۱۳۹۱/۰۳/۰۴

راگه‌یاندراوی یه‌کیه‌تیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران بەبۆنەی چەوساندنەوەی نەتەوەی بەلووچ لە ئێران

یزاکا: یه‌کیه‌تیی زانایانی ئایینیی کوردستان ئێران به‌بۆنه‌ی چه‌وساندنه‌وەی نه‌ته‌وەی به‌لووچ له ئێران راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاو کردەوە.


خه‌ڵکی موسڵمان و ئازادیخوازی ئێران
موسڵمانانی به‌ڕێزی ئه‌هلی سوننه‌ت

مامۆستایانی ئایینیی سوننه‌ مه‌زهه‌ب له‌ زاهیدان له‌ژێر سته‌می مه‌زهه‌بی نه‌ته‌وایه‌تیدا له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامیی ئێرانە ده‌چه‌وسه‌وێنه‌وه‌ که‌ به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کان ده‌سبه‌سه‌ر کردنی مامۆستایانی ئایینی له‌لایه‌ن هێزه‌ دژی مرۆییه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ زاهیدان درێژه‌ی هه‌یه‌. ئه‌م کرده‌وه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ پێشێلکاریی ئاشکرای مافی مرۆڤه‌ له‌ بواری ئایینه‌وه‌ و بێ‌حورمه‌تی به‌ مه‌زهه‌بی سوننه‌یه‌. کۆماری ئیسلامی ئێران بێ‌ ره‌چاو کردنی مافی که‌مینه‌ مه‌زهه‌بییه‌کان له‌ ئێران رۆژانه‌ به‌ بیانوی جۆراوجۆر په‌لاماری خه‌ڵکی موسڵمانی به‌لووچستان و زاهیدان و رێبه‌رانی ئایینیی ئه‌هلی سوننه‌ت  ئه‌دات، یه‌کیه‌تیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران، بیروڕای گشتیی جیهان به‌تایبه‌تی جیهانی ئیسلام ئاگادار ده‌کاته‌وه‌ که‌  کۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ هه‌موو شار و ناوچه‌کان له‌ دانانی  به‌ربه‌ست و زه‌بر و زه‌نگ و توندوتیژی دژی نه‌ته‌وه‌کانی دانیشتوی ئێَران هیچ کۆتاییه‌ک ناکات، به‌ردەوام به‌ بیانوی جۆراوجۆر په‌لاماری مامۆستایانی ئاینی ئه‌هلی سونه‌ت له‌ زاهیدان و به‌لووچستان ئه‌دات.

یه‌کیه‌تیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران داوا له‌ موسڵمانانی ئه‌هلی سوننه‌ت و مامۆستایانی ئاینی له ‌ئێراندا ده‌کات دژی ئه‌م کرده‌وه‌ دژه‌ مه‌زهه‌بیه ‌و مرۆییه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڵوێست بگرن و رێگا نه‌ده‌ن چی دیکه‌ بێ رێزی به‌ که‌سایه‌تییه‌ ئایینییه‌کان بکرێ‌. هه‌ڵوێستی ئێوه‌ دژی ئه‌م رێژیمه‌ له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ گرتن و بێ‌ڕێزی کردن به‌ مامۆستایانی ئایینیی ئه‌هلی سوننه‌ت ئه‌رکی مه‌زهه‌بییه‌ که‌ ده‌توانێ‌ پاشه‌کشه‌ به ‌رێژێمی به‌ناو کۆماری ئیسلامیی ئێران بکات.


یه‌کیه‌تیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران
٤ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر