لینکەکان

۱۳۹۳/۰۴/۰۶

رۆژووی مانگی پر خێرو به‌ره‌که‌تی ره‌مه‌زان یه‌کێک له‌ ئه‌رکانی ئه‌سلی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌


بسم الله‌الرحمن الرحیم
الحمدلله‌الذی أمرنا بصیام شهر رمضان،نحمده‌ ونشکره‌ ونشهد أن لا اله‌ الا الله‌ الملک المنان، ونشهد أن سیدنا وسندنا محمدا عبده‌ و رسوله‌ خیر من دعا الی الاصلاح والاحسان والایمان.
رۆژووی مانگی پر خێرو به‌ره‌که‌تی ره‌مه‌زان یه‌کێک له‌ ئه‌رکانی ئه‌سلی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌ .
باوه‌رمه‌ندانی خۆشه‌ویست شوکری خودا ده‌که‌ین که‌وا ئه‌م ساڵیش به‌ خزمه‌ت مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان گه‌یشتین تاکو له‌م مانگه‌دا پێگه‌ی خۆمان بدۆزینه‌وه‌ و بتوانین خوداوه‌ندی مه‌زن له‌ خۆمان رازی بکه‌ین،گرنگی مانگی ره‌مه‌زان لای خوداوه‌ند ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌فه‌رموویت هه‌موو کرده‌وه‌یه‌کی مرۆڤ بۆ خۆیه‌تی ته‌نیا مانگی ره‌مه‌زان نه‌بێت ئه‌و بۆ منه‌ وهه‌ر منیش پاداشی ده‌ده‌مه‌وه‌ ئاخۆ ده‌بێت ئه‌م پاداشه‌ چ جیاوازییه‌کی هه‌بێت له‌ گه‌ڵ کرده‌وه‌ باشه‌کانیتری مرۆڤ؟
هه‌ر مرۆڤێکی مسوڵمان کاتێک به‌ جوانی و به‌بێ ریا ئاماده‌ بێت رۆژوویه‌کی ته‌واو به‌و جۆره‌ی خودا وپێغه‌مبه‌ر ئه‌مریان پێ کردووه‌ به‌ رۆژوو بێت واته‌ بتوانێت فه‌لسه‌فه‌ی رۆژوو به‌جێ بگه‌یه‌نێت پاداشه‌که‌ی به‌هه‌شتی به‌رینه‌ ،
یه‌زدانی پاک بۆ ئه‌وه‌ی له‌ به‌رانبه‌ر برسییه‌تی وتوونیه‌تی وبڕینی رێگای پڕله‌ ته‌نگ وچه‌ڵه‌مه‌ی ژیان وبۆیاد کردنه‌وه‌ی حاڵی برسی وهه‌ژاران که‌ به‌ درێژایی ساڵ له‌م حاڵ و وه‌زعه‌دان رۆژووی مانگی ره‌مه‌زانی له‌ سه‌ر هه‌موو ژن وپیاوێکی عاقل وبه‌توانای فه‌رز و واجب کردووه‌ به‌و شه‌رته‌ی عوزری شه‌رعی نه‌ بێت واته‌ له‌ سه‌فه‌ر ونه‌خۆش وهتد...هه‌روه‌ک ده‌فه‌رمووێت"ومن کان مریضا أو علی سفر فعدة من ایام أخر"چوونکه‌ خوداوه‌ند نایهه‌وێت عه‌بدی خۆی تووشی ناراحه‌تییه‌کی زۆر سه‌خت بکات به‌ڵکو ئاسانگیری بۆده‌کات "یریدالله‌ بکم الیسر ولا یرید بکم العسر"
خۆشه‌ویستانی باوه‌رمه‌ند رۆژوو قازانج وفائیده‌ی زۆره‌ که‌ له‌هه‌موان گرنگتر دوو شتن یه‌که‌م له‌ خودا ترسانه‌ وشه‌رم کردنه‌ له‌ خوداوه‌ند چونکه‌ ئه‌گه‌ر مرۆڤی به‌ رۆژوو له‌ ترسی خودا نه‌بێت له‌ به‌یانییه‌وه‌ تاکو ئێواره‌ خۆی برسی وتوونی ناکات ره‌نگه‌ به‌ دزی بچێت خواردن بخوات وبخواته‌وه دووهه‌م یاد کردنه‌وه‌ی هه‌ژارانه‌ که‌ هه‌ژاران ته‌مه‌نیان به‌م جۆره‌ تێده‌په‌ڕیت هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێت ئاگاداریان بێت و یارمه‌تی فه‌قیر وهه‌ژاران بدات،
رۆژوو هه‌ر ئه‌وه‌ نییه‌ ته‌نیا نه‌ خۆیی ونه‌خۆیته‌وه‌ به‌ڵکو ده‌بێت له‌ شه‌یتانی کردن ووشه‌ی ناحه‌زو ئه‌زییه‌ت وئازاری مرۆڤه‌کان خۆت بپارێزیت لێبوورده‌ بیت وبه‌خششت هه‌بێت ئێواران به‌ ده‌ستی پڕ له‌ خواردن نه‌گه‌رێیته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ وجیرانه‌که‌شت برسی بێت فه‌لسه‌فه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ ئاخۆ له‌ فکری هاوسێکه‌ت دا هه‌یت یان نا؟ کاتێک یارمه‌تی هه‌ژارانت دا و خۆت له‌ کرده‌وه‌ی ناحه‌ز دوور خسته‌وه‌ ئه‌و کاته‌ رۆژووه‌که‌ت به‌ جێیه‌و خودا قه‌بوڵی ده‌کات ئه‌گینا ره‌نگه‌ هه‌ر برسییه‌که‌ت بۆ بمێنێته‌وه‌و هیچیتر،هه‌ربۆیه‌ ده‌بێت زۆر ئاگادار بیت به‌ چ شێوه‌یه‌ک به‌ رۆژوو ده‌بیت وخۆتی بۆ ئاماده‌ بکه‌یت که‌ ره‌نج وکوششه‌که‌ت به‌ خۆرایی نه‌روات .هیوادارم ئه‌م مانگه‌ پڕ له‌ خێرو بێره‌ ببێته‌ هۆی کرانه‌وه‌ی دڵه‌ مردووه‌کان وئاشته‌وایی نێوان مرۆڤه‌کان خودایه‌ لێت ده‌پارێمه‌وه‌ ئه‌و هه‌موو دڵره‌قییه‌ که‌ که‌وتۆته‌ نێو به‌ره‌ی ئاده‌میزاد به‌ لوتفی خۆت سارێژی بکه‌یته‌وه‌ جیهانێکی پڕ له‌ شادی وئازادی بۆ مرۆڤایه‌تی به‌دی بێنیت ئامین .مه‌لاعه‌لی‌


ئه‌مرۆ پێنج شمبه‌ رێکه‌وتی 5ی پوشپه‌ری 1393ی هه‌تاوی مامۆستا عبدالسلامی گوڵنه‌واز مامۆستای ئایینی وخوتبه‌ خوێنی مزگه‌وتی شاری سه‌رده‌شت بانگهێشتی دادگای روحانییه‌ت له‌ شاری ته‌ورێز کرا و پاش لێکۆلینه‌وه‌ به‌ زیندانی ته‌عزیری حوکم درا و هه‌ر له‌و شوێنه‌وه‌ ره‌وانه‌ی به‌ندخانه‌ی رژیمی دژه‌ کوردی کۆماری به‌ نێو ئیسلامی ئێران کرا،مامۆستا عبدالسلام ته‌نیا به‌ تاوانی کورد بوون و پێک هێنانی سندووقی خه‌یرات له‌ شوێنه‌که‌ی و رێز گرتن له‌ پێشه‌وای کورد نه‌مر قازی محه‌ممد حوکم دراوه.ئه‌وه‌ یه‌که‌م جار نییه‌ ئه‌م رژیمه‌ بێ رێزی به‌ مامۆستایانی ئایینی سووننه‌ مه‌زهه‌ب به‌ تایبه‌ت مامۆستایانی کورد نه‌‌کات هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زرانی ئه‌م رژیمه‌ دژه‌ گه‌لییه‌ چه‌ندین مامۆستای به‌ ناو بانگ وخۆشه‌ویستی گه‌له‌که‌مان که‌وتوونه‌ته‌ به‌ر په‌لامار و سووکایه‌تی وترۆر وزندان که‌ ده‌کره‌ێت ئاماژه‌ به‌ ترۆری جه‌نابی مامۆستا محه‌ممد به‌دیعی له‌ شاری کرمانشا و مامۆستا حسین سیاوانه‌یی له‌ شاری شنۆ و ده‌یان مامۆستای دیکه‌ بکه‌ین هه‌ر بۆیه‌ داوا له‌ خه‌ڵکی ئایینی ونیشتمانپه‌روه‌ری کوردستانی رۆژهه‌ڵات ده‌که‌ین که‌ چیتر بێ ده‌نگ نه‌بن و ئه‌م بێ رێزییه‌ قه‌بوڵ نه‌که‌ن،یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

