۱۳۹۲/۰۵/۱۴

یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران، کۆمەڵکوژیی کوردەکانی سووریەی لەلایەن ''جبهة النصر''ـەوە مەحکووم کرد





یزاکا: یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران، لە راگەیەنراوێکدا کردەوە دژەمرۆیی‌یەکانی ''جبهة النصر''ی لە کوردستانی سووریە مەحکووم کرد.




}و اعتصموا بحبل‌اللە جمیعا و لا تفرقوا}
هاونیشتمانیانی بەرێز و کۆمەڵگای بەشەرییەت و مسلمانانی جیهان،
هەروەک ئاگادارن ماوەیەکە مرۆڤکوژەکانی ''جبهة النصر'' سەربە تاقمی ئەلقاعیدە و سەلەفیی جیهادی لە وڵاتی سووریە دەستیان کردووە بە کوشت و کوشتاری خەڵکی بێ دیفاعی کورد و تاڵان کردنی ماڵ و سامانیان و فتوای جیهادیان بۆسەر ئەو گەلە موسڵمانە بەنێوی ئیسلامەوە راگەیاندووە لەو پێناوەشدا سەدان ژن و منداڵی ئێمەیان بێ بەزەیی‌یانە تیرۆر و بەدیل گرتووە کە ئەوەش دوور لە هەموو یاسا و رێسایەکی مرۆڤایەتییە، ئێمە وەک یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران ئەو کارە نامرۆڤانە ئیدانە دەکەین و رادەگەیەنین کە ئەم جۆرە بیرۆکەیە هیچ پێوەندێکی بە ئیسلامەوە نییە و دوور لە قەوارەی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە، داواش لە کۆڕ و کۆمەڵە بەشەر دۆستەکان و هەموو موسڵمانانی جیهان دەکەین بە هانای ئەو گەلە لێقەوماو و بەشخوراوە بچن و ئیدانەی ئەو کۆمکوژیە بکەن، هەروەها داوا لە هەموو حیزبە سیاسییە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستانیش دەکەین کێشە و ململانێی ناو خۆیان فەرامۆش بکەن و بە یەکیەتی و یەکڕێزی بەدژ دوژمنانی نەتەوەکەمان بچن پێش و بە پەرەگرتنی ئەو دیاردە دزێوە بگرن، هەروەها رادەگەیەنین ئەرکی سەر شانی هەموو تاکێکی کوردە لەهەر چوارپارچەی کوردستان بە هەموو هێز و توانایان یارمەتی گەلی کورد لە کوردستانی رۆژئاوا بدەن.
و السلام علیکم ورحمةاللە وبرکاتە،
یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستان ئێران

رێکەوتی ١٣ی پووشپەری ١٣٩٢ی هەتاوی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر