۱۳۸۹/۰۱/۰۱

په‌یامی‌ پیرۆزبایی‌ یه‌كیه‌تیی‌ زانایان به‌بۆنه‌ی‌ نه‌ورۆزه‌وه‌

نه‌ورۆز جه‌ژنی‌ نه‌ته‌وه‌یی
به‌ ناوی‌ خوای‌ دلۆڤان
هه‌ر سالێك له‌ به‌ره‌به‌ره‌ی‌ هاتنی‌ نه‌ورۆزدا وه‌ك پیشه‌ی‌ سه‌دان ساڵی‌ ڕابردووی‌ گه‌له‌كه‌مان، له‌ به‌رزترین لوتكه‌ی‌ چیاكان‌و ته‌بكووته‌ پۆڵكه‌ ‌و گشت شوێنه‌ به‌رزه‌كان، له‌ ئێواره‌ی‌ رۆژی‌ پێش نه‌ورۆزدا له‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ ئاور ده‌كرێـته‌وه‌، به‌ خۆشیی‌ هاتنی‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ تازه‌وه‌ كه‌ ده‌بێته‌ رۆژی‌ عه‌یدی‌ نه‌ورۆز‌و جێژنی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌و له‌ مێژینه‌ی‌ گه‌لی‌ كورد ‌و له‌ ڕاستی‌دا نوێ‌ بوونه‌وه‌ی‌ سروشت‌و زاڵ بوون به‌ سه‌ر سه‌رما‌وسۆڵ‌و شه‌خته‌ی‌ زستان‌و هاتنی‌ وه‌رزی‌ به‌هاری‌، كه‌ تێی‌دا جێژن‌و خۆشی‌ بۆ گه‌لان‌و یه‌ك له‌وان گه‌لی‌ كورد به‌دی‌ ده‌كرێ‌. چون هاتنی‌ وه‌رزی‌ به‌هار‌و جێژنی‌ نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ كورد نه‌مردووه‌‌و خاوه‌ن ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی‌ تایبه‌ت به‌ خۆیه‌تی‌. بۆیه‌ ئاگری‌ نه‌ورۆز‌و شادی‌ ئه‌م گه‌له‌ له‌م رۆژه‌دا بۆته‌ هۆی‌ بێزاری‌ رێژیمه‌ چه‌وسێنه‌ره‌كان‌و زۆر بێ‌به‌زه‌یانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م جه‌ژنه‌دا هه‌ڵویستی‌ توند ده‌گرن‌و بۆ كپ‌و بێ‌هێز كردنی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ده‌ستیان هاتبێ‌ دریغیان نه‌كردووه‌. نه‌یارانی‌ ئه‌م نه‌ته‌وه‌ سته‌م لێ‌ كراوه‌، هه‌ر كاتێك له‌م هه‌وڵه‌ ناڕه‌وایه‌یاندا سه‌ركه‌وتنییان به‌ ده‌ست نه‌هێنابێت، له‌ ئایینی‌ پیرۆزی‌ ئیسلام وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌ك كه‌ڵكیان وه‌گرتووه‌، تا هه‌ر نه‌بێ‌ له‌ جۆش‌و حه‌ماسه‌تی‌ گه‌له‌كه‌مان بۆ بۆنه‌و شیعاری‌ نه‌ته‌وه‌یی واته‌ جه‌ژنی‌ نه‌ورۆز كه‌م بكه‌نه‌وه‌. به‌ ساز كردن‌و چه‌واشه‌كاری‌ هیندێك قسه‌ی‌ ناڕه‌وا ‌و دوور له‌ رێ‌وشوێنه‌ شه‌رعییه‌كانی‌ وه‌ك ڕه‌وا نه‌بوونی‌ ئه‌و رۆژه‌ نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌، له‌ مێژووی‌ ئیسلامدا كردووه‌. نه‌ورۆز ناكرێت بۆ ساڵنامه‌‌و رۆژژمێر كه‌ڵكی‌ لێ‌ وه‌رگیرێت، نه‌ورۆز له‌ ڕوانگه‌ی‌ ئه‌م بیرته‌سكانه‌وه‌ به‌ بیدعه‌تێكی‌ خراپی‌ له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن‌و پێیان وایه‌ ته‌نیا بۆ كزو لاواز كردن ئایینی‌ پیرۆزی‌ ئیسلامه‌.
چوون هه‌ر شتێك كۆشك‌و تالاری‌ ئه‌وان بخاته‌ له‌رزینه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان ده‌یده‌نه‌ به‌ر ئنفترا ‌و تۆمه‌ت‌و تاوانی‌ ناڕه‌وا‌و نا پێ‌جێ‌. خراپ نیه‌ له‌و پێوه‌ندییه‌دا فه‌رمووده‌یه‌كی‌ حه‌زره‌تی‌ محه‌ممه‌د، پێغه‌مبه‌ری‌ موسڵمانان، دروودی‌ خوای‌ گه‌وره‌ی‌ لێ‌ بێ‌، بخه‌ینه‌ به‌ر چاوی‌ خوێنه‌ران‌و بیسه‌ران، ده‌فه‌رمێ‌: [ إنّ لكٌل قوم عیداً‌و هذا عیدونا] واته‌ بۆ هه‌موو قه‌وم‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ك رۆژ‌و جه‌ژنی‌ تایبه‌ت هه‌ن ئه‌وه‌ش جه‌ژنی‌ ئێمه‌یه‌، واته‌ جه‌ژنی‌ قوربان. پێویسته‌ لێره‌دا بگوترێ‌ كه‌ ئه‌و زاته‌ مه‌زنه‌ له‌ فه‌رمووده‌كه‌ی‌دا هه‌م ئیشاره‌ی‌ به‌ قه‌وم وه‌ك نه‌ته‌وه‌ كردووه‌‌و هه‌م ئیشاره‌شی‌ به‌ رۆژی‌ جه‌ژن كردووه‌، چ وه‌ك ئیسلام‌و چ وه‌ك نه‌ته‌وه‌كانیش. لێره‌دا جارێكی‌ دیكه‌ هاتنی‌ عه‌یدی‌ نه‌ورۆز له‌ هه‌موو گه‌لانی‌ چه‌وساوه‌، شۆڕشگێر ‌و خه‌باتگێری‌ ئێران‌و به‌ تایبه‌ت گه‌لی‌ كورد له‌ كوردستانی‌ ئێران پیرۆز ده‌كه‌ین.‌و هیوادارین له‌ ئه‌ركی‌ خه‌بات به‌ دژی‌ رێژیمی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێراندا، هه‌روا به‌رده‌وام‌و سه‌ركه‌وتوو بن.
یه‌كیه‌تيی‌ زانایانی‌ ئایینی‌ كوردستانی‌ ئێران

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر