یزاکا: یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران، لە راگەیەنراوێکدا کردەوە دژەمرۆیییەکانی ''جبهة النصر''ی لە کوردستانی سووریە مەحکووم کرد.
}و اعتصموا بحبلاللە جمیعا و لا تفرقوا}
هاونیشتمانیانی بەرێز و کۆمەڵگای
بەشەرییەت و مسلمانانی جیهان،
هەروەک ئاگادارن ماوەیەکە مرۆڤکوژەکانی ''جبهة
النصر'' سەربە تاقمی ئەلقاعیدە و سەلەفیی جیهادی لە وڵاتی سووریە دەستیان کردووە
بە کوشت و کوشتاری خەڵکی بێ دیفاعی کورد و تاڵان کردنی ماڵ و سامانیان و فتوای
جیهادیان بۆسەر ئەو گەلە موسڵمانە بەنێوی ئیسلامەوە راگەیاندووە لەو پێناوەشدا
سەدان ژن و منداڵی ئێمەیان بێ بەزەیییانە تیرۆر و بەدیل گرتووە کە ئەوەش دوور لە هەموو
یاسا و رێسایەکی مرۆڤایەتییە، ئێمە وەک یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
ئەو کارە نامرۆڤانە ئیدانە دەکەین و رادەگەیەنین کە ئەم جۆرە بیرۆکەیە هیچ پێوەندێکی
بە ئیسلامەوە نییە و دوور لە قەوارەی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە، داواش لە کۆڕ و کۆمەڵە
بەشەر دۆستەکان و هەموو موسڵمانانی جیهان دەکەین بە هانای ئەو گەلە لێقەوماو و بەشخوراوە
بچن و ئیدانەی ئەو کۆمکوژیە بکەن، هەروەها داوا لە هەموو حیزبە سیاسییە
کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستانیش دەکەین کێشە و ململانێی ناو خۆیان فەرامۆش بکەن و
بە یەکیەتی و یەکڕێزی بەدژ دوژمنانی نەتەوەکەمان بچن پێش و بە پەرەگرتنی ئەو
دیاردە دزێوە بگرن، هەروەها رادەگەیەنین ئەرکی سەر شانی هەموو تاکێکی کوردە لەهەر
چوارپارچەی کوردستان بە هەموو هێز و توانایان یارمەتی گەلی کورد لە کوردستانی
رۆژئاوا بدەن.
و السلام علیکم ورحمةاللە وبرکاتە،
یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستان
ئێران
رێکەوتی ١٣ی پووشپەری ١٣٩٢ی هەتاوی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر