لینکەکان

۱۳۸۸/۰۵/۲۴

برووسكه‌ی‌ پیرۆزبایی‌ یه‌كیه‌تیی‌ زانایانی‌ ئایینی‌ كوردستان به‌بۆنه‌ی‌ 25ی‌ گه‌لاوێژ، ساڵڕۆژی‌ دامه‌زراندنی‌ حدكا

به‌نێوی‌ خوای‌ خاوه‌ن شكۆ

25ی‌ گه‌لاوێژ، ساڵڕۆژی‌ دامه‌زراندنی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئازادیخوازی‌ گه‌له‌كه‌مان‌و دامه‌زراندنی‌ له‌نوێی‌ حیزبی‌ پێشڕه‌وی‌ گه‌ل‌و خه‌باتگێڕی‌ دژ به‌ تاعوونی‌ وڵاتخۆرو چه‌وسێنه‌رو ئازادیكوژانی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان‌و پێشێلكه‌رانی‌ ویست‌و مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی‌ مرۆڤایه‌تیمان له‌سه‌رجه‌م گه‌ل‌و نیشتمانه‌ داگیركراوه‌كه‌مان پیرۆزبایی‌ ده‌كه‌ین. ئه‌م رۆژه‌ وه‌كوو سومبولێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌‌و ره‌مزی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ گه‌له‌كه‌مان رێز ده‌گرین‌و له‌هه‌مان كاتیشدا به‌ڵێن نوێ‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ پێناو وه‌دیهێنانی‌ ئامانجی‌ ره‌وای‌ گه‌له‌كه‌مان‌و دابینبوونی‌ ویست‌و ئاواتی‌ به‌رهه‌ق‌و حه‌ڵاڵی‌ ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ هه‌ژارو به‌شخوراوه‌ له‌ هه‌موو میتۆده‌كانی‌ خه‌بات به‌ تایبه‌تی‌ پره‌نسیپه‌كانی‌ ئایینی‌ كه‌ڵك وه‌رده‌گرین‌و به‌ پێویستی‌ ئایینی‌ ده‌زانین پێشگیری‌ له‌ وڵاتخۆران‌و پشتگیری‌ له‌ وڵاتخوراوان بكه‌ینه‌ هه‌وێنی‌ به‌رخۆدان‌و به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بۆمان ده‌لوێ‌‌و هه‌لمان ده‌ست ده‌كه‌وێ‌ دیفاع له‌ كه‌رامه‌ت‌و مه‌زنایه‌تیی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان بكه‌ین. بێ‌ هه‌ڵوێستی‌‌و بێ‌ ته‌فاوه‌تیش دژ به‌ یاسا‌و نیزامی‌ خوا ده‌زانین، كه‌وایه‌ داوا له‌ سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵك‌و به‌ تایبه‌ت مامۆستایانی‌ ئایینی‌ ده‌كه‌ین. وێڕای‌ پیرۆزكردنی‌ ئه‌م بۆنه‌یه‌ ئه‌م رۆژه‌ بكه‌ن به‌ سه‌ره‌تای‌ شۆڕشێكی‌ نوێ‌ بۆ دژایه‌تی‌ له‌گه‌ل دژبه‌ران‌و چاوچنۆكانی‌ وڵاته‌كه‌مان‌و بۆ چه‌وسێنه‌رانی‌ هزری‌ ئایینیمان.

وێڕای‌ سڵاوێكی‌ دووباره‌ یزاكا
برواری‌ 23/5/1388ی‌ هه‌تاوی‌
14ی‌ ئاگوستی‌2009ی‌ زایینی‌
یه‌كیه‌تیی‌ زانایانی‌ ئایینیی‌ كوردستانی‌ ئێران

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر