۱۳۹۴/۱۰/۰۵

پیرۆزبایی به‌ بۆنه‌ی رۆژی له‌ دایک بوونی عیسای کوری مه‌ریه‌م

بسم الله‌ الرحمن الرحیم

به‌ بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ری له‌ دایک بوونی پێغه‌مبه‌ری خودا عیسای کوری مه‌ریه‌م و سه‌ری ساڵی زایینی، یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی ده‌کات له‌ هه‌موو باوه‌رمه‌ندان، به‌ تایبه‌ت مه‌سیحییه‌کانی کوردستان، هیواخوازین ئه‌م رۆژه‌ پیرۆزه‌ ببێته‌ هه‌وێنی ئاشته‌وایی و ته‌بایی نێوان ئایینه‌کانه‌ ئاسمانییه‌کان وهه‌موو کۆمه‌ڵگایی مرۆڤایه‌تی به‌ گشتی.
باوه‌ری ئێمه‌ی مسوڵمانانی راسته‌قینه‌ ئه‌وه‌یه‌ هیچ جیاوازییه‌ک له‌ نێوان پێغه‌مبه‌رانی خودا دا نییه‌و هه‌ر هه‌موویان نوێنه‌ری یه‌زدانی پاک وبێ وێنه‌نه‌، هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ له‌م رۆژه‌ پڕ شکۆیانه‌دا هه‌وڵی ته‌بایی ویه‌کتر قه‌بوڵکردن بده‌ین وبه‌ دیدێکی مرۆڤانه‌ بڕوانینه‌ کۆمه‌ڵگایی مرۆڤایه‌تی و له‌ حه‌ولی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان دابین. والسلام علیکم ورحمةالله‌ وبرکاته‌

 یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
26ی دسامبری 2015ی زایینی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر