۱۳۹۳/۱۰/۱۳



کل نفس ذائقة الموت

رۆژی پێنج شه‌م رێکه‌وتی 10ی به‌فرانباری 1393ی هه‌تاوی که‌سایه‌تێکی خۆشناو و باوکی شه‌هیدێکی رێگای رزگاری به‌ نێوی مام حوسێن فه‌لاح ناسراو به‌ حوسێنی مه‌لای، خه‌ڵکی ئاوایی خورشت سه‌ر به‌ شاری شنۆ به‌ هۆی پیری کۆچی دوایی کرد، مام حوسێن مرۆڤێکی نیشتمانپه‌روه‌ر وخۆشناوی ده‌ڤه‌ره‌که‌ی بوو ماوه‌یه‌کیش له‌ لایه‌ن رژیمی کۆماری به‌ نێو ئیسلامی ده‌ست به‌سه‌ر ده‌کرێت وزیندانی ده‌کرێت ،یه‌کێتی زانایانی ئایینی وێرای پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی له‌ بنه‌ماڵه‌ به‌رێزه‌که‌یان وسه‌رجه‌م خه‌ڵکی ئاوایی خورشت له‌ خوداوه‌ندی مرزن داواکارین به‌هه‌شتی به‌رینی پێ ببه‌خشێت؛انا لله‌ وانا الیه‌ راجعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
12ی به‌فرانباری 1393ی هه‌تاوی

12ی ره‌بیع الاولی 1436کۆچی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر