لینکەکان

۱۳۹۲/۰۵/۱۱

انا انزلناه فی لیله‌القدر



بسم‌اللە الرحمن الرحیم

الحمدللە الذی شرف العشر الاخیر من رمضان بلیلة القدر و نشهد ان لا الە الااللە من احیا لیلةالقدر بطاعتە یضاعف لەالاجر و نشهد ان سیدنا و سندنا محمدا عبدە و رسولە اللهم صل و سلم علی محبوب ربنا محمد و علی الە و اصحابە رضوان اللەتعالی علیهم اجمعین.

ئەو کەسەی تۆ بناسێت گیانی بۆ چییە، ژن و منداڵ و خێزانی بۆ چییە، شێتی دەکەی هەردووک جیهانی پێ دەدەی، شێتی تۆ هەردووک جیهانی بۆ چییە؟



موسڵمانان و خۆشەویستان و ئەویندارانی راستەقینەی رێبازی پڕ لە شانازی پێغەمبەری ئیسلام، مانگی پیرۆزی رەمەزان مانگی میوانداری خوداوەندی گەورە و دلۆڤانە، مانگی خێر و بەرەکەت و ئیحسانە، مانگی تاقی کردنەوەی باوەڕمەندانە، گەورەیی ئەو مانگە لەوە دایە مرۆڤی باوەڕمەند بە ئایین ئیسلام حازرە لە پێناو ئایینەکەی برسیەتی و تینوویەتی و شەکەتی و خۆدوورکردنەوە لە زۆر شتان بەجێ بگەیەنێت بۆ ئەوەیکە رەزامەندی ''حق تعالی'' وە دەست بێنێت ئێمە هەموومان میوانی ''رب العالمین''ین خودا بە بەخشینی ئەو مانگە بە ئێمە، دەیهەوێت کە ئێمە بەخۆماندا بچینەوە و هەڵە و تاوانەکانمان بە کردەوەی چاک پاک کەینەوە، لە راستیدا ئەو مانگە دەرفەتێکە بە ئێمە بەخشراوە تاکوو بە نێوبژیوانیی ئەو لە سزای دۆزەخ و ئاگری بەتینی جەهەننەم رزگاریمان بێت، لەو مانگەدا دۆعا و پاڕانەوە لە خودا قەبوول دەبێت، چونکە مانگی مەغفیرەت و بەخشیشە لە کردەوەی خراپ، لە ١٠ رۆژەی کۆتایی ئەو مانگەدا شەوێک هەیە پێی دەوترێت شەوی ''لیلة القدر'' ئەو شەوە بۆ مرۆڤ پڕ لە رەحمەت و بەخشیش و غوفرانە، قورئانی پیرۆز لەو شەوەدا بۆ پێغەمبەر نازڵ بووە و رێبەرمان دروودی خودای لە سەر بێت، بوو بە پێغەمبەری ئاخری زەمان،''انا انزلناە فی لیلةالقدر و ما ادراک ما لیلةالقدر، لیلةالقدر خیر من الف شهر، تنزل الملائکة و الروح فیها باذن ربهم من کل امر سلام هی حتی مطلع الفجر''. شەوی ''لیلةالقدر'' ئەو شەوەیە کە فریشتەکانی خودا شاهیدی لەسەر عیبادەت و چاکەکانی رۆژووانان دەدەن هەر کەسێک لەو شەوەدا وەخەبەر بێت و تاعەت و عیبادەتی خودا بکات خێرێکی زۆری دەست دەکەوێت کە بارتەقای هەزار مانگ عیبادەتی پیاو چاکێکە کە کردوویەتی، جا بەڕاستی ئیمانداران پێویستە لەو شەوە ئەرکی خۆمان وەک باوەڕمەندێکی راستەقیە بە ئایینی ئیسلام بەجێ بگەیەنین چونکە لەو شەوەدا دەستوور و یاسای ئیسلامەتی بۆ ئێمە بە خەڵات هاتووە. هیوادارم ئەو مانگە پیرۆزە مانگی ئازادی چەوساوەکان و زوڵم لێ کراوەکان بێت، خودایە لێت دەپارێینەوە چاوپۆشی لە هەڵە و تاوانەکانمان بکەیت و کۆمەڵگای بەشەرییەت لەو هەمووە رەنج و کوشت و کوشتارێک رزگار بکەیت، دوا رۆژێکی خۆش لە دونیا ئاخیرەت بە نەسیبمان بکەیت.
امین یا رب العالمین
مەلا عەلی سێڵاو

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر