌ حدكا

به‌نێوی‌ خوای‌ خاوه‌ن شكۆ

25ی‌ گه‌لاوێژ، ساڵڕۆژی‌ دامه‌زراندنی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئازادیخوازی‌ گه‌له‌كه‌مان‌و دامه‌زراندنی‌ له‌نوێی‌ حیزبی‌ پێشڕه‌وی‌ گه‌ل‌و خه‌باتگێڕی‌ دژ به‌ تاعوونی‌ وڵاتخۆرو چه‌وسێنه‌رو ئازادیكوژانی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان‌و پێشێلكه‌رانی‌ ویست‌و مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی‌ مرۆڤایه‌تیمان له‌سه‌رجه‌م گه‌ل‌و نیشتمانه‌ داگیركراوه‌كه‌مان پیرۆزبایی‌ ده‌كه‌ین. ئه‌م رۆژه‌ وه‌كوو سومبولێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌‌و ره‌مزی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ گه‌له‌كه‌مان رێز ده‌گرین‌و له‌هه‌مان كاتیشدا به‌ڵێن نوێ‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ پێناو وه‌دیهێنانی‌ ئامانجی‌ ره‌وای‌ گه‌له‌كه‌مان‌و دابینبوونی‌ ویست‌و ئاواتی‌ به‌رهه‌ق‌و حه‌ڵاڵی‌ ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ هه‌ژارو به‌شخوراوه‌ له‌ هه‌موو میتۆده‌كانی‌ خه‌بات به‌ تایبه‌تی‌ پره‌نسیپه‌كانی‌ ئایینی‌ كه‌ڵك وه‌رده‌گرین‌و به‌ پێویستی‌ ئایینی‌ ده‌زانین پێشگیری‌ له‌ وڵاتخۆران‌و پشتگیری‌ له‌ وڵاتخوراوان بكه‌ینه‌ هه‌وێنی‌ به‌رخۆدان‌و به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بۆمان ده‌لوێ‌‌و هه‌لمان ده‌ست ده‌كه‌وێ‌ دیفاع له‌ كه‌رامه‌ت‌و مه‌زنایه‌تیی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان بكه‌ین. بێ‌ هه‌ڵوێستی‌‌و بێ‌ ته‌فاوه‌تیش دژ به‌ یاسا‌و نیزامی‌ خوا ده‌زانین، كه‌وایه‌ داوا له‌ سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵك‌و به‌ تایبه‌ت مامۆستایانی‌ ئایینی‌ ده‌كه‌ین. وێڕای‌ پیرۆزكردنی‌ ئه‌م بۆنه‌یه‌ ئه‌م رۆژه‌ بكه‌ن به‌ سه‌ره‌تای‌ شۆڕشێكی‌ نوێ‌ بۆ دژایه‌تی‌ له‌گه‌ل دژبه‌ران‌و چاوچنۆكانی‌ وڵاته‌كه‌مان‌و بۆ چه‌وسێنه‌رانی‌ هزری‌ ئایینیمان.

وێڕای‌ سڵاوێكی‌ دووباره‌ یزاكا
برواری‌ 23/5/1388ی‌ هه‌تاوی‌
14ی‌ ئاگوستی‌2009ی‌ زایینی‌
یه‌كیه‌تیی‌ زانایانی‌ ئایینیی‌ كوردستانی‌ ئێران