تیڕۆرکردن و تووندئاژۆیی پێچه‌وانه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه"
مه‌لا عه‌لی سێلاو:
تووندئاژۆ نه‌زانه‌کان پێیان وایه ترۆرکردن
به نه‌فعی ئیسلام ته‌واو ده‌بێت وکۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و ئایین ده‌گێرێته‌وه!
باشتروایه پێشه‌کی باسێک له هه‌ڵوێستی
ئیسلام له مه‌ڕ ترۆرو شێوازه‌کانی ترۆر ومه‌به‌ست له ترۆریسم شی بکه‌ینه‌وه.
ترۆر ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستی ترس ودڵه‌راوکێ
له ناو دوژمنی شهرکهردا بێت،ومه‌به‌ست گه‌رانه‌وه‌ی ماف وئازادییه‌کان وئه‌و حه‌قه
بێت که لێی زه‌وت کرابێت شتێکه وله ناو جیهانی ئهمرۆداش ئیزنی پێدراوه وله
ناو یاساکانی نێونهتهوهکاندا دانی پێداندراوه وله ناو ئایینی ئیسلامیشدا تا
رۆژی دوایی به‌رده‌وامه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ ترس ودڵه‌راوکێ له ناو
گشت کۆمه‌ڵگادا بێت وخه‌ڵکانی بێ تاوان ودوور له شهر بکاته ئامانج نه‌ک هه‌ر
ئیزنی پێنه‌دراوه به‌ڵکو به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئیدانه کراوه و نامه‌شروعه.
وتمان ئیسلام ئایینی ره‌حم وبه‌زه‌یی وخۆشه‌ویستییه
وئه‌و ره‌حم وبهزهییهش هه‌موو مرۆڤ وگیان له‌به‌ر وزیندهوهرێک ده‌گرێته‌وه
وده‌ڵێین ئه‌گه‌ر جارێک له قورئاندا باسی ترس ووهحشهت کرابێت سه‌د جار باس له
ره‌حم وبه‌زه‌یی کراوه، ئیسلام مه‌سه‌له‌ی عدڵهت وخۆشه‌ویستی وسیفه‌تی جوانی هه‌مووکات
له نهزهردابووه وشه‌ی ره‌حم وبه‌زه‌یی له قورئاندا 340 جار دووپاته بۆته‌وه
وله 113سووره‌تدا له سه‌ره‌تاوه ئاماژه به ره‌حم وبه‌زه‌یی ده‌کات، ئه‌وه‌نده
ئهئکید له ره‌حم وبه‌زه‌یی ده‌کاته‌وه که مه‌به‌ستی له ره‌وانه‌ی کردنی خۆشه‌ویستمان
محه‌ممه‌د بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵگایی مرۆڤایه‌تی ته‌نیا محه‌ببه‌ت وخۆشه‌ویستی وبه‌زه‌یی
بووه که ده‌فه‌رموێت{وما ارسلناک الا رحمة للعالمین}سووره‌ی ئه‌نبیا 107"ئه‌ی
محه‌ممه‌د ئێمه تۆمان ته‌نیا به ره‌حمه‌ت بۆ جیهانیان ناردووه
وه‌هه‌روه‌ها ره‌حمی خودا هه‌موو گیانله‌به‌رێک
ده‌گرێته‌وه{رحمتی وسعت کل شی‌ء}توبه: 127
"ره‌حم وبه‌زه‌یی من هه‌موو شت ده‌گرێته‌وه
ئیسلام هۆکاری ئه‌منییه‌ت وئاسایشه بۆ ته‌واوی
گیانله‌به‌رێک، ویه‌کێک له سیفه‌ته‌کانی خوداوه‌ند {سلام}ئایه‌ی 23 سووره‌ی حشر.
بهئهئکید ئیسلام خوازیاری سولع وئاشتی
وپێکهوهژیانه حه‌تا له گه‌ڵ دوژمنانی شهرکهردا که پیش‌تر ئاماژه‌مان پێ‌کرد، زۆر
حه‌دیس وفه‌رمایشتی نوێنه‌ری خودا هه‌ن که‌بڵاو کردنه‌وه ترس
ووهحشهت حه‌رام ده‌کات، ته‌نیا ئه‌گه‌ر به
شۆخی وگاڵتهجاریش بێت،
کاتێک ده‌گه‌رێنه‌وه سه‌رده‌می سه‌دری
ئیسلام وسه‌رده‌می خیلافه‌تی ئیسلامی به روونی بۆمان ئاشکرا ده‌بێت که ده‌سه‌ڵاتدارانی راستینی ئیسلام چه‌نده دژی
ترۆر ووهحشهت وخشونهت بوونه به دژی خه‌ڵکانی بێ تاوان وشارۆمهند،راسته که
شهر یاسای خۆی هه‌یه وشهر کردنیش به بێ رژانی خوێن وسوتان وماڵوێرانی ناکرێت
ونابێت به‌ڵام هاوکات پاراستنی خه‌ڵکانی بێ دیفاع وبێ تاوان ئه‌رکێکی هه‌ر هێزێکی
راسته‌قینه‌یه به‌تایبه‌ت ئه‌م هێزه که خاوه‌نی بیرۆکه‌یه‌کی ئایینی ومرۆڤانه
بێت.
ئایین ده‌روازه‌ی ترۆر کردنی زۆر به قورس
وگران به‌ستووه وه هه‌رجۆره کرده‌وه‌یه‌کی ترۆریستی وخشونهت وئازار وئهزییهت
دانێک ئه‌گه‌ر چی به شیوه‌ی شۆخیش بێت ئیدانه ده‌کات.
ترۆر وخشونهت له کارنامه‌ی مسوڵماناندا
بوونی نییه وکه‌سی مسوڵمان هیچکات نابێت له‌م کرده‌وه قێزه‌ونه خۆی نیزیک بکاته‌وه
بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌کانی، ئێمه کاتێک که سه‌یری مێژووی ئیسلام ده‌که‌ین
وکه‌م وزیاد هیندێک کرده‌وه‌ی ترۆریستی وخشونهت وزۆرداری ده‌بینین له راستیدا
ریشه‌ی ئه‌م جۆره کرده‌وانه ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر لاده‌ره‌کان وتووندئاژۆ به ناو
ئیسلامییه‌کان که خودی ئیسلامی راستین به دژایه‌تیان هه‌ڵوێستیان گرتووه،
یکێک له گه‌وره زانایانی ئایینی ئیسلام له
سه‌ده‌ی 3ی کۆچیدا به دژی ئه‌م تاقمه تووندئاژۆیانه‌ی سه‌رده‌می خۆی که ناوی
بشار بن برد بوو، ده‌ڵێت سوێند به‌خودا ئه‌گه‌ر ترۆر کردن له ئاییندا ئیزنی
پێدراباو رێ ورێبازی ئیسلام ومسوڵمانان با به دژی ئه‌م تووندئاژۆیه فتوام ده‌دا
که سینگی شه‌ق بکه‌ن و له‌ت له‌تی بکه‌ن!
سیاسه‌تی تووند ئاژۆکان هه‌میشه ئه‌وه بووه
که بۆ له ناو بردنی موخالیفهکانیان له ترۆر و ره‌شه‌کوژی که‌ڵک وه‌رگرن، بۆ
وێنه‌ی له سه‌رده‌می ئه‌مه‌وییه‌کان تاقمێکی تووندئاژۆ که ناودێر کرابوون به
{خناقون} واته مغیره ومنصوریه.{سه‌ر به تاقمی شیعه مه‌زهه‌ب} بۆ له ناو
بردنی دژبه‌رانی خۆیان فتوای خنقاندن و کوشتنی به نهێنیان به دار وده‌سته‌کانی
خۆیان دابوو وناویشیان نابوو جیهادی نهێنی. هه‌روه‌ها هیندێک تاقمی تووندئاژۆ له
سه‌ده‌ی 5 و6ی کۆچی خهرابکاریهکی یه‌کجار زۆریان به نێوی ئیسلام به‌دی هێنا وخه‌ڵکێکی
زۆریشیان به تایبه‌ت زانایانی ئایینی به شیوه‌ی ترۆر له ناو برد تا ئه‌و ئاسته
هێرشیان کرده سه‌ر مزگه‌وتی حرام له مه‌ککه وده‌ستیان کرد به کوشت وکوشتاری
حاجییه‌کان که بۆ مه‌راسیمی به جێ گه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج روویان کردبووه ئه‌و
شوێنه پیرۆزه، له‌وانه ده‌توانین ئاماژه به کرده‌وه ترۆریستییه‌کانی حسن
صباح بکه‌ین که به‌شیوه‌یه‌کی زۆر دڕندانه خه‌ڵکی بێ تاوان وزانایانی به‌رزی
ئایینی ئیسلامی له ناو ده‌برد و قهڵایهکیشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێک هێنابوو به
نێوی قه‌ڵای مه‌رگ، که ئێستا داعش رێک هه‌مان کار وهه‌مان کرده‌وه قێزه‌وه‌نانه
ده‌کات به ناوی ئایینی پیرۆزی ئیسلام؛ وکۆمه‌ڵگای ئیسلامی ومسوڵمانان وسه‌رجه‌م
مرۆڤایه‌تی له گه‌ڵ ترس ودڵه‌راوکێ ودووبه‌ره‌کی به‌ره‌وروو کردۆته‌وه، به‌داخه‌وه
ئه‌م کرده‌وه نامرۆڤانه‌یه‌ی داعش وهه‌وادارانی داعش بۆته هۆی کزبوون وناشیرین
بوونی روخساری ئیسلامی راسته‌قینه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه کردهوهچهپهڵهکان
ودوور له بنه‌ما جوانه‌کانی ئیسلام ناتوانێت وێنه‌یه‌ک بێت له به‌ڵێن وئامانجه
مرۆڤدۆسته‌کانی ئیسلامی راستین، ئه‌وه‌ی داعش ده‌یکات دژی هه‌موو ئه‌و بنه‌ما
جوانانه‌ی ئیسلامه که له قورئان وفهرمایشته به‌رزه‌کانی نوێنه‌ری خودا محه‌ممه‌د
ئاماژه‌ی پێ فه‌رمووه وداعش لادهرانێکن له ئایینی ئاشتی ئیسلام. ئه‌وان به هه‌ڵه له ئایین حاڵی بوونه وله
به‌ر ناشاره‌زا بوون له مانا ومهفهوومی ده‌قه پیرۆزه‌کانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام به‌ڵارێدا
رۆیشتوون و رێگایی راسته‌قینه‌یان لێ ون بووه. به خۆشییه‌وه هه‌موو جیهانی
ئیسلام وزانایانی ئایینی ئیسلام به دژی ئه‌م تاقمه ترۆریسته هه‌ڵوێستیان گرتووه
ئه‌وانیان وه‌ک ولاده‌ر له ئایین ناساندووه .
وه‌گیراوه له کتێبی ئیسلام باشتر بناسین:
14ی بانه‌مه‌ڕی 1395ی هه‌تاوی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر