۱۳۸۷/۱۰/۱۸

به‌شداری‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌ركۆماری‌ شه‌رعییه‌ت دان به‌رێژیمی‌ دیكتاتۆری‌ كۆماری‌ ئیسلامییه‌

بسم الله‌ الرحمن الرحیم
(ان الله‌لابغیر ما بقوم حتی بغیر ما باانفسهم)

وێڕای‌ ئاراسته‌كردنی سڵاو بۆ سه‌ر نێرداوی خوا‌و بنه‌ماڵه‌كه‌یی‌و بۆ سه‌ر ئێوه‌ی كوردستانیانی موسڵمان‌و بڕوادار به‌ رێبازی حه‌زره‌تی محه‌ممه‌د (ص)
هاووڵاتیانی خوشه‌ویست ، كوردستانیانی هێژا، هه‌ر وه‌ك ده‌زانن هه‌ڵبژاردن‌و ده‌ست نیشان كردن یه‌كێك له‌ مێتوده‌كانی ئایینی‌و پرسه‌ گرینگه‌كانی ئیسلامیه‌ به‌تایبه‌ت له‌پاش نه‌مانی رێبه‌ری ئیسلام‌و بێ‌ سه‌رۆك مانه‌وه‌ی پرسی ئایینی كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ یارانی پێغه‌مبه‌ر به‌پێی كه‌سایه‌تی‌و كارامه‌یی كه‌سێك یا كه‌سانێك‌و ده‌ستنیشان كردنیان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركی ئایینی‌و هتد‌و به‌واتای ئه‌و كات به‌یعه‌ت پێكردنی خه‌ڵكانی ده‌وروبه‌ر بووه‌. تائێستاش به‌ ئه‌ركێكی پێویست ده‌زاندرێ له‌سه‌ر هه‌ر خاوه‌ن باوه‌ڕو هزرێكی ئایینی‌و له‌ هه‌مان كاتیشدا هه‌ڵبژاردن به‌پێی ده‌قی ئایین مامه‌ڵه‌و كایه‌كردنه‌ به‌نێوه‌ی باوه‌ڕو به‌جورێك له‌ جۆره‌كانی شه‌رعی شاهیدیه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركێك كه‌ ده‌بێ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو پرشه‌نسیپ‌و چوارچێوه‌ی ئه‌م شاهیدی‌ دانه‌‌و له‌ به‌رچاو بگیرێ، كه‌وابوو نه‌ك هه‌ر هه‌ڵبژاردن واتا ئینتیخابات به‌ئه‌ركێكی ئه‌رێنی‌و باش ده‌زانین به‌ڵكوو به‌پێی هه‌لومه‌رج‌و له‌ به‌رچاو گرتنی یاسا‌و نیزامی ئایینی به‌ پێویستی ئایینی داده‌نێن‌و له‌ به‌رچاوی ده‌گرین كه‌ ده‌بێ‌ له‌و دا مافی هه‌ر تاك‌و كۆمه‌ڵێك بێ‌ له‌به‌ر چاوگرتنی ره‌نگ‌و پێست‌و نه‌ژاد‌و جۆری ئاخافتن‌و په‌یوه‌ندی كردنی به‌ هه‌ر ئیده‌و مه‌رامێكی ئایینی له‌ به‌رچاو بگیرێت هه‌ر وه‌ك له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیسلام ته‌نیا پێوه‌ر، لێهاتوویی ئه‌م كه‌سه‌ بووه‌ نه‌ك خاوه‌ن زێڕو زێوه‌ری‌و ده‌سه‌ڵاتداری‌و ده‌بێ‌ له‌ پێناوی هه‌ڵبژاردنی كه‌سێك دا كه‌سانێكی تر مافیان زه‌وت نه‌كرێ‌و به‌رچاوته‌نگی‌و ده‌مارگرژی نه‌بێته‌ هۆی هه‌ڵاواردن‌و په‌راوێز خستنی بێ‌ده‌سه‌ڵاتان‌و یاخود كه‌م ئه‌ندامانی ئه‌م كومه‌ڵگایه‌و په‌یامی ئایینی ئیسلام له‌ به‌رچاو بگیرێ‌ كه‌ له‌مباره‌وه‌ ته‌نیا پێوه‌ری گه‌وره‌یی مرۆڤه‌كان به‌ ته‌قوا‌و پارێزگاری داده‌نین نه‌ك ده‌سه‌ڵات داری‌‌و خاوه‌ن زۆری‌‌و سه‌رمایه‌داری. هه‌ر وه‌ك له‌ سه‌رده‌می خه‌لیفه‌كانی ئیسلام كه‌سانێك به‌ پێی نه‌ریت‌و باوی ئه‌و كات هه‌ڵده‌بژێران كه‌ شایانی هه‌ڵگری باری مه‌سئوولیه‌تی خه‌ڵك‌و لایه‌قی وه‌كاله‌ت‌و شیاوی متمانه‌ی خه‌ڵك بوون بێ‌ جیاوازی‌و له‌ به‌رچاو گرتنی تیره‌و عیل‌و عه‌شیره‌.
كه‌چی له‌ وڵاتی ئێمه‌و ئه‌م به‌شه‌ ژێر چه‌پۆكه‌ی كوردستانی روژهه‌ڵات كه‌ دانیشتووانی به‌شێكی ئێران پێك دێنن‌و به‌ هه‌موو باوه‌ڕێكی ئایینی‌و لق‌و پۆپی جۆراوجۆری مه‌زهه‌بییه‌وه‌وه‌باوه‌ڕ بونیان به‌پرنسیبه‌كانی ئایینی پیروزی ئیسلام نه‌ك هه‌ر هه‌ڵبژاردنیكی شیاوو له‌چوارچیوه‌ی دین دا به‌ڕێوه‌ناچی به‌ڵكوو لانی كه‌م له‌ماوه‌ی سی ساله‌ی رابردوو ئه‌وه‌ی هاشا هه‌لناگری‌و روون‌و ئاشكرایه‌هه‌ڵبژاردن ته‌نیا شانوگه‌ریكه‌و له‌ده‌ست چه‌ند كه‌سێكی تایبه‌ت‌و به‌به‌رژه‌وه‌ندی گروپیك‌و تاقمیك دایه‌و ته‌نیا له‌خویان به‌ولاوه‌ئه‌و مافه‌بو هیچ كه‌س‌و لایه‌نیك ره‌وا نابین‌و به‌تایبه‌ت باوه‌ڕ نه‌بوون به‌ویلایه‌تی فه‌قهی كه‌دژایه‌تیكی هه‌ره‌گرینگی له‌گه‌ل دین دا هه‌یه‌بوته‌هوی كوسپ وله‌مپه‌ر له‌به‌ر ده‌م نه‌ته‌وه‌و خه‌ڵكانی تری وڵاته‌كه‌مان وه‌له‌هه‌مان كات دا ئه‌سپاردنی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات داری‌و كاروباری سیاسی‌و ئایینی‌و كومه‌لایه‌تی خه‌ڵك به‌كه‌سانێك كه‌ ره‌نگه‌ شیاوی ئه‌مانه‌تداری‌و گونجاوی هه‌ڵگری ئه‌م ئیشه‌و ته‌نانه‌ت باوه‌ڕ نه‌بوون به‌ئایین‌و قوزتنه‌وه‌ی دین به‌به‌رژه‌وه‌ندی خویان دا شتیكی تریان لی چاوه‌روان ناكری . ‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو هه‌موی سه‌لمینه‌ری ئه‌و راستیه‌نو هه‌ر ئه‌وه‌ش له‌مه‌و به‌و لاوه‌چاوه‌روان ده‌كری. وه‌له‌قاموسی ئه‌وان دا نه‌ته‌وه‌كه‌مینه‌كان به‌تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی كورد نه‌ك هه‌ر له‌كاروباری سیاسی‌و ئابوری دا به‌شیاو نازانن به‌لكو له‌وڵاتی به‌ناو ئیسلامیشدا رێگرن له‌ به‌رده‌م به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ئایینی‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێوسته‌ ئاماژه‌ به‌ ده‌یان‌و بگره‌ سه‌دانی وه‌ك مامۆستا ره‌بیعی‌و گه‌نجیكان بكرێ‌ كه‌ ته‌نیا به‌تاوانی ته‌بلیغ‌و شیكردنه‌وه‌ی ئایینی راسته‌قینه‌ بێ‌سه‌رو شوین كراون یا لانیكه‌م له‌ چاڵه‌ ره‌شه‌كانی رێژیمی ئایینی له‌سه‌ر ئاییندا رزیون‌و مافی ژینیان ڵا سه‌ندراوه‌ته‌وه‌و خپ‌وكپ كراون. ئه‌وه‌ی له‌م به‌ناو هه‌ڵبژاردنانه‌دا رۆژ به‌ روژ زیاتر ده‌رده‌كه‌وێ‌ ته‌نیا به‌ هه‌ڵه‌بردنی لاوان‌و قه‌ره‌ی ماڵ‌‌و وه‌ته‌ن كردنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان‌و زه‌وت كردنی مافه‌ سروشتییه‌كان‌و جیا كردنه‌وه‌مان له‌ ده‌سه‌ڵات‌و ته‌نانه‌ت پرسی ئایینیش دایه‌و شتێكی تر جگه‌ له‌مانه‌ به‌ ره‌وامان نازانن. كه‌وابوو ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ نه‌ك هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی ئایین دا نییه‌ فڕی به‌سه‌ر ئایینه‌وه‌ نییه‌. هیچ مرۆڤایه‌تییه‌كی تێدا ره‌چاو نه‌كراوه‌ به‌ڵكوو هه‌ڵبژێراوه‌كان ، هه‌ڵبژێراوی كه‌سانێكی تایبه‌ت‌و له‌چوارچیوه‌ی یاساییه‌كی بێ‌بنه‌ما بۆ مه‌به‌ستی وڵات خوری‌و نه‌ك خزمه‌ت به‌خه‌ڵك‌و گه‌له‌، هه‌ر وه‌ك رابردوو سه‌لمینه‌ری ئه‌و راستییه‌ تاله‌یه‌. كه‌وابوو هه‌ڵبژاردن له‌ وڵاتی ئێمه‌ ته‌نیا شانۆگه‌ری‌و جۆرێك مه‌سخه‌ره‌و قه‌شمه‌ری كردن به‌ چاره‌نووسی گه‌ل‌و وڵاته‌. ئێمه‌ وه‌كوو یزاكا به‌شداری كردن له‌م كایه‌و گه‌مه‌ سیاسییه‌دا به‌ پێی بۆچوونی ئایینی جورێك هاوكاری زۆرداری بێ‌ زورخورو غه‌ش‌و خیانه‌ت به‌ ئایین‌و گه‌ل‌و وڵات ده‌زانین‌و له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ین كه‌ ده‌بێ‌ به‌شداران له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له‌ باره‌گای خودا وڵامده‌رو له‌ ئاست ئایینی راسته‌قینه‌و خه‌ڵك‌و وڵات بێنه‌ ژیر پرسیار‌و تۆڵه‌ی ماف خوراوانیان لێ‌ وه‌ستیندری.
هه‌ر بۆیه‌ داوا له‌ سه‌رجه‌م كۆڕو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌ هه‌مو‌و پێكهاته‌ ئایینییه‌كانه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ بایكوتی ئه‌م گه‌مه‌یه‌ بكه‌ن‌و لانیكه‌م به‌ نه‌چوونیان بۆ سه‌ر سه‌ندووقی هه‌ڵبژاردن شه‌رمه‌زاری خوا‌و باره‌گای خه‌ڵك نه‌بن‌و له‌ هه‌مان كاتیشدا داوا له‌ مامۆستایانی ئایینی ده‌كه‌ین دوای روونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئایینی بۆ خه‌ڵك‌و چونیه‌تی وه‌كیل گرتن‌و سپاردنی ئه‌مانه‌ت به‌ ئه‌میندار روون كه‌نه‌وه‌و خوێنی رژاوی شه‌هیدانی وه‌ك مامۆستا ره‌بیعی كه‌ له‌پێناو ئاییندا رژا، له‌به‌ر چاو بگرن‌و هاوبه‌شی زاڵمان نه‌بن .
جارێكی تر وێڕای‌ سڵاوێكی دووباره‌ بۆ ئێوه‌ دین دۆست‌و وڵات دۆست.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر