۱۳۸۷/۱۰/۱۶

هه‌ڵبژاردن یا ده‌ستنیشان كردن

بسم اللّه‌الرحمان الرحیم
پێشه‌كی‌ سڵاو‌و دروودی‌ خوای‌ گه‌روه‌ بۆ هه‌ڵبژێردراوی‌ خۆی‌، محه‌ممه‌د مسته‌فا‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌،‌و یاوه‌ره‌كانی‌ تا رۆژی‌ ئاخیره‌ت.
هاونیشتیمانه‌ به‌ڕێزه‌كان وه‌ك ئاگادارن رێژیمی‌ كۆماری‌ نائیسلامیی‌ ئێران بۆ جارێكی‌ تر خۆی‌ ئاماده‌ ده‌كات تاوه‌كوو به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌كی‌ موومكین، خه‌ڵكی‌ ئێران به‌ گشتی‌،‌و كه‌مینه‌كان به‌ تایبه‌تی‌ بۆ سه‌ر سندووقه‌كانی‌ ده‌نگدان ڕاكێشێ‌،‌و مه‌شرووعییه‌ت بدا به‌ سیستمی‌ خورافات‌و كۆنه‌په‌رستی‌، بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك (یزاكا) به‌ ئه‌ركی‌ ئایینی‌ خۆمان زانی‌، تێروانینه‌كانمان‌و خوێندنه‌وه‌مان له‌ ڕوانگه‌ی‌ ئایینی‌ پیرۆزی‌ ئیسلام له‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردن، ڕاڤه‌‌و ته‌فسیر بكه‌ین. هه‌ڵبژاردنی‌ كه‌سێكی‌ به‌توانا وه‌ك به‌رپرس‌و مه‌سئوول پێویسته‌ كه‌ خاوه‌نی‌ مه‌رجه‌كانی‌ خواترسی‌، شاره‌زا به‌ مه‌سه‌له‌ باوه‌ سه‌رده‌میه‌كان، دادپه‌روه‌ری‌،‌و هی‌ دیكه‌ش. گریبه‌ست‌و ده‌نگدان به‌ كه‌سێك كه‌ خاوه‌ن ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌ بێ‌ پێویستێكی‌ حاشا هه‌ڵنه‌گره‌. وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (ص) فه‌رموویه‌تی‌ [مًن ماتً‌و لیسً من عنقه‌ بیعه‌ مات میته‌ جاهلیه‌] رواه‌ المسلم، واته‌:( ئه‌وه‌ی‌ بمرێت به‌ بێ‌ سه‌رۆك‌و گرێبه‌ست له‌ گومرایدا مردووه‌.) به‌ پێی‌ ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ سه‌رۆك‌و پێشه‌وا زه‌رووره‌تێكی‌ جیهانی‌ ئیسلامییه‌.
له‌ ڕوانگه‌ی‌ زانایانی‌ ئیسلامدا سرۆكایه‌تی‌ ده‌بێ‌ به‌ ته‌كلیف‌و تكا بێ‌، به‌ هۆی‌ ئه‌م خه‌سڵه‌ت‌و توانایانه‌ی‌ كه‌ هه‌یه‌تی‌، خه‌ڵك به‌ رێبه‌ری‌ خۆی‌ دیاری‌ بكات. ئه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ته‌حیمل‌و خۆسه‌پاند، رێبه‌ری‌ جیا ده‌كاته‌وه‌، ئازادی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
سه‌رۆك ده‌بێ‌ خزمه‌ت كار بێ‌ نه‌ك خزمه‌تی‌ بكرێ‌.[ سیّد القوم خادمهم]. سه‌رۆك ده‌بێ‌ سادق بێ‌ نه‌ك كازیب، سه‌رۆك ده‌بێ‌ نه‌ترس‌و حه‌كیم بێ‌ نه‌ك ترسه‌نۆك‌و نه‌فام. سه‌رۆك ده‌بێ‌ ئه‌مین بێ‌ نه‌ك خائین. هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆك گرێبه‌ستێكی‌ وه‌كاله‌تی‌ بۆ ڕاپه‌راندن‌و به‌ڕێوه‌بردنی‌ هه‌موو ئه‌ركه‌ پێ‌ئه‌سپێردراوه‌، كۆمه‌ڵایه‌تی‌، ئابووری‌، پارێزگاری‌ له‌ دین‌و ماڵ، خاك، نامووس، زمان‌و ئاداب‌و نه‌ریته‌كانی‌ دیكه‌ بێ‌.
به‌ڵام داخوا ئه‌م مه‌رجانه‌‌و گرێبه‌ستانه‌ی‌ (موكّلٍ‌و موكًًل) له‌ ناو رێژیمی‌ ویلایه‌تی‌ موتله‌قه‌ی‌ فه‌قیهی‌دا به‌دی‌ ده‌كرێن‌و ده‌گونجێن، سه‌رده‌مدارانی‌ نیزامێك كه‌ پێیان وایه‌ له‌ هه‌موو بارێكه‌وه‌ نوێنه‌ری‌ بێ‌ئه‌ولا وئه‌ولای‌ خوان‌و بڕیاریان هینده‌ به‌ هێزه‌ كه‌ بێ‌ هیچ چه‌شنه‌ شك‌و گومانێك ده‌بێ‌ به‌ڕێوه‌ بچێ‌!؟
هاونیشتیمانانی‌ به‌ڕێز هه‌ڵبژاردن له‌ ئێراندا چه‌واشه‌كارانه‌یه‌، واته‌ ده‌ستنیشان (انتصاب) كردنه‌.
خه‌ڵكی‌ ئێمه‌ بۆیان نییه‌ نه‌فه‌ری‌ باوه‌ر پێكراوی‌ خۆیان دیاری‌ بكه‌ن. بۆیه‌ هه‌ڵبژاردن لێره‌دا ته‌نیا نیوی‌ بێ‌نێوه‌رۆكه‌ [اسمی‌ بێ‌ مسمّی‌] به‌شداری‌ به‌ ره‌واڵه‌ت له‌ هه‌ڵبژاردن له‌ روانگه‌ی‌ ئێمه‌ (یزاكا)وه‌ مه‌شرووعییه‌ت دان‌و رازی‌ بوون به‌ سیستمی‌ ویلایه‌تی‌ فه‌قیهی‌یه‌.
هه‌ر سیستمێك كه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵات‌و چاوه‌دێری‌ خه‌ڵكدا نه‌بێ‌. دروشمه‌كانی‌ كاریگه‌ر نه‌بن‌و یا وه‌ك ئامرازێك بۆ هه‌ڵ‌خه‌ڵه‌تاندنی‌ خه‌ڵك كه‌ڵكیان لێ‌ وه‌رگیرێ‌ پێویسته‌ نه‌ك هه‌ر نابێ‌ ته‌سلیمی‌ ئه‌و رێژیمه‌ ئیسلامی‌یه‌ بین. به‌ڵكوو ده‌بێ‌ هه‌وڵ بدرێ‌ بۆ لابردنی‌‌و ته‌نانه‌ت فه‌رزی‌ شه‌رعیشه‌. پێویسته‌ ماموستایانی‌ ئایینی‌ وه‌ك ئه‌ركێكی‌ شه‌رعی‌ له‌م بواره‌دا ئیمانداران ئاگادار بكه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌ربه‌ره‌كانی‌ حكوومه‌تی‌ لاهوتی‌، ته‌فویزی‌ ئه‌ركێكی‌ دینیه‌ وه‌ك پێغه‌مبه‌ری‌ ئیسلام (ص) فه‌رموویه‌تی‌ [من رأی‌ منكم منكرا فلیغیرّه‌ بیده‌ الخ] واته‌: هه‌ر كه‌سێك چاوی‌ به‌ شتێكی‌ قه‌ده‌غه‌ كراو كه‌وت پێویسته‌ به‌ زۆر پێشگیری‌ لێ‌ بكا، كه‌ نه‌یتوانی‌ به‌ زمان، كه‌ به‌ زمان نه‌یتوانی‌ ده‌بێ‌ به‌ ده‌روون پێی‌ نارازی‌ بێ‌ ئه‌و پله‌ش لاوازترین باوه‌ره‌ بۆ ئیماندار؟
ئیستا رێژیمێك كه‌ بنچینه‌كه‌ی‌ له‌ سه‌ر دووروویی‌ (تقی‌)یه‌یه‌ بۆ نمونه‌ له‌م سه‌فه‌ری‌ دووایی‌یه‌ی‌ خامه‌نه‌یی‌ بۆ كه‌ ده‌ڵێ‌ كوردستان، كه‌ ده‌ڵێ‌ سوونی‌‌و شیعه‌ له‌ ڕوانگه‌ی‌ ئێمه‌وه‌ جیاوازی‌ نییه‌، ئه‌م له‌ حالێكدایه‌ كه‌ شارێكی‌ وه‌ك تاران كه‌ زیاتر له‌ پێنج میلیون سوونی‌ هه‌یه‌، بۆیان نییه‌ مزگووتێك بۆ جێ‌به‌جێ‌ كردنی‌ رێوشوێنه‌ ئایینی‌یه‌كانیان دروست كه‌ن، یان بۆ چه‌واشه‌كاری‌ بیری‌‌و ڕای‌ گشتی‌ (ئه‌زهانی‌ عوومومی‌) گڕیی‌ سۆزی‌ ئایینی‌ ئه‌م رێژیمه‌ بۆ سوونیه‌كانی‌ فلستینی‌، خه‌ریكه‌ گه‌ردوون به‌ خۆیه‌وه‌ گڕ ده‌دا. به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ بنچینه‌كانی‌ ئایینی‌ كه‌ ده‌فه‌رموویت [فالاُقربون أولی‌ بالمعروف] واته‌: نزیكترینه‌كان چاكترن بۆ چاكه‌ كردن له‌گه‌ڵیان. سه‌رسوڕ هێنه‌ر ئه‌ویه‌چاوه‌كانی‌ جه‌نابی‌ ره‌هبه‌ر موسلمانانی‌ ئه‌و سه‌ری‌ جیهان ده‌بینێ‌، به‌ڵام ده‌ستی‌ راست‌و چه‌پی‌ خۆی‌ نابینێ‌، ده‌كرێ‌ ئه‌وش بگوترێ‌ كه‌، ئایینی‌ پیرۆزی‌ ئیسلام ئه‌وه‌ به‌ به‌شه‌كه‌ی‌ دیكه‌ جایز نازانێ‌، كه‌ سه‌رۆك بۆ به‌شێكی‌ تایبه‌ت له‌ موسلمانان پاوان كرابێ‌ بۆ به‌شه‌كه‌ی‌ دیكه‌ قه‌ده‌غه‌ بێ‌، ئه‌م میكانیزمه‌‌و شێوازه‌ له‌ مێژووی‌ ئیسلام نه‌دیتراوه‌، بۆ نموونه‌ كه‌سێك وه‌ك سوڵتان سه‌لاحددینی‌ ئه‌یووبی‌ سه‌ركرده‌‌و ئه‌میری‌ چه‌ند نه‌ته‌وه‌ی‌ جیاواز بووه‌.
له‌و وڵاتانه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵات به‌ ده‌ست خه‌ڵكه‌‌و سه‌رۆك به‌ پرس‌و ڕای‌ خه‌ڵك دیاری‌ ده‌كرێ‌، سه‌رۆك ئه‌ركه‌كانی‌ خۆی‌ به‌ ڕاوێژ‌و هاوكاری‌ نوێنه‌ری‌ خه‌ڵك به‌ڕێوه‌ ده‌بات. وه‌ك قورئان فه‌رموویه‌تی‌ [وشاورهم فی‌ الاُمر]ـ ال عمران ـ واته‌: (ڕاوێژیان پێ‌ بكه‌ن له‌ كاروبار دا). ڕاوێژكاری‌ به‌ مه‌رجێك بۆنی‌ ئایینی‌ به‌ خۆوه‌ ده‌گرێ‌، كه‌ بیرو ڕای‌ خه‌ڵك پیرۆز‌و موحته‌رم بێ‌. بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ پۆستێكی‌ گرینگ وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی‌ حوكومه‌ت ڕاپرسی‌یه‌كی‌ ئازادانه‌ له‌ كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی‌ ئازاد دا پێویسته‌. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك بێ‌ ڕاپرسی‌ ده‌ست نیشان كرائه‌و كات وه‌ك بێ‌ به‌ها ترین ئه‌مری‌ شه‌رعیی‌ چاوی‌ لێ‌ ده‌كرێ‌. وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (ص) فه‌رموویه‌تی‌ [لاخیر فی‌ امر أبرم من غیر شوری‌] واته‌: چاكه‌ له‌ كارێك دا نیه‌ بڕیاری‌ له‌ سه‌ر بدرێت به‌ بێ‌ ڕاوێژ‌و ڕاپرسی‌ كردن) لێكدانه‌وه‌ی‌ ئه‌م بابه‌تانه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌خات ئیتاعه‌ت‌و گۆڕایه‌ڵی‌ له‌ رێژیمی‌ ئاخووندی‌ ئیرتجاعی‌‌و دیكتاتۆردا نه‌ك هه‌ر ئه‌ركێ‌كی‌ ئایینی‌‌و نیشتیمانی‌ نییه‌. به‌ڵكوو هه‌وڵدان بۆ رووخانی‌ سیستمێك كه‌ ته‌واوی‌ له‌شی‌ تووشی‌ نه‌خۆشی‌ بووه‌، ئه‌ركێكی‌ شه‌رعییه‌. ئێمه‌ وه‌ك (یزاكا) ڕاده‌گه‌یه‌نین چاكسازی‌ له‌ نێو حووكومه‌تی‌ ویلایه‌تی‌ ڕه‌ها نامووممكینه‌‌و پێویسته‌ ماموستایانی‌ ئایینی‌ بۆ خه‌ڵكی‌ روون كه‌نه‌وه‌‌و نافه‌رمانی‌ مه‌ده‌نی‌‌و شۆرشی‌ مه‌نفی‌ دژی‌ ئه‌م حووكومه‌ته‌ وه‌ك جیهاد له‌ رێگای‌ خوا دایه‌. داوا ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌م به‌ ره‌واڵه‌ت هه‌ڵبژاردنه‌ قه‌ده‌غه‌ی‌ ئایینی‌ (ته‌حریمی‌ شه‌رعی‌) بكرێ‌. خوا ئاگاداری‌ هه‌موو لایه‌ك بێ‌.
سمكۆ ئه‌ندامی‌ (یزاكا)

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر