بسم اللە الرحمن الرحیم
بابەت : لە ساڵیادی ترۆری دوکتۆر صادق شەرەفکەندی و هاورێیانی دا .
(( ولا تقولوا لمن یقتل في
سبیل اللە اموات بل احیاء ولکن لا یشعرون )) سورەی البقرە : واتە : جا هەرگیز بەو
کەسانەی کە لە رێگای خودا دەکوژرێن و شەهید دەبن ، پیان مەڵین مردون ، نەخێر
ئەوانە زیندونە ، وە ئێوە هەست بەزیندوتیەتی ئەوان ناکەن . لە دەقە شەرعیەکان لە
قورئان و فەرمودە و وتەی زانایان و هەموویان بەڵگەی ئەوەیان تێدایە ، کە پارێزگاری
لە دین وئایین وگیان و سامان و شەرەف و نیشتیمان ، بە جیهادی مەشروع و رێگە پێدراو
دانراوە کە هەر کەسێکی موسوڵمان لە پێناو ئەوانە دا بکوژرێت شەهیدە . لە
فەرمودەیەك دا (( پێغەمبەر )) سەلام و درودی خودای لەسەر بێت دەفەرموی : (( من قتل
دون دمه فهو شهید و من قتل دون مالە فهو
شهید و من قتل دون اهله
فهو شهید)) واتە : هەرکەسێك لە پێناو ماڵ و ماف و نیشتیمانیادا بکوژرێت شەهیدە ، و
ئەبوو داود و ترمزیش دەگێرنەوە ، کە پێغەمبەردرود و سەلامی خودای لەسەر بێت
فەرمویەتی : هەرکەس لەسەر خوێنی بکوژرێت شەهیدە ، وە هەر وەها زانایانی کۆن و
هاوچەرخیش لەسەر ئەو رایەن کە پارێزگاری لە ئایین وگیانی هاوڵاتیان و ماڵ و سەروەت
و سامانیان و سنورەکانی نیشتیمان لە جیهادی مەشروع رێگە پێدراوە کە هەر کەسێک بۆ
ئەو مەبەستە بکوژرێت شەهیدە . شەهید پلەیەکی بەرزە کە خودای باڵادەست بەخشیویەتی
بە بەرەی مروڤایەتی ، بەڵام ئەو پلە بەرزە بۆ هەموو کەس و لایەنێک نییە و قسمەتی
هەموو کەس نییە کە ئەو پلە بەرزەی پێ ببەخشرێت ، کە یان لە رێگای خودای مەزن و دژ
بە زاڵم ودیکتاتۆرو دیفاع لە ناموس و شەرف و خاك و نیشتیمان دا گیان نەبەخشێت ئەوە
پێی ناڵین شەهید کە ان شاءاللە ئەو جۆرە کەسانە خودای مەزن پەلەی شەهیدیان پێ
دەبەخشێت ، واللە اعلم . لە باس کردنی پلەی شەهیدا ، یادی ساڵ و رۆژێکی دەکەینەوە
، کە بۆ گەلی کورد و بە تایبەتیش رۆژهەڵاتی کوردستان ، بە ئێش و ئازارترین رۆژ و
ساڵن ، کە ٢٢ ساڵ ل لەمەوبەر سەرکەردە ی بەوەجی کەلەکەمان (( دوکتور سادق
شەرەفکەندی )) و هاورێیانی ،لە ساڵی ١٩٩٢/٩/١٧ بە دەستی رەش وچەپەڵ و جەهل و
نەزانان لە لایەن ترۆریستەکانی کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێرانەوە شەهید کران و
گەلەکەمان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیرانی توشی ماتەمین و ئێش و ئازارو و
کارەساتێکی گەورە کرد . سێ ساڵ لە کارەساتێکی پر لە شەرمەزاری بۆ کوماری بە ناو
ئیسلامی ئێران دەگوزەرا کە دەستی رەش و چەپەلی دوژمانی دین و ئایین و مرۆڤایەتی و
دژ بە روناکی و ئاسودەیی و ئاشتی و ئارامی ، دەستیان گەیاندە پیاوی سوڵح و ئاشتی و
تەبایی و سەفیری گەلی کورد و سەرکەردەی بەوەجی کەلەکەمان ، (( دوکتور عبدالرحمن
قاسملو ))و هاورێیانی لە سەر مێزی وتووێژ بۆ چارەسەری کێشەی گەلی کورد ، شەهیدیان
دەکەن و خەیانەت بە سەفیری سوڵح و ئاشتی و تەبای دەکەن و روحم بە پێوەری عورف
وعاداتی دیپلۆماسی و نێونەتەوەی ناکەن . هەر بۆیە کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێران ،
لە هیچ هنگاوێکی خوێن رشتن و ترۆرو رەشە کوژی ، خۆی سڵ ناکاتەوە ، لە جیاتی ئاشتی
و تەبای و یەکسانی و خۆشەویستن ، ئەو پەنا دەباتە بە کاری کوشتن و وێرانکاری و ماڵ
وێرانی ولەو پێناوە دا بۆ مەرامە قێزەونکانی هەرگیز روحم بە هیچ کەس و لایەنێك
ناکات ، هەر بۆیە سەرکردەکانی کەلەکەمان دەکەونە بەر هێرش و ئامانجی کاری ترۆرو
ترۆریستی کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێران و لەو پێناوە دا دەبینی کە چۆن
سەرکەردەکانمان بۆ ئاشتی و ئازادی هەنگاو هەڵ دەهێنن ودەیان هەویست لە شەر و کوشت
و کشتارو خوێن رشتنی بە ناحەق رژاوی گەلی کورد ، لە رێگای سوڵح و ئاشتیەوە چارە
سەر بکرێت ، بەڵام کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێران لە جیانی بە هانا وەچونی ئەو لە خۆ
بردویەی سەرکەردەکانی گەلی کورد ئەوان پەنا دەبەنە بەر فێڵ و تەڵەکە و کاری نا
شیاو ترۆرو ترۆریستی و پەنا دەبەنە بەر لە ناو بردن و کوشتو کوشتاروخوێن رشتن کە
دورە لە ئاینی پاکی پێرۆزی ئیسلام و دورە لەهەر یاساو رێسایەکی دین و ئایینی خودای
مەزن کە کۆماری بە ناو ئیسلامی ئێران خۆی تێکهەڵکێشی ئەو دینە جوانە کردووە و بە
ناوی دینەوە بۆ لەکە دار کردنی ئەو دینە کاری ناشیاو ناپەسەند و ناحەز و دور لە
بەهای ئاینینی پیرۆزی ئیسلام ئەنجام دەدات ، کە دینی ئیسلام بێ بەرییە لەو کەس و
لایەن و حکومەت و هەر جۆرێکیتر کە بە ناوی دین کاری ناشیاو ئەنجام دەدەن ، ئەوە
دەکەونە بەر لەعنەت و نەفرینی خوداو پێغەمبەر، سەلام و درودی خودای لەسەر بیت کە
بە ناحەق لە سەر زەوی کوشتو کوشتار دەکەن و بۆ بەرەی مرۆڤایەتی دەبەن بە دیکتاتۆرو
زاڵم و خوێن رێژ و جەلاد . بەڵی لەو ناوەشدا گەلی کورد بۆتە ژێر دەستی زاڵم و
دیکتاتۆرو بەهەموو شێوەیەک ئینکاری حەق و مافی دەکەن ، بۆیە گەلەکەمان بە ناچاری
بۆ دیفاع لە مان و مەوجودییەتی خۆی وشەرەف وناموس و خاک و وڵات ، هیچ پەنایەکی تر
و چارەسەریکی تری بۆ نەماوەتەوە کە خەبات بۆ وەدەست هینانی ماف و ئازادی و رەزگاری
گەل وڵات ، دەست نەداتە حالەتی دیفاع و بەرنگاربونەوە دژی دیکتاتۆرو داگیر کەرانی
وڵاتەکەی ، کە گەلەکەمان پێوە دەناڵێنێ، کە لەو پێناوەدا بەهەزاران شەهیدی داوە
بەدەیان سەرکردەی بەوەجی گەلەکەمان ، شەهید کراون وکە هەر هەموویان پەنایان بۆ
ئاشتی و ئارامی و دژی خوێن رشتن بردووە بەڵام دوژمنان بە پیجەوانە دژی ئاشتی و
تەبای بوونە . بەڵی هەر بۆیە شەهید دوکتۆر سادقی شەرەفکەندی و هاورێیانی تا دواین
هەناسە بۆ چارەسەری ئاشتی و ئازادی گەلەکەیان ژیان و شەهید بوون . کاتێك دوژمن دژی
روناکی بێت و دۆستی تارێکی ، تۆ تەبایی و ئارامیت خۆش بوێت و ئەو دژی تەبایی و
ئارامی و هێمنی بێت ، تۆ داوای ماف و حەقی رەواکەت بکەی و ئەو دژی حەق و مافی
رەواکەت بێت ، تۆ دژی خوین رشتن بیی و ئەو بەخوێنت تینوو بێت ، تۆ دەستی دۆستی و
برایەتی بۆ درێژ بکەی وئەویش دەستی ئاشتیت ببرێت ، تۆ ئەو بانگ بکەی بۆ سوڵح و
سازش ئەو دوژمنی سوڵح و سازش بێت ، ئەی چۆن دەتوانی لەگەڵ ئەو جۆرە کەسانە رەفتاری
برایانەت هەبێت و بروایان پی بکەی کە نەتکوژن . هەر بۆیە شەهید دوکتور قاسملو و
شەهید دوکتۆر سادق شەرەفکەندی و هاورێیانیان ، چوونکە سوڵح ویستو و پیاوی ئاشتی و
برایەتی بوون دەکەونە بەر رق و قینی کوماری ترۆریستان و شەهیدیان دەکەن کە هیج
متمانەیەکیان بە برایەتی و تەبای و پێکەوە ژیان نییە و نەبووە تا بروایان پێ بکرێت
، لە ساڵیادی کارەساتی ترۆر کردنی سەرکردەی بەوەج و هەڵکەوتوو شەهید دوکتۆر سادق
شەرەفکەندی و هاورێیانی ، پر بەدڵ کۆماری بەناو ئیسلامی ئیران سەرکردەی ترۆریستان
شەرمەزار دەکەم و نەفرین و بێزاری دژی ئەو کارە قێزەونە دەر دەبرم و بە پێشێلی
ئایینی پیرۆزی ئیسلامی دەزانم کە ئیسلام ئەو جۆرە کارانە قبوڵ ناکاتو ئیدانەیان
دەکات ، ئەو پەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدانی ئەو کارەساتە و باقی شەهیدانی خاك و
وڵات دەرئەبرم و لە خودای مەزن داواکارم هەر هەموویان بە بەهەشتی بەرین شاد بکاتو
دژ و دژمنانی گەلەکەمان بە سەزای خۆی بگەیەنێت و گەلەکەمان بگاتە ئاوات و ئارەزۆ و
ئامانجەکانی کە قوربانی زۆری بۆ بەخشیوە و خەباتی درێژ خایەنی لە پێناودا بۆ
کردووە . هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدان سەرکەوێ خەباتی رەوای کەلەکەمان ،
بژی کورد و کوردستان ، نەمان و رورەشی بۆ ترۆرو ترۆریستان بە تایبەت کۆماری بە ناو
ئیسلامی ئێران . نروێژ : مەلا عەلی رەپوشە
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر