۱۳۹۴/۱۰/۳۰

پیرۆزبایی یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران به‌ بۆنه‌ی دووی رێبه‌ندان

بە بۆنەی ساڵوەگەری هەفتا ساڵه‌ی دامەزراندنی کۆماری کووردستان ڵە دووی رێبەندانی 1324هەتاوی لە سەردەستی پێشەوای مە زن قازی محە ممەدی هەمیشە زیندو، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجە م کوردستانیانی خۆشەویست وحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وسه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی نیشتمانی داگیرکراومان دەکە ین و هیواخوازین لە خوای پە روەردگار کە ئەم رۆژە و ئەو بیرەوە ریه‌مان ڵێ بکات بە سەرە تای هاتنە دی هە موو خەون و خوولیاو و مافە نەتەوایە تیه‌کانمان و دەسپێکی دووبارە بوونەوەی کۆمارێکیتر ڵە ژێرناوی دەولەتی کوردی بە هەرچوار بە شی بە ش کراوی کوردستانی مە زنمان.
کوردو کوردستانیانی بەرێز پێویستە بزانین کە نەک هەر کۆماری کوردستان لە راستای بەژەوەندی گەل لە سەردەستی زۆربەی زۆری کەڵە پیاوانی ئایینی ئەو سەردم هاتە ئاراوە بەڵکو بۆ بەگژداچۆنە وەی ئەو هەموونابەرابە ری و ناعە داڵەتیە چینایەتییه‌ کە ڵە هە مبە ر گە ڵە کە مان دە کراو وبە دە رک کردنی زە رووریە تی پێک هێنانی کۆمارێکی وە ها لە لایە ن قازی موحەمە دە وە بە دوو پیناسەی جیاوازی کەسایەتی ئەو بەرێزە وەک کەسایە تی ئایینی و کارێزمایی نەتە وەیی کۆمار پێک دەهێندرێت، بەڵام مە خابن و ئێستاشی ڵە گەڵ بێت حکۆمەتە سەرە رۆو پاوانخوازەکان نەک هەر دەرکی حەقیقە ت و حیکمەتیان بەلاوە سە خت و دژوارە بەڵکو کاتێ خۆیان لە بەرابە ر بەڵگەی بەهێزی راستیەکدا دەبینەوە ڵە هێزی بەڵگە و زمانی سرینە وە و کووشتن کەڵک وە ردە گرن. ئێمه‌ لە کاتێکا ئەویادە دەکەینەوە کە نەک دە سەڵاتی سەرە رۆ دان بەحەقیقە تی کورد لە وبەشە بەڵکو دان بە حکۆمەتی نیمچە دەوڵە تی کوردیش لە باشوری وڵاتت دانانێت بە ڵکو بۆ سرینە وە و برینە وەی سۆزی نە تە وایە تی و داری باوە ری کوردبوون رۆژانە بە پێی دە رفە ت پیلان گێڕی دەکات و گرۆی ئازادی خوازان بە پەتی سێداروە کپ دەکات. هە ڕچەند بە باوە ری ئایینی پێمان وایە کە نادادپە روە ری تا سە ر نایخوات و رۆژێک دەبێ مرۆڤایەتی بە گشتی و نەتە وایە تی بە تایبەتی پێناسەیه‌کی راستەقینەی بۆ بکڕێت، بەڵام ئێمەی ئایینی نابێ بێدەنگ بین ڵە حاند زولم وستەمێک کە نەک هەر ڵە تاکێکی ئەو کۆمە ڵگایە بەڵکو ڵە هەمووی کۆمەلگا دەکڕێت ده‌سته‌و وه‌ستان بین بەڵکو بە پێی دەستوری ئایینیمان بۆ بهگژداچوونە وەی نابەرابە ری ڵە شێوازو مێتۆدی جۆراوجۆرو کەرە سە و رێگای جۆراوجۆر کەڵک وە رگرین. سه‌رکه‌وێت بزووتنه‌وه‌ری رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ییمان، بروخێت کۆشکی زۆرداران وداگیرکه‌رانی کوردستان به‌ گشتی. والسلام علیکم ورحمةالله‌ وبرکاته‌

یه‌کێتی زانیانی ئایینی کوردستانی ئێران

30ی به‌فرانباری 1394ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به‌ 20ی ژوئیه‌ی 2016ی زایینی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر