۱۳۹۴/۰۸/۲۳

هاوخه‌می له‌ گه‌ڵ خه‌ڵکی وڵاتی فه‌ره‌نسا به‌ بۆنه‌ی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی

هاوخه‌می یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران له‌ گه‌ڵ خه‌ڵک وده‌سه‌ڵاتی وڵاتی فه‌رانسا.
به‌ بۆنه‌ی کرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌کانی 13ی 11ی 2015ی زایینی له‌ وڵاتی فه‌ره‌نسا که‌ به‌داخه‌وه‌ خه‌ڵکانێکی بێ تاوان بوونه‌ قوربانی، یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێرای هاوده‌ردی وهاوخه‌می خۆی له‌ گه‌ڵ خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌، پرسه‌وسه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی ده‌سه‌لات وخه‌لک وبنه‌ماڵه‌ی قوربانیان ده‌که‌ین وله‌ خودای گه‌وره‌ داواکارین برینی برینداره‌کان هه‌رچی زووتر سارێژ بێته‌وه‌،
تیرۆر به‌هیچ شیوه‌یه‌ک له‌ ئایینه‌کاندا به‌ تایبه‌ت ئایینی ئیسلام ومه‌سیحییه‌ت رێگه‌ پێدراو نییه‌، به‌ڵکو زۆر به‌ تووندی ئیدانه‌ کراوه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تاریک په‌ره‌ستانی نه‌زان، بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجی خۆیان زۆرکات له‌ ئایین ومه‌زهه‌بی کۆمه‌ڵگا که‌ڵکیان وه‌رگرتووه‌ و ده‌شیان هه‌وێت کێشه‌ وناکۆکی له‌ نێوان گه‌لان وئایینه‌ جیاوازه‌کان پێک بێنن، ئه‌م کرده‌وه‌ دوور له‌ مرۆڤایه‌تییه‌ ویژدانی هه‌موو ئازادیخوازان ومرۆڤایه‌تی به‌گشتی بریندار کرد، تیرۆر دووژمنی هه‌موو لایه‌که‌ وتیرۆریستانیش دووژمنی سه‌ره‌کی ئازادی وبه‌خته‌وه‌ری مرۆڤایه‌تینه‌، ئێمه‌ی گه‌لی کورد زۆر له‌مێژه‌ گیرۆده‌ی ئه‌م جۆره‌ کرده‌وه‌ قێزه‌وه‌نانه‌ بووینه‌ وله‌م رێگایه‌شدا به‌ سه‌دان وهه‌زاران خه‌ڵکی بێ تاوان وسه‌رکرده‌ سیاسییه‌کانمان له‌ ده‌ست داوه‌، برین وژانێکی که‌ ئه‌مڕۆ خه‌ڵکی فه‌ره‌نسای زامدار کردووه‌ زۆر له‌ مێژه‌ جه‌سته‌ی ئێمه‌ی هه‌ژاندووه‌ هه‌ربۆیه‌ هه‌ست به‌ژانی ئێوه‌ ده‌که‌ین وخۆمان به‌ به‌شداری خه‌م وپه‌ژاره‌کانتان ده‌زانین، مه‌رگ ونه‌مان بۆ مرۆڤکوژان.
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

13/11/2015

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر