۱۳۹۳/۰۶/۲۷

سپتامبری ڕەش


 سپتامبری     ڕەش
       بەناوی  خوای  دڵاواو  دلۆڤان
ولا  تقولوا  لمن  یقتل  فی  سبیل الله  اموات بل احیاء ولکن  لایشعرون. بەقەڕە : ١٥٤ .
ئەوانەی  لە  ڕای  خوادا  دەکوژرێن  مەڵێن  مردون ، بەڵکو زیندون و  ئێوە  نازانن.
١٧ی  سپتامبر ڕۆژێکی  ڕەشی  کوردستانە ، بیرەوەریەکی  تاڵی   ژیانی گەلەکەمانە ، پەڵەیەکی  ڕەشی  ناو چاوانی  کۆماری  بەناو  ئیسلامی  ئیران وئاخۆندە  خوێنمژەکانە . ڕۆژێکە   شەهیدانی  گەلەکەمان  بەخوێنی  گەشیان پەروەندەی  جینایەتکاری   ئاخوندەکانیان  ئیمزاکردو  دنیایان تێگەیاند و  دادگای وڵاتێکی  وەک  ئاڵمانیش  ئەوەی  بەپێی  قانونی  قەزایی ئەو  وڵاتە  سەلماند. لەسەر دوکتۆر  سادقی  شەڕەفکەندی  ئەوەندە  بەسە بڵێم: ئەگەر مەرگ  مۆڵەتی داباو  دەستی  غەدرو  خەیانەت  لێگەڕابا  ئێستا  دوکتۆر  قاسملوی  دوهەممان  هەبو.
لەسەر  تڕۆڕی دوکتۆر شەرەفکەندی و هاوڕێیانی  زۆر  نوسراوەو  کوتراوە.بۆیە نامەوێی  لەو بارەدا لەسەری  برۆم ، بەڵام  چونکە جینایەتەکە  بە نەخشەو پیلانی ڕێبەرانی  کۆماری  ئیسلامی ئەنجام  دراوە، دەمەوێی   لە ڕوانگەی ئایینەوە  ، ئەوەندەی  بۆم  دەلویێ  بەکورتیئەو بابەتە  شیکەمەوە . بۆ ئەو مەبەستە  پێویستە بزانین شەهید  کێیەو قوربانیەکانی  ئێمە کە لە ڕێگای ڕزگاری گەلو  نیشتماندا  گیانیان  بەخت  کردوەو  دەکەن  بۆچی  پێیان دەڵێین شەهید؟
                  (جــێــگـەو   پـێـگـەی   شـەهــیــد )
سوڕەی  ئالی عیمڕان: ١٤٧{ ئەگەر  لە ڕای  خوادا  بمرن ، یان  لەڕای خوادا بکوژرێن ، دڵنیابن  لێبوردەییو  بەزەیی  خوا  زۆر  چاکترە  لەو شتەی  کۆی دەکەنەوە.} هەروەها لە سورەی بەقەڕە : ١١١ دافەرمویە:{  خوا  گیانو  ماڵیشەهیدانی بە بەهەشت  کڕیوە ، ئەوانە  لە ڕاهی خوادا  شەڕ دەکەن ، دەکوژرێنودەکوژن ، تادوایی.}  شەهیدان  لە پێشەوەی  ئاکار  چاکانن . خواش  فەرمویە وامەزانن  چاکە  هەرئەوەیە ڕوبکەیە  رۆژ هەڵات یان ڕۆژ ئاوا ، بەڵکو کۆمەڵێک پرنسیپو یاساوراسای  ئینسانیو  ئەخلاقیو  ویژدانی  کۆمەڵایەتیە کە بەرێوەبردنی سەر جەمیان  ئەرکە و  نەبونی  هەرکامیان  لە بایخی  دینەکە  کەم دەکاتەوە . بەڕاستی کوشتنو بڕینو قەڵاچۆ کردنو دەستدرێژی بۆ گیانو  ماڵو ناموسی گەلان، ئەویش  گەلێک  کەخۆی  موسوڵمانە جینایەتەو دور  لە ئەخلاقی ئایینو  ئینسانە. بەداخەوەئەوەیئێستا بەناوی  ئیسلام  دەکرێی ڕاست دژی ئیسلامەو بەقازانجی  دین دوژمنانە.  بەکورتی لەلای  خوا  جێگەو  پێگەیشەهید  زۆر لەوەبەرزترە  کەئێمە  مەزندەی بکەین ، لەو  بوارەدا   ئایەتی قورعانی زۆرن کەپێویست  نیە  هەمویان بنوسینەوە . شەهیدیشبەوانە ناڵێن کە لەداگیر کردنیمڵکوماڵیخەڵکی دەست  ناپارێزنولە کوشتنو گرتنوئەشکەنجەو   ئازارو دەستدرێژی بۆگیانو  ناموسی  خەڵک  سڵ ناکەن. 
                 (جــۆرەکــانــی   شـــەهــیــد )
ئەگەر نەمانەوێی  بابەتەکە  دورو  درێژ بکەینەوە ، جۆرەکانی شەهید بە (٣) جۆر  دەقەبڵێنین.  (١)  شەهیدی  دنیاو  قیامەت :  ئەوانە  لەخواوە   بەرزترین جێگەیان  پێدراوەو لەناو  خەڵکیشدا  ڕیزو  حورمەتی  تایبەتیان هەیە ئەوانەش کەسانێکن  کە تەنیا  لە ڕێگای  ئەرکێکی   پێئەسپێراوی   خواییاندا  گیانیان لە دەست  داوە جا ئەو  ئەرکە  عیبادیبێی   یان کۆمەڵایەتی بێی،  چونکە هەمو کردەوەو  ئاکارێکی  موسوڵمان  ئەو کاتە  لەلای  خوا پەسندە  کە لە  خزمەتی بەندەکانی  خوادابێی .  خوا بۆ خۆی هیچی  لە ئێمە  ناوێی ، ئەوەی  لەسەری  کردوین  بەئەرک هەر بۆ خۆمانە. (٢) شەهیدی  دنیا: کە  لەڕێگای دابینکردنی ژیانی  خۆیانو  ماڵو  منداڵو  کومەڵگادا  بەگشتی  دەبنە  قوربانی . (٣)  شەهیدی قیامەت: وەک : سوتاو ، خنکاو ، لەسەر  ماڵ  کوژراو ، لەسەر بەگری  لە دین،بەگری  لە گیان ، لەڕێگای  خوێندنو  فێربون ،لەسەر  هەق  بێژی  ،  مردن بەنەخۆشی  تاعون  ، زکچون ، وەبن  ئاواری  خانوی  ڕوخاو  کەوتنو گیانیان  لە دەست  داوە.  هتد. لێرەدا  بۆ نمونە  یەک  دویەکان  دەگێرمەوە.  لە حەدیسی موسلم ژمارە : ٢٠١ دا هاتوە : کابرایەک  هاتە  لای  پەیامبەرو  عەرزیکرد ،ڕات  چێە   سەبارەتبەو  کەسەی  دەیەوێی  ماڵکەت  لێبستێنێ ؟ فەرموی : مەیدەیە. ئەگەر دەگەڵم بەشەڕ هاتو  ویستی  بەزۆر لێم  داگیر  بکا؟ فەرموی: بەرەنگاری ببەوە،  ئەگەرکوژرای  شەهیدی ، ئەگەر  ئەوت  کوشت ، بەهیلاک چوە. یان  لەبارەیخوێندنوفێربونەوە : ترمزی = ٢٥٧١ دەڵێی: لە  پەیامبەر   پرسیار  کرا ،  ئەو کەسەی  وەداوی  خوێندنو  فێربون  دەکەوێیچ  پلەیەکی  هەیە؟ فەرموی : لەڕێگای  خوادایە  هەتا  دەگەڕێتەوە. ئەحمەد لە حەدیسی  ژمارە  ١٠٨٠٧٤ دا  دەلێی:   کەسێک هاتە  لای  پەیامبەرو  لێیپرسی :کام جیهاد لە هەموان مەزنترە ؟ فەرموی : کوتنی  هەق  لەبەرانبەرزاڵمو  زۆرداراندا. بێگومان حەدیسیتر  زۆرن کە  پێویست بە هێنانیان ناکا.کەوابو شەهیدهەرئەو کەسانە  نینکە بە قسەی ئەوانەیچەپ  لێێ  تێگیون،چوبنە  خەزاو لەوێی کورژابن ،لە ڕاستیدا  خەزا  هەر شەڕ  نیە  بەڵکو  شەڕ تەنیا  لەو  حاڵەتەدایە  کەهێرشت  دەکرێتە  سەر  گیانو  ماڵو هەمو  شتێکت . بەباوەری  من  ئەوانە  لە مانای  خەزاش  تێنەگەیشتون  یان خۆی لێی  هەتڵە دەکەن.
ئەگەر  بەبیێ غەرەزو  مەرەزو دەمارگرژی  بڕوانینە  ئەو  ئایەتو  حەدیسانەی لەو  بارەدا  هاتون دەتوانین  بڵێین : شەهید  شەرەفکەندیو  سەرجەم  شەهیدانی ڕێگای  ڕزگاری  گەلو  نیشتمان بەهەق  شەهیدانی  ڕێگای  خوان ، چونکە ئەوانە هەمو جەرو  جەفایەک  لە ڕێیگای  ئامانجێکی  پیرۆزی  خواییدا دەکێشنو بەسەخاوەتەوە  گیانیان  بەخت دەکەن  بە بێێ  هیچ موچەو  بەراتێکو   تەنانەت ژیانیشیان وەک  خەڵکیتر  ئاسایی  نیە ،لە ڕای  خواشدا  هەر ئەوەیە  ڕێگەیەکی هەق  بڕۆی  بۆ ئامانجێکی  هەقو  هیچ چاوەڕوانی  ماددیشت نەبێێ.  ئەوانە  بۆ ڕزگاری  نیشتمانێکی داگیر  کراو  کە خوا بەملکایەتی  بەکوردانی داوە خەباتیان کردوەو  دەکەن ، ئەوانە  لە بەرانبەر  زاڵمانێک راوەستاون کە خوا  لە زیاتر لە (١٠٠)جارلە  قورعاندا وشەی  زاڵم  لە بوارە  جۆراو جۆرەکانی ژیانی کۆمەڵگادا  کوتراوەو  بخراپیان   ناوهێناوە .بەرەنگاربونەوەی  زاڵمانی  وەک ئەرکێکی  ئایینی  بۆ  خاوەن  باوەڕان  دەیاریکردوە . بەرەنگاری  گەلی   کورد دەگەڵ  کۆماری  ئیسلامی ئێران   بەرەو  ڕوبونی   زاڵمێکە   کە  لە   قورعاندا وەک   ئەرک   دیاریکراوە.ئەو  شەهیدانە   ویستویانە گەلێک  ڕزگار بکەن کە بەشێکنلەو مرۆڤانەی خوامافی  ژیانو  کیانی  پێداون . لەکەس شاراوەنیەجگە  لە دوژمنانی  کورد ، گەلی  کورد  بەدرێژایی  مێژو ماڵوناموسو کەسایەتیو  گشت  مافەکانی پێشێلو  دەستدرێژیان  بۆ کراوە . کەس  نیە نەزانیێ بۆ گەلێکی خاوەنئیمانی پێبەند  بە  هەمو  یاساو  ڕاسای  دینیو نێو دەوڵەتی، حوکمی  جیهادی  لە لایەن  ڕێبەری  کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەردەرکراوە.گەلێکی  کە  ئایینی  ئیسلام  لەلای  ئەوانەوە  لە هەمو  موسوڵمانانیدنیایە جوانترو چاکترو  پاکتر  ڕێزی  لێگیراوەو  بەڕێوە براوە. کەوابوبە پیداگریەوەدەڵێم : بەرنگار  بونەوەی  ئێمەی  کورد  دەگەڵ  کۆماری  ئیسلامی ئێران ، نەشەڕەو،  نە  ناڕەوایە . پێشگرتنە  لە زوڵمو  زۆرو  ناڕەوایی ، خەباتەبۆ ژیانێکی خوا پیداویئینسانی ، تێکۆشانەبۆ ڕزگاری  زێدێکی  داگیر کراو.قوربانیدانە  بۆ سەلماندنی  مافێکی  ڕەوا. بەو کورتە  باسە   ئەوە  دەڵێم: کە شەهید  شەرەفکەندی  یەكێکە  لە  شەهیدە  سەرقافڵەکانی  ڕێگای  ڕزگاری گەل.ڕیبەری  حیزبێکبو کەدامەزرێنەرەکەی  پێشەوایەکی زێدەزاناوژیرو هەڵکەوتوو لێوەشاوەی  ئایینیو نەتەوایەتیبو، کە خۆی  بەقورعان  سوێندیخواردو گەلەکەشی  سوێند  دا کەدەبێی  لە ڕێگای نیشتماندالە قوربانی  کردنی  سەروماڵ  درێغی نەکەن، بەئەرکێکی   نەتەوایەتی   پشت   ئەستور بە    بڕیارەکانی ئایینیو قورعانی  بزانن. بەپیوەری  قورعانیو بە  بەردەوامبون  لەسەر ڕیبازێککەبەڕای من  ڕیبازی  پەیامبەرە ، شەڕەفەکەندیوهەمو  شەهیدانی  سەربەرزیگەلەکاەمان  دەچنە  خانەی  شەهیدانی  فی سبیل الله.
لە کۆتییدا  بەبونەی  ساڵوەگەڕی  ئەو کارەساتە  دەلتەزێنە و لەدەستدانی  ئەو ڕۆڵە  بەئەمەگانەی  گەلی کورد  بەتایبەتی  لە  ڕۆژ هەڵاتی  کوردستان  هاو خەمی خۆمتان  دەگەڵ   دەر  دەبڕم  هیواداریشم ڕیبازیان  بەر نەدەین تا ئێمەش  وەک شەهید  شەرەفکەندی : یان  سەردەکەوین  یان  وەدوای  ئەو دەکەوین.  ئێمە  هەقین ، هەقیش  سەرکەوتنی  مسۆگەرە.پەیامبەریش  فەرمویە: الحق  یعلو ولایعلی  علیە.
         براتان  مەلا  برایم  مەجید پور        هولەند  ١٤/٩/٢٠١٤
                                           ٢٣ / خەرمانانی  ٢٧١٤ کوردی



هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر