۱۳۸۷/۱۰/۱۵

ئایه‌تێكی‌ قورئان‌و چه‌ند یاسا

به‌ نێوی‌ خودای‌ دڵۆڤان
بێگومان قورئانی‌ پیرۆز زۆر به‌ روونی‌ دامڕكێنه‌ر‌و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی‌ داخوازییه‌كانی‌ مرۆڤه‌. خۆشه‌ویستی‌ گه‌ل‌و نیشتمان خه‌سڵه‌تێكی‌ سروشتییه‌ له‌ مرۆڤدا‌و به‌شێكه‌ له‌و خه‌سله‌ته‌ به‌رزانه‌ی‌ كه‌ له‌ ئینسانه‌ زانا‌و پێشكه‌وتوه‌كاندا هه‌ن. كه‌وابوو چۆن مرۆڤ پێویستی‌ به‌ خه‌و، هاوسه‌رگیری‌، خواردن‌و هتد... هه‌یه‌. هه‌ر به‌م جۆره‌ش پێویستی‌ به‌ گه‌ل دۆستی‌‌و نیشتمان په‌روه‌ری‌ هه‌یه‌. بۆ سه‌لماندنی‌ ره‌سه‌نایه‌تی‌ خه‌سڵه‌تی‌ هۆگری‌ به‌گه‌ل‌و نیشتمان له‌ غه‌ریزه‌ی‌ مرۆڤدا پێویست به‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ زۆر ناكا. نموونه‌ی‌ هه‌یه‌ له‌ كاتی‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ زێدی‌ باب‌و باپیرانی‌ هه‌ست به‌ تامه‌زرۆیی‌‌و وه‌ڕه‌زی‌ نه‌كا.
كێ‌ هه‌یه‌ له‌ كاتی‌ دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ گه‌ل‌و نیشتمانه‌كه‌ی‌ به‌ دیتنی‌ هاوزمان‌و هاو نیشتمانییه‌كانی‌دا دڵی‌ وه‌جۆش نه‌كه‌وێ‌، نه‌پشكوێ‌، خۆشحاڵ‌ نه‌بێ‌. دیاره‌ ده‌بێ‌ بڵێن كه‌ هه‌ن هیندێك ریزپه‌ڕان (شوائز)ی‌ نه‌خۆشی‌، بێ‌ هه‌ست‌و نه‌ست،‌و دڵ مردوو كه‌ یاساشیان پێ‌ هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌!
هه‌ر بۆیه‌ بۆ چوونه‌ سه‌ر ئه‌سڵی‌ باسه‌كه‌ پێویسته‌ ئیشاره‌ به‌ ئایه‌تێك له‌ قورئانی‌ پیرۆز بكه‌ین. كه‌ خوای‌ گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی‌: [یا اُیّهاالناس إنا خلقناكم لن زكرو اٌنتی ‌‌و جعلناكم شعوبا‌و قبائل لتعارفوا إن اُكرمكم عنداللّه‌ اُتقاكم إن اللّه‌ علیم خیر] الحجرات/13: واته‌ ئه‌ی‌ خه‌ڵكینه‌ ئێمه‌ ئێوه‌مان له‌ نێر (ئادم)‌و مێ‌ ( حه‌وا) یه‌ك خۆڵقاندنه‌ووه‌و، كردوومانن به‌ چه‌ند هۆز‌و تیر، یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی‌ یه‌كتر بناسن، به‌ڕێزتریشتان له‌ لای‌ خوا پارێزگارترتانه‌ بێگومان خوا زانا ‌و شاره‌زایه‌.
ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ روونی‌ هه‌ڵگری‌ چه‌ند ئایه‌تێكی‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌.
یه‌كه‌م خاڵ‌: له‌ واژه‌ی‌ (الناس)دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ‌ كه‌ خوای‌ گه‌وره‌‌و فه‌زل‌و گه‌وره‌یی‌ پێوه‌ند نه‌داوه‌ به‌ گه‌لێكی‌ ته‌نیاوه‌. وه‌ك جووه‌كان كه‌ دیانگووت (نحن شعب اللّه‌ المختار ) ئێمه‌ گه‌لێكین كه‌ له‌ لای‌ خواوه‌ هه‌ڵبژێراوین‌و یان وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی‌ باڵاده‌ست له‌ ئێراندا كه‌ خۆیان هه‌ڵده‌كێشن به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی‌ دیكه‌ له‌ ئێرندا‌و یان وه‌ك نازیه‌كان، فاشییه‌كان كه‌ دیانگووت ده‌بێ‌ ره‌گه‌زی‌ نازیه‌كان ده‌سه‌ڵاتدار بن‌و زۆر نموونه‌ی‌ دیكه‌ له‌و بابه‌ته‌وه‌، وه‌ك عه‌ره‌ب‌و... خۆیان به‌ خاوه‌ن دینی‌ هێز‌و دین‌و مه‌زهه‌ب. یان وه‌ك كه‌مالیته‌كان كه‌ كوردیان كێوی‌ "جبل"ی‌ ده‌زانی‌. خوای‌ مه‌زن كه‌ بانگه‌وازی‌ ئینسانه‌كان ده‌كا به‌ ( الناس) خه‌ڵك (بنی‌ ادم) ئادمیزاده‌كان، (الانسان) مرۆڤ دووباه‌ ده‌كاته‌وه‌ بێ‌ جیاوازی‌دان به‌ ره‌نگ‌و زمان‌و ئایین‌و هتد...ئه‌مه‌ له‌ رسته‌ی‌ (یاایّها الناس)دا ده‌رده‌كه‌وێ‌. بۆ زیاتر سه‌ڵماندنی‌ ئه‌م رسته‌یه‌ پێغه‌مبه‌ری‌(د خ ) فه‌رموویه‌تی‌ ((لینتهنًّ اُقوام یفتحزون بابائهم الزّین ماتوا، إنّها هم تم جهنّم، اُولیكوننّ إهون عای‌ اللّه‌ من الجعل الّزی‌ یدهده‌‘ الحزاءًْ بانفه‌، إن اللّه‌ قد اُزهب عنكم عبیّیّه‌ الجاهلّیّه‌‌و فخرها بالا باء إنما هو مومن تقی ‌‌و فاجر یقی‌، الناس كلهم بنو ادم‌وادم خلق من تراب)) رواه‌ ابوو داوود. واته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ خۆیان به‌ باب‌و باپیرانه‌كه‌یانه‌وه‌ هه‌ڵده‌كێشن كه‌ مردوون‌و بێگومان بوونه‌ته‌ خه‌ڵووزی‌ دووزه‌خ، ده‌بێ‌ واز له‌و ره‌فتاره‌یان بێنن، ئه‌گه‌ر نا له‌ لای‌ خوا له‌و قاڵونچه‌یه‌ نابووت تر ده‌بن كه‌ به‌ لووتی‌ سیایی‌ خڕ ده‌كات‌و خڵوری‌ ده‌كاته‌وه‌، بێگومان خوای‌ به‌رز خۆ به‌ زڵگری‌ سه‌رده‌می‌ نه‌فامی‌‌و شانازی‌ كردنی‌ به‌ باب‌و باپیرانی‌ له‌ ئێوه‌دا لا بردووه‌، ـ ئینسان له‌ ته‌رازووی‌ خودا دوو جۆره‌ ـ بڕوادارێكی‌ پارێزگاریان‌و خراپكارێكی‌ به‌دبه‌خت، خه‌ڵكی‌ وه‌چه‌‌و نه‌سڵی‌ ئاده‌من‌و ئاده‌میش‌ له‌ گڵ دروست بووه‌.
به‌ كورتی‌ كاكڵه‌ی‌ فه‌رمووده‌كه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ر (د خ) لێ‌ بێ‌، ئه‌ویه‌ كه‌ ئه‌و ره‌گه‌زه‌ی‌ به‌ جیاواز له‌ ره‌گه‌زه‌كان داناوه‌‌و نه‌سڵه‌كه‌شیان وا فێر كردوون كه‌ ده‌بێ‌ خۆ هه‌ڵكێشن به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی‌ تر، ئه‌وان له‌ لای‌ خواوه‌ خه‌ڵك وه‌ك ئه‌نگه‌ل‌و میكرۆبی‌ كۆمه‌ڵگا چاویان لێ‌ ده‌كرێ‌‌و رێزیان لێ‌ ناگیرێ‌، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ره‌سووڵی‌ ئه‌كه‌رم فه‌رموویه‌تی‌ ((إسمعوا‌و اتیعوا‌و إن اُمر علیكم عبد حبسی‌ كاُن راُسه‌ زبیبه‌)) رواه‌ ابنی‌ ری‌، واته : ئاگاداربن‌و فه‌رمانبه‌ری‌ بكه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كوێله‌یه‌كی‌ ره‌شی‌ حه‌به‌شیشتان له‌ سه‌ر كرایه‌ سه‌رۆك ‌و فه‌رمانڕه‌وا، كه‌ سه‌ری‌ زه‌ك مێوژی‌ وابوو. ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ جه‌خت له‌ سه‌ر توانا‌ولیاقه‌ت بۆ سه‌ركرده‌‌و فه‌رمانڕوه‌ا ده‌كات. نه‌ك عه‌رب‌و تورك‌و فارس بوون، كه‌وابوو هه‌ر كه‌سێك به‌ گوێره‌ی‌ لێهاتوی‌، زانایی‌‌و توانایی‌ جیا له‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ چ نه‌سڵ‌و نه‌ته‌وه‌‌و نژادێكه‌، حه‌ق‌و حقووقی‌ خۆی‌ ده‌بێ‌ پێ بدرێ‌ حیسابی‌ بۆ بكرێ‌‌و له‌ ئاستێكی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌ دا بناسرێ‌. خاڵی‌ دووهه‌م: سه‌رچاوه‌ی‌ په‌یدا بوونی‌ مرۆڤه‌كان به‌ گشتی‌ له‌ دایك‌و باوكه‌وه‌ ده‌ست پێ‌ ده‌كات. واته‌ نێرو مێیه‌ك (من زكر‌و انسی‌) لێره‌دا بۆمان روون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ نێر‌و مێ‌ هۆی‌ ئه‌سڵی‌ وجووودی‌ مرۆڤن. هه‌ر به‌م شێوازه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی‌ كۆمه‌ڵگاش ته‌واوكه‌ری‌ یه‌كترن. ( كامل‌و موكمّل) وه‌ك پێغه‌مبه‌ری‌ (د خ) فه‌رموویه‌تی‌ ( النا ْ شقائق الّرجال) رواه‌ ئه‌بوو داوود، واته‌ ئافره‌تان هاوشانی‌ پیاوانن. ئه‌مه‌ش جوانترین سیمای‌ یه‌كسانی‌ ده‌گه‌یه‌نێت، له‌ نێوان پیاوان‌و ئافره‌تاندا، له‌ رووی‌ نرخی‌ مرۆڤایه‌تی‌‌و یه‌كسانی‌ له‌ مه‌سئوولییه‌ت‌و به‌رپرسایه‌تی‌ گه‌شت مسائیلی‌ سیاسی‌‌و، كۆمه‌ڵایه‌تی‌، خوێندواری‌،‌و هتد... وه‌ك به‌شداری‌ كردن له‌ هه‌موو داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كان‌و گشتی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ كاروباری‌ و وڵاتدا. هه‌ر وه‌ك له‌و پێوه‌ندیه‌دا هێندێك له‌ زانایانی‌ ئایینی‌، وه‌ك ئه‌بوو جه‌ریری‌ ته‌به‌ری‌ ئه‌بنی‌ روشد غه‌یری‌ ئه‌وانه‌ش كه‌ پێیان وایه‌ ئه‌ركی‌ گۆرانكاری‌‌و ده‌سه‌ڵات ‌و ململانه‌ی‌ سیاسیش هه‌ر چۆن له‌ سه‌ر پیاو فه‌رز كراوه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ش له‌ سه‌ر فه‌رز كراوه‌. ئه‌گه‌ر سه‌رۆك كۆماریش بێ‌، وه‌ك یه‌زدانی‌ مه‌زن د قورئاندا فه‌رموویه‌تی‌: (والمومنون ‌والمومناتء بعضهم اُولیاء بعض یاُمرون بالمعروف‌و ینهون عن المنكر)التوبه‌/71. واته‌ پیاوان‌و ئافره‌تانی‌ باوه‌ڕدار هه‌ندێكیان پشتیوان‌و یارمه‌تی‌ ده‌ری‌ هه‌ندێكی‌ تریانن فه‌رمان ده‌ده‌ن به‌ چاكه‌‌و رێگه‌ری‌ ده‌كه‌ن له‌ خراپه‌.
ئه‌م ئایه‌ته‌ سراحه‌ته‌ن قسه‌ له‌ وڵایه‌تی‌ ژنان ده‌كا، وه‌ك مه‌علوومی‌ هه‌مووانه‌ وڵایه‌ت‌و به‌رپرسایه‌تی‌ ئافره‌تان له‌م ئایه‌ته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ بێ‌ گرێ‌ دان (مطلق) هاتووه‌.
به‌ شی‌ یه‌كه‌م.
والسلام علی‌ اتبع الهدی‌

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر