کورد
لە ئاسیای ناوەڕاستدا
چ پێگەیەکی هەیە و چ رۆڵێک لە بەرەو پێش بردنی پرۆسەی دێموکراسییەت دەگێڕێت؟ دواڕۆژی
کورد بەرەو چ ئاقارێک هەنگاو دەنێت؟ بە باوەڕی من لەگەڵ ئەوەیکە گەلی چەوساوەی
کورد لەو ناوچەیەی کە تێیدا دەژێت بە درێژایی تەمەنی هیچ دەسەڵاتێکی ئەوتۆی نەبووە
و هەمیشە لەژێر دڕندانەترین زەخت و گوشاردا بووە و توانیویەتی رۆڵێکی سەردەمیانەی
هەبێت لە هێنانە ئارای پرۆسەی دێموکراسییەت کە دەکرێت کورد لە کوردستانی عراق وەک
نموونەیەکی دیار و ئاشکار وەبەر چاو بگرین. کورد ئێستا لەگەڵ ئەوەیکە نیمچە
سەربەخۆیییەکی هەیە ...
بۆتە وێردی سەر زمان لە هەموو جیهان کە چۆن توانیویەتی بە نیسبەت وڵاتانی دەوروبەری لەهێنانە ئارای پرۆسەی دێموکراسی نەقش و رۆڵ بگێرێت، ئێمە نابێت ئەوەش فەرامۆش بکەین و لە بێر خۆمان بەرینەوە کە زۆرێک لەو وڵاتە سەربەخۆیانەی کە هەنگاویان ناوە بەرەو دێموکراسییەت هێشتا لەگەڵ زۆر لە کەند و کۆسپ بەرەوڕوون، بەڵام پرسی کورد بە نیسبەت دێموکراسییەت لە ناوچەیەکی ئەوتۆدا کە وشەی دێموکراسییەت وشەیەکی نامۆیە جێگای سەرنج و بایخ پێدانە، کورد ئێستا لە قۆناغێک دایە کە جیهان وەک نموونەیەکی بەهێز لەدێموکراتیزاسیۆن کردنی ناوچەکە چاوی لێ دەکەن، کە دەبێت چاوەڕوانی دواڕۆژ بێن کەئاخۆ کورد دەتوانێت لەو قۆناغەدا سەر کەوێت یان نا؟ {بەڵام لەبێرمان نەچێت یانەگێڕێکی بێ حکومەت}. کورد لەو دوایییانەدا هەر وەک یانەگێڕێکی {بازیگر} تەواو عەیار لە ناوچەی خاوەرمیانەدا سەیر دەکرێت کە سەرنجی وڵاتانی زلهێزی بۆ لای خۆی راکێشاوە، کورد لەوەی کە سەربەخۆیییەکی تەواوی نییە هەم لە ناوخۆدا و هەم لە دەرەوەدا بۆ ئەوەیکە رۆڵێکی بەچاوتر بگێڕێت، بەڵام توانیویەتی سیستمی تازەی جیهانی بوون لە ژێر کاریگەری و هێژمۆنیی خۆی دابنێت لەگەڵ ئەوەیکە هێشتا ئەوە حکوومەتە سەربەخۆکانن ئەو رۆڵە دەگێڕن. هەرئەوە دەبێتە جێگای متمانە بۆ ئەوەیکە لە ئەنجامدا کورد پشتیوانەیەکی بەهێز بۆ خۆی دەستەبەر بکات و هەنگاو باوێت بەرەو سەربەخۆیی، بە رووخان و لەناوچوونی رێژیمە دیکتاتۆر و سەرەڕۆیەکاندا جیهان لەگەل مەترسییەکی دیکە بەرەوڕوو بووە ئەویش سەرهەڵدانی ئیسلامی سیاسییە بەتایبەت ئیسلامی سیاسیی رادیکاڵ کە دەیانهەوێت بەجێگای بەرەو پێش بردنی پرۆسەی دێموکراسییەت جیهان بەرەو قۆناغێکی دواکەوتوانە راکێشن، سەرهەڵدان و پێشوەچوونی ئەو دیاردەیە بۆتەجێگای ترس و دڵەڕاوکێ بۆ سیستمی جیهانی بوون کە وڵاتانی زلهێز ناچار دەکات بکەونە فکری چارەسەر کردنی ئەو قەیرانە، هەر بۆیە بەباوەڕی من لەدوا رۆژدا جوغرافیای ناوچەکە بەرەوڕووی گۆڕانکاری دەبێت و رەنگە هێندێک وڵاتی سەربەخۆ پێک بێت بۆ ئەوەی بە جۆرێک ئیسلامی سیاسیی رادیکال کونتڕۆڵ بکرێت، کە بوونی دەوڵەتێک یان چەند دەوڵەتی کوردی لەو ناوچەیەدا جێگای شک و گومان نییە، جیهان بەتایبەتی ئەمریکا گەیشتوونەتە سەر ئەو باوەڕە کە گەلی کورد دەتوانێت یاریدەدەری بەرەو پێش بردنی پڕۆسەی دێمۆکراسییەت بێت لە ئاسیای ناوەڕاستدا چونکە بەو راستییە گەیشتوون کورد ئەو پوتانسیەلەی هەیە کە وەک وڵاتێکی سەربەخۆ و ئاشتیخواز و مرۆڤدۆست چاوی لێوە بکرێت، هەروەها بە باشی لەوە گەیشتوون کە کورد باشترین گەلێکە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی زلهێز، بەڵام دەبێت ئێمە وەک کورد دەبێت کەمێک لە بازنەی حیزبایەتی و بەرژەوەندیی حیزبایەتی بێینە دەرێ و نەتەوەیی بێر بکەینەوە بۆ ئەوەی بتوانین هەرچی زووتر بە ئامانج بگەین، کە پێکهێنانی کۆنگرەی نەتەوەیی دەکرێت ئەو ئامانجە بپێکێت ئەگەر تۆزێک واقیعبینانە و دوور لەخۆبەزڵزانینی حیزبەکانی دەسەڵاتدار کەم بێتەوە و ناوچەگەرایی بنبەڕ بکرێت ئەگەر بتوانیین بەسەر ئەو بابەتەدا زاڵ بین بە باوەڕی من ئاسۆی رووناکی گەلی چەوساوەی کورد روونە.

هیوادارم
ئێمەی کورد بتوانین ئاڵوگۆڕی ناوچەکە بە قازانجی خۆمان بقۆزینەوە و ببینە خاوەن
وڵات و کیانی خۆمان
مەلا
عەلی سێڵاو
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر