۱۳۹۳/۰۶/۲۱

کــــورد و داعش


کــــورد و       داعش
ماوەیەکە   مەسەلەی   داعش و  هەڵس و  کەوتەکانی  کە دورن  لە هه‌موو  یاساو  ڕاسایەکی باوی  ئەم جـیهانە ،بـۆتـە  بابەتـی  ڕۆژو  شەوچەلـەی  هـەمـو  کـٶڕو  کـۆمـەڵـەکـانـ و بنەماڵەکانی   ئەم   کوردستانە . وانیشان  دەدریێ  کە ئەوە  شتێکی  تازەیە و مەترسیەکی نویێ  کوردستانە .بەپێویستی   دەزانم  لە روانەگەی   خۆمەوە  ئەو  بابەتە  هەڵسنگێنم  و کورت  لێکی  دەمەوە . ئەگەر   ئاوڕێک  لە   ڕابردوی   ڕوداوەکانی  کە لە  ماوەی  تەمەنمدا   دیتومن  بدەمەوە و  چۆنم  دیون  ئاوایان  بگێڕمەوە،  دەڵێم: پڕۆسەو  بەرنامەی  داعش  بۆ کوشتو بڕو  قەڵاچۆی  گەلی  کوردو  داگیر  کردنی  کوردستان  لە کۆنەوە  هەبوەو  تەنیا  بە پێی  هەلو  مەرجو  بارودۆخەکان   ناوەکەیان   گۆڕاوە.  باشم  لەبیرە    لـەسەردەمی  پاشایەتیدا   لـە ڕٶژهـەڵاتی   کـوردستان   لـە  پادگانی  جەڵدیان  قەسابخانەیەکو  ئەشکەنجەگایەک   بە سەرۆکایەتی   جەلادی  ناودار  تیمسار  ئووەیسی دانرابو  کە بەسەدان  کوردی  بێتاوان  کە تەنیا  کورد  بونو  چیتر  ئێعدامو  لەدار دەدرانو  بە خراپترین   شێوە  ئەشکەنجە   دەکرانو  لە  چاڵە ڕەشەکانی   ڕێژیمدا  بێسەرو  شوێن  دەکران . لە سەردەمی  کۆماری  ئیسلامیدا  دەیان  قاڕنێو  قەڵاتانو  ئیندرقاشو  سەوزیو  قەرەگۆلەکان و  هیتر و  سەر  ئەنجام  حوکمی  جیهادی  ڕەش  بە دژی  کوردان ئەنجام دران . لەقاڕنیێ  جیا  لەکوشتنی  ژنو  منداڵو  پیرە پیاو بەتەورو  قەمە ، مەلای  قورعان  بەدستیش  گۆشاو  گۆش  سەری  بڕا!!  لە باشوری  کوردستان  جیا لە هەمو  کوشتو  بڕەکان   ئەنفالەکانو  بۆمبی  شیمیایی  هەڵەبجە ما ن  بەچاوی  خۆمان دیتمان ، زۆربەی  گوندو  شارۆچکەو  شارەکانی  کوردستان   دەگەڵ  زەوی یەکسان  کران .  لە باکوری  کوردستان  جیا  لە گرتنو   کوشتن   وەک  تورکی  کێوی  حیساب  دەکران.  لە ڕۆژئاوای  کوردستان  جیالەگرتنو  ئەشکەنجەو    کوشـتو بڕ  وەک  هاو وڵاتی  سوریەش  وەر  نەدەگیرانو  پێناسەیان  پێنەدەدان . بەکورتی  ئەوەی  ئێستا  بەناوی  داعش  دەگەڵمان   دەکریێ  زۆر   لەمێژە  دەگەڵیان  کردوینو  ئەوەتا ئەمڕۆ  باناوی   داعش   سەری  هەڵـداوە.  مـن دەپـرسم  ئەوەی  داگیر  کـەرانی  کوردستان  دەگەڵیان  کردوینو  دەیکەن  چی لەوەی  داعش  کەمتر بوە؟؟  داگیر کەرانی  کوردستان  و  سەر کوتکەرانی  گەلی  کورد دەگەڵ  داعش  یەک  ئامانجو  ستڕاتێژیان   هەبوەو  هەیە  کە  داگیر کردنی  کوردستانو  قەڵاچۆی   گەلەکەمانە .

ئەوەی   جێگای     داخە  !  هێندێک    نەزانانەو  هێندێک بەزانیاریەوە   لە  لایەک دەیانەویێ  شەڕەکە   بکەنە  شەڕی  کوردو  ئیسلام  و  لەلایەکیتر  دەیانەویێ    لە ژێر ناوی  ئایینو  مەزهەبی  جیاوازو  جۆراو  جۆر  کورد  لەناو خۆیدا   توشی   دوبەرەکیو ناکۆکیو  سەر ئەنجام  شەڕو  ئاڵۆزی  بکەن ، کەئەوە  مەترسیەکی  گەورەو  ڕاستەو خۆ بمانەوێو  نەمانەوێی   باقازانجی  دوژمنانە . من دەزانم  لە هیچ  ئایەتێکی  قورعانیدا نەهاتوە  ئەو  سەرزەویەی  کوردستانە  بەمڵکایەتی  ئیی  فارسو  عەڕەبو  تورکانە  !! ئیمەش  بە  پێچەوانەی  ئەو  ئایەتە  رەفتارمان  کردبێو  بەکافرمان   لەقەڵەم   بدەنو حوکی   جیهادو  شیمیابارانمان   بۆ دەر  بکەن !! بە دڵنیایەوە  بە فەرمانی  خوا  ئێمەی کوردیش  نەتەوەیەکین  دەسکری  خواین   وەک  ئەو  هەمو  نەتەوانەی  ئەم جیهانە ، ئەوەی  لە خواوە  وەک  سەرزەوی  پێمان  دراوە  کوردستانە ، خۆشەویستیو  پاراستنی ئەو  کوردستانەش  بۆ ئێمە  وەک پێغەمبەر (ص)  دەڵیێ : خۆشەویستی   نیشتمان  نیشانەی  ئیمانە.
دەگەڵ  ڕێزم  بـۆ  هەمـو  ئیدەو  ئایینە کان ، باوەڕم  وایە  هەتا  لە ژێر  کار  تێکەری ئەو  ئایینو  ئیدانە  نەیەینە  دەرو ئامانجی  سەرەکیمان   کە ڕزگاری  کوردستانـوکوردە نەبێتە  خاڵی  یەکەمو  سەرکیمانو  مەسەلەی  نەتەوایەتیو   نیشتمانپەروەری نەمانکاتە  یەک  هێز  بـۆ بـەرەنگاری  دوژمنان ، گومانـم  نـیـە  داعـشو  وێـنەی  ئەومان  زۆر   دەبن.  زۆر  جێگای  داخە  کە  هەوڵ  دەدریێ  بـۆ  هەڵگیرساندنی  شەڕی  سوننیو  شیعە  ، سەلەفیو  ،خەلەفی ، جیهادیو  حیزبڵاهیو  و...... دەگەڵ  ئەویش ناوچە گەرایی   زاراوە  کردن  بەزمان  خەریکین  نیشتمانو  نەتەوەکەمان دەکەینە قوربانی  ئایینو  ئیدەو  مەزەبەکان. جیگای  داختر لەوەش  ئەوەیە  کە  ئەو  دەنگانە لە ڕاگەیێندراوەکانی   پێشڕەوەکانمان  دەبیسترێن  ئەوە  هەرچی  پیرۆزیش  بن،    نابیی  لە نیشتمانو   ئازادی   گەلەکەمان   پیرۆزتر بن. سەرقاڵ بونمان  بەو  مەسەلانەوە   ئەگەر ئامانجی  ئەسڵیشمان   لە بیر  نەباتەوە  زۆرمان  لەو  دور  دەکاتەوە .
زۆر  بەراشکاوی  دەمەویی  بڵێم : ئێمەی  کورد  نەشەڕی  دژی  ئیسلام   دەکەینو نە بۆ  پەرەپێدانی  ئەویش هەوڵ دەدەین.  ئێمە  لەو  گەلانە  نین  کە ناوی  ئیسلامیان  لە خۆیان  ناوەو  کەچی  هەر  شەڕی  موسوڵمانان  دەکەن .

ئێمە  گەلێکین    نیشتمانەکەمان   داگیر  کراوە ، زمانو  فەرهەنگو  کلتورو  کەلەپورمان   لێی دزراوەو  لە  خۆمان  قەدەغە  کراوە . ئەگەر  بەدەگمەن   لە ژێر  دەسڵاتێکی  داگیر  کەردا   شتێک  بەزمانی  کوردی نوسرابیێو  کوترابیێ لە ژیر  کارتێکەری    زمانی زاڵ دابوەو  لە بەرژەوەندی  داگیر کەردا  کاری  پێکراوە . بە پێوەری   هەمو  یاساو ڕاسای  مرۆڤایەتیو   ئیدەو  ئایینەکانی  ئەم جیهانە  داوایمافیڕەواو   ڕزگاری   زێدو ئازادی   گەلەکەمان  ئەرکی   شەرعیو   قانونیمانە .بەڕاشکاوی   دەڵێم  :  هەر  هێزو هۆزو  تاقمو   دەستەو  وڵاتو  نەتەوەو  دەسەڵاتو  حاکمێک  چ بە ناوی  ئیسلامو یان هەر ناوێکیتر ، کۆماری  ئیسلامی  بێی  یان  داعشو  قاعیدە  و.....  ئەگەر  بیهەوێی زێدەکـمـان  داگـیـر  بکـا ، گەلەکەمانـو   دانیشتوانی وڵاتەکەمان  قەڵـتـو  بـڕ  بکا بەرەنگاری دەبینەوەو  قـوربانی  دەدەین  هەتا  لەوڵاتەکەمان  پاکیان  دەکەینەوە . مێژو   شایەدمانە کورد هەرگیز  شەڕی  بـۆ  دینو  ئایین  نەکردوەو  نایکا . ئوسولەنشەڕانگێز   نینو بەردەوام  بەرگریمانلە خۆمانو  نیشتمانەکەمان کردوە،خۆبەرگریش مافێکی رەوامانە.  بەرگری  لە زێدو  نیشتمان   نەک  دژی  دین  نیە  بەڵکو  وەک چۆن بۆئەوانەی  بروای  ئایینیان  هەیە   واجبێکی شەرعیە  ، ئەرکێکی    نەتەوەییو ئینسانیو ئەخلاقی  خۆمانە.  بە باوەڕی  من  بۆ بەرەنگاری  ئەو  هەمو  پیلانگێریانە گەلی  کورد بە هەمو  ئیدەو  ئایینە  جیاوازەکانیانەوە   لە ژێر  چەتری  نیشتمانو   نەتەوەدا دەبێی   کۆببنەوەو ، دین  بکەنە  باوەریکی  شەخسی  نەتەوەو  نیشتمان   پەرستی   بکەنە ئامانجێکی   گشتی ، تابتوانن  وەک  گەلێکی  ئازادو  سەر  بەخۆ  بۆ   پێشکەوتنی  گەلو ئاوەدانی  نیشتمان   تێبکۆشن ئەوکاتەیە   کەدەتوانین    هەرکەسە   ئایینی   خۆمان   هەبێو خواش  فەرمویە ( لکم دینکم ولی  دین .) واتە  دینی  خۆمان   بۆ خۆمانو  دینی  خۆتان  بۆ خۆتان.پێغەمبەریش  (ص)  دوای   ئەوەی   کۆچی   بەزۆریان   پێکرد   هەتا  مەککەی ڕزگار  نەکرد  خوا  پێی  نەکوت  دینەکەت   تەواو  کردوەو !. ئێمە ی کوردیش  هەتا  ئەو ڕۆژە  کوردستان  بەتەواوی  لە  دەست  داگیر  کەران  دەر دێنینەوە ، نەدینو  نە  دنیامان تەواو  نیە و بە ئیزنی  خـواو  هیمەتو  پشتیوانی   گەل ، نیشتمان  ڕزگار  دەکەین  لە خوێن  مژان. من  پێموایە  هەرچی  بەگژ  یەکترمان  دابکا  چ  دین بیێو  چ ئیدەی  سیاسی دەبیێ  وازی  لێبێنین . هەر  ئیدەو  ئایینێک  مافی  مرۆڤایەتیو  نەتەوایەتیمان  لێحەرام  بکا


دەبیێ  قبوڵ  نەکرێی  چونکە  دین  دەبیی  مرۆڤایەتی  تەکمیل  بکا  نەک  پێشێل.!مافان  بپارێزێی  نەک  زایەیان  بکا ، تۆوی   برایەتی  بچێنێ  نەک  برایان  پێک وەر بکا.
جێی  خۆشحاڵیە  کە ئێستا  بەشێک  لە کوردستانە کەمان  ئازادەو دەسەڵاتی  خۆ بەڕێوە بردنیان  هەیە و  بڕێکیش  زیاتر ، زۆر  ژیرانە  گەشەی  کردوەو  پێش  کەوتوە ، بۆتە  جێگایەک  کە دنیای  پێشکەوتو  پێیوایە  لە  ڕۆژهەڵاتی  ناوەڕاستدا    دەکرێێ  ببێتە  نمونەی  ئازادیو  دێمۆکڕاسی .  لەو  لایەشەوە  داگیر  کەرانی  کوردستان  بەردەوام  بە ئاشکراو  بەنهێنی بەزۆری  لە قالبی  دۆستایەتی  ڕوکێشدا  کەندو  کۆسپی  دەخەنە  سەر رێگاو  ئاژاوەو  نائارامی  بـۆ دەخوڵقێنن. دەیانـەوێـی  هـەر  چـۆنێکبیێ  پـێش  بـەو پێشکەوتنەی هەرێم  بگرن ، بۆیە  ئەرکی  گەلی  کوردستانە  بەتایبەتی  حیزبو  سازمانە کوردیەکانی  هەر چوار  بەشەکان بەبێی  چاوەڕوانی  وەک  ئەرکێکی  نەتەوەییو  نیشتمانی وشیارانە   بەرەنگاری  هـەر  چەشنە  پیلانێک  بـبـنـەوە  کە بـیـهـەوێی  کـورد    لەیەکتر دڕدۆنگو  نامۆ بکا.باکوردستان  مڵکی  هەمو کوردانو  دانیشتوانی  بیێ  نەک   بەشێکو حیزبو  تاقمێک. باخوێنی  کورد  لێک  حەرام  بکرێو  ئەوەی   بۆ هـەمـوان  حەڵاڵ بیێ با خوێنی  داگیر  کەران بێی . وەک  لەپێشەوەش  کتومە  : ئەو داگیر  کەرە   موسوڵمان یان غەیرە  موسوڵمان  بیێ!
کۆتا  قسەم  ئەوەیە :  با نـەوەی  نـوێی  باش  بـزاننباپیرانیان  بەدرێژایی  مێژو  لە دژوارترین  کاتو  ساتو  هەلو مەرجدا  بە کەمترین  ئیماکانات  بەرەنگاری  دوژمنان   بونو کۆڵیان  نەداوە ، بەلە خۆبردوییو  قوربانیدانێکی زۆرو  بەنرخ  تائێرەیان  هێناوە ، ئەو ئەرکە  قورسو  گرانە  دەکەوێتە  سەر  شانی  ئێوە ،کەدەبیێ  بێباک  لە دوژمـنان ، بێترس لە هەڕەشەو  زۆری  نەیارانو  دوژمنانی   داخ  لە دڵ  هەروا  قورسو  قایـم  لـەسەر  مافی رەواتان  سور بـنـو  فـریوی  درۆو  دەلەسەو  زمـان  چـەوریـو   دوڕوویی    دۆستانی رواڵـەتـی   مـەخـۆن  ،  یەکگرتـوبـنـو  دڵـنیابـن  بەیەکگرتویی  سەرکەوتنی  یەکجاری   مسۆگەرە.

              براتان     مەلا  برایمی  مەجید پور       هولەند
            ٣ / ٩ / ٢٠١٤   زایینی   ١٢ /٦ / ٢٧١٤ ی کوردی



                                                           
 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر