بسم الله‌الرحمن الرحیم
الحمدللهالذی أمرنا بصیام شهر رمضان،نحمده ونشکره ونشهد أن لا اله الا الله الملک المنان، ونشهد أن سیدنا وسندنا محمدا عبده و رسوله خیر من دعا الی الاصلاح والاحسان والایمان.
رۆژووی مانگی پر خێر‌و به‌ره‌که‌تی ره‌مه‌زان یه‌کێک له ئه‌رکانی ئه‌سلی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه .
باوه‌رمه‌ندانی خۆشه‌ویست شوکری خودا ده‌که‌ین که‌وا ئه‌م ساڵیش به خزمه‌ت مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان گه‌یشتین تاکو له‌م مانگه‌دا پێگه‌ی خۆمان بدۆزینه‌وه و بتوانین خوداوه‌ندی مه‌زن له خۆمان رازی بکه‌ین،گرنگی مانگی ره‌مه‌زان لای خوداوه‌ند ئه‌وه‌یه که ده‌فه‌رموویت هه‌موو کرده‌وه‌یه‌کی مرۆڤ بۆ خۆیه‌تی ته‌نیا مانگی ره‌مه‌زان نه‌بێت ئه‌و بۆ منه وهه‌ر منیش پاداشی ده‌ده‌مه‌وه ئاخۆ ده‌بێت ئه‌م پاداشه چ جیاوازییه‌کی هه‌بێت له گه‌ڵ کرده‌وه باشهکانیتری مرۆڤ؟
هه‌ر مرۆڤێکی مسوڵمان کاتێک به جوانی و به‌بێ ریا ئاماده بێت رۆژوویه‌کی ته‌واو به‌و جۆره‌ی خودا وپێغه‌مبه‌ر ئه‌مریان پێ کردووه به رۆژوو بێت واته بتوانێت فه‌لسه‌فه‌ی رۆژوو به‌جێ بگه‌یه‌نێت پاداشه‌که‌ی به‌هه‌شتی به‌رینه ،
یه‌زدانی پاک بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر برسییه‌تی وتوونیهتی وبڕینی رێگای پڕله ته‌نگ وچه‌ڵه‌مه‌ی ژیان وبۆیاد کردنه‌وه‌ی حاڵی برسی وهه‌ژاران که به درێژایی ساڵ له‌م حاڵ و وهزعهدان رۆژووی مانگی ره‌مه‌زانی له سه‌ر هه‌موو ژن وپیاوێکی عاقل وبه‌توانای فه‌رز و واجب کردووه به‌و شه‌رته‌ی عوزری شه‌رعی نه بێت واته له سه‌فه‌ر ونه‌خۆش وهتد...هه‌روه‌ک ده‌فه‌رمووێت"ومن کان مریضا أو علی سفر فعدة من ایام أخر"چوونکه خوداوه‌ند نایهه‌وێت عه‌بدی خۆی تووشی ناراحهتییهکی زۆر سه‌خت بکات به‌ڵکو ئاسانگیری بۆده‌کات "یریدالله بکم الیسر ولا یرید بکم العسر"
خۆشه‌ویستانی باوه‌رمه‌ند رۆژوو قازانج وفائیدهی زۆره که له‌هه‌موان گرنگتر دوو شتن یه‌که‌م له خودا ترسانه وشه‌رم کردنه له خوداوه‌ند چونکه ئه‌گه‌ر مرۆڤی به رۆژوو له ترسی خودا نه‌بێت له به‌یانییه‌وه تاکو ئێواره خۆی برسی وتوونی ناکات ره‌نگه به دزی بچێت خواردن بخوات وبخواته‌وه دووهه‌م یاد کردنه‌وه‌ی هه‌ژارانه که هه‌ژاران ته‌مه‌نیان به‌م جۆره تێده‌په‌ڕیت هه‌ر بۆیه ده‌بێت ئاگاداریان بێت و یارمه‌تی فه‌قیر وهه‌ژاران بدات،
رۆژوو هه‌ر ئه‌وه نییه ته‌نیا نه خۆیی ونهخۆیتهوه به‌ڵکو ده‌بێت له شه‌یتانی کردن ووشه‌ی ناحهزو ئه‌زییه‌ت وئازاری مرۆڤه‌کان خۆت بپارێزیت لێبوورده بیت وبهخششت هه‌بێت ئێواران به ده‌ستی پڕ له خواردن نه‌گه‌رێیته‌وه ماڵه‌وه وجیرانهکهشت برسی بێت فه‌لسه‌فه‌که ئه‌وه‌یه ئاخۆ له فکری هاوسێکه‌ت دا هه‌یت یان نا؟ کاتێک یارمه‌تی هه‌ژارانت دا و خۆت له کرده‌وه‌ی ناحه‌ز دوور خسته‌وه ئه‌و کاته رۆژووه‌که‌ت به جێیه‌و خودا قه‌بوڵی ده‌کات ئه‌گینا ره‌نگه هه‌ر برسییهکهت بۆ بمێنێته‌وه‌و هیچیتر،هه‌ربۆیه ده‌بێت زۆر ئاگادار بیت به چ شێوه‌یه‌ک به رۆژوو ده‌بیت وخۆتی بۆ ئاماده بکه‌یت که ره‌نج وکوششهکهت به خۆرایی نه‌روات .هیوادارم ئه‌م مانگه پڕ له خێر‌و بێره ببێته هۆی کرانه‌وه‌ی دڵه مردووه‌کان وئاشتهوایی نێوان مرۆڤه‌کان خودایه لێت ده‌پارێمه‌وه ئه‌و هه‌موو دڵره‌قییه که که‌وتۆته نێو به‌ره‌ی ئاده‌میزاد به لوتفی خۆت سارێژی بکه‌یته‌وه جیهانێکی پڕ له شادی وئازادی بۆ مرۆڤایه‌تی به‌دی بێنیت ئامین .مه‌لاعه‌لی