بسم اللە الرحمن الرحیم
ئەوانەی زیادەرەوی لە ئایین دا دەکەن ؟
پەروەردەگارمان دەفەرموی : ( ولا تطغوا فیە فیحل علیکم غضبی )
واتە : زیادەرەوی و گوناهکاری و فێڵ و تەڵەکە مەکن بۆ ئەوەی خەشم و قینی من داتان نەگرێتەوە . تەفسیری ئاسان .
رۆچون و زیادەرەوی لە ئایین دا دیاردەیەکی کۆنەو تەمەنی لەگەڵ مرۆڤایەتی سەریهەڵداوە و بۆتە دیاردەیەکی ترسناك لە مێژوی مرۆڤایەتی لە هەموو ئەدیان و ئایین و ئایین زایەک و رێبازێکدا روی داوە و بەردەوام مرۆڤایەتی لە ناو ئەو دیاردە ترسناکە دا بۆتە چەندین بەش و فکر و ئایدولۆژیاو بیر و باوەری تەکفیری و مرۆڤایەتی لەو ناودا توڵاوەتەوە و تۆشی سەدان گیر و گرفتی جوراوجور و ون کردنی رێگای راست و بەرێدا بردنی ئایین و دەست کاری کردنی ئایین و ئایین زاکان ، هەر لە کۆنەوە ئەو زیادەرەویە و رۆچون لە ئایین دا بە پلانی ناحەزان دارێژراو و نەخشەی شومی ناحەزانی ئەو دینەی کە خودای مەزن بە پێغەمبەران دا علیهم السلام ، رەوانەی کردوە بۆ بەختەوەری بەرەی مرۆڤایەتی و بەرەو خودا پەرەستی و دور کەوتنەوە لە سرینەوەی یەکتر و پێش گرتن بە خوێن رشتن و زاڵم و سەرەرۆکان ، بەردەوام کاری ناحەزیان و سەرەرۆیان پێش نەرم و نیانی ئەو دینە راست و راستە قینەکان خستووە بەڵام بەو حاڵەش هەمیشە ئەوە ئینسانەکان بوونە کە بەردەوام ئینکاری حەق و راستیان کردووە و تەنانەت دێنەکەشیان بۆ بەرژەوەندی مەرامی شەخسی و زاڵم و بەرژەوەندی خوازان بە خەراپی و بە پێچەوانەی راستیەکان نیشان داوە ، سەرهەڵدانی لەسەر دەمێکەوە بۆ سەردەمێکی تر گۆراوە وئەورۆچون و زیادەرەویە لە هەموو رێبازو ئایینو ئایین زایەک دا روی داوە و نامۆ نییە بۆ مرۆڤایەتی وشتێکی تازەنیە ، ئەو نەخۆشیە ترسناکە لە سەرەتای ئایینی پیرۆزی ئیسلامیش سەری هەڵداوە و زیانێکی گەوەرەی بەو دینە پاکە گەیاندووە و زۆر جاریش دژ و ناحەزانی ئەو دینە ئەو هەلەیان قۆستۆتەوە و فویان پێدا کردووە و بۆ دژ و دوژمن داری بەرامبەر بەو دینە و شوێنکەوتوانی ئەو دینە پیرۆزە توانج و تەشەر و پەلاماری موسڵمانانیان پێ داوە ، ئەو دیاردەیەش شتێکی نامۆ نییە کە ناحەزانی ئەو دینە دەیدەنە پاڵ ئەو دینە و کاری ترس و تۆقاندن و سەر برین و سوتاندنی ناحەزانی حاڵی نەبوو لەو ئیسلامە کە ئەنجامی دەدەن بە ناوی دینەوە ، ئەو کارە دژ بە دین و دژ بە مرۆڤایەتی و دەژ بە بەها باڵاکانی خودای مەزن و رەوشتو رێبازی پێغەمبەران و موسڵمانان تێوە دەگلێنن ، کە ئەو رەوشت و کارە ناشیاوانە نە لە پەیامەکانی خودای مەزن دان ونە لە بانگەوازی پێغەمبەران دا رێگایان پێ درواە ، بەڵکو بە توندترین شێوە رەت کراوەتەوە . پەیامی رەوانە کراوانی خودای مەزن بۆ ئاشتیو ئارامی و کاری چاكە و تەقواو و حورمەت لەیەکترگرتن و سیلەی روحم و بەزەیی و مێهرەبانیە وە سەرچاوەی گرتووە ، ئەوەتا خودای مەزن سەبارت بە ئادەمیزاد دەفەموی ( ولقد کرمنا بنی أدم فی البر والبحری ورزقناهم من الطیبات و فصلناهم علی کثیر ممن خلقنا تفضیلا ) سورەی الأسراء واتە : بێگومان ئێمە رێزمان لە نەوەی ئادم گرت و لە وشکانی ودەریادا هەڵمان گرتن ، رۆزی پاک و خاوێن مان پێدان ، لە چاو زۆر لە دروسکراوانی خۆمان زۆرتر قەدرو رێزمان گرتوون .
خۆ هەر نەوەی ئادەمە کە بەردەوام لە شەرانگێزی و وێرانی و کوشت و کوشتار دەگەرێت و لە ناو بەری بەرەی مرۆڤایەتی هەر خۆیەتی کە چی لەو ئاستە دا دینێك کە پاک و بێ گەردە و دورە لەهەر توندو تیژیەك ، ئەوە تاوانی ناحاڵیانی لە دین دەرچۆ دەدەنە پال ئەو دینە کە خۆیان تێهەڵکێشی ئەو دینە کردووە کە بەردەوام ئەو جۆرە کەس و لایەنانە بە دەرچو لەدین و ئایین و خەواریج ئەژمار کراون . خودای باڵادەست دەفەرموی (( وهوالذی جعلکم خلائف فی الأرض )) واتە : خودا ئەو زاتەیە کە ئێوەی کردووە بە جێنشینیانی سەرزەوی نەوە لە دوای نەوە . بەڵام خۆ بۆ خەرابکاری و وێرانی و ترس و تۆقندن نەکراوینە جێنەشینی سەر زەوی . خودای مەزن دەفەرموی (( وتعاونوا علی البر وتقوا ولا تعاونوا علی الإثم وال
عدون واتقوا اللە ان اللە شدیدالعقاب )) واتە : لەسەر چاکە و چاکەکاری یارمەتی یەکتر بدەن ، بۆ گوناەو دەست درێژی کردن و تاوان کردن یارمەتی یەکتر مەدەن ، ولە خودا پەرواو ترستان هەبێ بەراستی خودا خاوەنی سەزای سەختە . ئەگەر سەیری ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز بکەین و بە وردو جوانی سەرنجیان بدەینێ ، ئەو کاتەیە کە ئەوانەی هەتا ئێستاش دژ بەو پەیام و بەرنامە راوستاون ، باش دەزانن کە ئەوانەی گروپی داعش و کۆماری بە ناوی ئیسلامی ئێران و ئەمسالی ئەوانە دەیکەن دورن لە بەها پێرۆزەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و بە تەواوەتی ئایینی پاکی ئیسلام دژیانە و بە دەرچو لەو دینە ئەژمار دەکرێن ، داگیرسانی شەری فیتنەو ئاژاوە نانەوە لە لایان گروپی داعش و دەستو پێوەندیەکانی وەک ئەو ، هاوکات کەڵك وەرگرتن لە ناوی پیرۆزی ئایینی ئیسلام و بە ناوی دینەوە سەربرینو کوشتن و سوتاندن و سەرو ماڵی موسڵمانان بە حەڵاڵ زانین ، ئەوە خۆی گەورەترین گوناهو تاوانە کە دەیکەن ، لە سەردەمی پێغەمبەری ئازیزمان سەلام و درودی خودای لەسەر بێت ، لە کاتی فتوحات و جەنگەوە هەمیشە یارەکانی ئاگادار دەکردنەوە کە ئەگەر هەر کەسێك لە ناو شەر دا لە دوژمنان و کافران ، کەلیمەی شەهادەت یان هینا ئەوە نەکەن بەهیچ شێوەیەک دەست درێژی بکەنە سەر و بیکوژن چونگە هەرکەسێک لاالە الااللە و محمد رسول اللە ی وت خوێنی ئەو لەسەرتان حەرامە ، بەڵام وەرە تاقمی خەواریجی داعش کەسانێك دەگرن و بە زۆر شایدمانی پێ دەهێنن و دواتر لەسەری دەدەن و سەری دەبرن ، باشە ئەگەر ئەو خەواریجانە ئەوەندە پابەندی ئەو دینە پاکەن بۆ خەڵکی موسڵمان دەکوژن و شایدمانی دوبارە پێ دەهێن و ئەوجار دەیکوژن یان دەیسوتێنن ، کەی ئەو رەوایە درواوەتە ئەوانە کە خۆیان تێهەڵکێشی ئەو دینە کردووە ، بەڵام هاوڵان و یارانی نزیک لە پێغەمبەر (درخ ) لەسەر بێت ئەو رێگەیان پێ نەدراوە و نەهیان لێ کراوە کە ناتوانن بە هیچ شێوەیەک خەتەر بن بۆ سەر ماڵ و ناموس و خوێنی بە ناحەق برێژن ، ئەگەر داعش و ئەو جۆرە تاقمانە ، بیانوی جیهاد کردنیان کردۆتە بەهانە ، ئەی بۆ ناچن یارمەتی موسڵمانانی بۆرما بدن کە بە دەستی بۆزیە بێ برواکان لە ناو ئاگر دا دەسوتێنرێن و ماڵ و زێدیان لی ئاگر دەدەن و دەر بەدەریان دەکەن و قەتڵ و عام دەکرێن ، بۆ هاتونە موسڵمانان دروێنە دەکەن و لە ناویان دەبەن ، ئەو جۆرە مەترسیانە بە تەواوەتی لە سەر کۆمەڵگای کوردەوەاری ئاسەواری خەراپی داناوە بەجۆرێك هیندێك کەسی ساویلکە و بێ زانستی شەرع و دور لە زانینی راستیەکان ، کەوتوونە بەر ئەو تەوژموو و دورێیانەی کە گروپی داعش و هاودەستەکانیان گرتویانەتە بەر کە دەڵێن ، دین ئەوە دەخوازێت کە ئەوانە دەیکەن و ئەوە راست و دروستەکەیەتی ، بە تەواوەتی تەئسیری خەراپی لە ناو دڵ و درونی بەشێک لە کۆمەڵگاکەمان دروست کردووە و نەیارانی ئەو دینەش هەلیان بۆ چەواشەکاری دژ بەو دینە قۆستۆتەوە و بە تەواوەتی مێشك و دڵ و درونی هێندێك کەس و لایەن تێك دەدەن ، بۆیە بۆ بەر چاو رونی زیاتر وئاگادار کردنەوەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ، دەبێ رۆڵی زانایانی ئایینی کوردستان زیاترلە رابردو بێت پێوستە کە لەو بارەوە لە مینبەر و مزگەوتەکان و لەسەر تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بە تەواوەتی دەقە شەرعیەکان و زانستە شەرعیەکان سەبارەت بەو تاقم و گروپانە رون بکەنەوە بە باشی هەڵوێستی ئاینی پیرۆزی ئیسلام لەو بارەوە رابگەیەنن و بە تەواوەتی مەحکومیان بکەن کە کار و ئاکارو ئەو جۆرە کردەوانە ، نەک هیچ پەوندیەکیان بە ئایینی ئیسلام وە نییە بەڵکۆ ئەو تاقم و گروپانە بە لەدین دەر چۆ ئەژمار دەکرێن و ئاسەواریان بە سەر ئەو دینە پیرۆزەوە نییە تا لافی ئایین داری لێ بدەن . ئەوانەو زۆر شتی تر کە مەجالی باس کردنی لێرەدا کەمە بۆ باس کردن بەجێی دەهێڵم بۆ ماموستایانی ئایینی ، یان بۆ بەشی تر گەر ویستی خودای لەسەر بێت ان شاءاللە . لە کۆتای لە خودای مەزن دەپاریمەوە کە ئەو گروپ و لایەنانەی کە لە جیاتی دوژمنانی ئەو دێنە ، کە هەرچی دوژمنانی دین پێیان نەکراوە و ئەوان ئەوە باشتر لەوان ئەنجامی دەدەن دژ بە ئیسلام و خەڵکی کوردستان و جیهان و موسڵمانان ، بە فەنایان دا ببات و لە ناویان بەرێت الهی آمین نروێژ : مەلا عەلی رەپوشە ٢٥/٢/ ٢٠١٥