5ی پوشپه‌ڕی 1393ی هه‌تاوی    

۱۳۹۳/۰۴/۰۴

قال الله‌ تعالی{شهر رمضان الذی أنزل فیه‌ القران هدی للناس وبینات من الهدی والفرقان}


بسم الله‌ الرحمن الرحیم.
الحمدلله‌ الذی أمرنا بصیام شهر رمضان،نحمده‌ ونشکره‌ ونشهد أن لا اله‌الاالله‌ المنان،ونشهد أن سیدنا وسندنا محمدا" عبده‌ ورسوله‌ خیر من دعا الی الاصلاح والاحسان والایمان،اللهم صل وسلم علی قائدنا الی الهدی محمد وعلی آله‌ واصحابه‌ اجمعین.
قال الله‌ تعالی{شهر رمضان الذی أنزل فیه‌ القران هدی للناس وبینات من الهدی والفرقان}
به‌ بۆنه‌ی هاتنی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م مسوڵمانانی جیهان به‌ گشتی ونه‌ته‌وه‌ی باوه‌رمه‌ندی کورد  به‌ تایبه‌تی له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان ده‌کات له‌ خوداوه‌ندی مه‌زن داواکارین ئه‌م مانگه‌ پڕ خێر وبه‌ره‌که‌ته‌ ببێته‌ هۆی رزگاری گه‌له‌ چه‌وساوه‌که‌مان وهیوادارین مانگی ئاشتی وبه‌خته‌وه‌ری مرۆڤایه‌تی بێت ،هه‌روه‌ها داواکارین مسوڵمانان به‌ رێزه‌وه‌ به‌ره‌وپیری ئه‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ بچن وفه‌لسه‌فه‌ی راسته‌قینه‌ی رۆژو به‌ جێ بگه‌یه‌نن،
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

6ی پوشپه‌ڕی 1392ی هه‌تاوی

۱۳۹۳/۰۳/۳۰

به‌ داخ وکه‌سه‌ره‌وه‌ مامۆستایه‌کی ئایینی نیشتمانپه‌روه‌ر له‌ ده‌ڤه‌ری مه‌رگه‌وه‌ری ئومییه‌ به‌ هۆی پیری کۆچی دوایی کرد.


بسم الله‌ الرحم الرحیم.
کل نفس ذائقة الموت
به‌ داخ وکه‌سه‌ره‌وه‌ مامۆستایه‌کی ئایینی نیشتمانپه‌روه‌ر له‌ ده‌ڤه‌ری مه‌رگه‌وه‌ری ئومییه‌ به‌ هۆی پیری کۆچی دوایی کرد.
به‌ پێی هه‌واڵی کوردستان میدا رێکه‌وتی 26ی جۆزه‌ردانی ساڵی 1393 هه‌تاوی مامۆستای نیشتمانپه‌روه‌ر و که‌سایه‌تی ئایینی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د نه‌هائی له‌ گوندی شه‌قلاوا مه‌حاڵ له‌ ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ری سه‌ر به‌ پارێزگای ئورمییه له‌ ته‌مه‌نی 81ساڵیدا کۆچی دوایی کرد ناو براو ته‌واوی قورئان وسه‌دان فه‌رمایشتی  پێغه‌مبه‌ری ئیسلام وکتابی گوڵستانی سه‌عدی له‌ به‌ر بوو هه‌ر وه‌ها ئه‌م مامۆستا نیشتمانپه‌روه‌ره‌ هیچکات له‌ خزمه‌ت کردن به‌ گه‌ل ونیشتمانه‌که‌ی سڵی نه‌ده‌کرده‌وه‌ له‌ هه‌ر شوێنێکی کوردستان پێویست با به‌ دڵسۆزییه‌وه‌ خزمه‌تی ده‌کرد به‌م بۆنه‌وه‌ یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران پرسه‌ وسه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ به‌رێزه‌که‌یان وسه‌رجه‌م خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری مه‌رگه‌وه‌رو هه‌موو مامۆستا ئایینییه‌ نیشتمانپه‌روه‌ره‌کان ده‌کات  وخۆمان به‌ شه‌ریکی خه‌م وپه‌ژاره‌یان ده‌زانیین له‌ خوداوه‌ندی به‌ ره‌حم ودۆڤان ده‌پارێینه‌وه‌ به‌ به‌هه‌شی به‌رین شادی بکات.یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
انالله‌ واناالیه‌ راجعون

28ی جۆزه‌ردانی ساڵی1393ی هه‌تاوی

۱۳۹۳/۰۳/۲۶

قال رسول الله‌ صلی الله‌ علیه‌ وسلم: سیدالشهداء حمزة بن عبدالمطلب و رجل قام الی امام جائر فنهاه‌ فقتله‌ .


قال رسول الله‌ صلی الله‌ علیه‌ وسلم:
سیدالشهداء حمزة بن عبدالمطلب و رجل قام الی امام جائر فنهاه‌ فقتله‌ .
ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له‌ به‌ره‌کانی شه‌ر له‌ گه‌ڵ ترۆریستان و دوژمنانی گه‌له‌که‌مان شه‌رده‌که‌ن وله‌م شه‌ره‌دا گیانی پاکی خۆیان ده‌به‌خشنه‌ خاکی پاکی کوردستان شه‌هیدی راسته‌ قینه‌نه‌ وهیچ جیاوازیان له‌ گه‌ڵ شه‌هیدانی سه‌ره‌تای ئیسلام نییه‌ .چوونکه‌ خۆشه‌ویستمان ده‌فه‌رموێت گه‌وره‌ی شه‌هیدان حه‌مزه‌ی کوری عبدالمطلب ه‌ و  ئه‌وپیاوه‌یه‌ له‌ ئاست زاڵم وخوێنمژ ده‌وه‌ستێت وپێشی پێ ده‌گرێت وشه‌هید ده‌بێت .ئه‌وانه‌ی به‌ نێوی ئیسلام سه‌ر ده‌بڕن و خوێن ده‌ڕژێنن، هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به‌ ئیسلامه‌وه‌ نییه‌ و که‌واته‌ شه‌ر کردن و وه‌ستان له‌ ئاستیان ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌ر مرۆڤێکی باوه‌رمه‌نده.یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
24ی جۆزه‌ردانی 1392ی هه‌تاوی‌

۱۳۹۳/۰۳/۲۴


به‌ نێوی خوداوه‌ندی به‌ ره‌حم ودلۆڤان

یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران هه‌ر هێرش و پیلانێک به‌ نێوی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بۆ سه‌ر خاکی پاکی کوردستان ئیدانه‌ ده‌کات و راده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وانه‌ی ناوی خۆیان ناوه‌ ئیسلام ورۆژانه‌ به‌ ده‌یان مرۆڤی بێ تاوان ده‌کوژن وماڵ وحاڵیان ئه‌نفال وتاڵان ده‌که‌ن دوورن له‌ ناوه‌رۆکی ئایینی ئیسلامی راسته‌قینه‌  وئایین دژی هه‌رجۆره‌ کرده‌وه‌یه‌کی نامرۆڤانه‌یه‌ که‌ ده‌رهه‌ق به‌ خه‌ڵکانی بێ تاوان بکردرێت ئه‌و تاقم وکه‌سانه‌ی ئه‌م کرده‌وه‌ دزێووانه‌ ده‌که‌ن هیچ په‌یوه‌ندیان به‌ ئیسلام نییه‌ وته‌نیا تاقمێکی خوێنمژی بێ به‌زه‌یین که‌ له‌ ئیسلام وه‌ک که‌ره‌سته‌یه‌ک که‌ڵک وه‌رده‌گرن،وداوا له‌ خه‌ڵکی مسوڵمان و نیشتماپه‌روه‌ری کوردستان چ له‌ سوننه‌ و چ له‌ شیعه‌ وهه‌ر ئایین ومه‌زهه‌بێکی ناو ئه‌م خاکه‌ پیرۆزه‌ ده‌که‌ین به‌وریایی بارودۆخه‌که‌ هه‌ڵسه‌نگێنن نه‌که‌ونه ‌داوی ئه‌م دژه‌ مرۆیانه‌ وداواکارین یه‌کرێزی ویه‌ک هه‌ڵوێستی خۆیان بپارێزن.یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
23ی جۆزه‌ردانی ساڵی 1393ی هه‌تاوی