۱۳۹۳/۰۹/۰۸

مامۆستایه‌کی ئایینی ونیشتمانپه‌روه‌ری ده‌ڤه‌ری مه‌ریوان کۆچی دوایی کرد

به‌ نێوی یه‌زدانی پاک وبێ وێنه‌

کل نفس ذائقة الموت

 به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ری کوردستان میدیا مامۆستای ئایینی جه‌نابی مامۆستا محه‌ممه‌د نیک په‌ی خه‌ڵکی ئاوایی نێ سه‌ر به‌ شارستانی مه‌ریوان ،رۆژی هه‌ینی رێکه‌وتی 7ی سه‌رماوه‌زی 1393ی هه‌تاوی به‌ هۆی پیری له‌ ته‌مه‌نی 76ساڵیدا کۆچی دوایی کرد ،یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێرای سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌به‌رێزه‌که‌یان و سه‌رجه‌م خه‌ڵکی خۆراگری نێ له‌ خوداوه‌ندی دلۆڤان ده‌پارێینه‌وه‌ خودالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات وسێبووری بدات به‌ بنه‌ماڵه‌که‌یان،
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

8ی سه‌رماوه‌زی 1393ی هه‌تاوی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر