۱۳۹۳/۰۶/۱۶

بسم اللە الرحمن الرحیم بابەت : لە ساڵیادی ترۆری دوکتۆر صادق شەرەفکەندی و هاورێیانی دا .

بسم اللە الرحمن الرحیم
بابەت : لە ساڵیادی ترۆری دوکتۆر صادق شەرەفکەندی و هاورێیانی دا .
 

(( ولا تقولوا لمن یقتل في سبیل اللە اموات بل احیاء ولکن لا یشعرون )) سورەی البقرە : واتە : جا هەرگیز بەو کەسانەی کە لە رێگای خودا دەکوژرێن و شەهید دەبن ، پیان مەڵین مردون ، نەخێر ئەوانە زیندونە ، وە ئێوە هەست بەزیندوتیەتی ئەوان ناکەن . لە دەقە شەرعیەکان لە قورئان و فەرمودە و وتەی زانایان و هەموویان بەڵگەی ئەوەیان تێدایە ، کە پارێزگاری لە دین وئایین وگیان و سامان و شەرەف و نیشتیمان ، بە جیهادی مەشروع و رێگە پێدراو دانراوە کە هەر کەسێکی موسوڵمان لە پێناو ئەوانە دا بکوژرێت شەهیدە . لە فەرمودەیەك دا (( پێغەمبەر )) سەلام و درودی خودای لەسەر بێت دەفەرموی : (( من قتل دون دمه‌ فهو شهید و من قتل دون مالە فهو شهید  و من قتل دون اهله‌ فهو شهید)) واتە : هەرکەسێك لە پێناو ماڵ و ماف و نیشتیمانیادا بکوژرێت شەهیدە ، و ئەبوو داود و ترمزیش دەگێرنەوە ، کە پێغەمبەردرود و سەلامی خودای لەسەر بێت فەرمویەتی : هەرکەس لەسەر خوێنی بکوژرێت شەهیدە ، وە هەر وەها زانایانی کۆن و هاوچەرخیش لەسەر ئەو رایەن کە پارێزگاری لە ئایین وگیانی هاوڵاتیان و ماڵ و سەروەت و سامانیان و سنورەکانی نیشتیمان لە جیهادی مەشروع رێگە پێدراوە کە هەر کەسێک بۆ ئەو مەبەستە بکوژرێت شەهیدە . شەهید پلەیەکی بەرزە کە خودای باڵادەست بەخشیویەتی بە بەرەی مروڤایەتی ، بەڵام ئەو پلە بەرزە بۆ هەموو کەس و لایەنێک نییە و قسمەتی هەموو کەس نییە کە ئەو پلە بەرزەی پێ ببەخشرێت ، کە یان لە رێگای خودای مەزن و دژ بە زاڵم ودیکتاتۆرو دیفاع لە ناموس و شەرف و خاك و نیشتیمان دا گیان نەبەخشێت ئەوە پێی ناڵین شەهید کە ان شاءاللە ئەو جۆرە کەسانە خودای مەزن پەلەی شەهیدیان پێ دەبەخشێت ، واللە اعلم . لە باس کردنی پلەی شەهیدا ، یادی ساڵ و رۆژێکی دەکەینەوە ، کە بۆ گەلی کورد و بە تایبەتیش رۆژهەڵاتی کوردستان ، بە ئێش و ئازارترین رۆژ و ساڵن ، کە ٢٢ ساڵ ل لەمەوبەر سەرکەردە ی بەوەجی کەلەکەمان (( دوکتور سادق شەرەفکەندی )) و هاورێیانی ،لە ساڵی ١٩٩٢/٩/١٧ بە دەستی رەش وچەپەڵ و جەهل و نەزانان لە لایەن ترۆریستەکانی کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێرانەوە شەهید کران و گەلەکەمان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیرانی توشی ماتەمین و ئێش و ئازارو و کارەساتێکی گەورە کرد . سێ ساڵ لە کارەساتێکی پر لە شەرمەزاری بۆ کوماری بە ناو ئیسلامی ئێران دەگوزەرا کە دەستی رەش و چەپەلی دوژمانی دین و ئایین و مرۆڤایەتی و دژ بە روناکی و ئاسودەیی و ئاشتی و ئارامی ، دەستیان گەیاندە پیاوی سوڵح و ئاشتی و تەبایی و سەفیری گەلی کورد و سەرکەردەی بەوەجی کەلەکەمان ، (( دوکتور عبدالرحمن قاسملو ))و هاورێیانی لە سەر مێزی وتووێژ بۆ چارەسەری کێشەی گەلی کورد ، شەهیدیان دەکەن و خەیانەت بە سەفیری سوڵح و ئاشتی و تەبای دەکەن و روحم بە پێوەری عورف وعاداتی دیپلۆماسی و نێونەتەوەی ناکەن . هەر بۆیە کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێران ، لە هیچ هنگاوێکی خوێن رشتن و ترۆرو رەشە کوژی ، خۆی سڵ ناکاتەوە ، لە جیاتی ئاشتی و تەبای و یەکسانی و خۆشەویستن ، ئەو پەنا دەباتە بە کاری کوشتن و وێرانکاری و ماڵ وێرانی ولەو پێناوە دا بۆ مەرامە قێزەونکانی هەرگیز روحم بە هیچ کەس و لایەنێك ناکات ، هەر بۆیە سەرکردەکانی کەلەکەمان دەکەونە بەر هێرش و ئامانجی کاری ترۆرو ترۆریستی کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێران و لەو پێناوە دا دەبینی کە چۆن سەرکەردەکانمان بۆ ئاشتی و ئازادی هەنگاو هەڵ دەهێنن ودەیان هەویست لە شەر و کوشت و کشتارو خوێن رشتنی بە ناحەق رژاوی گەلی کورد ، لە رێگای سوڵح و ئاشتیەوە چارە سەر بکرێت ، بەڵام کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێران لە جیانی بە هانا وەچونی ئەو لە خۆ بردویەی سەرکەردەکانی گەلی کورد ئەوان پەنا دەبەنە بەر فێڵ و تەڵەکە و کاری نا شیاو ترۆرو ترۆریستی و پەنا دەبەنە بەر لە ناو بردن و کوشتو کوشتاروخوێن رشتن کە دورە لە ئاینی پاکی پێرۆزی ئیسلام و دورە لەهەر یاساو رێسایەکی دین و ئایینی خودای مەزن کە کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێران خۆی تێکهەڵکێشی ئەو دینە جوانە کردووە و بە ناوی دینەوە بۆ لەکە دار کردنی ئەو دینە کاری ناشیاو ناپەسەند و ناحەز و دور لە بەهای ئاینینی پیرۆزی ئیسلام ئەنجام دەدات ، کە دینی ئیسلام بێ بەرییە لەو کەس و لایەن و حکومەت و هەر جۆرێکیتر کە بە ناوی دین کاری ناشیاو ئەنجام دەدەن ، ئەوە دەکەونە بەر لەعنەت و نەفرینی خوداو پێغەمبەر، سەلام و درودی خودای لەسەر بیت کە بە ناحەق لە سەر زەوی کوشتو کوشتار دەکەن و بۆ بەرەی مرۆڤایەتی دەبەن بە دیکتاتۆرو زاڵم و خوێن رێژ و جەلاد . بەڵی لەو ناوەشدا گەلی کورد بۆتە ژێر دەستی زاڵم و دیکتاتۆرو بەهەموو شێوەیەک ئینکاری حەق و مافی دەکەن ، بۆیە گەلەکەمان بە ناچاری بۆ دیفاع لە مان و مەوجودییەتی خۆی وشەرەف وناموس و خاک و وڵات ، هیچ پەنایەکی تر و چارەسەریکی تری بۆ نەماوەتەوە کە خەبات بۆ وەدەست هینانی ماف و ئازادی و رەزگاری گەل وڵات ، دەست نەداتە حالەتی دیفاع و بەرنگاربونەوە دژی دیکتاتۆرو داگیر کەرانی وڵاتەکەی ، کە گەلەکەمان پێوە دەناڵێنێ، کە لەو پێناوەدا بەهەزاران شەهیدی داوە بەدەیان سەرکردەی بەوەجی گەلەکەمان ، شەهید کراون وکە هەر هەموویان پەنایان بۆ ئاشتی و ئارامی و دژی خوێن رشتن بردووە بەڵام دوژمنان بە پیجەوانە دژی ئاشتی و تەبای بوونە . بەڵی هەر بۆیە شەهید دوکتۆر سادقی شەرەفکەندی و هاورێیانی تا دواین هەناسە بۆ چارەسەری ئاشتی و ئازادی گەلەکەیان ژیان و شەهید بوون . کاتێك دوژمن دژی روناکی بێت و دۆستی تارێکی ، تۆ تەبایی و ئارامیت خۆش بوێت و ئەو دژی تەبایی و ئارامی و هێمنی بێت ، تۆ داوای ماف و حەقی رەواکەت بکەی و ئەو دژی حەق و مافی رەواکەت بێت ، تۆ دژی خوین رشتن بیی و ئەو بەخوێنت تینوو بێت ، تۆ دەستی دۆستی و برایەتی بۆ درێژ بکەی وئەویش دەستی ئاشتیت ببرێت ، تۆ ئەو بانگ بکەی بۆ سوڵح و سازش ئەو دوژمنی سوڵح و سازش بێت ، ئەی چۆن دەتوانی لەگەڵ ئەو جۆرە کەسانە رەفتاری برایانەت هەبێت و بروایان پی بکەی کە نەتکوژن . هەر بۆیە شەهید دوکتور قاسملو و شەهید دوکتۆر سادق شەرەفکەندی و هاورێیانیان ، چوونکە سوڵح ویستو و پیاوی ئاشتی و برایەتی بوون دەکەونە بەر رق و قینی کوماری ترۆریستان و شەهیدیان دەکەن کە هیج متمانەیەکیان بە برایەتی و تەبای و پێکەوە ژیان نییە و نەبووە تا بروایان پێ بکرێت ، لە ساڵیادی کارەساتی ترۆر کردنی سەرکردەی بەوەج و هەڵکەوتوو شەهید دوکتۆر سادق شەرەفکەندی و هاورێیانی ، پر بەدڵ کۆماری بەناو ئیسلامی ئیران سەرکردەی ترۆریستان شەرمەزار دەکەم و نەفرین و بێزاری دژی ئەو کارە قێزەونە دەر دەبرم و بە پێشێلی ئایینی پیرۆزی ئیسلامی دەزانم کە ئیسلام ئەو جۆرە کارانە قبوڵ ناکاتو ئیدانەیان دەکات ، ئەو پەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدانی ئەو کارەساتە و باقی شەهیدانی خاك و وڵات دەرئەبرم و لە خودای مەزن داواکارم هەر هەموویان بە بەهەشتی بەرین شاد بکاتو دژ و دژمنانی گەلەکەمان بە سەزای خۆی بگەیەنێت و گەلەکەمان بگاتە ئاوات و ئارەزۆ و ئامانجەکانی کە قوربانی زۆری بۆ بەخشیوە و خەباتی درێژ خایەنی لە پێناودا بۆ کردووە . هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدان سەرکەوێ خەباتی رەوای کەلەکەمان ، بژی کورد و کوردستان ، نەمان و رورەشی بۆ ترۆرو ترۆریستان بە تایبەت کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێران . نروێژ : مەلا عەلی رەپوشە


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر