۱۳۹۴/۱۰/۱۶

پرسه‌وسه‌ره‌خۆشی به‌ هۆی کۆچی دووایی مامۆستایه‌کی ئایینی ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ری ورمێ

کل نفس ذائقة الموت ثم الینا ترجعون:

به‌ داخه‌وه‌ ئاگادار کراینه‌وه‌ به‌رێز مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌دی تاهیری مامۆستایی ئایینی وکه‌سایه‌تی نیشتمانپه‌روه‌ری ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ری ورمی له‌ ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا به‌ هۆی پیری ونه‌ خۆشی 15ی به‌فرانباری 1394ی هه‌تاوی له‌ گووندی راژان کۆچی دووایی کرد.
خودالێخۆشبوو مرۆڤێکی نیشتمانپه‌روه‌ر و ناسراوی ناوچه‌که‌ وخۆشه‌ویستی هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌بوو که‌ به‌ باشی ده‌یان ناسی، هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانپه‌روه‌ری ئه‌م زانا ئایینییه‌ له‌ که‌س شاراوه‌ نه‌بوو، کۆچی دووایی خودالێخۆش بوو خه‌سارێکی مه‌زن بوو له‌ یه‌کێتییه‌که‌مان وسه‌رجه‌م خه‌ڵکی موسوڵمانی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێرای به‌داخبوونی، پرسه‌وسه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی گشت ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ به‌رێزه‌که‌یان ومامۆستایانی ئایینی وسه‌رجه‌م ناوچه‌ی مه‌رگه‌ور وگووندی ڕاژان ده‌کات، له‌ خودای گه‌وره‌ ده‌پارێینه‌وه‌ خودالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات،
انا لله‌ وانا الیه‌ راجعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
 15ی به‌فرانباری 1394ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به‌6ی ژانوییه‌ی 2016ی زایینی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر