۱۳۹۲/۰۷/۰۸

یزاکا هێرشی تیرۆریستیی شاری هەولیری ئیدانە کرد

یزاکا: بەبۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر بارگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کە لەودا ٦ کارمەندی ئاسایش و پۆلیس شەهید و ٦٢ کەسیش بریندار بوون، یەكیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران بە توندی ئەو هێرشە چەپەڵ و دژەمرۆیی‌یە ئیدانە دەکات.



بسم اللە الرحمن الرحیم
ومن یقتل مٶمنآ متعمدآ فجزائە جهنم خالدآ فیها وغضب اللە علیهە ولعنە واعد لە عذابآ عظیمآ

بەبۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر بارگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کە لەودا ٦ کارمەندی ئاسایش و پۆلیس شەهید و ٦٢ کەسیش بریندار بوون، یەكیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران بە توندی ئەو هێرشە چەپەڵ و دژەمرۆیی‌یە ئیدانە دەکات.
پرسەوسەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە دەکەین. هیوادارین خوداوەندی گەورە بە بەهەشتی بەرینی شادیان بکات. سەبووریش بخاتە ناو دەروونی بنەماڵەکەیان، هاوکات ئاواتەخوازین بریندارەکانیش هەرچی زووتر شیفا بدرێن و بگەڕێنەوە ناو ماڵ ومنداڵیان. داواکاریشین لە خەڵکی بەشەرەف و شەهامەتی کوردستان هاریکاریی برایانی ئاسایش بن بۆ دۆزینەوەی پیلانگێرانی ئەوجۆرە کردەوە نامرۆڤانە کە دەیانهەوێت ئەمن و ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە ناوی دیفاع لە ئیسلام، لەناو بەرن کە ئەو جۆرە رەشەکوژییانە هیچ پێوەندییەکی بە ئیسلامی راستەقینەوە نییە و بگرە پێچەوانە، ئیسلامی راستەقینە دژایەتی دەکات و رەتی دەکاتەوە، هەروەها ئەو تیرۆریستانەش نە ئیسلامن نە لە راستیدا باوەڕیشیان بە ئیسلامەوە هەیە هەر بۆیە ئەرکی سەرشانی هەر تاکێکی کوردە بە هەموو هێز و توانایانەوە هاوکاری ئاسایشی کوردستان بکەن.
یەکیەتیی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران

٨ی رەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر