بەرنامە و پێڕەو

به‌رنامه‌‌و پێڕه‌وی‌ نێوخۆی‌ یه‌كیه‌تيی‌ زانایانی‌ ئایینی‌ كوردستانی‌ ئێران

به‌ نێوی‌ خودای‌ گه‌وره ‌‌و میهربان
پوخته‌یه‌ك له‌ به‌رنامه‌‌و په‌یڕه‌وی‌ نێوخۆ‌ و مه‌رجی‌ به‌ ئه‌ندام بوون لە یزاکا:
]إن اُريد الاّ الا صلاح ما استطعتو ما توفيقى إلا بااللة علية توكلتء الية أنيب[
(من ئه‌وه‌نده‌ی‌ بۆم بكرێ‌ بێجگه‌ له‌ ئیسلاحخوازی‌ داوایتر ناكه‌م، سه‌ركه‌وتنی‌ من هه‌ر به‌ ده‌ست خودایه ‌‌و پشت به‌ خوا ده‌به‌ستم له‌ دواڕۆژدا هه‌ر بۆ لای‌ وی‌ ده‌گه‌ڕێمه‌وه) (هود /88(




دۆستان و لایه‌نگرانی‌ هێژا: یه‌كیه‌تیی‌ زانایانی‌ ئایینیی‌ كوردستانی‌ ئێران رێكخراوێكی‌ نهێنییه‌ كه‌له‌ نێوخۆی‌ وڵاتدا تێده‌كۆشێ‌ له‌ راستای‌ ئیسلامی‌ راسته‌قینه‌دا، كه‌ خوای‌ گه‌وره‌ ئینسانه‌كانی‌ ئازاد وه‌دی هێناون، رێگا نادا به‌هۆی‌ جیاوازی‌ ئایینی ‌و نه‌ته‌وه‌یی، یان جودابیری‌، مافیان پێشێل بكرێ‌. له‌مێژ ساڵه‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئێراندا، له‌ سه‌ره‌تایی‌ترین مافه‌كانی‌ بێ‌به‌ش كراوه‌ ‌و بۆ نه‌مانی‌ ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ له‌ هه‌موو چه‌شنه‌ سه‌ركوت و پیلانێك كه‌ڵك وه‌رگیراوه‌، بێجگه‌ له‌وه‌ش راست به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ واتا و ناوه‌ڕۆكی‌ ده‌قه‌ پیرۆزه‌كانی‌ ئیسلام به‌ مه‌به‌ستی‌ تێداچوون و رێ‌ لێشێواندنی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كوردی‌ موسڵمان له‌ فتوای‌ جیهاد و سووكایه‌تی ‌و بێحورمه‌تی‌ به‌ بیر‌وباوه‌ڕه‌ ئاینی ‌و نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانیان خۆیان نه‌پاراستوه. بۆیه‌ كه‌سایه‌تییه‌ ئایینی‌ و وشیار ‌و به‌ هه‌سته‌كانی‌ كوردستان به‌ ئه‌ركی‌ ئایینی ‌و نه‌ته‌وه‌یی خۆیان زانی‌ كه‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ دیفاع له‌ باوه‌ڕه‌ ئایینی ‌و نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی‌ خەڵكی‌ مافخوراوی‌ كورد له‌ پێكهاته‌یه‌كی‌ یه‌كده‌نگدا وه‌ك ''یه‌كیه‌تیی زانایانی‌ ئایینی‌ی كوردستانی ئێران'' یه‌كبگرن.

دروشمه‌ سه‌ره‌كیی‌یه‌كانی‌: ئازادی‌، چاكسازی‌، دادپه‌روه‌ری.
ئامانج: راڤه ‌و روونكردنه‌وه‌ی‌ سه‌رده‌مییانه‌ له‌ ئایینی‌ پیرۆزی‌ ئیسلام له‌ پێناو وه‌دی‌ هێنانی‌ ئیسلامێكی‌ مام ناوه‌ندی‌ [و جعلناكم امه‌ وسطا]‌ و دژایه‌تی‌ بیری‌ ده‌مارگرژی‌ ئایینی ‌و ره‌ت كردنه‌وه‌ی‌ هه‌ر جۆره‌ توندوتیژییەك و بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ مه‌سه‌له‌ سه‌رده‌مییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای‌ قورئان و سوننه‌ت.
شێوازی‌ هزری ‌و كاری:
١ ــ بڕوا بوون به‌ دونیای‌ خوادپه‌ره‌ستی‌ له‌سه‌ر بنچینه‌ی‌ (لا إله‌الا الله ‌‌و محمد‌ رسول‌الله‌(ص)
٢ ــ بڕوا بوون ‌و رێزلێنان بۆ پێكه‌وه‌ژیان، واته‌ هێنانه‌ كایه‌ی‌ كه‌ش و هه‌وایه‌كی‌ گونجاو بۆ رێزدانان بۆ بیروباوه‌ڕی‌ جیاواز له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ئازادی‌ فیكری ‌و را ده‌ربڕین له‌ كۆمه‌ڵگادا.
٣ ــ تێكۆشان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی‌ مافی‌ پێشێلكراوی‌ ژنان، وه‌ك مه‌سه‌له‌كانی‌ فكری‌، فه‌رهه‌نگی‌، كۆمه‌ڵایه‌تی‌، سیاسی ‌و رۆشنبیری‌، رێنه‌دان به‌ سته‌مكاری‌ له‌ كۆمه‌ڵگادا له پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ ژنان له‌ روانگه‌ی‌ ئایینی‌ ئیسلام.
٤ ــ بڕوا بوون به‌ ده‌ربڕینی‌ دوور له‌ ده‌مارگرژی ‌و رێزگرتن له‌ بنه‌مای‌ كاره‌ ده‌ستوورییه‌كان و پرنسیپه‌كانی‌ دێموكراسی ‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ توندوتیژیی ئیسلامی ‌و تێرۆر ‌و خۆسه‌پاندن و ته‌كڕه‌وی.
٥ ــ بڕوا بوون به‌ فره‌نه‌ته‌وه‌یی‌ ئێران و رێگا دان بۆ چالاكییه‌كان هەتا وه‌ده‌ستهێنانی‌ گشت مافه‌ ئایینی ‌و نه‌ته‌وه‌ییەكانیان
6ـ بڕوا بوون به‌ راوێژكاری ‌و شۆرا ‌و رێزدانان له‌ كاری‌ تێكڕایی‌، واته‌ ده‌سته‌به‌ر كردنی‌ مۆدیلێك به‌ هزر ‌و خوێندنه‌وه‌یه‌كی‌ سه‌رده‌مییانه‌ له‌ ئایینی‌ پیرۆزی‌ ئیسلام و دژایه‌تیی سیستمی‌ داخراو ‌و ئیستبدادی ‌و لاهووتی‌
٧ ــ تێكۆشان له‌ راستای‌ به‌ هێزكردن و به‌ره ‌و پێشبردنی‌ كۆمه‌ڵگاكه‌مان به‌تایبه‌تی‌ نه‌سلی‌ دواڕۆژ.
٨ ــ تێكۆشان و كاركردن بۆ پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ بۆ چوونه‌ جیاوازه‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتێكی‌ دێموكراتیك رێزلێنانی‌ یه‌كتر.
٩ ـــ تێكۆشان له‌ راستای‌ په‌ره‌پێدانی‌ مه‌سه‌له‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان.
10 ـ بڕوا بوون به‌ پێویستیی‌ كاری‌ گشتی ‌و رێكخراوه‌یی ‌و تاكه‌كه‌سی‌ له‌ راستای‌ چاكسازی‌ واته‌ هاندانی‌ خه‌ڵك بۆ چاكه (امر به‌ معروف) ‌و رێگری‌ له‌ خراپه‌ (نهی‌ از منكر) به‌ له‌به‌ر چاو گرتنی‌ جاڕی‌ گه‌ردونیی‌ مافی‌ مرۆڤ.
١١ ـــ تێكۆشان بۆ پێشگیری‌ كردن له‌ ئه‌شكه‌نجه ‌و كرده‌وه‌ی‌ توند ‌و سووكایه‌تی‌ به ‌كه‌سایه‌تیی‌ مرۆڤه‌كان
12 ـ تێكۆشان بۆ هێنانه‌ كایه‌ی‌ یاساگه‌لێك كه‌له‌ خزمه‌تی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ گشتی‌دا بن و كۆمه‌ڵگایه‌ك پێك بێت كه‌ نه‌ زیان بگه‌یه‌نێ ‌و نه‌ زیان قه‌بووڵ‌ بكات. (لا ضرر و لا ضرار فی‌ الاسلام)
13 ـ تێكۆشان بۆ بنبڕكردنی‌ نه‌خوێنده‌واریی‌ گشتی‌‌ و هێنانه‌ كایه‌ی‌ كه‌ش‌ و هه‌وایه‌كی‌ گونجاو بۆ فێركردن ‌و په‌روه‌رده‌بوون ‌و رێزدانان بۆ به‌ ساڵاچوان.
شه‌رتی‌ ئه‌ندام بوون
١ ــ ئێرانی‌ بوون
٢ ــ ته‌مه‌ن هه‌ژده‌ ساڵ ته‌واو
٣ ــ ئه‌ندام نه‌بوون له‌ نێو حیزب و رێكخراوی‌تردا
٤ ــ بڕوانامه‌ی‌ فه‌رمی‌، لانیكه‌م پێشی‌ ئیجازه‌نامه‌ی‌ سوونه‌تی‌ یان پێش نوێژی‌ بۆ مامۆستایانی‌ ئایینی
٥ ــ بۆ فه‌قێ‌ یان ته‌واو كردنی‌ مه‌رحه‌له‌ی‌ دواناوه‌ندی‌ واته‌(ده‌ورانی‌ موسته‌عیدی)
٦ ــ بۆ خه‌ڵكی‌ مه‌ده‌نی‌ خۆشناوی ‌و بڕوانامه‌ی‌ ئایینی‌ یان خوێندكاری‌ ئایینی

٧ ـــ پابه‌ندبوونی‌ كرده‌وه‌یی‌ به‌ ئایینی‌ پیرۆزی‌ ئیسلام


یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران YZAKI

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر