۱۳۹۳/۰۹/۲۰

٢٦ ی سەرماوەز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان: مه‌لا ئیبراهیم مه‌جیدپوور

٢٦ ی  سەرماوەز رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان: مه‌لا ئیبراهیم مه‌جیدپوور

خۆشحاڵم   ئەوساڵیش  مەرگ   مۆڵەتیدام  بە چەند   دێڕێک   ئەمەگناسی   خـۆم   بـۆ پێشمەرگە   دەر ببڕم ،هەر  بەو  بۆنەشەوە  پیرۆزبایی  لەخۆمو هاوڕێیانـو   سەرجەم پێشمەرگەی  کوردستانو  گەلی  کورد بەگشتیو  ڕۆژ هەڵاتی  کوردستان بەتایبەتی  بکەم.
ئەوا  دیسان  سەرماوەزە ،لە  ٢٦ مین   رۆژیدا ، ساڵـوەگەڕی  دامـەزران ـو  نـاولێنانی نەترسترین  هێزی  پارێزەری  گەل و نیشتمان و، شۆڕشگێڕانی  وەدیهێنەری  ئامانجی گەل،کەناوی  پێشمەرگەی  کوردستانە ،بەزمانی  لاڵ و  قەڵەمی  شکاوم  یادیان  دەکەمەوە بەخۆشی  ئەوانەوە   هەموو  ناڕەحەتیەکانم  لەبیر  دەبەمەوە.
پێشمەرگە  هێزێکە هەر لەرۆژی  پێکهاتنیەوە  هەتا ئەو  چرکە ساتەو  بۆ هەتاهه‌تایەش  دژی داگیر کەران و   دوژمنانی   گەلەکەمان قارەمانانە  ڕاوەستاوە ،  خەباتی  کردوەو  وچانی نەداوە. کوڕی  ڕۆژی  تەنگانەیەو مێژووش  ئەو  شایەدیەی  بۆ داوە. هێزێکە  بەدرێژاییتەمەنی  بەرەنگاری   دڕندەترین و  بێ بەزەترین  هێزو  دەسەڵاتە   ڕەشەکانی  داگیر  کەر بۆتەوە ، بەربەرەکانی    کردون و  لەهیچ هەل و  مەرجێکدا  بەچۆک دانەهاتوەو   کۆڵی نەداوەو  لەمەرگ   نەترساوە. هێزێکە  سەرەڕای  ئەوە  دوژمنەکان و   هەڵخەڵەتاوانی خۆماڵی  شومترین   پێلانیان  بەدژی  دارشتوەو  هەوڵیان  داوە  ناحەزی  بکەن و  ناوو ناتۆری  دژەمرۆڤانەیان   لێهەڵداوە ، بەڵام  لە هەستیارترین و  مەترسیدارترین  کاتدا  کە کوردستان و  گەلەکەی  کەوتونە  بەرهێرشی دڕندانەی  دوژمنان ئەوە پێشمەرگە  بووە قارەمانانە هاتۆتە  گۆڕەپانی  بەرەنگاری و گەورەترین  گیانبازی  کردوەو  گیانی  لەپێناوی پاراستنی   گەلەکەیدا وەک   قوربانی  داوە. ئەوە  پێشمەرگە  بووە   سینگی   کردۆتە قەڵغانی  پاراستنی   شەڕافەتو   کەڕامەتی   نەتەوەیی و  مرۆڤانەی  گەل . بەکورتی  ئەوە پێشمەرگەیە   بەشانازیەوە  بایخدارترین   دەسمایەی   ژیانی  کە گیانیەتیپێش کێشی گەلی   کردوەو  بەنرخترین  مایەی   لەخۆی  داناوە.
لەکاتێکدا قەڵەمەکان  لەکار  دەخرێنو   زمانەکان  گرێی  دەدرێن ، کوتنی وشەی  ئازادی مەرگی  بەدوای  خٶیدا  دێنێ ، ئەوە  پێشمەرگەیە  بەخوێنی سوری  دەنووسێ:   کورد نەمردوەو  هەرماوە ، شێرانە  هەرا دەکا : ئازادی  گەل و  نیشتمانم   دەوێ و  لەو  ڕێگایەدا قوربانی  زۆر و   بەنرخم  داوە. تاسەرکەوتن  ناسرەوم ، ئەوە  بەڵێنیە  بەگەلم  داوە.
پێشمەرگە   ئەو  ڕۆڵە  خۆ بەخشەیە  کە لە  پێناوی  گەلدا  هەمو  شتێکی  وەلاناوە. بە کورتی  ئەگەر  بە ئینسافەوەو  بێدەمار  گرژی  ورد  بینەوەو   سرنج   بدەین دەبینین تەنیا  هێزێکی  کە ئەوڕو بەرەنگاری وەحشیترین  پێکهاتەی   دژە کوردی  کە  زمانی وشە و   قەڵەم  نازانن،  بۆتەوە و  بەدونیاشی  سەلماند  هێزێکە  دەتوانێی بەر پەرچی هەرهێرشێک  بۆ سەر  زێدو  گەلەکەی  بداتەوە . ڕێگە نادا لە ژێر   هیچ ناوو  بە هیچ بیانویەک  پەلاماری   زێدەکەی بدرێیو   ئازار  بەگەلەکەی  بگەێێندرێی. ئەو  هێزەیە  کە زیاتر  لە (٦٠ ) وڵاتی  ئەمریکایی و  ئوروپایی و... نەک   هەر  متمانەیان   پێبەخشی بەڵکو  دانیان  بەوەداهێنا تەنیا  گەلو هێزێکی کە بەسەداقەتەوە   بەرگری  لەمافو ئازادیدەکا   هەرکوردو   پێشمەرگەکەیەتی . بەهەموو  پێوەرێکی ئەم جیهانە دەبێ  بڵێین : کوردو   هێزەکەی  مرۆڤ  دۆست و  ئازادی   خوازو  قارەمان و  جێی  بڕوای  هەمویانە. بەدنیای  سەلماند  ئەو ڕواڵەتەی   دوژمنانی  گەل   لە پێشمەرگە  بە دنیایان  نیشان دابوو سەر لەبەری   درۆ و  بوختانی  بێبنەماو   هەڵبەستراو  بوون و  فڕیان  بەڕاستیەوە  نەبوو ، کەوا بوو با ئەو  خاوەن  زمان و  قەڵەمانەی  زۆر  ناجوامێرانەو لە ڕوی  بوغزوغەرەزەوەیان  بەئاگا  یان  بە  نا ئاگا  بـەجۆرێک  لـە جۆرەکان  بـۆ  کەمکردنەوەی   کەسایەتی پێشمەرگە  دەیانکوت ـو   دەیان نـوسی و  بـەهـێـزی  دروستکراویبێگانەو  چی و  چیان دەشباند ، با باشبزانن ئەو  ڕاستیەی  مـڕۆی  قین لـەزگ و  دەرون  نـەخۆش  خـۆی لێدەدزێتەوەو نایەوێی  دانی  پێدابنێ ، مێژوو  زۆر  بەهاسانی دەسەلمێنێ و خائین و  درۆزنان ڕیسوا  دەکا و  پڕوپاگەندە  ژاراوی و   نەزانانەکان  بۆ  هەتایە  ڕەد  دەکاتەوە.
وەک  دەزانن   زۆرینەی  گـەلـەکـەمـان   مـوسوڵـمـانـەو   دوژمـنـەکانی   داگیر   کەری کوردستانیش هەر  موسوڵمانن دەمەوێی  بەکورتی  بڵێم: زۆرجار  کوتومەو  نوسیومە کە خەباتی نەتەوایەتی  گەلی  کورد   بۆڕزگاری  گەل و  نیشتمانە نەک هیچ   دژایەتی دەگەڵ  ئایینی  ئیسلام  نیە  بەڵکو  ئەرکێکی  ئایینیە. کە بە قوربانیەکانی  خەباتەکەشمان دەلێین  شەهید خۆی  ئەوە  دەگەیه‌نێ  کە خەباتی  نەتەوایەتی  لە قاموسی  ئێمەدا خەباتێکی ئایینی و  ویژدانی و  ئینسانیە . لە باوەڕی  داگیر  کەراندا کورد  مەحکومە  بەنەمان ، هێنانە گۆڕی  ئایین و   شتی  لەو بابەتە   بیانویە   بۆ خەڵک   فریودان و  خۆڵ  لەچاوی  جەماوەر کردنە. بەدڵنیایەوە  خەبات  بۆ مافی  نەتەوایەتی   ئەرکێکی  ئایینیە  لەسەر  شانی  هەمو ئەو  کوردانەی  بڕوایان بەئایین هەیەو  ئەگەر بەهەر  بیانویەک  خۆی  لێبدزنەوە  لەلای خواو   گەل لێ پرسراون . خۆ ئەو  کوردانەش  کە بڕوای  ئایینیان  نیە ،ئەوانیش  ئەرکی  نەتەوەیی و   نیشتمانیان  لەسەر  شانە.
دەبا  لە ساڵوەگەڕی ئـەو  ڕۆژە  پیرۆزەدا  ڕێزو  حـورمەتی  بێپایانی   خۆمان   پێش کێش  بە دامەزرێنەرانی   ئەو سوپای  کوردستانەو  ڕوحی  پاکی  سەرجەم   پێشمەرگەو شەهیدەکانمان  بکەینو   بەڵێنیان  دەگەڵ  نوێی کەینەوە و  پێیان  بڵێین ئێوە  هیوای  گەلن مێژو  شایەدتانە.
                     براتان   مەلا  برایم  مەجید پور 

              ٢٠ ی سەرماوەزی  ٢٧١٤ی  کوردی    ١١/١٢ / ٢٠١٤   هولەند.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر