۱۳۹۳/۰۴/۲۲

وه‌ڵامی هیندێک له‌ پرسیاره‌ شه‌رعییه‌کان سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی رۆژووی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز.


وه‌ڵامی هیندێک له‌ پرسیاره‌ شه‌رعییه‌کان سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی رۆژووی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز.

بسم الله‌ الرحمن الرحیم  

خۆشه‌ویستانی باوه‌رمه‌ند به‌ ئایینی پیرۆزی ئیسلام له‌م مانگه‌ پیرۆزه‌دا پرسیاره‌کان سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی رۆژووی مانگی ره‌مه‌زان زۆر بوونه‌ وهه‌ریه‌که‌ وپرسیارێک ده‌خه‌نه‌ به‌ر باس هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ش به‌ پێویستمان زانی وه‌ڵامی هیندێک له‌ پرسیاره‌کان به‌ شیوه‌ی گشتی بده‌ینه‌وه‌ هیوادارین بتوانین ره‌زامه‌ندی خوداوه‌ندی مه‌زن به‌ ده‌ست بێنین:

رۆژوو له‌ سه‌ر هه‌ر مرۆڤێکی مسوڵمان وعاقل وبالغ وته‌ندرووست واجب وپێویسته، هه‌روه‌ک له‌ سه‌ر خه‌ڵکانی پێش ئێوه‌ش واجب  بوووه‌ [یاایهاالذین آمنو کتب علیکم الصیام کما کتب علی الذین من قبلکم]
که‌ه‌واته‌ به‌ گه‌یشتنی مانگێ پیرۆزی ره‌مه‌زان ده‌بێت ئه‌ومانگه‌ به‌ ته‌واوی به‌رۆژوو بین[فمن شهد منکم الشهر فلیصمه‌ ]
بۆ گرتنی رۆژوو ئه‌گه‌ر بیانووی شه‌رعی {ئایینی} نه‌بوو وه‌ک نه‌خۆشی، سه‌فه‌رکردنی حه‌ڵاڵ،یان کارو چالاکییه‌کی زۆر وگرنگ که‌ نه‌فع و سوودیان بۆ کۆمه‌ڵگا هه‌بێت،
یه‌که‌م پێویسته‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ نییه‌ت بێنیت واته‌ به‌دڵ بڵه‌ی وبه‌زبان بیدڕکێنی که‌ ئه‌م رۆژه‌ بۆ خودا به‌رۆژوو ده‌بیت، بۆ ئه‌و خوشکانه‌ی له‌ عوزری شه‌رعی دان واته‌ له‌ حه‌یزن دان رۆژوو دروست نییه‌ به‌ڵکو پاش پاک بوونه‌وه‌یان ده‌بێت رۆژووه‌کانیان بگرنه‌وه‌ ،
دووهه‌م پێویسته‌ له‌ هه‌ر چه‌شنه‌ خواردن وخواردنه‌وه‌یه‌ک یاخود جووت بوون له‌ گه‌ڵ هاوسه‌ر دووری بکه‌یت ،ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌ رۆژی مانگی ره‌مه‌زاندا هه‌رکات له‌گه‌ڵ خێزانی جووت بێت ده‌بێت که‌فاره‌ بدات به‌م شێوه‌یه‌ سه‌ره‌ڕای گرتنه‌وه‌ی رۆژووه‌که‌ی دوومانگ له‌ سه‌ریه‌ک به‌رۆژوو بێت یان شه‌ست60 مرۆڤی هه‌ژار نان بدات،
هه‌رشتێک له‌ پێش یان پاشی مرۆڤ بچیته‌ ناو به‌تاڵایی زگ که‌ پێی ده‌ڵێن معده‌ رۆژوو ده‌شکێنێت ویان هێنانی مه‌نی به‌ ده‌ستی خۆت به‌ ئه‌نقه‌ست یان خۆرشاندنه‌وه ‌‌‌، به‌ڵام ده‌رزی لێدان و خۆ بۆن خۆش کردن وسیواک وکل له‌ چاوان کردن و ریش تاشین وخۆ شووشتن و نینۆک کردن رۆژوو ناشکێنێت،
ئاو له‌ ددان ووه‌ردان رۆژوو ناشکێنێت مادام نه‌چێته‌ ناو به‌تاڵایی زگ ئه‌گه‌ر به‌ زایاده‌ره‌ویت نه‌کردبێت ناشکێت به‌ڵام به‌ زیاده‌ره‌وی چوو بۆ ناو زگ ده‌شکێت،
چاو له‌ نامه‌حره‌م کردن رۆژوو ناشکێنێت به‌ڵام رۆژووه‌که‌ زۆر بێ بایخ ده‌کات،
ده‌بێت خۆت له‌ قسه‌ی پڕ وپووچ وبێ مانا بپارێزی گوێت بۆ قسه‌ی ناشه‌رعی وله‌هو له‌عب کڕ بکه‌یت ئه‌گینا رۆژووه‌که‌ت بێ که‌ڵک ده‌بێت پێغه‌مبه‌ر{ص} ده‌فه‌رمووێت زۆر که‌س کاتی به‌ربانگ هه‌ر تینوو بوونه‌که‌ و برسی بوونه‌که‌یان بۆ ده‌مێنێت،
رێز گرتن له‌ رۆژوووان پێویسته‌ که‌سانێک که‌ به‌رۆژوو نینه‌ به‌هه‌ر هۆیه‌ک ده‌بێت رێزی رۆژوووانان بگرن ،
فه‌لسه‌فه‌ی رۆژوو ئه‌وه‌یه‌ یارمه‌تی هه‌ژاران وهه‌تیوان بده‌یت و دوای ره‌مه‌زانیش به‌رده‌وام بیت ئه‌وکاته‌ رۆژووه‌که‌ت به‌ جێگای خۆی گه‌یشتووه‌ که‌ ره‌زامه‌ندی یه‌زدانی پاکه‌ ،هیوادارین ئه‌و چه‌ندخاڵانه‌ وه‌به‌ر چاو بگیردرێت. والسلام علیکم ورحمةالله‌ وبرکاته‌ .یه‌کێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران
 22ی پوشپه‌ری 1393ی هه‌تاوی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر