هاو نیشتیمانیانی کوردستان
پێکهاتە ومەزهەب وئایینە جۆراوجۆرەکانی کوردستان
هەروەک ئاگادارن ۲۵ی ۹ی ۲۰۱۷ی زایینی ڕیفڕاندۆم وەک ئامرازێکی شارستانیانە وسەردەمیانە بۆ گەیشتن بە مافەڕەواکانی خەڵکی کوردستان لە باشووری کوردستان بەڕێوەچوو، ئەم پڕۆسەیە بە هەموو پێوەرە نێونەتەوەیی و ئایینی شەرعییەتی هەیە و پڕۆسەیەکی تەواو ڕێگەپێدراوە تاکو خەڵک ڕاو بۆچوونی خۆیان لە مەڕ سەربەخۆیی نیشان بدەن، لە حاڵێکدا بەداخەوە ڕووانگەی دەسەڵاتدارانی جیهان دوور لە هەموو پڕەنسیپەکانی پەسندکراوی نەتەوەیەکگرتووەکان پشتگیریان نەکرد، جێگای داخە کە زۆرێک لە وڵاتان بە دژی وەستانەوە یانیش بە بیانووی نەبوونی کات هاوڕا نەبوون، بەڵام ئەوەی جێگای دڵخۆشی و سرنجە ئیرادەی خەڵکی کوردستان بوو بۆ ئەنجامدانی ئەم پڕۆسەیە بە هەموو ئیتنیک وئایین و نەتەوەجیاوازەکانی کوردستان، کە سەرئەنجام بە بەشداری زۆرینەی هەرەزۆری خەڵکانی کوردستان دەنگی بەڵێیان بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە دەسەڵاتی تائیفی و مەزهەبی عێراقدا.
بەم بۆنەوە یەکێتیەکەمان وێرای پیرۆزبایی لە سەرجەم کوردستانیان ئاواتەخوازین یەک بوون و یەکڕێزیتان بپارێزن بۆ ئەوەی هێزێکی لەبڕان نەهاتوو بن بە دژی دژبەرانی ئەم خاک وڵاتە، هیوادارین کێشە و ململانێی حیزبیتان لە پێناو بەرژەوەندی کوردستان کۆتایی پێ بێن و هەوڵ بدەن باری خۆشگووزەرانی خەڵک بگەیەننە ئاستێکی دڵخۆشکەر.
والسلام علیکم ورحمۃالله وبرکاته
۲۰۱۷/۹/۲٦