۱۳۹۲/۰۷/۰۲

شەهید یەکێک لە ناوە پیرۆزەکانی خوداوەندی گەورەو دلۆڤانە

شەهید بەرزترین فداکاریە کە بەرزترین و بەرێزترین مرۆڤەکان ئەگەن پێی، ئەو رێزەی کە خودا بۆ شەهیدی داناوە بۆ هیچ کەس جگە لە پێغەمبەران داینەناوە، هەموو مرۆڤێک دەمرێت جگە لە شەهید ئەو قەت نامرێت هەموو کات و هەموو دەورانێک زیندووە لە دڵی خەڵکدا دەژێت







خودا لە قورئاندا سەبارەت بە شەهید دەفەرمێت ئەوان نەمردوون زیندوون لە لایەن خوداوە رزقیان بۆدێت، پێغەمبەر دروودی خودای لە سەر بێت دەفەرمێت[ما من احد یدخل الجنة،یحب ان یرجع الی الدنیا وان لە ماعلی الارض من شئ ،غیرالشهد فانە یتمنی ان یرجع فیقتل شرمرات لمایدی من الکرامة رواە بخاری]واتە هەمو ئەوانەی لە بەهەشتن ئارەزوو ناکەن جارێکیتر بگەرێنەوە سەر دوونیا  ئەگەر هەموو دوونیا بۆ وان بێت جگە لە شەهید ئەو حازرە بگەرێتەوە جارێکیتریش شەهید بکردرێت چوونکە پێگەی شەهید وبەرزی شەهید دەزانێت چیە،هەر کەس لە سەر حەق ،لە سەرعداڵەت،لەسەرئایین ،وبەرژەوەندی مرۆڤایەتی ومافی رەوای خۆیی ونەتەوەکەی بکوژرێت ئەو پلەو وپایەی دەس دەکەوێت کە پیی دەوترێت شەهید،شەهید دکتور سادقی شەرەفکەندی ئەو بەرزە پیاوە بوو کە هەستی بەو راستیە کردبوو کە ئەوا مافی نەتەوایەتی نەتەوەکەی پێشێل دەکرێت ئەو نەیدەتوانی لە ئاست ئەوناعەداڵەتیە بێدەنگ بێت هەر بۆیە دژمنی دژە گەلی هەستی بەمەترسی کرد کەبە شەهید کردنی  قاسملو ناوداری کورد خەباتی گەلی کورد هەروا شێلگیرانە بەردەوامە. ترس ودڵە راوکێی لێ بەدی دەکرا کەوتە تەرفەندو پەلەقاژە تاکو بە هەر جۆرێک بێت ئەو رێبەرە بەلیمەتەی نەتەوەی کوردو بەتایبەت حیزبی دێموکرات کوردستانی ئێران لە ناو بەرێت وکۆتایی بە شۆرش وبزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان بێنێت هەر بۆیە ناجوامێرانەو دژە مرۆیانە لە رێکەوتی ٢٦ی خەرمانانی ساڵی ١٣٧١ی هەتاوی لە وڵاتی ئاڵمان شاری وییەن رستوورانی میکۆنۆس توانی بەمەبەستە نگریسەکەی بگات وکاک دکتورسادقی شەرەفکەندی و هاورێانی ترۆر بکات کە هەر چەند ئەو ترۆرەش برینێک بوو لە جەستەی گەلەکەمان بەڵام رێبازی شەهیدانی رێبەرمان لە ناو دڵ ودەرونی هەر تاکێکی کورد هیچکات ترۆر ناکردرێت و بەردەوام تا وەدەست هێنانی مافی رەوای نەتەوەکەمان درێژەدەری رێگای ئەوانین.  ێکێتی زانایانی ئایینی کوردستانی ئێران ئەو ترۆرە دژە گەلییە ودژە ئایینیە ئیدانە دەکات وهیوادارە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لێبڕاوانەتر وشێلگیرانەتر لەجاران بەردەوام بێت لە خەبات.



یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر