۱۳۹۳/۰۹/۲۴

{کل نفس ذائقةالموت}

به‌داخه‌وه‌ ئاگادارکراینه‌وه‌ رۆژی شه‌ممه‌ رێکه‌وتی 22ی سه‌رماوه‌زی 1393ی هه‌تاوی حاجی محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دنژاد ناسراو به‌ چوولان خه‌ڵکی ئاوایی قروشاوێ سه‌ر به‌ شارستانی شنۆیه‌ له‌ ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا به‌ هۆی کاره‌ساتی هاتووچۆ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی ورمێ گیانی له‌ ده‌ستدا و رۆژی یه‌کشه‌مه‌ کاتژمێر 3ی پاشنیوه‌رۆ له‌ گۆرستانی سوڵتان مسته‌فای ئه‌م شاره‌ له‌ ناو ئاپۆرای جه‌ماوه‌ری به‌ شه‌ره‌فی شنۆیه‌ به‌ خاک ئه‌سپێردرا ،هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ به‌رێزه‌که‌یان وسه‌رجه‌م خه‌ڵکی شاری شنۆیه‌ ده‌کات ،له‌ خوداوه‌ندی مه‌زن داواکارین به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بکات.{انا لله‌ وانا الیه‌ راجعون}

یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

24ی سه‌رماوه‌زی 1393ی هه‌تاوی


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر