به ناوی خودای لێزان و پێزان
هاونیشتیمانان‌و دانیشتووانی به‌ڕیز له كوردستانی ئێران، هه‌روه‌ك ئاگادارن بیست ساڵ به‌ر له ئێستا سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ، هاوڕێی به‌ڕێز كاك دوكتور عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملوو و هاوڕێیانی به هزرو بیری حه‌قخوازانه چوونه ویه‌ن، پایته‌ختی ئۆتریش به مه‌به‌ستی وتووێژ له‌گه‌ڵ رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران. بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌له سته‌م لێكراوه‌كه‌مان له رێگای دیالۆگ و ئاشتیخوازانه‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م چه‌مكه كه بریتیه له دیالۆگ و هونه‌ری گه‌یشتن به راستییه‌كان له رێگای یاسای مرۆڤایه‌تی؟ گه‌لێك نامۆ بوو بۆ نوێنه‌رانی جمهووری ئیسلامیی ئێران . هه‌ر بۆیه دوای كاره‌ساتێكی وه‌ها دڵته‌زێن و چاوه‌روان نه‌كراو كه زۆر زوو ئاشكرا بوو كه قۆڵی به‌رانبه‌ر به پیلانی شه‌ڕانخوازی، په‌یره‌و به یاسای جه‌نگه‌ڵی كه له‌وێدا دیالۆگ مانای نیه، ره‌وانه‌ی جێگای مه‌به‌ست كرابوون. ئه‌مه له كاتێكدایه كه زۆر بێ شه‌رمانه رێژیمی لاهووتی خۆی به خاوه‌نی ئیسلامی نابی محه‌ممه‌ی ده‌زانێ و له راستیدا ئیسلامی محه‌ممه‌دی دروودی خودای له سه‌ر بێ به پێچه‌وانه‌و له راستای پێوانه‌ی ئه‌م بیره نه‌یار به قورئان و سووننه‌ته ده‌فه‌رمێ "وان جنحوا للسلم فا جنح لها وتوكل علی الله" واته ئه‌ی محه‌ممه‌د ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی كه دوژمنتن مه‌یل و ویستی ئاشتیان هه‌بوو توش مه‌یلی بكه‌و ده‌ست بۆ ئاشتی درێژ بكه‌و پشت به خوا ببه‌سته. و ته‌نانه‌ت ئیسلامی دوور له خورافات و ئیمام تراش، بۆ ئه‌م كه‌سانه‌ی كه بازنه و هێلی باوه‌ریشیان لێك جیاوازه له كاتی له سه‌ر میزی گوفتومان و حیوار داده‌نیشن بانگه‌واز ده‌كا بۆ باشترین شێواز و میكانیزم هه‌ر وه‌ك له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رمێت " وجادلهم بالتی هی أحسن" واته دیالۆگ بكه‌ن له‌گه‌ڵیان به شێوازی جوانتر له شێوازی خۆیان. به‌ڵام به‌داخ‌و كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه دوژمنانی كورد هه‌ركات له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌گشتی و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌تایبه‌تی بۆ گۆڕینه‌وه‌ی بۆنه سیاسییه‌كان شكه‌ستیان خواردبێ په‌نایان بردووه‌ته به‌ر پیلانی تێرۆر و وه‌حشه‌ت، كه بریتیه له فه‌رز كردن و سه‌پاندنی بیروباوه‌ر‌و بۆچوونی خۆی به سه‌ر قۆڵی به‌رانبه‌ر و پێشێلكردنی ئازادیی لایه‌نی به‌رانبه‌ر و پلیشاندنه‌وه‌ی ئیراده‌و كه‌سایه‌تی و كه‌رامه‌تی. هه‌روه‌ك ئاگادارن دوژمنانی گه‌ڵ و نیشتمانه‌كه‌مان پاش تێك‌شكان و به‌زین و هیچ پێنه‌مان له بواری وتووێژ و به‌ڵگه هێنانه‌وه‌دا بۆ ده‌رچوون له‌م مانه‌وه به به‌ڵگه‌ی به هێز (منطق القوه ) كه‌لێن و بۆشایی هێزی به‌ڵگه (قوه المنطق) پڕ ده‌كه‌نه‌وه ته‌نانه‌ت كه‌سایه‌تییه‌كی جیهانی وه‌ك كاك دوكتور قاسملوو له لایان گرینگ نیه و تیرۆری ده‌كه‌ن . به داختر له‌م كاره‌ساته ئه‌وه‌یه كه پۆستی سه‌رۆك كۆماری وه‌ك پاداش بۆ دیاری ده‌كرێ. ئێمه وه‌ك (یزاكا) هاوكات له‌گه‌ڵ مه‌حكووم كردنی تیرۆری كه‌سایه‌تیی هه‌ڵكه‌وتووی كورد كاك دوكتور قاسملووی شه‌هید داواكارین كادر و پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران درێژه‌ده‌ری ئه‌مه‌ك و هزری بن. بۆ ئازادیی نه‌ته‌وه‌كه‌مان تێ بكۆشن. و داواش له خه‌ڵكی به شه‌ره‌فی كوردستان ده‌كه‌ین له‌م رووداوه‌دا به هه‌ر شێوه‌ی گونجاو ناره‌زایه‌تیی خۆیان ده‌رببڕن.
والسلام علیكم و رحمه‌الله وبركاته
یه‌كیه‌تیی زانایانی ئایینیی كوردستانی ئێران