روون کردنه‌وه‌ی وشه‌ی جیهاد له ئایینی ئیس لامدا.
بسم الله الرحمن الرحیم
"وجاهدوا فی الله حق جهاده هو اجتباکم
وما جعل علیکم فی ا‌لدین من حرج"صدق الله العظیم
له رێگای خودا جیهاد بکه‌ن به‌و جۆره‌ی که
شایانی جیهاده له رێگای ئه‌ودا خودا ئێوه‌ی هه‌ڵبژاردووه و له ئاییندا کار و
ئیشی سه‌خت وگرانی له سه‌ر شانی ئێوه دانه‌ناوه.سووره‌ی حه‌ج ئه‌یه‌تی 78
جیهاد له ئاییندا به مانای خۆ پێگه‌یاندن
وهه‌وڵدان وکۆششه جا ئه‌م هه‌وڵدانه زۆر کرده‌وه وئیش وبابه‌ت له خۆ ده‌گرێت
واته جیهاد به‌مانای گشتی ده‌خرێته سه‌ر زۆرێک له کرده‌وه‌کانی مرۆڤی باوه‌رمه‌ند،هیندێک
له زانایانی ئایینی ئیسلام پێیان وایه جیهاد ته‌نیا شه‌رکردنه له رێگای خودا و
هه‌ر که‌س له‌م بابه‌ته به‌دوور بێت گوناهکارهو سهزادهدرێت و هیندێگ ئایه‌تی
قورئان ده‌که‌نه به‌ڵگه بۆ ئه‌م لێدوانانه‌یان وده‌ڵێن جیهاد فه‌رزی عه‌ینه
واته وه‌ک نوێژ رۆژوو و زه‌کات و حه‌ج واجیبه له سه‌ر مرۆڤه باوهرمهندهکان
[فاقتلو المشرکین حیث وجدتموهم] له هه‌ر جێگایه‌ک مووسریک وبێ باوهرهکانتان
بینی بیان کووژن.سووره‌ی توبه ئایه‌تی 5، یان ئایه‌تی [وقاتلوهم حتی لا تکون فتنة
ویکون ا‌لدین لله]شه‌ریان له گه‌ڵ بکه‌ن تا فتنه {ئاژاوه} نه‌مێنێت وئایین هه‌رهه‌مووی
بۆ خودا بێت.سووره‌ی به‌قهره ئایه‌تی193
ئه‌م زانایانه به بێ ئاماژه به نه‌سخی
ئایه‌ته‌کان له لایه‌ن هیندێک ئایه‌تی تره‌وه فتوا ده‌ده‌ن وباوهرمهندان به
جۆرێک به‌لا رێدا ده‌به‌ن.وبه فتوای ئه‌وان هه‌رکه‌س جیهاد نه‌کات گوناهبارهوتاوانکاره
چوونکه جیهاد فه‌رزی عه‌ینه وهه‌موو مرۆڤه مسوڵمانه‌کان ده‌بێت به جێیی بگه‌یه‌نن.
به‌ڵام زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری زانایانی ئیسلام
به تایبه‌ت حه‌نه‌فی،مالیکی،شافعی له سه‌ر ئه‌م باوه‌ره‌ن که وشه‌ی جیهاد فه‌رزی
کیفایه‌یه وکاتێک هیندێک مرۆڤی باوه‌رمه‌ند به جێیان گه‌یاند له ئه‌وانیتر لاده‌چێت
و ئایه‌ته‌کانی ئه‌م زانایانه‌ی که فتوایان داوه که جیهاد فه‌رزی عه‌ینه به‌م
ئایه‌تانه وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌و وله راستیدا ئه‌م ئایه‌تانه ئایه‌ته‌کانی ئه‌وانی
نه‌سخ کردۆته‌وه بۆ وێنه[اذن للذین یقاتلون بانهم ظلموا] به‌و که‌سانه‌ی که شه‌ریان
به سه‌ردا سه‌پاوه ئیجازه ده‌درێت دیفاع له خۆیان بکه‌ن وشهریان له گه‌ڵ بکه‌ن.سووره‌ی
حه‌ج ئایه‌تی39،یان[وقاتلوا فی سبیل الله الذین یقاتلونکم]شه‌ربکه‌ن له رێگای
خودا له گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی شهرتان له گه‌ڵ ده‌که‌ن. سووره‌ی به‌قهره ئایه‌تی
190،
با زانیاریمان هه‌بێت که جیهاد به چوار
قۆناغ به سه‌ر مرۆڤه باوهرمهندهکاندا بڕیار دراوه یه‌که‌م هه‌نگاو جیهاد مه‌منووع
بووه دووهه‌م هه‌نگاو ته‌نیا ئیزنیان پێ داوه سێهه‌م ههنگاوتهنیا له هه‌مبه‌ر
ده‌ست درێژی دوژمنانی ئیسلام ئیجازه دراوه چواره‌م هه‌نگاو به‌شیوه‌ی گشتی ئه‌مر
به جیهاد کراوه.
به‌ڵام پێویسته ئێمه وشه‌ی جیهاد به باشی
بناسین ،جیهاد خۆی هه‌روه‌ک وتمان زۆر لایه‌ن له خۆده‌گرێت تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه
که خزمه‌ت کردنی دایک وباب وخزمان وچینی هه‌ژاریش جیهاد به‌ئه‌ژمار دێت، شهر
کردن له گه‌ڵ نه‌فسی خراپه‌کاری خودی مرۆڤه‌که‌ش جیهاد به ئه‌ژمار دێت ته‌نیا
جیهاد به مانای شهر کردن له گه‌ڵ بێ باوه‌ران نییه که‌واته ئه‌م جۆره
فتوایانه که پێیان وایه جیهاد له نوێژ کردنیش واجبتره ره‌د ده‌کرێته‌وه .
جیهاد به دوو شیوه هاتوه جیهادی گه‌وه‌ره{اکبر}
یان جیهادی بچووک{اصغر} که خۆشه‌ویستمان شهر کردن واته قتال له زوومره‌ی
جیهادی بچووک ئه‌ژمار کردووه و خۆپێگه‌یاندن وتهزکییهی نه‌فسی له زوومره‌ی
جیهادی گه‌وره.
جیهاد یان مستهحهببه یان فهرزره هه‌وه‌ک
وتمان .که خودی ده‌ستپێکی جیهاد فه‌رزی کیفایه‌یه به‌ڵام له کاتی رووبه‌روو
بوونه‌وه له گه‌ڵ دوژمنانی ئایین ونیشتمان ده‌بێت به واجب وهه‌ڵاتن و به جێ
هێشتنی مه‌یدانی شه‌رکردن حه‌رام ده‌بێت وتاوانبار ده‌بیت،
جیهاد به دوو جۆریش دابه‌ش ده‌کرێت جیهادی
تهدافووعی یان به‌ره‌نگاری ، جیهادی فه‌تح یان هیرش که‌ری، له کاتێکدا وڵاتێک
یان نه‌ته‌وه‌یه‌ک هێرش بکاته سه‌ر باوه‌رمه‌ندان وبیههوێت خاک ووڵات وئایینی
بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌م حاڵه‌ته‌دا جیهاد فه‌رز ده بێت ومسوڵمانان ده‌بێت
به‌ره‌نگاری بکه‌ن و شه‌ریان له گه‌ڵ بکه‌ن[ ومن اعتدی علیکم فعتدوا علیه بمثل
ماعتدا علیکم]هه‌رکه‌س ته‌عه‌دای لێ کردن ئێوه‌ش هه‌ر به‌و ئه‌ندازه‌یه ته‌عه‌دای
لێ بکه‌ن وشهریان له گه‌ڵ بکه‌ن.
وجیهادی فه‌تحیش کاتێک ده‌کرێت ئه‌گه‌ر بێ
باوه‌ران ده‌ست بکه‌ن به ئه‌زییه‌ت وئازاری باوه‌رمه‌ندان وپێش به په‌ره‌ئه‌ستاندنی
ئایینی ئیسلام بگرن پێویسته مسوڵمانان له ئاستیان ڕاپه‌ڕن وتێکیان بشکێنن وده‌سه‌ڵات
بده‌نه‌وه به‌رده‌ستی خه‌ڵکانی چه‌وساوه‌ی ئه‌م وڵاته.
له راستیاد له ئایینی ئیسلامدا هیچ که‌س له
سه‌ر عه‌قیده‌و بیروباوه‌ری جیاوازی ناکوژرێت وهیچ ئایینێک بۆی نییه به زۆره‌ملی
ئایینی خۆی به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت[لاأکراه فی ا‌لدین] زۆری له ئایین دا نییه، که‌واته
جیهادیش به‌مانای شهر کردن به بێ به‌هانه له گه‌ڵ ئایینه جیاوازه‌کان و غه‌یره
مسوڵمانان نییه و هه‌ر که‌س به هه‌ر پاساوێک گیانی مرۆڤێک بستێنێت وبیکوژێت
تاوانباره وسهزاکهی جه‌هه‌نه‌مه جا ئه‌م مرۆڤه چ باوه‌رمه‌ند بێت چ بێ باوه‌ر.
ناکرێت ئایین به‌زۆری په‌ره‌ی پێ بدرێت به‌ڵکو
ئایین له رێگای کرده‌وه‌ی جوان وحکمهت ووتووێژ شیرین وراگه‌یاندنی جوانه‌وه په‌ره‌ی
ئه‌ستاندووه‌و ده‌ستێنێت هه‌روه‌ک خوداوه‌ند ئاماژه‌ی پێ ده‌کات وده‌فه‌رمووێت[
ادع الی سبیل ربک بالحکمة والموعظة الحسنةوجادلهم بالتی هی احسن]داوا بکه بۆ یه‌کتاپه‌ره‌ستی
به حکمه‌ت ولێدوانی جوان وقسه‌ی شیرن نه‌ک به تووندوو تیژی.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به ناوی ئیسلام روو ده‌دات
وتاوانێکی گه‌وره به نێوی ئیسلام ده‌کردرێت جۆرێک تێ نه گه‌یشتنه له ئیسلام و
هیچ په‌یوه‌ندی به ئیسلام وه نییه وئیسلام دووره له‌م جۆره بهدرهوشتییهو
ئه‌م جۆره کرده‌وه نامرۆڤانه کوژرانی هه‌ر بێ باوه‌رێک و جیا مه‌زهه‌بێک ده‌بێته
هۆی تووره بوونی خالقی مه‌زن وبکهرهکهی به تووندی سهزادهدرێت ئه‌م دژه
ئایینییانه که به‌ناوی ئایین بێ رێزی به ژنان ومنداڵانی خه‌ڵکی بێ تاوان چ باوه‌رمه‌ند
وچ بێ باوه‌ر ده‌که‌ن سه‌زایان زۆر سه‌خت ودژوار ده‌بێت و به جێگای گه‌یشتن به
به‌هه‌شت که فریووی ئه‌ویان خوردووه به ئێشترین شوێنی جه‌هه‌نه‌میان بۆ دیاری
کراوه ، وهه‌روه‌ها چوونکه حه‌ڵاڵیان به حه‌رام زانیوه‌و حه‌رامیان به حه‌ڵاڵ
، ورژاندنی خوێنی مرۆڤه‌کانیان به کارێکی خودا په‌سندانه ناساندووه به کافر
ومووشریک به ئه‌ژمار دێن وجێگه‌یان جه‌هه‌نه‌می ئه‌به‌دییه وشهر کردن له گه‌ڵیان
وله ناوبردنی ئه‌م جۆره تاقم ولایه‌نانه خۆی جۆرێک جیهاده شه‌هید بوون له‌م
پێناوه دا شه‌هید بوونه له پێناو گه‌رانه‌وه‌ی شکۆ ئایینی پیرۆزی ئیسلام که
بریتییه له ره‌حم وبه‌زه‌یی وبه‌خشش هه‌روه‌ک خۆشهویستام له کاتی فه‌تحی مه‌که
هه‌موو تاوانبارانی به‌خشی وره‌حمی نواند ئیسلام هه‌میشه به‌زه‌یی و به‌خشش و
لێخۆشبوونی کردۆته به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ پاک وراستی ئه‌م ئایینه به‌رزه.
داواکارم به‌تایبه‌ت لاوانی وڵاته داگیر
کراوه‌که‌م زۆر وریایانه وزانایانه له گه‌ڵ ئه‌م جۆره به نێو ئیسلامییانه هه‌ڵسوکه‌وت
بکه‌ن ونه‌که‌ونه داوی ئه‌م فێڵبازانه که سه‌رکرده‌کانیان له له‌یان دوژمنانی ئیسلام
په‌روه‌رده کراون ده‌یان هه‌وێت شه‌ری ئیسلام به ئیسلام بکه‌ن{حارب الاسلام
باالاسلام} ئه‌م جۆره تاقمانه ته‌نیا چه‌ند گرووپ وتاقمی ترۆریست و مافیانه که
به به کوژدان وکوشتنی خه‌ڵکی ساویلکه ده‌یان هه‌وێت ببنه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات
وجیهان قۆرغ بکه‌ن دۆستان زۆر ووریا بن و فریویان مه‌خۆن ئه‌وانه درۆزنن
وهیچیتر.والسلام علیکم ورحمةالله وبرکاته:مه‌لاعه‌لی سێڵاو
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر