۱۳۹۳/۱۰/۰۶

په‌رسه‌وسه‌ره‌خۆشی سه‌باره‌ت به‌ ترۆری ئه‌ندامی یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

به‌ نێوی خودای گه‌وره‌
[کل نفس ذائقة الموت]
 به‌داخ وپه‌ژاره‌وه‌ سه‌رله‌ به‌یانی ئه‌مرۆ رێکه‌وتی27ی12ی2014ی زایینی به‌رانبه‌ر به‌ 6ی ربیع الاول ی 1436ی [ک ق]  له‌ شاری خورماتوو باشووری کوردستان ،مامۆستا مه‌لا ساڵح مه‌لا جه‌ماڵ مه‌لاوه‌هاب خووتبه‌خوێنی مزگه‌وتی حوسێنی مه‌لاوه‌هاب که‌وته‌ به‌ر ده‌سترێژی ترۆریستانی تاریک په‌ره‌ست و شه‌هید بوو،مامۆستای شه‌هید ئه‌ندامی یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانه‌ هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران وێرای پرسه‌وسه‌ره‌خۆشی خۆی له‌ بنه‌ماڵه‌ وکه‌س وکار ویه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ،له‌ خوداوه‌ندی مه‌زن ده‌پاریینه‌وه‌ به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بکات وسێبووری ببه‌خشیته‌ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌یان، {انا لله‌ وانا الیه‌ راجعون}
یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

6/10/1393ی هه‌تاوی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر