۱۳۸۹/۰۱/۰۲

نه‌ورۆز جه‌ژنی‌ نه‌ته‌وه‌یی

مه‌لا سمكۆ
به‌ ناوی‌ خوای‌ دلۆڤان
هه‌ر سالێك له‌ به‌ره‌به‌ره‌ی‌ هاتنی‌ نه‌ورۆزدا وه‌ك پیشه‌ی‌ سه‌دان ساڵی‌ ڕابردووی‌ گه‌له‌كه‌مان، له‌ به‌رزترین لوتكه‌ی‌ چیاكان‌و ته‌بكووته‌ پۆڵكه‌ ‌و گشت شوێنه‌ به‌رزه‌كان، له‌ ئێواره‌ی‌ رۆژی‌ پێش نه‌ورۆزدا به‌ خۆشیی‌ هاتنی‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ تازه‌وه‌ كه‌ ده‌بێته‌ رۆژی‌ عه‌یدی‌ نه‌ورۆز‌و جێژنی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌و له‌ مێژینه‌ی‌ گه‌لی‌ كورد ‌و له‌ ڕاستی‌دا نوێ‌ بوونه‌وه‌ی‌ سروشت‌و زاڵ بوون به‌ سه‌ر سه‌رما‌وسۆڵ‌و شه‌خته‌ی‌ زستان‌و هاتنی‌ وه‌رزی‌ به‌هاری‌، كه‌ تێی‌دا جێژن‌و خۆشی‌ بۆ گه‌لان‌و یه‌ك له‌وان گه‌لی‌ كورد به‌دی‌ ده‌كرێ‌. چون هاتنی‌ وه‌رزی‌ به‌هار‌و جێژنی‌ نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ كورد نه‌مردووه‌‌و خاوه‌ن ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی‌ تایبه‌ت به‌ خۆیه‌تی‌. بۆیه‌ ئاگری‌ نه‌ورۆز‌و شادی‌ ئه‌م گه‌له‌ له‌م رۆژه‌دا بۆته‌ هۆی‌ بێزاری‌ رێژیمه‌ چه‌وسێنه‌ره‌كان‌و زۆر بێ‌به‌زه‌یانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م جه‌ژنه‌دا هه‌ڵویستی‌ توند ده‌گرن‌و بۆ كپ‌و بێ‌هێز كردنی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ده‌ستیان هاتبێ‌ دریغیان نه‌كردووه‌. نه‌یارانی‌ ئه‌م نه‌ته‌وه‌ سته‌م لێ‌ كراوه‌، هه‌ر كاتێك له‌م هه‌وڵه‌ ناڕه‌وایه‌یاندا سه‌ركه‌وتنییان به‌ ده‌ست نه‌هێنابێت، له‌ ئایینی‌ پیرۆزی‌ ئیسلام وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌ك كه‌ڵكیان وه‌گرتووه‌، تا هه‌ر نه‌بێ‌ له‌ جۆش‌و حه‌ماسه‌تی‌ گه‌له‌كه‌مان بۆ بۆنه‌و شیعاری‌ نه‌ته‌وه‌یی واته‌ جه‌ژنی‌ نه‌ورۆز كه‌م بكه‌نه‌وه‌. به‌ ساز كردن‌و چه‌واشه‌كاری‌ هیندێك قسه‌ی‌ ناڕه‌وا ‌و دوور له‌ رێ‌وشوێنه‌ شه‌رعییه‌كانی‌ وه‌ك ڕه‌وا نه‌بوونی‌ ئه‌و رۆژه‌ نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌، له‌ مێژووی‌ ئیسلامدا كردووه‌. نه‌ورۆز ناكرێت بۆ ساڵنامه‌‌و رۆژژمێر كه‌ڵكی‌ لێ‌ وه‌رگیرێت، نه‌ورۆز له‌ ڕوانگه‌ی‌ ئه‌م بیرته‌سكانه‌وه‌ به‌ بیدعه‌تێكی‌ خراپی‌ له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن‌و پێیان وایه‌ ته‌نیا بۆ كزو لاواز كردن ئایینی‌ پیرۆزی‌ ئیسلامه‌.
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ گشت ولاَتانی‌ ئیسلامی‌ رۆژێك یان رۆژانێكیان بۆ ئاهه‌نگێران دیاری‌ كردووه‌‌و ناویشیان لێ‌ ناوه‌ جه‌ژنی‌ نیشتمانی‌. به‌لاَم بۆ ئێمه‌ی‌ كورد، كه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كی‌ كۆنی‌ جیهانین‌و كوردستان‌و نیشتمان، لانكه‌ی‌ هێمای‌ مرۆڤایه‌تی‌ به‌ خۆوه‌ گرتوه‌ه‌، ناڕه‌وایه‌ جه‌ژنی‌ نه‌ورۆز وه‌ك جێژنی‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌ به‌ ئاهه‌نگ گێران ‌و ئاگر كردنه‌وه‌ به‌ڕیِوه‌ به‌ڕین. به‌ ڕاستی‌ ئه‌م بۆچوونه‌ شۆڤینیستانه‌ له‌ پارادۆكسدایه‌‌و دژایه‌تی‌ هه‌یه‌‌و له‌گه‌ڵ ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ ئیسلام( د ـ خ) كه‌ ده‌فه‌رمێت: [ لا یُومنُ احدٌكمٌ حتی‌ّ یٌحبّ لاخیه‌ ما یحب لنفسه‌] واته‌ بڕواداران ئیمانیان ته‌واو نابێت تاكوو ئه‌و كاته‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ بۆ خۆیان ده‌وێت بۆ برای‌ موسڵمانیشیان بوێت. كه‌ واته‌ ئه‌گه‌ر موسڵمانن چون بۆ خۆیان جه‌ژنی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ وه‌ك شیعار‌و ناسناوی‌ خۆیان ڕێزی‌ لێ‌ ده‌نێن پێویسته‌ له‌ ڕوانگه‌ی‌ ئایینه‌وه‌ ئه‌م حه‌قه‌ش به‌ ئێمه‌ ڕه‌وا ببینن، هه‌روه‌ها به‌ داخه‌وه‌ هێشتا هێندێك له‌ مه‌به‌ستی‌ ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی‌ پێغمبه‌ری‌ (د ـ خ) به‌ ته‌واوی‌ تێ‌نه‌گه‌یشتووین كه‌ ده‌فه‌رموێت [ ان لكٌل قوم عیداً‌و هژا عیدونا](رواه‌ البن ری‌‌ومسلم): واته‌ بۆ هه‌ر قه‌وم‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ك جه‌ژنی‌ تایبه‌ت هه‌یه‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان‌و قوربانیش جه‌ژنی‌ ئێمه‌ن. ڕاڤه‌‌و شه‌رحی‌ ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ به‌ پێ‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ شه‌رعی‌ ( صحیح البن ری‌) وه‌كوو (فتح الباری‌)‌و (عمده‌ القاری‌) ده‌ڵێن: [ فی‌ قوله‌ هژا عیدونا‌و هو یوم الاچحی‌]، واته‌ له‌ هه‌ر ئایینێكدا جێژنێك هه‌یه‌ به‌ ناوێك ناو ده‌نرێت، جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان‌و قوربان جه‌ژنی‌ ئایینی‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مانه‌، ئه‌و بۆنه‌‌و یاده‌‌و رۆژانه‌ش كه‌ تێیاندا گه‌له‌كه‌مان له‌ زوڵم‌و سته‌م رزگار بووه‌ یان رزگار ده‌بێت، ده‌چنه‌ خانه‌ی‌ جه‌ژنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، بۆیه‌ له‌ ئایینی‌ ئیسلام دا ده‌توانرێت به‌ هه‌ر بۆنه‌یه‌كی‌تر بوترێت جه‌ژن، وه‌ك جه‌ژنی‌ له‌ دایك بوون‌و جه‌ژنی‌ دایك‌و جه‌ژنی‌ ئافره‌تان‌و جه‌ژنی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌‌و نیشتمانی‌‌و... هتد. بۆ ئه‌وانه‌ش كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌رگێكی‌ ناشه‌رعی‌ بكه‌ن به‌ به‌ری‌ بۆنه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانماندا، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هیندێك كه‌س ده‌ڵێن ئاگری‌ نه‌ورۆز ته‌نها ره‌هه‌ندێكی‌ سیاسی‌ هه‌یه‌و، نیشانه‌ ‌و هێمایه‌ك بووه‌ بۆ گه‌یاندنی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ شۆڕشه‌كه‌ی‌ كاوه‌. ئێستاش هه‌ر هه‌مان ئه‌و په‌یامه‌ سیاسیه‌ی‌ جاران به‌ گوێ‌ ناحه‌زان‌و دوژمنان ده‌گه‌یه‌نێت. پێویسته‌ی‌ ئێمه‌ی‌ كورد جه‌ژنی‌ نه‌ورۆز بكه‌ین به‌ ماڵی‌ هاوبه‌شی‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌‌و له‌م رۆژه‌دا به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌كی‌ مومكین‌و ره‌خساو، بۆ به‌ڕێوه‌بڕدنی‌ جه‌ژنی‌ نه‌ورۆز‌و ناسناوی‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌ هه‌وڵ بده‌ین‌و تێبكۆشین.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر