۱۳۹۳/۰۷/۰۴

په‌یامی پرسه‌وسه‌ره‌خۆشی یزاکا به‌ هۆی گیان له‌ ده‌ستدانی مامۆستایه‌کی نیشتمانپه‌روه‌ر و ئه‌ندامی یکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

په‌یامی پرسه‌وسه‌ره‌خۆشی یزاکا به‌ هۆی گیان له‌ ده‌ستدانی مامۆستایه‌کی نیشتمانپه‌روه‌ر و ئه‌ندامی یکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
"کل نفس ذائقة الموت"
به‌داخ وکه‌سه‌ره‌وه‌ ئه‌ندامێکی لێهاتووی یه‌کێتییه‌که‌مان به‌ هۆی پێکانی هاتووچۆ له‌ جاده‌ی سنه‌ به‌ نێوی مامۆستا دوکتۆر مه‌حموود ئه‌یوازه‌ خوتبه‌خوێنی مزگه‌وتی سه‌لاحه‌ دینی ئه‌یوبی مه‌ریوان و مامۆستای زانکۆکانی په‌یامی نوور وئازادی ئه‌مشاره‌ له‌ رێکه‌وتی 2ی ره‌زبه‌ری 1393ی هه‌تاوی گیانی له‌ ده‌ستدا.
دکتۆر مه‌حموود دوکتۆرای له‌ بورای ماف له‌ زانکۆی شیراز به‌ده‌ست هێنا و
یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی ئه‌کتیڤی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران بوو خودا لێخۆشبوو که‌سایه‌تییه‌کی خۆشناوولێوه‌شاوه‌ی نه‌ته‌وه‌ به‌شخووراوه‌که‌مان بوو که‌ به‌داخه‌وه‌ زۆر نه‌ژیا تاکو زیاتر خزمه‌تی ئایین ونه‌ته‌وه‌که‌ی کردبا هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ یه‌کییه‌تییه‌که‌مان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی که‌س وکار وسه‌رجه‌م خه‌ڵکی خۆشه‌ویستی مه‌ریوان ده‌کات وله‌خودای مه‌زن داواکارین به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بکات{انالله‌ وانا الیه‌راجعون}

یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران


3ی ره‌زبه‌ری 1393ی هه‌تاوی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر