لینکەکان

۱۳۹۳/۰۴/۰۶


ئه‌مرۆ پێنج شمبه‌ رێکه‌وتی 5ی پوشپه‌ری 1393ی هه‌تاوی مامۆستا عبدالسلامی گوڵنه‌واز مامۆستای ئایینی وخوتبه‌ خوێنی مزگه‌وتی شاری سه‌رده‌شت بانگهێشتی دادگای روحانییه‌ت له‌ شاری ته‌ورێز کرا و پاش لێکۆلینه‌وه‌ به‌ زیندانی ته‌عزیری حوکم درا و هه‌ر له‌و شوێنه‌وه‌ ره‌وانه‌ی به‌ندخانه‌ی رژیمی دژه‌ کوردی کۆماری به‌ نێو ئیسلامی ئێران کرا،مامۆستا عبدالسلام ته‌نیا به‌ تاوانی کورد بوون و پێک هێنانی سندووقی خه‌یرات له‌ شوێنه‌که‌ی و رێز گرتن له‌ پێشه‌وای کورد نه‌مر قازی محه‌ممد حوکم دراوه.ئه‌وه‌ یه‌که‌م جار نییه‌ ئه‌م رژیمه‌ بێ رێزی به‌ مامۆستایانی ئایینی سووننه‌ مه‌زهه‌ب به‌ تایبه‌ت مامۆستایانی کورد نه‌‌کات هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زرانی ئه‌م رژیمه‌ دژه‌ گه‌لییه‌ چه‌ندین مامۆستای به‌ ناو بانگ وخۆشه‌ویستی گه‌له‌که‌مان که‌وتوونه‌ته‌ به‌ر په‌لامار و سووکایه‌تی وترۆر وزندان که‌ ده‌کره‌ێت ئاماژه‌ به‌ ترۆری جه‌نابی مامۆستا محه‌ممد به‌دیعی له‌ شاری کرمانشا و مامۆستا حسین سیاوانه‌یی له‌ شاری شنۆ و ده‌یان مامۆستای دیکه‌ بکه‌ین هه‌ر بۆیه‌ داوا له‌ خه‌ڵکی ئایینی ونیشتمانپه‌روه‌ری کوردستانی رۆژهه‌ڵات ده‌که‌ین که‌ چیتر بێ ده‌نگ نه‌بن و ئه‌م بێ رێزییه‌ قه‌بوڵ نه‌که‌ن،یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

5ی پوشپه‌ڕی 1393ی هه‌تاوی    

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر