۱۳۹۴/۱۱/۰۵

ڕاگه‌یاندراوی به‌ هۆی بێ رێزی وده‌ستبه‌سه‌رکردنی مامۆستایه‌کی ئایینی کوردستانی ئێران

زانایانی ئایینی جیهانی ئیسلامی وکوردستانی، خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌ف وتێکۆشه‌ری موسوڵمانی کوردستان.
هه‌روه‌ک ده‌زانن وئاگادارن رژیمی دژه‌ ئایینی ومه‌زهه‌بی ومرۆیی به‌ نێو کۆماری ئیسلامی ئێران، ماوه‌ی 36 ساڵه‌ به‌ هه‌موو هێزوتووانای خه‌ریکی بێ رێزی و سته‌م کردنه‌ له‌ گشت چینه‌ جۆراوجۆره‌کانی ئێران و کوردستان، له‌م نێوانه‌شدا مامۆستایانی ئایینی سووننه‌ مه‌زهه‌ب به‌ تایبه‌تی مامۆستایانی ئایینی نه‌ته‌وه‌ی کورد زیاتر ده‌که‌ونه‌ به‌ر پیلانی ئه‌م ڕژمه‌ دژه‌ مرۆییه‌، دیاره‌ ئه‌وه‌ش له‌ به‌ر نه‌بوونی یه‌کێتی وکۆده‌نگی گه‌له‌که‌مانه‌ که‌ رژیم به‌ بێ هه‌ڵاواردن رۆژبه‌رۆژ زیاتر ئه‌م بێ رێزیانه‌ په‌ره‌ پێ ده‌دات.
رژیم به‌ هۆی بێ ده‌نگی خه‌ڵکه‌که‌مان به‌سه‌دان سته‌می ئایینی ونه‌ته‌وه‌یی له‌ ماوه‌ی ساڵه‌کانی ڕابوردوودا ئه‌نجام داوه‌، هه‌ر له‌ روخاندن وتێکدانی شوێنه‌ پیرۆزه‌کانی ئایینه‌ جیاوازه‌کان ومه‌زهه‌به‌ جیاوازه‌کان ڕا بگره‌ تاکو کوشتن وتیرۆڕی که‌سایه‌تییه‌ ئایین ونه‌ته‌وه‌ییه‌کان وه‌ک تیرۆری رێبه‌رانی کورد وزانایانی ئایینی کوردستان بۆ وێنه‌ مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌دی ره‌بیعی ومامۆستا مه‌لا حوسێنی سیاوانه‌ئی و......
هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌رکردن وبێرێزی پێکردنی چه‌ندین که‌سایه‌تی و شاربه‌ده‌ر کردنیان. له‌م ڕۆژانه‌شدا هه‌ستاوه‌ به‌ بێ ریزی پێکردن وده‌ستبه‌سه‌رکردنی زانایه‌کی دیکه‌ی گه‌له‌که‌مان له‌ شاری ورمێ ومزگه‌وتی قودسی ئه‌م شاره‌ به‌ نێوی مامۆستا ڕزا عه‌بدی که‌ ماوه‌یه‌کی زۆره‌ له‌ مزگه‌وتی ئه‌م شاره‌دا خزمه‌ت به‌ باوه‌رمه‌ندانی سووننه‌ مه‌زهه‌ب ونه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌کات، هه‌ربۆیه‌ رژیم دژایه‌تی ئه‌م جۆره‌ له‌ مامۆستایان ده‌کات چوونکه‌ نایهه‌وێت لاوه‌کانمان له‌بواره‌جۆراوجۆره‌کاندا زانست به‌ده‌ست بێنن وشاره‌زای رێگای راسته‌قینه‌ی ئایینی ئیسلام بن، ئه‌م ڕژیمه‌ دژه‌ گه‌لییه‌ له‌ حاڵێکدا دژایه‌تی که‌سایه‌تییه‌ ئایینی ونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌کات که‌ ڕۆژانه‌ ده‌بینین وده‌بیسین که‌ چۆن پشتیوانی له‌ تیرۆر وتیڕۆریسم و مڕۆڤه‌تیرۆریستییه‌کان ده‌کات وفرمێسکی خوێنین بۆیان ده‌ڕژێنێت،هه‌روه‌ک چۆن له‌ ئاست له‌ سێداره‌دانی تیرۆریستێکی وه‌ک نه‌مر باقر نه‌مردا ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خۆی نیشانی جیهاندا و سه‌فاره‌تخانه‌وکۆنسوڵگه‌ری وڵاتی سعوودییه‌ی به‌ چ شێوه‌یه‌کی دڕندانه‌ دایه‌ به‌ر هێرش وسووتاندن.
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێرای ئیدانه‌کردنی ئه‌و هه‌مووه‌ جینایه‌ت وبێرێزیانه‌ به‌ ئایین ومه‌زهه‌به‌جیاوازه‌کان به‌ تایبه‌ت بێرێزی کردن به‌ مامۆستا ڕزا عه‌بدی که‌ به‌ بارمته‌ی 50میلیۆنی ئازادکراوه‌، هاوکات داوا له‌ هه‌موو مامۆستایانی جیهانی ئیسلامی وکوردستان ده‌کات له‌ ئاست ئه‌م کرده‌وه‌ چه‌په‌ڵانه‌ی رژیم بێ ده‌نگ نه‌بن وده‌نگی دژایه‌تی وناڕزایه‌تی خۆیان به‌رز بکه‌نه‌وه‌ که‌ ڕژیم له‌ یه‌کیه‌تی ویه‌کبوونتان به‌چۆک دادێت. والسلام علیکم ورحمةالله‌ وبرکاته‌
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
4ی رێبه‌ندانی 1394ی هه‌تاوی  


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر